&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌ك كادیر له
حیزبه‌كه‌ی قادر عه‌زیز ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه

جارێكی دیكه ژماره‌یه‌ك كادیری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان , به‌ئاڕاسته‌كردنی نامه‌یه‌ك بۆ لقی شاره‌زووری حزبی
زه‌حمه‌تكیِشانی – سه‌ربه‌خۆ و قادر عه‌زیزی سكرتیێریان
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندله‌و نامه‌یه‌دا هاتووه" ئیَمه
ئه‌و كادیر وئه‌ندامانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه له كاتی
پیَشكه‌شكردنی ئه‌م نووسراوه‌مان ده‌ست له كاركیَشانه‌وه‌ی خۆمان له
ریزه‌كانی حزبه‌كه‌تان راده‌گه‌ینین ، چونكه هیچ ئومیَدیَكمان به ئیَوه
نه‌ماوه وه گه‌یشتینه ئه‌و رایه‌ی كه حزبی زه‌حمه‌تكیَشانی كوردستان
لای ئیَوه نیه، وه بڕیارمان داوه له ریزه‌كانی حزبی
زه‌حمه‌تكیَشانی كوردستان دریَژه به خه‌بات و تیَكۆشان بده‌ین
1- كاروان ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د كادیر
2-نه‌ریمان موحسین مه‌حمود ئه‌ندام
3- شادی ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ئه‌ندام
4-سۆران ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ئه‌ندام
5- گۆران ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ئه‌ندام
6- مه‌روان یاسین غه‌فوور ئه‌ندام
7-به‌رزان ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ئه‌ندام
8-موحه‌مه‌د حوسیَن فه‌تاح ئه‌ندام
9-موحه‌مه‌د یاسین غه‌فوور ئه‌ندام
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غدا: له هه‌ڵمه‌تێكدا له دژی كۆمپانیای بلاك ۆته‌ر، ژماره‌یه‌كی
زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له هه‌ڵمه‌تێكدا كه كرایه سه‌ر مۆڵگه‌ی
كۆمپانیا ئه‌منییه مۆ‌ڵه‌تبه‌سه‌رچوه‌كان له عێراق، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر
سه‌دان پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.هه‌فته‌ی
رابردو دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌مو ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه
له عێراق ئاراسته‌ی چه‌ند پاسه‌وانێكی كۆمپانیای ئه‌منیی بلاك ۆته‌ر
كرابو به‌وه‌ی كه له ساڵی 2007دا 12 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی عێراقیان
كوشتوه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقیش پاش ئه‌و
بڕیاره‌ی دادگا ئه‌مه‌ریكییه‌كه دێت.قاسم موسه‌وی وته‌بێژی كاروباری
ئه‌منیی له به‌غدا رایگه‌یاند: هه‌مو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییانه‌ی كه
ماوه‌ی كاركردنیان له عێراق كۆتایی‌هاتوه، رێگایان پێ‌نادرێت له‌ناو
به‌غدا بۆ دوری یه‌ك مه‌تریش بجوڵێنه‌وه و چه‌كهه‌ڵبگرن.رۆژی هه‌ینی
رابردو هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای
كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر 20 پارچه چه‌ك و زیاتر
له 300 كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی عێراق بڕیاری
دادگا ئه‌مه‌ریكییه‌ی به ناپه‌سه‌ند ناوبرد و راشیگه‌یاند كه رێوشوێنی
توند له دژی كۆمپانیای بلاك ۆته‌ر ده‌گرێته‌به‌ر
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ده ده‌وڵه‌ت رازیبوون بنكه‌ی ده‌نگدانیان تێدا بكرێته‌وه

له كۆی 13
ده‌وڵه‌ت كه كۆمسیۆن داوای لێ‌كردبوون رێگه بده‌ن پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان
تێدا به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌نها 10 ده‌وڵه‌ت رازیبوون بنكه‌كانی ده‌نگدانیان
تێدا بكرێته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی
كۆمسیۆن "قاسم ئه‌لعبودی" رایگه‌یاند، ته‌نها ده ده‌وڵه‌ت رازیبوون
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.وتیشی: كۆمسیۆن سه‌رگه‌رمی
ئه‌وه‌یه هه‌موو پێداویستیه‌كانی پڕۆسه‌كه بۆ بنكه‌كانی ئه‌و 10 وڵاته
دابین بكات، به‌و نزیكانه‌ش كارمه‌ندی پێویست و شاره‌زا بۆ بنكه‌كانی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه دابین ده‌كه‌ین.راشیگه‌یاند، 90%ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن
ته‌واوبوون بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
هاوپه‌یمانی کوردستان له مه‌سه‌له‌ی بوودجه‌دا مه‌رجی هه‌یه
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خالید شوانی، رایگه‌یاند؛ هاوپه‌یمانی
کوردستان له مه‌سه‌له‌ی بوودجه‌ی 2010ی عێراق‌دا، مه‌رجی خۆی هه‌یه. له
لێدوانێكی‌دا بۆ سایتی هه‌واڵی خه‌به‌ر، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان خالید شوانی، رایگه‌یاند؛"ئێمه هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیمان له
به‌رامبه‌ر بوودجه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ بڕگه‌ی سیاسی به ئامانج و
مه‌به‌ستی سیاسی خزێنراونه‌ته نێو ره‌شنووسی بودجه‌که‌وه".به
هۆشدارییه‌وه وتویه‌تی؛"پێویسته ئه‌م بڕگانه له بودجه‌که‌دا هه‌ڵبگیرێن،
به‌ڵام گه‌ر هه‌ڵنه‌گیرێن ئه‌وا به دڵنییایه‌وه هاوپه‌یمانی کوردستانی
هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌شنووسه‌ی ئێستای بودجه‌دا،
نابێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
مالیكی داوا ده‌كات په‌له بكرێت له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2010

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایكرد په‌رله‌مان په‌له بكات
له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2010 له‌پێناو په‌ره‌پێدانی توانای
هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌دیهێنانی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ
هاوڵاتیان.له‌میانی ئاهه‌نگێكدا كه به‌بۆنه‌ی 88ه‌مین ساڵڕۆی
دامه‌زراندنی هێزی پۆلیسی عێراق سازكرابو، مالیكی رایگه‌یاند: داوا له
په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م بودجه‌ی ساڵی 2010 په‌سه‌ند بكه‌ن له پێناو
به‌دیهێنانی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان و جگه له‌وه‌ش له ئێستا
هێزه ئه‌منیه‌كان پێویستیان به بودجه‌ی پێویسته بۆ دوباره پێگه‌یاندن
و په‌ره‌پێدانیان.سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له
پاش روخانی رژێمی به‌عس، قورساییه‌كی زۆر كه‌وتۆته سه‌ر شانمان و
پێویسته گرنگی بده‌ین به لایه‌نی ئه‌منی و سه‌پاندنی یاسا و
پارێزگاریكردنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان.هه‌روه‌ك داواشیكرد سیمای
دیكتاتۆریه‌ت له عێراق‌دا نه‌هێڵرێت و رێگا نه‌درێت به‌هیچ جۆرێك وڵات
بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رابردو.وتیشی: ناتوانرێت ئه‌من و ئاسایش بێته
كایه‌وه گه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش هۆشیارییه‌كی سیاسی‌یان نه‌بێت و
ئاگاداری مه‌ترسییه‌كان نه‌بن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هێزی پۆلیسی عێراق له رێكه‌وتی 9/1/1922
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانیا پێكهێنرا و له‌دوای
په‌یماننامه‌ی ساڵی 1930 له‌نێوان عێراق و به‌ریتانیا به‌رپه‌رسیارێتی
جێبه‌جێكردن به ته‌واوه‌تی كه‌وته ئه‌ستۆی عێراقیه‌كان و ته‌نها چه‌ند
ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن به پۆلیسی عێراقیدا
مانه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز