&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی قانوون: نابێت هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
به‌عسییه‌كان بكات
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون، دووپاتیكرده‌وه، نابێت هیچ
كه‌سێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان بكات.
عه‌باس به‌یاتی سه‌ركرده‌ی
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون( كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات)،
ڕایگه‌یاند؛ حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه به گوێره‌ی ماده‌ی 7ی ده‌ستوور
قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێت هیچ كه‌سێك له كاتی ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌عس
بكات. هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و به‌عسیانه‌ی ڕیزه‌كانی حزبی به‌عسیان به
جێهشتووه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و حزبه، هاوڵاتی عێراقی
نه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تائێستا په‌یوه‌ندیان به حزبی به‌عس ماوه، گفتوگۆ‌و
ئاشته‌وایی نایانگرێته‌وه.به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر تاكێك له
به‌عسییه‌كان تائێستاش له ڕووی ڕێكخستنه‌وه په‌یوه‌ندیان به حزبی به‌عسی
مابێت، ئاشته‌وایی و دیالۆگ نایانگرێته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراقی - حه‌مدییه حوسێنی: به ره‌سمی داوای دوورخستنه‌وه‌ی موتڵه‌گمان لێ
نه‌كراوه

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌مدییه حوسێنی رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن هیچ داوایه‌كی
ره‌سمی له لێپرسینه‌وه و دادپه‌وره‌ریییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ
دوورخستنه‌وه ساڵح موتڵه‌گ. دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتڵه‌گ له پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی گشتی داهاتووی عێرق دوور خراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی
هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌مدییه
حوسێنی رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن هیچ داوایه‌كی ره‌سمی له ده‌سته‌ی
لێپرسینه‌وه و دادپه‌ره‌وه‌ییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی موتڵه‌گ
دوور بخاته‌وه.به گوێره‌ی برِیاری ده‌زگای لێپرسینه‌وه و دادپه‌ره‌وه‌ری
14 كیانی سیاسی و كه‌سایه‌تی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دوور
ده‌خرێنه‌وه به پاساوی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به حزبی به‌عسی
هه‌ڵوه‌شاوه‌وه، ساڵح موتڵه‌گ له دیارتین ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
ره‌تكراوه‌ته‌وه بێته ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سێ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌درێنه دادگا
به‌پێی
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی
شوێنه‌وار كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌وار‌و سه‌رۆكی
ئه‌ندازیاران‌و به‌رێوه‌به‌ر‌و فه‌رمانبه‌رێك له‌شوێنه‌واری سلێمانی،
به‌تۆمه‌تی دیارنه‌مانی پاره، له‌سه‌ر كارلابدرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
شوێنه‌واریش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌و كه‌سانه له‌دادگا
مه‌له‌فیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌نووسراوی ژماره
3968 له 22/12/2009 كه واژۆی سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیری
شاره‌وانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری
كردووه، تێیدا ئاماژه به‌نووسراوێكی دیكه به ژماره 3870
له10/12/2009 ده‌كات‌و داوا ده‌كات كاری پێویست بۆ
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (هاشم حه‌مه عه‌بدوڵلاَ به‌ڕێوه‌به‌ری
مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌وار، فازل محه‌مه‌د عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران
له‌فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری سلێمانی، كه‌مال ره‌شید ره‌حیم
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی‌و بێخاڵ عه‌بدوڵلاَ محه‌مه‌د
فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ی شوینه‌واری سلێمانی)
ئه‌نجامبده‌ن.له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و ناوانه
دۆسیه‌یان له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كفری به‌داوای ژماره‌ی ( 300/2008)
له‌سه‌ر كێشه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی مه‌جید پاشای بابان بۆ
كراوه‌ته‌وه.له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا كه كۆپیه‌كی ده‌ست
هاولاَتی كه‌وتووه، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ِوو كه ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارن
به‌مادده‌ی (317)ی یاسای سزاكان».هه‌روه‌ها هاتووه»ئه‌و نووسراوه‌ش
جێبه‌جێبكرێت‌و ئاگاداری وه‌زاره‌تیش بكرێته‌وه له
به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان به‌پێی (اسس وچوابگ الخدمه والملاك
والانچباگ) به‌شێوه‌ی كاتیش شوێنه‌كانیان پڕبكرێته‌وه».له‌مباره‌یه‌وه،
سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی، به‌هاوڵاتی وت»ئه‌و
بڕیاره وه‌ستێندراوه تا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت».له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، مه‌لا ئاوات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌وار، وتی»ئه‌و كه‌سانه
له‌سه‌ر كێشه‌ی چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی پاره دراونه‌ته دادگا، به‌لاَم
له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا ته‌نیا تۆمه‌تبارن، بڕیاری
ده‌ستبه‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان راوه‌ستێندراوه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
نه‌وزاد هادی: بودجه‌ی په‌ره‌پیێدانی هه‌رێمه‌كان بۆ پارێزگاكانی
كوردستان له چوارچێوه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بێت
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی
هه‌رێمه‌كان تایبه‌ت به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی
پشكی 17%ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق
ته‌رخانكراوه.له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)، نه‌وزاد
هادی رونیكرده‌وه: بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
پلاندانانی عێراقه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، به‌ڵام كه ده‌گاته سه‌ر
پارێزگاكانی كوردستان، ئه‌و بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه
ته‌رخان ده‌كرێت، چونكه بودجه‌ی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی
هه‌رێم ده‌چێته چوارچێوه‌ی پشكی 17%ی هه‌رێم له بودجه‌ی
ئیتیحادی.وتیشی: زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق نه‌یانتوانی بودجه‌ی
ته‌رخانكراوی تایبه‌ت به خۆیان له ساڵی 2009دا خه‌رج بكه‌ن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له هه‌ندێك پارێزگادا گه‌یشته
15% بۆ 20%، ئه‌وه‌ش بوه هۆی دابه‌زینی بودجه‌ی تایبه‌ت به پارێزگاكان
له ساڵی 2010دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ده‌وڵه‌تێكی ئاینی
دابمه‌زرێت

سه‌رۆكی دیوانی
وه‌قفی سونی رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین له عێراق ده‌وڵه‌تێكی
ئاینی دابمه‌زرێنرێت، به‌ڵكو وڵاتێكی مه‌ده‌نیمان ده‌وێت. له‌مباره‌یه،
سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونی و ئه‌مینداری گشتی "گردبوونه‌وه‌ی میساقی
عێراقی" شێخ عه‌بدولغه‌فور ئه‌لسامه‌ڕائی به رۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی
له‌نده‌نی راگه‌یاند، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دابمه‌زرێت
كه رێزی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئاینی ئیسلام بگرێت.وتیشی: ئێمه دژی
ئه‌وه‌ین ده‌وڵه‌تی ئاینی له‌عێراق دروستبكرێت، و كاروباری ئایین و خودا
په‌رستی تێكه‌ڵی سیاسیه‌ت بكرێن. هه‌روه‌ها داوایكرد، ئه‌و به‌عسیانه‌ی
ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵك سور نه‌بووه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر پۆست و
كاره‌كانیان جا پۆست و پله‌یان له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا هه‌رچی بووبێت.وتیشی:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پۆستی
سه‌رۆك كۆماری به‌ده‌ست بێنم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز