&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موتله‌گ: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتووه
ساڵح موتله‌گ
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به نا ده‌ستوور و نایاسایی وه‌سفكرد،
ڕاشیگه‌یاند؛ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق هاتووه.
ساڵح موتله‌گ دووپاتیكرده‌وه بڕیارى دوورخستنه‌وه ى خۆم و كوتله‌كه‌م، وه
ژماره‌یه‌كی تر، به هۆی لایه‌نگیریمان بۆ حزبی به‌عس نه‌بووه، به‌ڵكو
ترس بووه له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و
حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنین.موتله‌گ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی
ئه‌لشرقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ناده‌ستووری و
نایاساییه، چونكه خودی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری نا
ده‌ستوورییه‌هه‌روه‌ها گوتیشی: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌كه، هاوكاته له گه‌ڵ
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران (مه‌نوچه‌هر
موته‌كی) بۆ به‌غدائاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره له ده‌ره‌وه‌ی
سنووری عێراق هاتووه، به تایبه‌تی ئێران، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌ڵوێسته‌كانم كه له‌سه‌ر ده‌ستووه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی
عێراق پێشانمداوه.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی و
دادپه‌روه‌ری دووپاتیكرده‌وه، به هۆی ساغبوونه‌وه‌ی لایه‌نگیری بۆ حزبی
به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، (ساڵح موتله‌گ) له هه‌ڵبژاردن دوورخراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت، به سایتی خه‌به‌ری ڕاگه‌یاند؛
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی موتله‌گ دراوه، ناوبراو خۆشی
به چاكی ده‌زانێت.گوتیشی: ئه‌وه بڕیارێكی قه‌زاییه‌و به گوێره‌ی ده‌ستوو
بووه‌و به پێی به‌ڵگه‌ی ته‌واو بووه، نه‌ك به هۆكاری سیاسی وه‌ك هه‌ندێك
باسی لێوه ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی هه‌رێم له هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خوازرارو نیگه‌رانه

مه‌سعود
بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خوازراو
نیگه‌رانه،كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستیان پێده‌كرێت، هاوكات
دووپاتیشكرده‌وه، رێگە بەهیچ كەس و لایەن و گروپێك نادرێت، ئەم رەوشە
ئارامەی هەرێمی كوردستان ئاڵۆز بكات . له‌م باره‌یه‌وه، سەرۆكی دیوانی
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان (د.فوئاد حوسێن) له لێدوانێكدا، كه له
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوبۆته‌وه رایگەیاند؛ماوەیەكە
لەسەرگۆرِەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان هەندێك حاڵەتی نەخوازراو هەست
پێدەكرێت كەجۆرێك لەشڵەژان و بێزاری لای هاوڵاتیانی هەرێم دروست كردووە.لەم
بارەیەوە نیگەرانی بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین
كەبەرِێزیان تەئكید لەسەر نەهێشتنی ئەو كەشە ناسروشتییە دەكاتەوە بەجۆرێك
رێگە بەهیچ كەس و لایەن و گروپێك نادرێت ئەم رەوشە ئارامەی هەرێمی كوردستان
ئاڵۆز بكات . فواد حسین ئەوەشی راگیاند:بەرێز مسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی
كوردستان تەئكیدی لەسەرئەوخاڵە كردۆتەوە ،كەپێویستە وەزارەتی پێشمەرگەو
ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەئەركی فەرمی خۆیان هەڵسن لەپاراستنی سەروماڵی
هاوڵاتیان و نابێت رێگە بدەن بەهیچ كەس و لایەنێك كەئارامی و رەوشی ئاسایش
لە هەرێم تێك بدەن.سەرۆكی دیوان ئەوەشی رونكردەوە:بەرێز سەرۆكی هەرێمی
كوردستان ململانێی سیاسی و مەسەلەی بیروباوەرِی جیاواز بەدیاردەیەكی
تەندروست دەزانێ و هەروەك بەرێزیان داكۆكی لەسەر ئەو خاڵەش كردۆتەوە كە
ئەزموونی رابردوو ئەوەی ئاشكراكردووە بە توندوتیژی و شەرِ و دووبەرەكی و
ناخۆشی هیچ گرفتێك چارەسەرنابێ و هیچ لایەكیش سوودمەند نابێت ، بەڵكو
لەوەها بارودۆخێك دا پێویستە رێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و یەكتر قبووڵكردن
بگیرێتە بەر ، ئەوسا دەتوانرێت ناكۆكییەكان لابدرێن و پارێزگاریش
لەدەستكەوتەكانمان بكەین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عێراق: تۆمه‌تبارانی چوارشه‌مه‌ی خوێناوی دادگایی ده‌كرێن
هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی رۆژی
چوارشه‌مه‌ی خوێناوی شاری به‌غدا دادگایی ده‌كرێن.
دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان له كه‌رتی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا
رایگه‌یاند: رۆژی دوشه‌مه‌ی داهاتو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌و
كه‌سانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تێوه‌گلاون له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی
چوارشه‌مه‌ی خوێناوی، له په‌راوێزی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی
باڵای دادوه‌ران بۆ ساڵی 2010 ، جه‌عفه‌ر موحسین سه‌رۆكی دادگای
تاوانه‌كان له كه‌رتی ره‌سافه رایگه‌یاند: 11 تۆمه‌تبار كه تێوه‌گلاون
له تاوانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ره‌وه
كه به‌رۆژی چوار شه‌مه‌ی خوێناوی ناسرا، رۆژی دو شه‌مه‌ی داهاتو
ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا.سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی كه‌رتی ره‌سافه
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له روداوه‌كه چه‌ندین
به‌ڵگه و ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا بون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
خانه‌قین: ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 21 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه

(پێنجه‌شه‌ممه) له ئاکامی دو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کدا له
ناوه‌ڕاستی قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، كوژرانی پۆلیسێك و
برینداربونی 20 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی
خانه‌قین راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که له نزیك حسێنیه‌ی گه‌وره له
ناوه‌ڕاستی خانه‌قین رویداوه، که له رێگه‌ی بڕێك (تی ئێن تی)یه‌وه
ئه‌نجام دراوه، به‌هۆیه‌وه پۆلیسێک کوژراوه و 20 که‌سی دیکه‌ش
برینداربون، برینی چوار له برینداره‌کانیش سه‌خته.سه‌رچاوه‌که
ئاسکراشیکرد: ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ته‌نها ده‌نگ بوه و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
خه‌ڵك بوه، ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌میش له رێگه‌ی بڕێك ماده‌ی (تی ئێن
تی)یه‌وه ئه‌نجام دراوه كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی
روداوه‌كه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
فه‌سیح یاسه‌مه‌نی به نهێنی له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه له‌سێداره درا

چوارشه‌مه، فه‌سیح یاسه‌مه‌نی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا , ئه‌ویش
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا سزاكه‌ی له دادگای باڵای ئێران
ئه‌رێ كرا‌و به‌ره‌به‌یانی دۆێنی له سێداره درا. فه‌سیح یاسه‌مه‌نی
خه‌ڵكی ئاوایی هیندوانه له ناوچه‌ی قوتوری خۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
و به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی په‌ژاك , سزای مردنی دۆێنی له گروتوخانه‌ی
شاری خۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێبه‌جێ كرا. شایانی باسه مانگی
دیسه‌مبه‌ری ڕابردو ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گوندی هیندوانی سه‌ر به
شاری خۆی له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیران و
ڕووبه‌ڕووی سزای دژوار بونه‌وه. له ساڵی 2009دا له نێو گیراوه‌كاندا
فه‌سیح یاسه‌مه‌نی ته‌مه‌ن 26 ساڵه، دوای ئه شكه‌نجه‌یه‌كی گران،
به‌تاوانی هاوكاری په‌ژاك، حوكمی له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
له ساڵی 2009دا سزاكه‌ی له لایه‌ن دادگای بڵندی ئێرانه‌وه ده‌نگی
له‌سه‌ردا .باوكی فه‌سیح به‌ناوی حوسێن یاسه‌مه‌نی، ته‌مه‌ن 65 ساڵان به
تاوانی هاوكاری په‌ژاك، حوكمی دو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به
له سێداره‌دانی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی، له ساڵی 2007 به‌دواوه، تا به
ئه‌مرۆ چوار كوردی سیاسی له سێداره دراون، 2 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش، حه‌سه‌ن
حكمه‌ت ده‌میرو ئیحسانی فه‌تاحیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستاش 14
گیراوی تری كورد له زیندانه‌كانی ئیران دا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جیبه‌جێ
كردنی سزای سێداره‌دانن كه ئه‌مه ناوه‌كانیانه: حه‌بیبوڵا له‌تیفی،
شێركۆ مه‌عاریفی، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان
كه له‌سه‌ر دۆزی په‌ژاك گیراوان، هه‌روه‌ها، روسته‌م ئاركیا، زه‌ینه‌ب
جه‌لالیان، فه‌رهاد چالش، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می، شاكر
باقی، سه‌ید سامی حوسه‌ین و سه‌ید جه‌مال مه‌حه‌مه‌دی، موسته‌فا سه‌لیمی
ئه‌یلویی مه‌حه‌مد ئه‌مین ئاگوشی. ئه‌مه زانرا خوێندكاری كورد حه‌بیبوڵا
له‌تیفی كه له گرتوخانه‌ی شاری سنه زیندانیه و سزای سێداره‌ی بۆ
بڕاوه‌ته‌وه، له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ شوێنێكی نادیار براوه‌و چاره‌نوسی
نادیاره. له‌تیفی له ساڵی 2007دا، ده‌ستگیر كرابوو و پاشان به سێداره
سزا درابوو، دوتریش سزاكه‌ی ڕاگیرا بوو به‌ڵام هه‌ڵنه‌وه‌شابویه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز