&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌نبار... ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمب گیانله‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌سی لێكه‌وته‌وه
پۆلیسی عێراق
رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمب له نزیك رومادی گیانله‌ده‌ستدانی حه‌وت
كه‌سی لێكه‌وته‌وه . ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و سێ بۆمبه ئه‌مرِۆ له نزیك
ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دانیشتووان له نزیك رومادی روویداوه‌رۆیته‌رز
له‌سه‌ر زمانی پۆلیسی عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، بۆمبه‌كان شه‌وی رابردوو
له ماڵی وه‌لید ئه‌لهیتی ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان و ماڵی باوكی و
پارێزه‌ره‌كه‌ی چێندراون.پۆلیس روونیكرده‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه
كراوه‌ته ئامانج بریندار بووه و دایكی و باوكی و دووان له براكانی و
ژنبرایه‌كی گیانییان له‌ده‌ستداوه.به گوێره‌ی زانیاری پۆلیسی عێراق
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی هیتی هه‌ڵكه‌وتوو له دووری 130 كیلۆمه‌تر له
خۆرئاوای به‌غدا روویداوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: 10 رۆژی تر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێده‌كات
سه‌رۆكی كۆمیسۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدراڵ( فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری)
ئاشكرایكرد، دوای 10 رۆژی تر، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێ
ده‌كات. ئه‌و لێدوانه‌ی ( فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری) ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی وۆڕك
شۆپێكدا هات، كه كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ نووسینگه‌كانی كۆمیسۆن هه‌ڵبژاردنی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازیكرد بوو.سه‌رۆكی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدراڵ( فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری) گوتیشی: دوای ته‌واو
بوونی وردبینی كردن له ناوی كاندیده‌كان، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانیستیدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، دوای 10 رۆژی تر،
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێبكات
ناوبراو ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد،6 هه‌زارو 539 كاندید هه‌یه، هه‌روه‌ها 10 وڵات له كۆی 15
وڵات ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیه‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ عێراقیه‌كانی
ده‌ره‌وه ڕێكبخه‌ن، ئێستاش چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی ترین
حه‌یدره‌ی گوتیشی: به‌هۆی
گه‌یشتنی زانیارییه‌كان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، تا ئێستا به دروستی
نازاندرێت ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی ده‌ره‌وه، چه‌نده كه مافی
ده‌نگانیان هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سیروان زه‌هاوی: پێویسته كێشه‌ی نه‌وت به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز
چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك به‌پێی یاسای بودجه

سیروان زه‌هاوی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی
كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت له چوارچێوه‌ی یاسای نه‌وت و
غاز نه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه.له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی
هه‌واڵی (خه‌به‌ر)، زه‌هاوی رونیكرده‌وه: ئێمه وه‌كو لیستیی
هاوپه‌یمانیی كوردستان پێمان وایه كارێكی مه‌عقول نیه گه‌ر كێشه‌ی
تایبه‌ت به نه‌وت هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ته‌نها
ده‌سه‌ڵات بدرێته حكومه‌تی ناوه‌ندی كه مامه‌ڵه به بودجه‌ی
هه‌رێمه‌وه بكات.وتیشی: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به چاره‌سه‌ركردنی
كێشه نه‌وتییه‌كانه‌وه هه‌بێت، پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای نه‌وت و
غازدا چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا، چونكه له
یاسای بودجه‌دا ته‌نها پشكی پارێزگاكان دیاریكراوه و هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به حساباتی په‌یوه‌ست به‌نه‌وت له بودجه‌ی
گشتی.وتیشی: له‌باره‌ی كێشه‌ی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، پێم وایه
چه‌ند بۆچونێك هه‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له
چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی
عێراقدایه و ده‌بێت ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و
چه‌ك و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، هه‌مو ئه‌وانه‌ش پێویسته له
بودجه‌ی گشتیی عێراق خه‌رج بكرێت و ده‌بێت له ساڵی 2003وه تاوه‌كو
ئێستا ئه‌و بودجه‌یه بۆ ئه‌و هێزه ته‌رخان بكرێت، چونكه له‌و كاته‌وه
تاوه‌كو ئێستا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی
عێراقه‌وه خه‌رج نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
كه‌ركوكی و تاڵه‌بانى جه‌ختيان له‌سه‌ر ره‌وه‌ندێكى ئه‌كتیڤ له ئه‌مه‌ریكا
كرده‌وه
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم
له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختيان له‌سه‌ر پێویستبوونى
ره‌وه‌ندێكى ئه‌كتیڤ بۆ كوردستان له ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.ئه‌مڕۆ
له‌دیدارێكى هاوبةشى دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و
قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا، ره‌وشى سیاسی عیراق و هه‌رێمى كوردستان و چالاكیه‌كانى
نوێنه‌رایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئه‌مه‌ریكا خرایه به‌رباس و گفتوگۆ،
هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر پێویستبوونى ره‌وه‌ندێكى ئه‌كتیڤ بۆ كوردستان
له‌ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و
ده‌زگا و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دا رۆڵ و پێگه‌ى دیارى خۆى
هه‌بێ
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى
په‌رله‌مانى كوردستان، خۆشحاڵى خۆى به‌كاره‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى
هه‌رێم له‌ئه‌مه‌ریكا نیشان دا و گرنگى و بایه‌خى پته‌وكردنى
په‌یوه‌ندیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات
له‌ئه‌مه‌ریكا و به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى
له‌ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و كێشه‌ى ناوچه
دابڕاوه‌كان ده‌درێن دووپاتكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ دان بۆ چه‌سپاندنى یاسا
له‌هه‌رێم و عیراق و به‌هێزكردنى گیانى برایه‌تى نێوان گشت پێكهاته‌كانى
عیراقدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ساڵی 2009، زیاتر له 34 هه‌زار هاوڵاتیی عێراقی بونه‌ته قوربانی
كرده‌وه توندوتیژییه‌كان
روانگه‌ی ماف و ئازادییه ده‌ستورییه‌كان رایگه‌یاند: ساڵی 2009 به‌هۆی
كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی ناوخۆی عێراقه‌وه، زیاتر له 34 هه‌زار
هاوڵاتیی عێراقی له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا بونه‌ته قوربانی.له
راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له
1/1/2009وه تاوه‌كو 31/12/2009 ، 34 هه‌زار و 313 هاوڵاتی به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌كانی وه‌ك بۆمبی چێنراو و پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه گیانیان
له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سیش به ده‌ستڕێژی گولـله مردون.هه‌ر له
راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه چه‌ندین پێشێلكاریی دژ به
مافه‌كانی مرۆڤ رویانداوه.له‌باره‌ی سزای له‌سێداره‌دانه‌وه،
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ساڵی 2009دا نزیكه‌ی 86 كه‌س
سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.راپۆرته‌كه باس له‌وه
ده‌كات كه پارێزگای به‌غدا خوێناوی‌ترین پارێزگا بوه له ماوه‌ی ساڵی
2009دا كه تێیدا 8172 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌دوای ئه‌ویشدا
پارێزگای موسڵ به دوه‌م پارێزگا دێت له هه‌مان ماوه‌دا كه 3936 كه‌سی
تێدا كوژراوه.به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2008دا، ساڵی 2009 كه‌متر
هاوڵاتیی عێراقی گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه
له‌كاتێكدا كه‌ساڵی 2008، 43 هه‌زار و 111 هاولاتیی بونه‌ته قوربانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز