&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیانی پارتی ره‌خنه له‌حیزبه‌كه‌یان ده‌گرن
ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیانی پارتی، نیگه‌رانن له‌وه‌ی
له‌لایه‌ن پارتییه‌وه زه‌وی‌و خانوویان بۆ دابین نه‌كراوه‌و وه‌كو
پێویست ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك به‌توندی ڕه‌خنه
له‌حیزبه‌كه‌یان ده‌گرن‌و به‌وه‌تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه جیاوازی له‌نێوان
شه‌هیدانی سۆرانی‌و بارزانیدا كردووه.له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی
سه‌رۆكی هه‌رێمیان كردووه، ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیانی
پارتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یانه‌وه
پشتگوێخراون، هاوكات زه‌وی‌و خانوویان بۆ دابین نه‌كردوون، له‌كاتێكدا
له‌هه‌ولێر گه‌ره‌كێك دروستكراوه به‌ناوی گه‌ره‌كی سه‌روه‌ران‌و تێیدا
ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی‌و خانوو دراوه‌ته كه‌سوكاری شه‌هیدان.له‌و
نامه‌یه‌دا كه كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، هاتووه»له‌ناو ئه‌و
زه‌وی‌و خانووانه‌دا كه‌پێشتر دابه‌شكراون، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می
دراوه‌ته كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیان، ئه‌وانیش خزمی
به‌رپرسانن».هه‌ر له‌نامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌رۆكی هه‌رێم
هه‌میشه به‌فه‌خر‌و شانازییه‌وه ناوی شه‌هیدان ده‌بات، به‌ڵام
كه‌سوكاره‌كه‌ی شه‌هیدانیش پشتگوێده‌خات.كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیانی
پارتی، به‌توندی ڕه‌خنه له‌پارتی ده‌گرن كه جیاوازی ناوچه‌گه‌رێتی
كردووه له‌مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی‌و خانوودا.وه‌كو له‌نامه‌كه‌دا
هاتووه»له‌مه‌سه‌له‌ی پێدانی زه‌وی‌و خانوودا، جیاوازی له‌نێوان
بادینی‌و سۆرانی‌دا كراوه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی گه‌رمیان بێبه‌شكراون
له‌و ماف‌و ئیمتیازاتانه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوپای عێراق مێژویه‌ك له كوده‌تا و جه‌نگی خوێناوی تۆماركردوه

له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1921 دا له 6 كانونی
دوه‌می ئه‌و ساڵه‌دا سوپای عێراق راگه‌یه‌نرا، له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا
ئه‌و سوپایه سه‌ره‌رای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كوده‌تا و هێرش بۆسه‌ر
هاولاَتیانی عێراق، چه‌ندین جه‌نگی دژی وڵاتانی ده‌وره‌وبه‌ری كردوه‌و
گه‌لی كوردیش مێژویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه‌دا هه‌یه.له سه‌ره‌تای
دروست بونیه‌وه سوپای عێراق چه‌ندین كۆده‌تای سه‌ربازی كردوه و له‌گه‌ڵ
چه‌ندین وڵاتی دراوسێشدا چۆته شه‌ره‌وه‌و گه‌لی كوردیش قوربانیه‌كی زۆری
به‌ده‌ستی ئه‌و سوپایه داوه.
له‌شه‌شی كانونی دوه‌می ساڵی 1921 و له‌دوای چه‌ند مانگێك له
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، بۆ یه‌كه‌مینجار سوپای عێراق دامه‌زرا
كه‌سه‌ره‌تا له‌فه‌وجێكی سه‌ربازیی پێكهاتبو به‌ناوی موسای كازم
له‌به‌غداد ، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تێیدا ئه‌ندام بون ده‌رچوی قوتابخانه‌ی
ئاماده‌یی سه‌ربازیی ئه‌سته‌نبوڵ بون و سوپا نوێیه‌كه‌ش له‌دوای میسر
بوه دوه‌مین سوپای عه‌ره‌بی.دواتر و له‌ساڵی 1928 قوتابخانه‌ی
ئه‌ركانی سه‌ربازی له عێراق كرایه‌وه و هه‌ر به‌وناوه‌وه تاساڵی 1937
مایه‌وه، به‌لاَم له‌دوای ئه‌و مێژوه ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ كۆلێژی
ئه‌ركان. له‌ساڵی 1931یش بۆیه‌كه‌مینجار هێزی ئاسمانی عێراقی
پێكهێنرا.پاشان له‌ساڵی 1935 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیاوه
یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆرره‌ملێ بۆ سوپای عێراق دانرا و ساڵێك دوای
ئه‌م بڕیاره و له 1936 دا سوپای عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی به‌كر سدقی
به‌شداری له‌یه‌كه‌مین كوده‌تای سه‌ربازیدا كرد. له 1937 دا هێزی
ده‌ریایی وه‌ك به‌شێك له‌سوپای عێراق پێكهێنرا.
جارێكی تر له‌مانگی ئایاری 1941 دا سوپای عێراق كه ئه‌و كات له چوار
تیمی پیاده پێكهاتبو، له‌دژی به‌ریتانیا چوه جه‌نگێكی تره‌وه.
له‌ساڵی 1948 شدا سوپای عێراق به‌شداری له جه‌نگی عه‌ره‌ب -
ئیسرائیل‌دا كرد.له‌ساڵی 1958 به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و
عه‌بدولسه‌لام عارف و ژماریه‌ك ئه‌فسه‌ری تر سوپای عێراق كوده‌تایه‌كی
سه‌ربازی ئه‌نجامدا و دواتر رژێمی پاشایه‌تی له‌عێراق گۆڕدرا بۆ كۆماری
و عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوه سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی
به‌وه‌كاله‌ت.سوپا له 8 ی شوباتی ساڵی 1963 پشتگیری عه‌بدولسه‌لام
عارف و به‌عسییه‌كانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی تر
به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا و به‌وهۆیه‌شه‌وه
عه‌بدولسه‌لام عارف سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی گرته‌ده‌ست.له‌ساڵی 1968 دا
به‌هاوكاری ئه‌فسه‌ران، سوپای عێراق جارێكی تر به‌شداریكرد له
كوده‌تاكه‌ی حزبی به‌عس و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری
هێنایه سه‌ر ته‌خت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌دام ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
به‌كری خانه‌نشین كرد، له‌وكاته‌وه تا ساڵی 2003 سه‌دام سوپای عێراقی
روبه‌روی چه‌ندین جه‌نگ كرده‌وه له‌وانه: به‌شداریكردن له‌جه‌نگی 8
ساڵه‌ی عێراق - ئێران له‌ساڵانی نێوان 1980 بۆ 1988 كه به‌هۆیه‌وه جگه
له كوژران و به‌دیلگرتنی ژماریه‌كی زۆری سه‌ربازانی عێراقی، گورزێكی
گه‌وره‌ش به‌ر ژێرخانی ئابوری عێراق كه‌وت.له ساڵی 1988 دا سوپای عێراق
گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆسه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجامدا له ژێر ناوی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م
گونده‌كانی كوردستان روخێنراو ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاَتیانی كوردیش
ئه‌نفالكران به ده‌ستی ئه‌و سوپایه. دواتر و له مانگی ئابی ساڵی 1990
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكارییه‌كه‌ی سه‌دام، سوپای عێراق هێرشیان
كرده سه‌ر كوه‌یت و بۆ ماوه‌یه‌ك داگیریانكرد. له راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی
1991یشدا سوپای عێراق دوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگی كوه‌یت شكستی خوارد هێرشێكی
گه‌روه‌ری كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆره‌وی
سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی پێكردو به‌و هۆیه‌شه‌وه سۆزی
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌لای گه‌لی كوردا راكێشا.جارێكی تریش بۆ
پارێزگاریكردنی له‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، سه‌دام حسێن له ساڵی
2003 سوپای عێراقی برده‌وه به‌رده‌م جه‌نگێكی تر، به‌ڵام به‌هۆی
لاوازی و نابه‌رابه‌ری هێزه‌وه ئه‌و سوپایه نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری
بكات و به‌وهۆیه‌شه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام روخێندرا. پاش رزگاركردنی
عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌نیسانی 2003 دا پۆل بریمه‌ری حاكمی
مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌به‌غداد سوپای عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و
سوپایه‌كی نوێ له‌جێگای پێكهێنرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
دوای هه‌ڵبژاردن، مالكی و ئه‌لحه‌كیم به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ن

ئیتیلافی نێوان
مالكی و ئه‌لحه‌كیم دوای هه‌ڵبژاردن پێكدێت ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیتیلافی نیشتمانی
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئیتیلاف پێكدێنن.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی ئیتیلافی
نیشتمانی عێراق "دكتۆر حه‌یده‌ر ئه‌لسویدی" رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین
ئیتیلافی نێوان لیسته‌كه‌ی مالكی و ئه‌لحه‌كیم دوای هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت،
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌ندامانی هه‌ردوو
لیسته‌كه به‌ره‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروست ده‌كه‌ن.وتیشی:
ڕوانینێكی ئاشكرا له لای هه‌ردوولا هه‌یه بۆ پێكهێنانی ئه‌و
ئیتیلافه.له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌منزیكانه گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا
له‌مه‌ڕ پێكهێنانی ئه‌و ئیتیلافه ده‌ستپێده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن به زمانی كوردی، داوا ده‌كرێت كاندیدێكی
شاره‌وانی ئه‌ده‌نه دادگایی بكرێت
به
تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن له هه‌ڵبژاردندا به زمانی كوردی دادگایه‌كی
توركیا داواده‌كات كاندیدێكی شاره‌وانی ئه‌ده‌نه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ
زیندانی بكرێت.محه‌مه‌د زه‌كی كاراتاش كاندیدی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی
شاره‌وانی له هه‌ڵبژاردنی 29 ی ئازاری ساڵی رابردو به‌ره‌و روی
دادگایه‌كی توركیا كرایه‌وه كه تۆمه‌تبار كراوه به بانگه‌شه‌كردن به
زمانی كوردی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.دادگای ئه‌ده‌نه له رۆژی 25 ی
مانگی شوباتی ساڵی رابردو داوای كرد بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا یه‌ك ساڵ
زیندانی بكرێت.كاراتاش له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته شه‌ش
رایگه‌یاند: ئه‌م رۆژانه كرانه‌وه‌ی دیموكراسی له ئارادیه و پێوایه
ئه‌وه‌ی ئه‌و كردویه‌تی تاوان نییه و چونكه له كاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه توركی نازانن یاخود به كه‌می
ده‌یزانن.پێشتر داواكاری گشتیی داوای 10 ساڵ زیندانیكردنیان كاراتاشی
كردبو به‌ڵام له دادگا ره‌تكرایه‌وه‌و به پێی بریاری دادگا له نێوان
شه‌ش مانگ بۆ یه‌كساڵ زیندانی ده‌كرێت.ئه‌و بریاره‌ش له كاتێكدایه‌كه
به‌رپرسانی توركیا به‌رده‌وام باس له پرسه‌ی كرانه‌وه چاره‌سه‌ركردنی
پرسی كورد ده‌كه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
لیژنه‌ی ئه‌منی دوو له‌سلێمانی راده‌گه‌یه‌نرێت

به‌پێی
زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، به‌هۆی دروستبوونی بۆشایی ئه‌منییه‌وه،
لیژنه‌ی ئه‌منی دوو له‌سلێمانی راده‌گه‌یه‌نرێت‌و شه‌وانه هێزه‌كان
له‌ناو شه‌قامه‌كاندا بازگه داده‌نێن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه بۆ
به‌وه‌ده‌دات كه كاری لیژنه‌كه كۆنتڕۆڵكردنی باری ئه‌منی
هاوڵاتیانه.زانا محه‌مه‌د ساڵح قائیمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی،
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"لیژنه‌ی ئه‌منی دوو له‌قائیمقامی
مه‌ركه‌ز‌و به‌ڕێوه‌به‌ری (ئاسایشی ناوشار، پۆلیسی ناوشار، پۆلیسی
نه‌هێشتنی تاوان، هاتوچۆی ناوشار‌و فریاكه‌وتن) پێكهاتووه".سه‌باره‌ت
به‌هۆكاری پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه، زانا محه‌مه‌د وتیشی"ئه‌م لیژنه
ئه‌منیه بۆ پاراستنی زیاتری ئه‌منیه‌ت‌و هێمنی ناوشار دروستبووه، بۆ
رێگرتن له‌نه‌هێشتنی هه‌ندێك دیارده‌ی ناشارستانی، وه‌كو دیارده‌ی چه‌ك
هه‌ڵگرتنی بێ مۆڵه‌ت‌و ئوتومبێلی جام ره‌ش‌و ئوتومبێلی بێ
ژماره".ناوبراو ره‌تیكرده‌وه ئه‌و لیژنه ئه‌منییه به‌هۆی بۆشاییه
ئه‌منییه‌كانه‌وه دروستبووبێت‌و وتی"بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی لایه‌نی
ئه‌منییه‌و په‌یوه‌ندی به‌بۆشایی ئه‌منییه‌وه نییه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز