&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێك: وڵاتانی دراوسێ ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
وه‌رده‌ده‌ن
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ته‌واوی وڵاتانی دراوسێ به ئامانجی
سیاسی و تائیفی و ئابووری ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق
وه‌رده‌ده‌ن. رِیاره رۆژی حه‌وتی ئازاری داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی 325 نوێنه‌ر
به‌رِێوه‌بچێتئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وائل
عه‌بدول له‌تیف رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی دراوسێ ئاره‌زووی ئه‌وه
ده‌كه‌ن ئه‌و لایه‌نانه سه‌رخه‌ن كه هاورِان له‌گه‌ڵ خۆیاندا و
هاوكارییان ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان ده‌پارێزن.روونیشیكرده‌وه،
هه‌ندێك وڵاتی دیكه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له نه‌وت و ئابووری
عێراق ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن و هه‌ندێكیش
ده‌یانه‌وێت هه‌ر له بنه‌رِه‌ته‌وه نه‌خشه‌ی سیاسیی وڵات له‌گه‌ڵ خۆیاندا
یه‌كانگیر بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆن رۆژی 10/1 وه‌كو دوا واده بۆ به‌ده‌ستگه‌یشتنی ره‌زامه‌ندی
ئه‌و وڵاتانه داناوه كه تائێستا ره‌زامه‌ندییان ده‌رنه‌بڕیوه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
پێیوایه، ئه‌و (15) وڵاته‌ی كه دیاریكراون بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
تێیاندا كه‌من‌و پێناچێت سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه بتوانن
به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن، هاوكات تائێستا 7 وڵات ره‌زامه‌ندییان
پیشانداوه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تێیاندا.سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به
رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له
هاوڵاتییانی عێراقییان تێدایه به‌سود وه‌رگرتن له ژماره‌ی
ئه‌وعێراقییانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا به‌شدارییانكردوه،
بۆمانده‌ركه‌وت له (15) وڵات‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و (15)
وڵاته‌شی كه هه‌ڵبژاردنیان تێدا ده‌كرێت كه‌من‌و پێناچێت هه‌مو
عێراقییه‌كان بتوانن ده‌نگبده‌ن، چونكه له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه
عێراقییان تێدا نیشته‌جێیه، قورسه ئۆفیس بكرێته‌وه، بۆیه
عێراقییه‌كانی وڵاتانی تر ده‌توانن له‌و وڵاته‌ی كه نزیكه لێیانه‌وه
ده‌نگبده‌ن.
له‌ئێستادا نزیكه‌ی (2)ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقیی له وڵاتانی ئه‌وروپاو
ئه‌مریكاو ئێران‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا نیشته‌جێن، ئه‌و وڵاتانه‌ی
كۆمسیۆن دیاریكردون بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقیان تێدا ئه‌نجامبدرێت، بریتیین له (سوریا، ئه‌رده‌ن، ئیمارات،
لوبنان، میسر ، به‌ریتانیا، سوید، ئه‌ڵمانیا، ئێران، ئه‌مریكا، دانیمارك،
كه‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا).به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌نگدانی
عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، نوسینگه‌یه‌كی له‌هه‌ولێر كردوه‌ته‌وه‌و
نوسینگه‌كه (3)ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن
به‌إێوه‌یده‌به‌ن.له‌وباره‌یه‌وه سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم وتی:
لیژنه‌یه‌كی (3)كه‌سی له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن پێكهێنراوه‌و
به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌كردنی ده‌نگدانی عێراقییانی
ده‌ره‌وه داڕێژراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاردرا، ئۆفیسی
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌كه له شاری هه‌ولێر بێت، لیژنه‌كه‌ی هه‌ولێر
ده‌ستبه‌كاربوه‌و له‌ئێستادا له سه‌ره‌تای كاره‌كانیدایه‌و دوای ئه‌وه
بۆ ئه‌و (15)وڵاته ئۆفیس داده‌نرێت، هه‌روه‌ها له رۆژانی داهاتودا
وۆركشۆپێك بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه راسپێرراون بۆ
سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆفیسی ئه‌و وڵاتانه.ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیۆن ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه قۆناغی تۆماركردنی
ده‌نگده‌ران نییه‌و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌نگده‌ده‌ن، ده‌بێت بیسه‌لمێنن
كه عێراقیین‌و زانیاریی ناویان له كۆمسیۆن تۆمارده‌كرێت، دواتر
تۆمارنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه ده‌كرێته‌وه‌و
هه‌ریه‌ك له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگ به پارێزگاكه‌ی خۆی ده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌و 15 وڵاته‌ی
داوایانلێكراوه تائێستا 7 وڵاتییان ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه بۆ
ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگده‌ره عێراقییه‌كان، ئه‌وانیش
بریتین له ( سوید، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌رده‌ن، ئه‌مریكا، دانیمارك،
هۆڵه‌ندا) ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو، كۆمسیۆن رۆژی 10/1 وه‌كو دوا واده بۆ
به‌ده‌ستگه‌یشتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌و وڵاتانه داناوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه: به‌پێی ژماره‌ی قه‌واره‌كان چاو‌دێر داده‌نرێت
ئه‌وه‌ی هه‌مو قه‌واره سیاسیه‌كان چاودێریان له بنكه‌كانی ده‌نگداندا
هه‌بێت، به پێی ژماره‌ی قه‌واره‌كان چاو‌دێر له بنكه‌كانی ده‌نگ دان
داده‌نرێت نه‌ك هاوپه‌یمانێتیه‌كان.عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به
KNNی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆی هه‌بو ته‌نها یه‌ك
چاودێری له بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌بێت و هاوپه‌یمانێتیه‌كانیش وه‌ك
قه‌واره‌یه‌كی سیاسی هه‌ژمار ده‌كران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریدا
هاوپه‌یمانێتیه‌ك له چه‌ند قه‌واره پێك هاتبێت به‌پێی ژماره‌ی
قه‌واره‌كان ده‌توانن چاو‌دێر دابنێن، واته ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌ك له 10
هاوپه‌یمانێتی پێك هاتبێت ده‌توانێت 10 چاودێری هه‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌ی بودجه پێشكه‌ش كراوه‌كه په‌سه‌ند ناكات

ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌و پڕۆژه بودجه‌یه رازی نابێت كه پێشكه‌ش كراوه. له‌مباره‌یه‌وه
ئاژانسی ئیپا له وائیل عه‌بدوله‌تیفی گواسته‌وه، ئێمه بودجه‌یه‌كمان
ده‌وێت وڵاتی پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه نه‌ك بخرێته ژێر ركێفی
به‌رپرسانه‌وه و چۆنیان بوێت ئاوا خه‌رجی بكه‌ن. وتیشی: بودجه‌ی گشتی
ده‌ستبه‌جێ په‌سه‌ند ناكرێت، به‌ڵكو به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، چونكه ئه‌وه به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی
گه‌وره‌یه و ناكرێت هه‌روا تێبه‌په‌ڕێنرێت.جێی ئاماژه‌یه ده‌بوو پێش
هاتنی ساڵی نوێ بودجه په‌سه‌ند بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان
لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی ترس له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌ستی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت تا ئێستا بودجه‌كه په‌سه‌ند
نه‌كراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز