&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی... دوای پارێزگار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایش داوای
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد
سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ جاری دووهه‌م داوای ده‌ست
له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیی پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاش
داواكه‌ی ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی رووناك مه‌حمود بۆمبا تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر و
رادیۆی زاگرۆسی راگه‌یاند، مانگی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی داوای
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی قبوڵكرا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
ئه‌و پارێزگایه كاوه مه‌حمود داوای ده‌ستله‌كاركشێانه‌وه‌ی كرد، دوا
جاریش دوای 31/12/2009 كه ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به
كۆتاهات، جارێكی دیكه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام پارێزگار
و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داواكه‌یان قبوڵ نه‌كرد.له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و
داوایه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رووناك مه‌حمود بۆمبا
دركاندی، كاوه عه‌بدوڵا به‌و كاره‌ی ده‌یه‌وێت فشاربخاته سه‌ر حكومه‌ت بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا: خۆپیشاندانی شاره كوردییه‌كان دژی
ده‌ستگیركردنی
ئه‌ندامانی به‌ده‌په به‌رده‌وامه

خۆپیشاندان و رێپێوانی لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له
توركیا، له دژی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسانی پارته‌كه‌یان و
ئه‌ندامه‌كانیان به‌رده‌وامه‌و له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی
توركیاشدا چه‌ندین روبه‌روبونه‌وه و پێكدادان روی داوه و ژماره‌یه‌ك
خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كراون.له دوای داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتیه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری توركیاوه خۆپیشانده‌ران و
ناڕه‌زایی زۆربه‌ی شاره كورد نیشینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه،
تائێستاش چه‌ندین خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه
ده‌ستگیركراون.ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر
له گه‌ڕه‌كی چوكور جومای ناوچه‌ی به‌ی ئۆغلۆی ئه‌سته‌مبوڵ ناڕه‌زایی
خۆیان له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیر كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد له لایه‌ن
توركیاوه ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان پۆلیس و
خۆپیشانده‌ران و پۆلیسیش گازی فرمێسك رێژی به‌كارهێناوه بۆ
بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان
خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسدا رویداوه.له لایه‌كی دیكه‌وه به
هه‌زاران كه‌س له شاری باتمان و ئه‌نقه‌ره و دیاربه‌كر و هه‌كاری و
گه‌ڤه‌ر به رێكخستنی رێپێوانێك، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی
ده‌ستگیركردنی سیاسیه‌تمه‌دارنی كوردی شاره‌كانیان
ده‌ربڕی.به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی باتمان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه
له ناو گیراوه‌كاندان و هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین
هوتاف و دروشم پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی پارتی
ئاشتیی و دیموكراسی ده‌ربڕی، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێشدا پۆلیس 10
هاوڵاتی ده‌ستگیر كردوه.له لایه‌كی تره‌وه بۆ پشتیوانی كردن له
ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌و پارتانه و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی
كورد، له شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسا هاوڵاتیانی كورد خۆپیشاندان و
رێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان رێكخست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا تائێستاش باس له پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی
دیموكراسی و چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد ده‌كات، به‌ڵام به داخستنی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و راپێچ كردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی
ئه‌و پارته بۆ به‌رده‌م دادگاكان و ده‌ستگیركردنی زۆرێك له سه‌رۆك
شاره‌وانی و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پارتی ئاشتیی و دیموكراسی،
پرسی كرانه‌وه‌ی كورد له‌و وڵاته روی له لاوازی كردوه به جۆرێك
چاودێران پێیان وایه چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌م كاته‌دا هیچ
ئه‌نجامێكی نابێت و ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وا
توركیا ره‌وشێكی خراپتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سه‌عدی پیره هه‌واڵی ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
به‌رهه‌م ساڵح ره‌ت ده‌كاته‌وه

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان, دووشه‌ممه, ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
به‌درۆخسته‌وه كه باس له ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن
له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم, رونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت تا ئێستا
هیچ كێشه‌یه‌كی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌تدا نییه تا ده‌ست
له‌كاربكێشێته‌وه.سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ی راگه‌یاند
"ئه‌و هه‌والانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری
گشتی یه‌كێتی كردووه, دوورن له راستییه‌وه".
پیره رونیشیكرده‌وه "دكتۆر به‌رهه‌م تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كی له‌م جۆره‌ی نه‌ك
به نوسراو به‌ڵكو به زارهكییش پێشكه‌ش به تاڵه‌بانی نه‌كردووه, چونكه سه‌رۆكی
حكومه‌ت تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت
له‌گه‌ڵ هیچ كهسو لایه‌نێكدا نییه, تا داوای له‌و جۆره بخاته‌ڕوو".جێی ئاماژه‌یه
چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌هۆی
گیروگرفته‌كانی نێو كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی
ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كردووه تا ره‌زامه‌ندیی
ناوبراو وه‌ربگرێت پێش ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
وه‌زیری شه‌هیدان: حكومه‌تی عێراق مه‌رجی بونی یاسایه‌ك داده‌نێت بۆ
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌نفال
حكومه‌تی نوری مالیكی به نوسراوێك رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته
زیانلێكه‌وتوانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسایه‌ك
كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
دكتۆر مه‌جید وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان به سبه‌ی
راگه‌یاند: پێشتر ئێمه به نوسراوێك داوامان له حكومه‌تی عێرق كردبو كه
قۆناغ به قۆناغ و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی 8 ساڵی قه‌ره‌بوی
زیانلێكه‌وتوانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ویش له‌رێگای ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبون له ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه
له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیانیان پێ گه‌یه‌نرابو، چونكه ئه‌و
پرۆسه‌یه زیانی نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلاری له گه‌لی كورد داوه.
دكتۆر مه‌جید وتیشی: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به
شه‌فه‌هی به‌ڵێنی پێداین كه ئه‌و داواكارییه جێبه‌جێ بكات، له
ئێستاشدا نوسینگه‌ی مالیكی به ره‌سمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی
ئێمه‌یان داوه‌ته‌وه.وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراون،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مالیكی له نوسراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه كه
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌نفال مافێكی شه‌رعی كه‌سوكاری
ئه‌نفالكراوانه، به‌ڵام پێویسته یاسایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له
ئه‌نجومه‌نی نوێه‌رانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت.وتیشی: هه‌ر له‌و
نوسراوه‌ی مالیكی‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌نها خه‌ڵكی كوردستان
مافی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان نیه، به‌ڵكو خه‌ڵكی ناوچه
زیانلێكه‌وتوه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه
و بۆ ئه‌وانیش ده‌بێت یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌ربچێت ئه‌و كات قه‌ره‌بو
ده‌كرێنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز