&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌یاد سامه‌رائی: حكومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌م بو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی
داگیركردنی بیره‌نه‌وتی فه‌ككه

ئه‌یاد سامه‌رائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند:
رێوشوێن و لێپێچینه‌وه حكومییه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی بیره‌نه‌وتی
فه‌ككه، وه‌ك پێویست نه‌بون و كه‌موكوڕیی ئاشكرا به‌دی ده‌كرێت هه‌ر له
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و حكومه‌تی عێراق به گشتی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سامه‌رائی رونیكرده‌وه: پێویسته حكومه‌تی
عێراق په‌له بكات له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
زه‌وییه داگیركراوه‌كانی.ناوبراو ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران به‌دواداچون بۆ رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات له‌باره‌ی
دۆسیه‌ی فه‌ككه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌كات له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی رابردو 11 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی سنوریان
به‌زاند و هاتنه ناو خاكی عێراقه‌وه و بیره‌نه‌وتی ژماره 4یان له
خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای عه‌ماره به ناو فه‌ككه‌وه داگیر كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی عێراق ره‌تیكرده‌وه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كورد بكاته‌وه
حكومه‌تی عێراق له وه‌ڵامی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری
ئه‌نفالكراوه‌كاندا ره‌تیكردووه‌ته‌وه قه‌ره‌بووی تاوانه‌كانی جینۆسایدی
كورد له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بكاته‌وه
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی
دۆسییه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوا حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان هه‌ڤاڵ ره‌حمان رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو لیژنه‌یه‌كی
تایبه‌ت دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له
پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا رژێمی به‌عس زیانی ئابووری به برِی 8 ملیار دۆلاری
به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
لاوان زۆرترین قوربانیانی هه‌ژارین، 10 ملیۆن هه‌ژار له عێراقدا هه‌یه
به‌پێی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له عێراقدا 10 ملیۆن هه‌ژار هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش
ده‌كاته سێ یه‌كی دانیشتوانی عێراق، كه له‌و له‌و تۆماره‌ش رێژه‌یه‌كی
به‌رزی له هه‌رێمی كوردستاندایه، شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ش هۆكاره‌كه‌ی
بۆ نا سه‌قامگیری سیاسی‌و ئابوری ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه كه له‌لایه‌ن د. عه‌بدولسه‌لام جه‌وده‌ت، مامۆستای
زانسته په‌روه‌رده‌یی‌و ده‌رونیه‌كان ئه‌نجامدراوه، له زانكۆی بابل،
تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو كه ژماره‌ی هه‌ژاران
روله‌زیادبونه.د.عه‌بدولسه‌لام هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه كه توێژی لاوان كه
زۆرتر ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانیان له ئه‌ستۆیه، زۆرترین قوربانیانی
دیارده‌ی هه‌ژارین، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوچاری بێكاری‌و نه‌بونی هه‌لی كاركردن
بون، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بووه بۆ ده‌ركه‌وتی لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو
لاوان‌دا.له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه: نزیكه‌ی 10 ملیۆن
هاوڵاتی عێراق دوچاری هه‌ژاری‌و بێكاری بون‌و له‌سایه‌یدا ده‌ژین‌و
كاریگه‌رن به كلتوری هه‌ژاری‌و كۆمه‌ڵێك ره‌فتاری تایبه‌ت به‌رهه‌م
ده‌هێنن كه به‌هۆیه‌وه دورده‌كه‌ونه‌وه له به‌گه‌ڕخستن‌و به‌شداری
كۆمه‌ڵایه‌تی.دڵشاد مه‌حمود عارف، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی
كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به سبه‌ی راگه‌یاند: له ساڵی 2005دا ته‌نها
له‌شاری هه‌ولێردا 57 هه‌زار خێزان ناونوسی خۆیان كردووه بۆئه‌وه‌ی له‌و
یارمه‌تییه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ربگرن كه ساڵانه دابین
ده‌كرێت بۆ هه‌ژاران، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار خێزان له‌ناویاندا
ده‌ستنیشانكراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و یارمه‌تییه.دڵشاد هه‌روه‌ها وتی:
وه‌زاره‌تی كار هه‌وڵ ده‌دات دیارده‌ی هه‌ژاری له كوردستاندا
كه‌مبكاته‌وه‌و پێده‌چێت له مانگی ئاینده‌دا تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی
له كوردستانیشدا بكه‌وێته‌گه‌ڕ‌و هه‌ژاران هاوكاری بكرێن.ئه‌و توێژه‌ره
كۆمه‌ڵایه‌تیه پشتراستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه له‌عێراقدا ئه‌و ژماره
هه‌ژاره بونی هه‌یه‌و هۆكاره‌كه‌ی گێڕایه‌وه بۆ نه‌بونی سه‌قامگیری
سیاسی‌و ئابوری له عێراقدا‌و تا دێت دیارده ترسناكه‌كانی وه‌كو لادانی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خلاقی له‌نێو به‌شێك له‌و گروپانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه
دوچاری دیارده‌ی هه‌ژاری بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له عێراقیشدا پلانێكی
تۆكمه نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێڵرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
كۆمیسیۆن: 10 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا
ده‌كرێته‌وه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له
عێراق، رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و روپێویه‌ی كۆمیسیۆن ئه‌نجامیداوه بۆ
هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق، 10 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان
له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا ده‌كرێته‌وه و هه‌ر ناوه‌ندێكیش پێنج
وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆده‌گرێت.عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی: به پێی ئه‌و
روپێوییه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامیداوه،
بڕیاردراوه به كردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان
له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا.له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ سایتی
(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)، عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه وتی: هه‌ر ناوه‌ندێك پێنج
وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆده‌گرێت و به‌مه‌ش كۆی وێستگه‌كان ده‌گاته 50
هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان، که ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش
ده‌گرێته‌وه بۆ ده‌نگدانی عێراقییه‌کانی ده‌ره‌وه.ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆن ئاشکراشیکرد: ئێستا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی دابینكردنی
وێستگه و پێداویستیه‌كانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه.بڕیاره هه‌ڵبژاردنی
داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق به به‌شداریی 306 قه‌واره‌ی سیاسی له
حه‌وتی ئازاری ساڵی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچێت و 19 ملیۆن كه‌س له
سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز