ساڵی 2009 په‌رله‌مانی عێراق 106 دانیشتنی ئه‌نجامداوه و 80 پرۆژه
یاسای په‌سه‌ند كردوه

له
ماوه‌ی ساڵی رابردودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 106 دانیشتنی
ئه‌نجامداوه و 80 پرۆژه یاسای په‌سه‌ند كردوه.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی
راگه‌یاندنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: له ماوه‌ی
ساڵی رابردودا (2009) په‌رله‌مانی عێراق 106 دانیشتنی ئه‌نجامداوه و
چه‌ندین یاسای گرنگیشی په‌سه‌ند كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی رابرودا 80 پرۆژه یاسا
په‌سه‌ند كراون و چه‌ندین پرۆژه‌یاسای دیكه‌ش ماون كه په‌سه‌ند نه‌كراون
و بۆ ساڵی 2010 جێهێڵراون.
وتیشی: هه‌ندێك له پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراوه گرنگه‌كان كاتێكی زۆریان
خایاند بۆ په‌سه‌ندكردن، وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا په‌سه‌ند ده‌كرێت،
جگه له‌وه‌ش پرۆژه‌یاسای پارێزگاریی له رۆژنامه‌نوسان و چه‌ند
پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه له داهاتویه‌كی نزیكدا په‌سه‌ند ده‌كرێن.
بڕیاریشه له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك به‌پێی یاسای نوێی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له
داهاتودا ده‌بێته 325 ك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا 3 منداڵ به‌شێوه‌ی شوشه‌به‌ند
له‌دایك بون

سه‌نته‌ری ئاینده بۆ منداڵانی شوشه‌به‌ند (ئه‌نابیب)و نه‌زۆكی له
سلێمانی، رایگه‌یاند: له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2010دا له شاری سلێمانی، 3
منداڵ به‌رێگای شوشه‌به‌ند له‌دایك بون و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا چه‌ند
منداڵێكی تریش به‌هه‌مان شێوه له‌دایك ده‌بن.
ئامانج ره‌حیم زه‌نگه‌نه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئامار له سه‌نته‌ری
ئاینده رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كه‌می ساڵی 2010 بوه رۆژی له‌دایك بونی سێ
منداڵ به‌رێگای شوشه‌به‌ند (ئه‌نابیب) له سلێمانی و باری ته‌ندروستیشیان
زۆر باشه. ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه دایكانی ئه‌و سێ منداڵه له
سه‌ره‌تای مانگی نیساندا پیتاندنیان بۆكراوه به‌شێوه‌ی شوشه‌به‌ند، له
كۆی 7 ژن كه ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام درابو، له هه‌فته‌ی ئاینده‌شدا 4
منداڵی دیكه به‌هه‌مان رێگا له‌دایك ده‌بن.سه‌نته‌ری ئاینده بۆ منداڵانی
شوشه‌به‌ند (ئه‌نابیب)و نه‌زۆكی، ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی چوارباخ له
ناوه‌ندی شاری سلێمانی و له ئێستادا نزیكه‌ی 120 ژن له‌و سه‌نته‌ره
كۆرپه‌له‌یان بۆ پیتێنراوه‌و له‌ژێر چاودێریدان.
پیتاندنی منداڵ به‌شێوه‌ی شوشه‌به‌ند له شاری سلێمانیدا بڕی (2500-3000)
دۆلاری تێده‌چێت له یه‌كه‌م رۆژی پیتاندنه‌وه، تا رۆژی له‌دایك
بون.هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رژمێرییه‌ك كه رێكخراوی ئاوات بۆ چاره‌سه‌ری
نه‌زۆكی ئه‌نجامی داوه له هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها له ساڵی 2008 دا
نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س دوچاری نه‌زۆكی بون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی ده‌باغ: عێراق نیگه‌رانه له بێتاوانكردنی پاسه‌وانه‌كانی
كۆمپانیای بلاك وۆته‌ر
عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند، كه حكومه‌ته‌كه‌ی نیگه‌رانه له
بێتاوانكردنی پاسه‌وانه‌كانی كۆمپانیای بلاك وۆته‌ر، كه له ساڵی
2007دا بونه هۆی كوژرانی 17 هاوڵاتیی عێراقی له گۆڕه‌پانی نسور له
به‌غدا، جه‌خیشیكرده‌وه كه حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه له‌سه‌ر
رێوشوێنه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ شوێنكه‌وتنی تاوانباران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی
حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه كه ده‌بباغ رایگه‌یاندوه: "نیگه‌رانین له
بڕیاری دادوه‌ری فیدراڵی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به
بێتاوانكردنی پاسه‌وانه‌كانی كۆمپانیای بلاك وۆته‌ر كه له 16ی
ئه‌یلولی ساڵی 2007دا بونه هۆی كوژرانی 17 هاوڵاتیی عێراقی له
گۆڕه‌پانی نسور له به‌غدا".
ده‌بببه‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی تێدا نوسراوه: "حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی
هێزه‌وه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ شوێنكه‌وتنی
تاوانبارانی ئه‌و كۆمپانیایه‌و پاراستنی مافی قوربانییه
عێراقییه‌كان‌و خێزانه‌كانیان كه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند
بون".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره عێراقییه‌كان به ته‌واوی یه‌كلایی بۆته‌وه كه
پاسه‌وانه‌كانی بلاك وۆته‌ر تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجام داوه‌و یاسای
به‌كارهێنانی چه‌كیان پێشێل كردوه به‌بێ بونی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه
پێویست به به‌كارهێنانی چه‌ك بكات".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ساڵی رابردو زیاتر له 4500 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له عێراق كوژراون
به‌پێی راپۆرتی یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له عێراق ژماره‌ی
ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی له عێراقدا له ساڵی رابردودا كوژراون به
به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوتر به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه رۆیشتوه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی كوژراوه‌كان له 4500 كه‌س زیاتره.
گروپێكی عێراقی به‌ناوی ده‌سته‌ی ژماردنی ته‌رمه‌كانی عێراق رۆژی
هه‌ینی رابردو له راپۆرتێكدا ئاماری كوژراوه مه‌ده‌نیه‌كانی عێراقی
له ساڵی رابردودا بڵاوكرده‌وه و تیادا هاتوه: ژماره‌ی كوژراوه
مه‌ده‌نیه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 تا به‌رواری 16 ی
مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ گه‌یشتوه‌ته 4497 كوژراو، به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی كۆتایی ساڵه‌كه‌دا به‌هۆی
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیكه
كوژران، كه گه‌وره‌ترینیان ته‌قینه‌وه‌كانی شاری رومادی بو كه زیاتر
له 25 كه‌س تیایدا كوژران بۆیه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له 4500 كه‌س
تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له دوای ئازادكردنی عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵی 2003ه‌وه، له ساڵی رابردودا دا كه‌مترین
هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوتر و ژماره‌ی
كوژراوه‌كان له‌گه‌ڵ ساڵی 2008 به‌ڕێژه‌ی زیاتر 50% كه‌می كردوه كه
له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی كوژراوه مه‌ده‌نیه‌كان 9226 كوژراو بوه.
كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی
ئاستی توندوتیژی له عێراقدا، كه لوتكه‌ی توندوتیژیه‌كان له كۆتایی
ساڵی 2006 و سه‌ره‌تای ساڵی 2007دا بوه، كه به‌پێی ئاماره‌كانی
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته‌دا هه‌فتانه 1700 هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام
دراوه، به‌ڵام له ساڵی 2009دا رێژه‌كه بۆ 200 هێرش له هه‌فته‌یه‌كدا
دابه‌زیوه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، كه تێبینی
ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كان روی له‌زیادی كردوه
و له‌هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا زیاتر له 50 كه‌س كوژراوه،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه له ساڵی 2008 دا له نۆ ته‌قینه‌وه‌دا
534 كه‌س كوژراون، به‌ڵام له هه‌شت ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی 2009 دا 750 كه‌س
كوژراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز