&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مه‌ریكا: ناكۆكی نێوان عێراقییه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن توندتر ده‌بێت
ئه‌مه‌ریكا
چاوهرِوانی ئه‌وه ده‌كات له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن ناكۆكی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان توندتر بێت. باڵیۆزی
ئه‌مه‌ریكا له عێراق كریستۆڤه‌ر هێڵ رایگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت
ناكۆكی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن توندتر
بێت.كریستۆڤه‌ر هێڵ له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مه‌ریكی
رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردن به گشتی و دوایراگهیاندنی ئه‌نجامه‌كانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری داهاتوو ناكۆكی نێوان كیان و لایه‌نه
عێراقییه‌كان توندتر ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌یامنێرانی بێ‌سنور: دیموكراتی‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌كوردستانی عێراق
له‌مه‌ترسیدایه

رێكخراوی
په‌یامنێرانی بێ‌سنور، راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی
رۆژنامه‌گه‌ریی له‌كوردستانی عێراقدا، بڵاوكردهوهو تێیدا چه‌ندین
نمونه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی كوردستان،
خراوه‌ته‌ڕوو.له‌و راپۆرته‌دا، كه له‌سه‌ر پێگه‌ی رێكخراوه‌كه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئاماژه بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
ده‌كات كه به‌هۆی لێدان‌و دهستدرێژییو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر
رۆژنامهنووسهكانییهوه، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌یه‌كی به‌سپێتی
ده‌ركردووه.راپۆرته‌كه نووسیوویه‌تی »رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌ی
هاوڵاتیو چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵێكی دیكه، به‌ر هێرشی هێزه‌كانی
ئاسایش كه‌وتوون، ئه‌و هێزانه‌ش سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون،
كه به‌ناشه‌رعی ناودهبرێنو به‌رپرسن له‌زۆرترین هێرشكردنه سه‌ر
رۆژنامه‌نووسان له‌سلێمانی، له‌وكاته‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
ده‌ستیپێكردووه».هاوكات رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئاماژه به‌كۆمه‌ڵێك
له‌و پێشێلكارییانه ده‌كات، كه كراونه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، له‌وانه
لێدانی (سۆران ئه‌حمه‌د)ی رۆژنامه‌نووسی هاوڵاتی له20ی شوبات،
ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی سپێده له19ی مانگ،
هێرشكردنه سه‌ر (ئارا ئیبراهیم) رۆژنامه‌نووسی هاوڵاتی، هێرشكردنه سه‌ر
(سامان مه‌جید) رۆژنامه‌نووسی لڤین‌و هاوڵاتی، هێرشكردنه سه‌ر (داود
باغستانی) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل ـــ كورد، هێرشكردنه سه‌ر شاسوار
مامه رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له عه‌دنان
عوسمان سه‌رنووسه‌ری پێشووی هاوڵاتیو نووسه‌ر له‌رۆژنامه‌ی رۆژنامه
له‌ڕێی ئیمهیلو كورته‌نامه‌وه.ئارا ئیبراهیم به په‌یامنێرانی بێسنوری
وتووه، كاتێك خه‌ریكی وێنه‌گرتن بووه له‌شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه
له‌سلێمانی، به‌تایبه‌تیش خه‌ریكی وێنه‌گرتنی كه‌سێك بووه كه یه‌كێك
له‌هێزه ئاسایشییه‌كان برینداریان كردبوو، چه‌ند كه‌سێك به‌جلوبه‌رگی
مه‌ده‌نییه‌وه، داوای لێكردووه وێنه نه‌گرێت.ئارا ئاماژه به‌وه
ده‌دات، كه یه‌كێك له‌هێزه ئاسایشییه‌كان توانیویه‌تی كامێراكه‌ی
له‌ده‌ست بسهنێتو پاشان لێیداوه‌و سووكایه‌تی پێكردووه.رێكخراوی
په‌یامنێرانی بێ‌سنور، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ته
به‌رۆژنامه‌نووسان‌و بنكه‌یان له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره یاساییه‌كان پارێزگای
سلێمانی مانیان گرت
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره یاساییه‌كانی سنوری پارێزگای
سلێمانی مانیانگرت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته‌ی نزیكه‌ی مانگێك پێش
ئێستا ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كوردستان.مافناس جه‌میل جه‌مال
وته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌یه‌ك له داكۆكیكاران له مافی یاساناسان وتی
"ئێمه پێش مانگێك به‌ر له ئێستا یاداشتێكمان دایه سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كوردستان داوای دوو شتمان كردبوو یه‌كه‌م
خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی به‌ڕێژه 100% بۆ فه‌رمانبه‌رانی
یاسایی‌و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه به‌ڕێژه‌ی 50% بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی
ناو دادگاكان".جه‌میل جه‌مال رایگه‌یاند "ئێمه داوامان كردبوو تا 25/2
وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا مانده‌گرین، بۆیه تائێستا وه‌ڵام
نهدراوینهتهوهو ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تای ده‌وامی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه
ده‌ستمان به‌مانگرتن كردوه‌و تاوهڵامان ده‌رێته‌وه مانگرتن
ناشكێنین".وتیشی "مانگرتنه‌كه سه‌رجه‌م دادگاكانی سنوری پارێزگای
سلێمانی، ناو دادگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، دوكان، كه‌لار،
كفری‌و چه‌ند شوێنێكی تری گرتووه‌ته‌وه".ئاشكرایكرد هیچ مه‌به‌ستێك
له‌پشت ئه‌و مانگرتنه نیه جگه له جێبه‌جێكردنی داواكه‌یان و وتی
"پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم ئه‌م مانگرتنه‌ی ئێمه هیچ مه‌به‌ستێكی
له‌پشته‌وه نیه جگه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی كه
هه‌مانه".ئه‌و مانگرتنه كاروباری هاوڵاتیانی پهكخستوه. هاوڵاتیه‌ك
كه له‌كه‌لاره‌وه بۆ ئیشوكارێكی یاسایی هاتبووهههڵهبجه به
ئاوێنه‌ی وت "له كاتژمێر 6 ی به‌یانیه‌وه ده‌رچووم تاهاتومهته ئێره
ئێستا لێره كاره‌كه‌م بۆ ناكرێت ده‌ڵێن مانیان گرتووه،داواكارم حكومه‌ت
چاره‌ی ئه‌مه بكات و كێشه‌كه‌یان چاره بكات".مانگێك به‌ر له ئێستا له
به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌یه‌ك له داكۆكیكاران له مافی یاساییه‌كان
هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزایاندا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زای له كه‌می
موچهكانیانو دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆیان‌و وتیان گه‌ر وه‌ڵام
نه‌درێینه‌وه مانده‌گرین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سیستانی پێشوازی له هیچ پاڵێوراوێك ناكات

نووسینگه‌ی
گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند،
له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا سیستانی پێشوازی له هیچ پاڵێوراوێك
ناكات. نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له باره‌ی پشتیوانی
نه‌كردن له هیچ لایه‌نێك، سه‌ید عه‌لی سیستانی برِیاریداوه له ماوه‌ی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشوازی له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی به‌شدار له
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كات.نووسینگه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی
دووپاتكردووه‌ته‌وه كه ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی پشتیوانی له هیچ
لایه‌نێك ناكات و وه‌كو یه‌ك دهرِوانێته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوو شانه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه له‌ئه‌وروپا ده‌ستگیركران
سه‌ربازگه‌كانی
مه‌شقی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ئه‌وروپا ئاشكراكران، پاشئه‌وه‌ی
له‌ئیتاڵیا دوو شانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركران كه مه‌شقیان
به‌گه‌نجانی كورد ده‌كرد.كه‌ناڵی یۆرۆنیوزی ئه‌وروپی بلاویكرده‌وه كه
له‌ولاتی ئیتاڵیا ئه‌و دوو شانه چه‌كداره ده‌ستگیركران كه ئیشیان
مه‌شقكردن بووه به‌گه‌نجانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ چه‌كداره‌كانی
په‌كه‌كه.دوو شانه‌كه، بریتیبوون له22 كه‌س، كه نیوه‌یان له‌ئیتاڵیاو
نیوه‌ی دووه‌میش له‌باشوری فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركران.سه‌رۆكی پۆلیسی شاری
ڤینیسیا رایگه‌یاند رێكخستنێكی نێوده‌وڵه‌تیمان ئاشكراكردووه كه
سه‌ربازگه‌یان له‌فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیادا هه‌یه‌و مه‌شقیان به‌گه‌نجانی
كورد كردووه، كه ژنیشیان تێدابووه. پاش مه‌شقپێكردنیان ده‌نێردران بۆ
ناو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه،
به‌هاوكاریی هێزه‌كانی ئاسایشی به‌لجیكاو ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.