&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ر
چاودێرێك 200 تا 300 دۆلار وه‌رده‌گرێت
له هه‌موو عێراقدا نزیكه‌ی 350 هه‌زار
كارمه‌ند بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
دیاریكراون، هه‌ر كارمه‌ندێكیش 200 تا 300 دۆلار وه‌رده‌گرێت ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسه‌ران له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند له‌سه‌رجه‌م
عێراقدا نزیكه‌ی 350 هه‌زار كارمه‌ند به‌شدار ده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه
پاداشتی هه‌ریه‌ك له‌و كارمه‌ندانه به‌پێی كاره‌كانیان
جیاوازه،ناوبراو وتی "بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك بڕی 200 هه‌زار دینار
دیاریكراوه، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌كان 250 هه‌زار دینار‌و بۆ
رێكخه‌ری بنكه‌كانیش 300 هه‌زار دینار دیاریكراوه"سه‌ردار
عه‌بدولكه‌ریم روونیكرده‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی عێراقیش بڕێك
پاره بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران ته‌رخانكراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌ند ئه‌فسه‌رێك: مالكی و حزبه‌كه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گرنگترین
جومگه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵًگریدا

ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق
رایانگه‌یاند، مالكی و حزبه‌كه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گرنگترین
جومگه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵًگری وڵات‌دا و له هێزه ئه‌منیه‌كاندا
هه‌ركه‌سێك سه‌ر به‌وان نه‌بێت كه‌ناری ده‌خه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق رایانگه‌یاندوه،
نوری مالكی و حزبه‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته بوارته‌سككردنه‌وه له‌به‌ر ده‌م
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌وان نین.وتوشیانه: مالكی له رێگه‌ی هێنانی
ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌پارته‌كه‌یه‌وه، جێ پێی ئه‌وان لێژ ده‌كات كه له‌گه‌ڵ
ئه‌ودانین.رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه كه ئه‌فسه‌ره‌كان گله‌یی
ئه‌وه‌شیان كردوه، كه‌سانێك بێ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت و له توانای
بیری و جه‌سته‌ییان هه‌روه‌ها له بڕوانامه‌ی زانكۆییان دڵنیابن،
ده‌یانهێنن و ده‌یانكه‌نه ئه‌فسه‌ر، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به
حزبه‌كه‌ی مالكین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ندیكا : (11)
حاڵه‌تی توند‌و تیژی و پێشلیكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بلاَو
ده‌كاته‌وه
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ
كوردستانیوز نێردراوه ، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و
مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كه‌ن" له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا نزیكه‌ی (11) حاڵه‌تی توند‌و
تیژی و پێشلیكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانرویداوه‌كه له خواره‌وه
ناویان هاتووه.له‌به‌شێكی تری ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه"
داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگا له
ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و روماڵكردنی
كۆبونه‌وه‌كان چونكه دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریه كه په‌رله‌مان خۆی
ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و دژی ماده‌ی (9)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی
په‌رله‌مانی كوردستانه.ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:له كاتێكدا
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند ڕۆژێكه له كوردستان ده‌ستیپێكردوه، كه
هیوادار بووین به هێمنی و ئارامی به‌ڕێوه بچێت و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌موو لایه‌ك بانگه‌شه بۆ لیسته‌كان و نوێنه‌راكانیان
بكه‌ن، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش ئه‌ركی په‌خش و بلاَوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كان به شێوه‌یه‌ك بگرنه ئه‌ستۆ كه هه‌مووی له خزمه‌ت
پرۆسه‌كه‌دا بێت.
به‌لاَم به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردووی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا، چه‌ندین پێشلكاری و حاڵه‌تی توندوتیژی و لێدان و ئازاردان
و لێسه‌ندنی كامێرا، به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان رویداوه، بۆیه مایه‌ی
نیگه‌رانی هه‌موولایه‌كه به تایبه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان.له
كاتێكدا وه‌كو پێشتر رامانگه‌یاندبوو، خوازیارین به پێی یاسای ژماره
(35) ساڵی (2007) یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان
بكرێت، كه رێگا ده‌دات ڕۆژنامه‌نووسان له كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بن بۆ روماڵكردنی چالاكی، له
هه‌مانكاتدا هه‌ر ئه‌و یاسایه رێگا ده‌دات به ڕۆژنامه‌نووسان له
وه‌رگرتنی زانیاری به‌هره‌مه‌ندبن و نابێ رێگریان لێبكرێت و توند‌و
تیژیان به‌رامبه‌ر بكرێت .به‌لاَم به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی
رابردوودا نزیكه‌ی (11) حاڵه‌تی توند‌و تیژی و پێشلیكاری به‌رامبه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسان رویداوه كه له خواره‌وه ناویان هاتووه.بۆیه لیژنه‌ی
داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكا،
سه‌ره‌رای ئیدانه كردنی ئه‌و كارانه، داوا ده‌كات له هێزه‌كانی پۆلیس
و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێز له یاسا‌و كاری ڕۆژنامه‌نووسی
و ڕۆژنامه‌نووسان بگرن و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا
بكه‌ن، له پێناو ڕاگه‌یاندنێكی ته‌ندروست و ئارام و هه‌ڵبژاردنێكی،
سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنین كه هه‌موو ئه‌و توند‌و تیژی و
پێشلكاریانه له ڕاپۆرتی پێنجه‌مینی لیژنه‌كه‌ماندا تۆمار ده‌كرێت و
بلاَوده‌كرێته‌وه.له‌لایه‌كی تره‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگا نادات به چوونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ
ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی دانیشتنه‌كانی
په‌رله‌مان ئه‌مه‌ش بۆته دروستبونی ناره‌زایی و نیگه‌رانی
ڕۆژنامه‌نووسان.بۆیه داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
ڕێگا له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و
روماڵكردنی كۆبونه‌وه‌كان چونكه دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریه كه
په‌رله‌مان خۆی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و دژی ماده‌ی (9)ی په‌یڕه‌وی
ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه.
له كاتێكدا له به‌شی چواره‌می ماف و ئیمتیازه‌كانی ڕۆژنامه‌نووس له
ماده‌ی حه‌وته‌می خاڵی چواره‌می یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هاتوه
كه(ڕۆژنامه‌نووس مافی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌و چالاكیه گشتیه‌كاندا
هه‌یه)بۆیه ئێمه دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانین و به ڕێگری
ده‌زانین له‌به‌رده‌م ئازادی میدیاداو خوازیارین چیتر رێگری له
ڕۆژنامه‌نووسان نه‌كرێت و هاوكاریان بكرێت. رووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی
رابردوو
1. ڕۆژی (14/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان (بڕیار نامیق و
ڕه‌نجده‌ر عمر) له كه‌ناڵی (KNN).
2. ئێواره‌ی (14/2/2010) هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمی ته‌له‌فزیۆنی
كه‌ناڵی (KNN) له شاری كه‌ركوك و شكاندنی كامێراكه‌یان و سوكایه‌تی
پێ كردنیان.
3. ڕۆژی (16/2/2010)هێرشده‌كرێته سه‌ر ئوتومبێلی جێگری نه‌قیبی
ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم) له سلێمانی.
4. شه‌وی (16/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس (سامان مجید) له
ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی و لێسه‌ندنی كامێراكه‌یی و ناسنامه‌ی سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌نووسان.
5. شه‌وی (17/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ئوتومبێلی ڕۆژنامه‌نووس (شوان
داودی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و شكاندنی جامه‌كانی له شاری
سلێمانی.
6. شه‌وی (17/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس (ئارا ئیبراهیم)
له ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی و لێسه‌ندنی كامێرا‌و كاسێته‌كه‌ی.
7. ڕۆژی (18/2/2010) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسان (شاسوار مامه) په‌یامنێرو (كاروان انور) وێنه‌گر له
كه‌ناڵی (KNN) له رانیه‌و شكاندنی جام و لایتی ئوتۆمبیله‌كه‌ی و
پێگه‌یاندنی زیانی زۆر.
8. ڕۆژی (19/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسان (زانیار
ئه‌سعه‌د) و (سه‌یاف ئه‌حمه‌د) له كه‌ناڵی سپێده له شارۆچكه‌ی
كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر.
9. شه‌وی (20/2/2010) له سلێمانی هێرشده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێری
ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی (سۆران ئه‌حمه‌د)و لێسه‌ندنی كامێراكه‌ی.
10. ڕۆژی (22/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌نووس (فه‌ره‌یدون
بێوار) له هه‌ولێرو سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت، به هۆی بلاَوكردنه‌وه‌ی
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاعیرێك.
11. له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر (داود باغستانی)
له هه‌ولێر، لێی ده‌درێت و سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت.
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی
ڕۆژنامه‌نووسان
مافی ڕۆژنامه‌نووسی له كوردستان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زیاتر له 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ری سوپای پێشوو ئاماده‌ن بێنه ریزی سوپای
نوێوه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له
لیسته‌كه‌ی مالكی رایانگه‌یاند، زیاتر له 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ری سوپای
پێشوو ئاماده‌ییان پێشانداوه كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ریزی سوپا.
به گوێره‌ی "شه‌رق
ئه‌وسه‌ت"، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا
رایانگه‌یاندوه كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیدا،
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پێشوو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌ڕێنه‌وه خزمه‌تی سوپا.سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی به‌رگری
عێراق رایگه‌یاند، رێ و شوێنی یاسایی به‌كاردێنن بۆ خستنه‌وه سه‌ركاری
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه و چۆنیه‌تی جێكردنه‌وه‌یان كه ژماره‌یان 20هه‌زار و
400 ئه‌فسه‌ره.وتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌رانه خولیان بۆ ده‌كرێته‌وه و
دواتر به گوێره‌ی پێویست و پسپۆڕییان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر یه‌كه
سه‌ربازییه‌كاندا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمه‌ڵ:
پیلانمان بۆ داڕێژراوه

به‌رپرسێكی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێیوایه پیلانێكی نه‌خشه بۆ داڕێژراوه له‌دژی
حیزبه‌كه‌ی دانرا‌وه‌و هه‌موو پۆسته‌ر‌و لافیته‌و وێنه‌كانیان
له‌شه‌واندا ده‌دڕێندرێت.كه‌مال حه‌سه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان‌و
كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌هاوڵاتی وت»هه‌موو پۆسته‌ر‌و لافیته‌و
وێنه‌كانمان له‌شه‌واندا ده‌دڕێندرێت‌و پێمانوایه پیلانێكی نه‌خشه بۆ
داڕێژراو دژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دانراوه».به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی
گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وتیشی»به‌شه‌وان ئه‌و وێنه گه‌ورانه‌ی
كاندیده‌كانمان ده‌دزرێت كه به‌شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵواسراوه، ئه‌وه‌ش
زیانێكی گه‌وره‌ی له‌رووی مادییه‌وه پێگه‌یاندووین».ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو
كه حیزبه‌كه‌ی بڕیاریداوه وه‌جبه‌یه‌كی تری پۆسته‌ر‌و لافیته
به‌به‌های بیست‌و پێنج هه‌زار دۆلار بكڕێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.