&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌له‌بی: ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا
سه‌رۆكی حزبی
كۆنگره‌ی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له‌و
هه‌وڵانه‌ی كه خستنییه‌گه‌رِ بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی باڵێكی حزبی به‌عس بۆ
ده‌سه‌ڵات. سه‌رۆكی حزبی كۆنگره‌ی عێراقی و ئه‌ندامی ئیئتلافی نیشتمانی
عێراقیی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه
رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ی هه‌ژماركردنی سوننه‌كانی عێراق له‌سه‌ر حسابی حزبی
به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه حزبی به‌عس زۆرێك له
رۆڵه‌كانی سوننه‌ی عێراقی كرده قوربانی"گوتیشی" بێبه‌شكردنی ساڵح موتڵه‌گ
و زافر عانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به هۆی ئه‌و بانگه‌شانه‌وه بووه،
كه ئه‌و دوو كه‌سه بۆ حزبی به‌عس ده‌یانكرد، له كاتێكدا به‌عس به
گوێره‌ی ماده‌ی حه‌وته‌می ده‌ستووری عێراق یاساغكراوه".له به‌شێكی دیكه‌ی
لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا
له‌وه‌ی هێلكاری خۆی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقدا بسه‌پێنێت".هه‌روه‌ها
گوتی" ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی باڵێكی
حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه خستبوونییه گه‌رِ".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسه‌كانی خانه‌قین پۆسته‌ری هاوپه‌یمانی هه‌ڵده‌واسن

سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار، رایگه‌یاند كه خۆی شایه‌تحاڵی بینینی چه‌ند پۆلیسێك بووه،
به‌جلی فه‌رمییه‌وه له‌شاری خانه‌قین پۆسته‌ریان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی
كورستان هه‌ڵواسیووه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌هاوڵاتی وت»چه‌ند پۆلیسێك
به‌جلی پۆلیسییه‌وه، پۆسته‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیان
له‌گه‌ڕه‌كی ئاغا‌و خه‌لیفه‌ی شاره‌كه هه‌ڵده‌واسی».هه‌روه‌ها
وتیشی»ئۆتۆمبیله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قینیش، وێنه‌ی
تاڵه‌بانی‌و كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پارێزگای دیاله‌یان پێوه‌یه‌و
به‌شاردا ده‌سوڕێنه‌وه».ه‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ماڵ عومه‌ر خوێندكارێكی
كۆلێژی ئادابی خانه‌قینه‌و له‌به‌شی ناوخۆیی 10ی فولكه‌ی كرندی
خانه‌قین، بۆ هاوڵاتی وتی»شه‌وی 22ی شوبات چه‌ند پۆلیسێك له‌فولكه‌ی
كرندی ناوجه‌رگه‌ی شاردا‌و له‌كاتی ئه‌ركی ئێشكگرتنیاندا،
به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و گۆرانی‌و ته‌قه‌كردن به‌ئاسماندا، بانگه‌شه‌یان بۆ
لیستی هاوپه‌یمانی ده‌كرد».عه‌مید ئازاد عیسا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
خانه‌قین، ئاماده‌نه‌بوو له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دهۆكییه‌كان زۆرترین به‌شداریی ده‌كه‌ن
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك كه سه‌نته‌ری
ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئاماده‌یكردووه 63% عێراقییه‌كان به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، زۆرترین
رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له‌دهۆك‌و زیقار‌و كه‌مترینیشی
له‌ئه‌نباربه‌رپرسیاری سه‌نته‌ری ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی عێراق، عه‌لی
موسه‌وی رونیكرده‌وه ئه‌م راپرسییه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا
كراوه‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی زۆرترین رێژه‌ی به‌شداریی
له‌هه‌ڵبژاردندا له‌پارێزگای دهۆكدا ده‌بێت‌و ده‌گاته 83% و له‌زیقاریش
78%، كه‌مترین رێژه‌ی به‌شدارییش له‌ئه‌نبار ده‌بێت‌و له 43% تێپه‌ڕ
ناكات. ناوبراو وتیشی "17% عێراقییه‌كان پێیانوایه به‌شداریكردن ئه‌ركی
نیشتمانییه‌و 14% پێیانوایه هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی خراپتر دێنێته سه‌ر
حوكم‌و 11% بڕوایان به‌كاریگه‌ریی ده‌نگه‌كانیان هه‌یه".ئه‌م راپرسییه 5
هه‌زار كه‌سی گرتۆته‌وه له هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق‌و فۆرمه‌كانیش
به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه دابه‌شكراون، 66% به‌شداربوانیش
له‌شارنشینن‌و 34% گوندنشین‌و 53% یان نێر‌و 47% یان مێینه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سزای دارایی به‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌دات

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سایتی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمسیۆن سزای دارایی به‌بڕی (15)
ملیۆن دینار به‌سه‌ر (12) لیستی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی
په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌پاندوه، كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له
ریزی قه‌واره سیاسیه سزادراوه‌كاندایه.كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، كه به‌پێی
بڕگه‌ی (7)ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سیسته‌می
ژماره (16)ی تایبه‌ت به سكاڵا و تانه‌كان به‌بڕی (15) ملیۆن دینار
سزای لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان درا به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و
لیسته‌وه له یاسا‌و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی سه‌ر به
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا به دورخستنه‌وه و
متمانه لێسه‌ندنه‌وه له كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به
ناوی (بوشرا محه‌مه‌د زه‌كی عه‌بدوڵا) به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و
پاڵێوراوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان مه‌رجی ته‌مه‌نی یاسایی تێدا
نییه بۆ خۆكاندیدكردن و ته‌مه‌نی له خوار (30) ساڵه‌وه‌یه و
به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیه‌وه كاندید
كراوه.
جێگای ئاماژه‌یه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له پێش ده‌ستپێكردنی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و دوای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رده‌وامه له سه‌رپێچیكردن و پێشێلكاری له یاسا‌و
رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له سلێمانی خۆپیشاندان ده‌كرێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی سه‌رجه‌م
په‌نابه‌ره به‌زۆر نێردراوه‌كان له‌كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێك
ئه‌نجام ب‌ده‌ن.مه‌به‌ست له‌و خۆپیشاندانه ، وه‌ك ده‌شتی جه‌مال سكرتێری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق _لقی كوردستان ئاماژه‌ی
پێدا"بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌نابه‌راتنه‌ی له ده‌ره‌وه دیپۆرت
ده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وه‌رنه‌گیرێنه‌وه".له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی نامه‌یه‌ك كی
ڕاگه‌یاندنی فیداسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ كوردستانیوز
نێردراوه‌ده‌یان لایه‌نی کاریگه‌ر نامه‌یان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان تاله‌بانیو
مالکی و بارزانی کردووه که لایه‌نگری ئه‌و داخوازییانه‌ی ئیوه‌ن.
ئه‌مشه‌و 3 لایه‌نی تریش له‌وانه پارتی کاری سویسری هه‌مان کاریان
ئه‌نجامداوه. . تا دێت ناره‌زایه‌تی ئیمه جیهانداگر تر ده‌بیت. ئیمه
مافه‌کانمان به‌ده‌ست دێنین. له‌به‌شێكی تری نا
مه‌كه‌دا هاتووه"ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئیوه، رووناکی خسته دڵی ده‌یان
که‌س بۆ ئازادبوونیان له زیندانه‌کانی ئه‌وروپا که رۆژگاریک ئومیدیکی
گه‌شتر بوو بۆ ژیانیان. ووزه‌ی به‌خشیه ده‌ماری ئه‌و که‌سانه که
ناچاربوونه خۆیان بشارنه‌وه، ئارامی به‌خشیه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
مه‌راق و دوودڵی وچاوه‌نواڕی ساڵان تووشی په‌شێوی و باری ده‌روونی ناجێگیر
بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه‌تان حه‌سره‌تی دابڕانی سه‌دان و بگره هه‌زارانی
به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه گرێ دا نه‌ک به‌شکست ودیپۆرته‌وه. به‌رێزان ....ڕاسته
هه‌ریه‌ک له‌ئیمه هه‌لومه‌رجی ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌که‌مان
شیوه‌ی جیاوازی ژیانمان هه‌یه. هه‌ریه‌ک له وولاتیکه‌وه دیپۆرتکراوین
ویان مه‌ترسی دیپۆرتمان له‌سه‌ره. به‌ڵام ئیمه ئه‌مڕۆ هه‌موومان
ستملێچووی یه‌ک سیاسه‌تیکین که پیویسته بوه‌ستینریت.
هه‌ڵبوه‌شینریته‌وه. ته‌عویزمان پیبده‌نه‌وه. بۆیه یه‌کجار گرنگه که
هه‌روا پشتی یه‌کتر بگرین و یه‌کگرتووبین و کۆڵ نه‌ده‌ین وخه‌باتمان
په‌ره پیبده‌ین و فراوانتری بکه‌ینه‌وه. په‌نابه‌ران له سویسرا،
ئه‌لمانیا، به‌لجیکا، هۆله‌ند، سوید، دانمارک و نه‌مسا ونه‌رویج و فنلند
به شه‌وقه‌وه ده‌نواڕیه ئه‌م کاره مه‌زنه‌ی ئیوه . ئاره‌زووی
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه، سبه‌ی.