&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حوسێنی: كۆمیسیۆن له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه

كۆمیسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به‌رده‌وامه له
ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ سه‌رخستن و به‌رِێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
داهاتوو. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق حه‌مدییه حوسێنی رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن
به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی و له ئێستادا ژماره‌یه‌كی پێویست له
كارمه‌ندانی بۆ به‌رِێوبردنی پرۆسه‌كه دامه‌زراندووه.گوتیشی " له
هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستده‌كرێت به راهێنانی كارمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن سه‌رپه‌رشتی كاره‌كان بكه‌ن و پرۆسه‌كه به رێكوپێكی
به‌رِێوه‌بچێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هیومان رایتس ۆچ داوای له به‌غدا كرد ئاسایشی كه‌مینه ئاینییه‌كان
بپارێزێت
نوسینگه‌ی
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست داوای له حكومه‌تی
عێراق كرد هه‌وڵه‌كانی زیاتر بكات بۆ پاراستنی كه‌مینه ئاینییه‌كانی
عێراق. جێگری به‌رِێوبه‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست (جۆ ستۆرك) نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ره‌وشی
كه‌مینه ئاینییه‌كانی عێراق به تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا
پیشاندا و هیوای خواست ململانێی نێوان پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا نه‌بێته هۆی
دروستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا.(جۆ ستۆرك) ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به كریستییانه‌كان ئامانجی سیاسی
له پشته‌وه‌یه.دوێنێ له درێژه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی دژ به
مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامده‌درێت پێنج هاوڵاتی مه‌سیحی له نێو
ماڵی خۆیاندا كوژران.پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له
رووداوه‌كه و تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو
نه‌كراوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رۆژنامه‌نوسان له پرسگه‌ی
په‌رله‌مانیش ناكرێنه ژوره‌وه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به بڕیارێك به‌ته‌واوی ده‌رگای په‌رله‌مانی
به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا داخست، ئه‌مڕۆ رێگه‌نه‌درا به
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له پرسگه‌ی په‌رله‌مان بچنه‌ژوره‌وه.دوای
ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كوردستان ده‌ستیكرد به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ی
هه‌رێم و فراكسیۆنی گۆڕان شه‌ڕی له‌سه‌ر بودجه ده‌ستپێكرد،
راگه‌یاندنه‌كان به گرنگییه‌وه باسیان له شه‌ڕ له‌سه‌ر بودجه
گواسته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا راگه‌یاندنه‌كان نابێت 10
ده‌قیقه زیاتر له هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بمێننه‌وه، له‌سه‌ر
ئه‌م بڕیاره‌ش فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ هۆڵی
كۆبونه‌وه‌یان جێهێشت و داوایانكرد كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئازادبن
له تۆماركردن و گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.هه‌ر دوێنێ
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ده‌سه‌ڵات
حه‌ره‌می په‌رله‌مانی شكاند و هێزی زێره‌ڤانیان برده ناو
په‌رله‌مانه‌وه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش باسیان له‌و پێشێلكارییه‌ی
ده‌سه‌ڵات كرد.
هاوكات ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له پرسگه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرانه ژوره‌وه و
رێگرییان لێكرا.له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین: كاتێك چوین
بۆ په‌رله‌مان پاسه‌وانه‌كان رێگرییان لێكردین و وتیان: به فه‌رمانی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چونه ناو په‌رله‌مان بۆ راگه‌یاندنه‌كان
قه‌ده‌غه‌یه.سه‌باره‌ت به رێگرتن له چونه‌ژوره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم پێی وایه كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت
ئه‌مساڵیش بودجه له تاریكی‌دا تێپه‌ڕێنێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوریا و ئێران پشتیوانی عه‌لاوی ده‌كه‌ن
بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

كۆماری ئیسلامی ئێران و
سوریا پشتیوانی له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی عێراقییه ده‌كه‌ن بۆ
وه‌رگتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی عێراق و هاوكات عه‌لاوی دوای
سعودیه به‌نیازه سه‌ردانی ئێران بكات.به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
"سۆمه‌ریه نیوز" ئێران و سوریا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌یاد عه‌لاوی
سه‌رۆكی ئیئتلافی عێراقیه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی عێراق وه‌ربگرێت
، ئه‌ویش له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی باشی به‌ده‌ست
هێنا. سۆمه‌ریه نیوز له زاری سه‌رچاوه حكومی عێراق كه نه‌یویستوه
ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت وتویه‌تی" شاندێكی ئیئتلافی عێراقییه چاوی به
گه‌وره به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران كه‌وتووه‌و سه‌باره‌ت به پرسی
كاندیدكردنی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی عێراق گفتوگۆیان
كردووه‌و به‌رپرسه ئێرانیه‌كه‌ش هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌كی
ده‌ربڕیوه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له
به‌غدا سازدرابوو ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی عێراقییه سه‌رسورمانی
ده‌ربری كه به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر و عه‌ره‌بستانی سعودی
كه‌وته‌وه‌و وتی" بارودۆخه‌كه وای لێهاتووه سه‌ردانكردنی وڵاتانی
عه‌ره‌ب كوفر بێت وجه‌ختی كرده‌وه" به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق ئه‌وله‌ویه‌تی
سه‌ردانه‌كه‌ی بووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی نه‌داوه له‌قه‌ره‌ی ئاكام و
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژادنی داهاتووی وڵات.وتیشی" به‌نیازم سه‌ردانی له
ئێران و توركیا بكه‌م و هاوكات داوای له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عێراقیش
كرد واز له گله‌یی و گازه‌نده و سه‌رزه‌نشتكردن بهێنن و خۆشیان سه‌ردانی
وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه، سبه‌ی.