&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له هه‌موو عێراقه‌وه، (27) سكاڵا گه‌یشتووه‌ته كۆمیسیۆنه
سه‌ره‌كییه‌كه
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، له‌ئۆفیسه جیاوازه‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه له‌سه‌رجه‌م
پارێزگاكانی عێراق، ته‌نیا (27) سكاڵا گه‌یشتووه‌ته ئۆفیسی نیشتمانی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌غدا.سه‌ردار
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌هاوڵاتی وت»(27) سكاڵا گه‌یشتووه‌ته ئۆفیسی
نیشتمانی كۆمیسیۆن‌و تائێستاش بڕیاریان لێنه‌دراوه، چونكه له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه لێكۆڵینه‌وه تیایاندا ته‌واو
نه‌بووه».ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و
سه‌لماندنی سكاڵاكان، لیستی سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حوسێن فه‌لوجی:حكومه‌ت له ده‌قه یاساییه‌كان ده‌رچووه و ده‌بێت
لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت

ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، حكومه‌ت یاری به سۆزی خه‌ڵًك كردوه و
له‌و یاسایه ده‌رچووه كه‌هی خۆیه‌تی. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
حوسێن فه‌لوجی رایگه‌یاند، به چاوپۆشیكردن له‌و راپرسیه‌ی كه بڕیاربوو
له‌باره‌ی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆنه‌وه بكرێت،
حكومه‌ت یاری به هه‌ستی خه‌ڵك كردوه‌وتیشی: حكومه‌ت له یاساكه‌ی خۆی
ده‌رچووه، كه‌سیش نیه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد
كه حكومه‌ت له ده‌قه یاساییه‌كان ده‌رچووه و ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت.جێی ئاماژه‌یه ده‌بوو راپرسی له‌سه‌ر رێكه‌وتنه
ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بكرایه، تاوه‌كو خه‌ڵكی عێراق
بڕیاری خۆیان بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه، كه‌چی تا ئێستا ئه‌و راپرسیه
نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به سه‌دان هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز بنكه‌كانی
ده‌نگدان ده‌پارێزن
به مه‌به‌ستی
پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی عێراق له رۆژی هه‌ڵبژاردندا حكومه‌تی عێراق
برِیاریدا به سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان له ته‌واوی
پارێزگاكان بڵاو بكاته‌وه. بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق و به‌رپرسی
لیژنه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت به پاراستنی ره‌وشی هه‌ڵبژاردن فه‌ریق ئایدن خالد
رایگه‌یاند، حكومه‌ت بۆ پاراستنی هاوڵاتییان له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به
سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.گوتیشی: "له
رۆژانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتی ئازاردا برِیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له
كات 10ی شه‌و تاوه‌كو 5ی به‌یانی جێبه‌جێده‌كرێت".به گوێره‌ی ئه‌و
برِیاره له كاتی به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌روازه‌ی
پارێزگاكان داده‌خرێن و له كات 10ی شه‌و تاوه‌كو 5 به‌یانی هاتوچۆ به
ته‌واوی قه‌ده‌غه ده‌كرێت.برِیاره له حه‌وتی ئازاری داهاتوو پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق به‌رِێوه‌بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كگرتوو: لیژنه ئه‌منییه‌كه پۆسته‌ری دڕاندووه

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌توندی ره‌خنه
له‌و لیژنه ئه‌منییه‌ی كه‌لار ده‌گرێت كه بۆ رێگریكردن له‌پێشێلكاری‌و
پشێوییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستكراوه، به‌وه
تۆمه‌تباریان ده‌كات كه پۆسته‌ره‌كانی یه‌كگرتوویان دراندووه.بورهان
ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند‌و كاندیدی لیستی یه‌كگرتوو، به‌هاوڵاتی
وت»ئه‌و لیژنه ئه‌منییه له‌كه‌لار دروستكراوه، پۆسته‌ری یه‌كگرتوویان
له‌دوكانه‌كان كردووه‌ته‌وه‌و فڕێیان داوه، له‌كاتێكدا ئه‌و پۆسته‌رانه
دوكانداره‌كان خۆیان هه‌ڵیانواسیون».له‌مباره‌یه‌وه، عه‌قید ریاز عه‌باس
به‌رپرسی لیژنه ئه‌منییه‌كه‌ی كه‌لار، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی
وتی»هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوكاندار قه‌ده‌غه‌یه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه، سبه‌ی.