&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كاندیدێكی لیستی ئه‌لعێراقیه كرایه ئامانجی هێرشێكی تیرۆرستی

له رۆژئاوای
شاری موسڵ، كاندیدێكی لیستی ئه‌لعێراقیه كرایه ئامانجی هێرشێكی تیرۆرستی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی موسڵ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ
یه‌كشه‌ممه له رۆژئاوای شاری موسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ل عته كه
پاڵێوراوی لیستی ئه‌لعێراقیه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرایه ئامانجی
هێرشێكی تیرۆرستی.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له‌كاتی تێپه‌ڕینی كه‌ژاوه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كانیدا، بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن جاسم
كاندیدی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و
هێرشه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نها زیانی به
ئۆتۆمبێلێك گه‌یاندوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمۆنیست: هێرشكردنه‌سه‌ر په‌یامنێرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و
رۆژنامه‌نووسان ئیدانه ده‌كه‌ین
كۆمیته‌ی
سلێمانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش‌و
په‌لامارانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
كراوه‌ته سه‌ر په‌یامنێرانی هاوڵاتی‌و
رۆژنامه‌نووسانله‌به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمیته‌ی سلێمانی حیزبی كۆمۆنیست،
كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێرراوه، هاتووه"هێزه‌كانی ئاسایشی
یه‌كێتی، بۆ به‌رگرتن له‌ده‌رخستنی راستییه‌كان، چه‌ندین حاڵه‌تی
ده‌ستدرێژی‌و لێدان‌و سوكایه‌تیكردن به‌ڕۆژنامه‌نووسانیان، كردووه‌ته
دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه".هه‌روه‌ها هاتووه"له‌و نێوه‌نده‌شدا،
په‌یامنێره‌كانی هاوڵاتی، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، 3ی
حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه".هه‌ر له‌و
به‌یاننامه‌یه‌دا، ئه‌و پێشێلكارییانه خراوه‌ته‌ڕوو، كه كراوه‌ته سه‌ر
په‌یامنێره‌كانی هاوڵاتی.هاوكات ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و
پێشێلكارییانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌دا هاتووه‌ته كایه‌وه،
كه به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه دروستبووه.كۆمیته‌ی
سلێمانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، ده‌سه‌ڵاتداران به‌رپرسیار
ده‌كات له‌پاراستنی ئه‌منیه‌ت‌و ئاسایشی هاوڵاتیان‌و زامنكردنی ئازادی
هه‌ڵسوورانی سیاسی‌و رۆژنامه‌گه‌ری
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به قه‌رزی حكومه‌تی ژاپۆن وێستگه‌ی كاره‌بایی دێره‌لوك دروست ده‌كرێت
حكومه‌تی ژاپۆن
1ملیار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته حكومه‌تی عێراق، له به‌شی هه‌رێمی كوردستان
له‌و قه‌رزه وێستگه‌یه‌كی كارۆئاوی دروست ده‌كرێت. له‌مباره‌یه‌وه،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی وزه له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی
هه‌رێم "دیار بابان" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌سه‌ر
قه‌رزه‌كه‌ی حكومه‌تی ژاپۆن بۆ عێراق، وێستگه‌یه‌كی كارۆئاوی دروست
ده‌كرێت.وتیشی: ئه‌و وێستگه له دێره‌لوك دروست ده‌كرێت و له دوو به‌ش
پێكهاتووه كه یه‌كێكیان 15 میگاوات كاره‌با وزه به‌رهه‌مدێنێت.ئه‌وه‌شی
دركاند، سێ كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی داواكارییان پێشكه‌ش كردوه بۆ
دروستكردنی ئه‌و وێستگه‌یه.جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی ژاپۆن وه‌كو
هاوكارییه‌ك بۆ عێراق 1ملیار دۆلار قه‌رزی به ئاسانكارییه‌وه داوه‌تێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمه‌ڵ
هه‌واڵێكی تیڤی گه‌لی کوردستان به‌درۆ ده‌خاته‌وه

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان سه‌باره‌ت به "گه‌ڕانه‌وه‌ی پتر
له70 ئه‌ندامیان بۆ ناو یه‌كیتی" به‌درۆ ده‌خاته‌وه.به‌رپرسی راگه‌یاندنی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تۆفێق كه‌ریم له لێدوانێك رایگه‌یاند "شه‌وی رابردوو
(21-22/2) ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه كه
گوایه سنوری قه‌زای پشده‌ر پتر له 70 ئه‌ندام‌و لایه‌نگری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی چوونه‌ته ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، كه ئه‌م
هه‌واڵه داتاشراوه‌و دووره له راستییه‌وه".تۆفیق كه‌ریم وتی
"براده‌رانی یه‌كێتی كاتێك بینیویانه له‌و ناوچه‌یه له‌م هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌دا بینیویانه كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌وپیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
چوون، توشی شپرزه‌یی بوون‌و به له چه‌ندین شوێندا به ناوی دامه‌زراندن‌و
بڕینه‌وه‌ی ته‌قاوه‌تی‌و موچه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك كردوه‌و
پێیان وتوون كه ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن تا له‌م
مه‌ینه‌تییه رزگارتان بێت".به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ دووپاتی كرده‌وه
"هیچ یه‌ك له ئه‌ندامانی ئێمه نه‌چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی‌و ئه‌م
هه‌واڵه ناڕاسته‌و وه‌ك په‌له‌قاژه‌یه‌ك سه‌یری ده‌كه‌ین".پێشتر
ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له هه‌واڵێدا رایگه‌یاندبوو كه " له زیـاتر
(70) ئه‌ندام و لایه‌نگری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سنووری قه‌زای پشده‌ر كه
به‌نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سوكاریان هاتنه ناو ریزه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه، سبه‌ی.