&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی 5 سكالاَی هه‌یه
لێپرسراوی ئۆفیسی
سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاشكرای كرد كه
تانیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه، له‌لایه‌ن لیست‌و فه‌واره
سیاسییه‌كانه‌وه، پێنچ سكاڵاَ له‌ئۆفیسه‌كه‌یان تۆمار كراوه.تاهیر حه‌مه
ئه‌مین، به هاوڵاتی وت»ناتوانین ناوی ئه‌و لیست‌و قه‌وارانه
ئاشكرابكه‌ین كه سكاڵاكانیان تۆماركردووه، چونكه ئێمه له‌سكاڵاكان
ناكۆڵینه‌وه‌و ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین، هیچ سكاڵاَیه‌كیش به‌سكاڵاَ
دانانرێت هه‌تا پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت».هاوكات سه‌باره‌ت به‌واده‌ی
هه‌ڵواسینی ناوی ده‌نگده‌ران له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان، لێپرسراوی ئۆفیسی
سلێمانی كۆمیسیۆن، رونیكرده‌وه كه هه‌ڵواسینی ناوه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی
كه‌م پێش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، چونكه ئه‌و ناوانه نابێت كاتێكی زۆر
بمێنێته‌وه‌و باران‌و ڕه‌شه‌با كاریگه‌ری لێبكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سێ ته‌قینه‌وه له موسڵ ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێ ته‌قینه‌وه له 3 شوێنی جودای شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك
كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری موسڵ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
رایگه‌یاند:نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبێلێك له نزیك گه‌ره‌كی
پێشانگاكان له ناوچه‌ی ته‌ئمیم بۆمبێكی چێنراو به هێزێكی سوپای عیراقی‌دا
ته‌قیه‌وه و بووه هۆی بریندار بوونی 6 سه‌رباز.سه‌رچاوه‌كه پێشتریش به
واڵاپرێس-ی راگه‌یاندبوو: ئۆتۆمبێلێك له جۆری كیا ،بارهه‌ڵگر له ناوچه‌ی
نه‌بی یونس و نزیك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌دله جینائی ته‌قیه‌وه.وتیشی:
له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كه خۆكوژێك ئه‌نجامیدا 9 كه‌س كوژران و
نزیكه‌ی 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.رونیشیكرده‌وه به‌شێكی زۆری كوژراو
برینداره‌كان كرێكاری بیناسازی بوون كه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كار له‌و
نزیكانه‌دا كۆبووبوونه‌وه.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یدا هه‌ر ئه‌مڕۆ له
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له ناوچه‌ی حه‌ی زوبات ئۆتۆمبێلێكی ته‌قیوه و
بووه هۆی كوژرانی 2 پۆلیس و بریندار بوونی 10 كه‌سی دیكه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا تۆمه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی ته‌مییز
ره‌تده‌كاته‌وه

باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له عێراق لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی
لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ره‌تكرده‌وه. گوته‌بێژی
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا "فیلیب فرین" رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی
وڵاته‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی نه‌خستۆته ناو برِیاره‌كانی ده‌سته‌ی
ته‌مییز." فرین" له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر
هاتوو دوو وڵات به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانیان هاوبه‌ش بێت، باڵیۆزی هه‌ردوو وڵات
بۆیان هه‌یه بیروبۆچونه‌كانیان له سه‌رهه‌ر كێشه‌یه‌ك پێشكه‌ش
بكه‌ن.له‌لایه‌كی دیكه‌وه " فرین " رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له عێراق به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف، به‌ڵام هه‌ندێك له
سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی
گه‌رِانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان ده‌دات بۆ ده‌سه‌ڵات.له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌م دوایانه لایه‌نی ده‌ره‌كی
تۆمه‌تبار كرد به فشار خستنه سه‌ر برِیاره‌كانی ده‌سته‌كه سه‌باره‌ت به
دوورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێمی كوردستان: پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2010 جارێكی تر هه‌موار
ده‌كرێته‌وه
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه
به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و ره‌خنه و تێبینییانه‌ی كه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه
هه‌یانه و له‌دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی بۆ
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بڕیاردراوه جارێكی تر پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌پارله‌مانی كوردستان
بهknn ی راگه‌یاند كه پرۆژه‌كه كه‌موكوڕیی زۆری هه‌یه و به‌ر له‌وه‌ی
سه‌رجه‌م راپۆرته‌كان كه ژماره‌یان 19یه بۆ لیژنه‌ی دارایی بگه‌ڕێته‌وه،
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌وه ئیمزاكرا. وتیشی:
به‌هۆی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ش كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه
خراونه‌ته‌ڕو، جارێكی تر لیژنه‌كه بڕیاریداوه پێداچونه‌وه بۆ راپۆرتی
لیژنه‌ی دارایی بكرێت.یسماعیل گه‌ڵاڵی رایگه‌یاند كه په‌له‌كردنێك له
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا به‌دی ده‌كرێت، تا بیكه‌ن به رێكلامێك بۆ ئه‌م
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشاریان خستۆته سه‌ر
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و ناشهێڵرێت راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕ و شاره‌زای
ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌كه بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك به‌باشی
به‌ڕێوه‌ده‌چێت

فه‌رهاد تاڵه‌بانی لێپرسراوی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: له‌م
چه‌ند رۆژه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ره‌وشی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك به‌باشی
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك پێشێلكاری هه‌بوه، به‌ڵام شایه‌نی
باسكردن نییه و نه‌بۆته هۆی تێك دانی پرۆسه‌كه. ه‌باره‌ی تۆماركردنی
سكاڵا له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك،
فه‌رهاد تاڵه‌بانی وتی: تا دوێنێ (دوشه‌ممه) ته‌نها دو سكاڵا تۆمار
كراوه له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ئاواره عه‌ره‌بانه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق كه له
سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگده‌ده‌ن، لێپرسراوی ئۆفیسی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رونیكرده‌وه، كه ئه‌و عه‌ره‌بانه دو
جۆرن، جۆرێكیان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ركراون و كۆچیانكردوه به‌هۆی خراپی
بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له دوای ساڵی
(2003)ه، ئه‌وانه له شاری كه‌ركوكه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه ده‌نگ
ده‌ده‌ن كه لێوه‌ی هاتون. جۆرێكی تری عه‌ره‌به‌كانی سنوری پارێزگای
كه‌ركوك بریتین له عه‌ره‌به هاورده‌كان، عه‌ره‌به هاورده‌كان
ئه‌وانه‌یان كه فۆڕمیان گواستبێته‌وه بۆ سنوری پارێزگاكه‌ی خۆیان ئه‌وا
له لیستی ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوكدا سڕاوه‌نه‌ته‌وه و له
پارێزگاكه‌ی خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی عه‌ره‌به‌كانی
ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كه له پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگده‌ده‌ن، ئه‌و
لێپرسراوه‌ی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه زانیاری سه‌باره‌ت به
ژماره‌كه‌یان له‌لانیه. شیاوی ئاماژه‌یه لیستی گۆڕان به ژماره (329)
له (8) پارێزگادا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقدا كردوه و یه‌كێكه له لیسته به‌هێزه‌كانی سنوری
پارێزگای كه‌ركوك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.