|
ژووری هه‌وال /
داركۆ سعید
تازه کراوه‌ته‌وه له ڕۆژی13/ 02/ 2010
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێزه ئه‌منییه‌كان پێشێلكاری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
رێكخراوی
ته‌مموز بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وچاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند
كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند
كارمه‌ندێكی هێزه‌كان سوپا و پۆلیس له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجییای عێراق
هه‌ستاون به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وندی
لایه‌نێكی دیاریكراو. ڤیان شێخ عه‌لی به‌رپرسی ئه‌و رێكخراوه به سایتی
واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: چاودێرانی رێكخراوی ته‌مموز تێبینیانكردووه كه
ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی سوپا و پۆلیس له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی
دیاریكراو به‌شدارییان له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ی یاسای كۆمسیۆن ده‌كات كه رێگا به هیچ جۆرێك ناداته هێزه
ئه‌منییه‌كان به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه بكاتوتیشی: ئێمه داوامان له
چاودێره‌كانمان كردووه دۆكیومێنتی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بێنن بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه و به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین . له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی
ده‌باغ پاڵێوراوی لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتوو رایگه‌یاند هه‌ندێك وڵات هه‌یه پاڵپشتی چه‌ند لیستێك ده‌كه‌ن كه
به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوونه وئه‌و لیستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌جێندای
تایبه‌ت ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی كڕینی دنگه‌كه‌ان عه‌لی ده‌باغ
ناوی ئه‌و لیستانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد وئاماژه‌ی به‌و كرد كه رۆژی حه‌وتی
ئادار داهاتوو رۆژی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سیاسی عێراق ده‌بێت ودنگده‌ران
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ساسه‌تی چوار ساڵی
داهاتوو .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فیدراسیۆنی
رێكخراوه ناحكومیه‌كان پلانی هه‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و
چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن

له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان،
كار ده‌كات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان "عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ"
تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا كاری ئێمه بریتیه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شداری ئه‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی كۆڕ و سیمینار و گه‌ڕانی
مه‌یدانی تیمه‌كانمانه‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وان
په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردندا هه‌یه و
رێنماییان لێوه‌رده‌گرن.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره،
هه‌زار چاودێرییان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌دان پارچه چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی دیار نامێنێت
ده‌یان ئۆتۆمبێل‌و سه‌دان پارچه چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی دیارنه‌ماوه، كه
پێشتر پۆلیسی گه‌رمیان له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییدا ده‌ستی
به‌سه‌ردا گرتووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی گه‌رمیان، جه‌خت له
دیارنه‌مانی ئه‌و شتانه ده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی
گه‌رمیانیش، پێیوایه هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و باسه، بۆ ناشیرینكردنی
ئه‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، به
هاولاَتی راگه‌یاند »هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێل‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی
پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ناوچه كوردنشینه‌كانی دیاله ده‌ستی به‌سه‌ردا
گرتوون، چاره‌نوسیان نادیاره‌و كه‌س نازانێت بۆ كوێ براوه».ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و شتانه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییدا له‌ناوچه‌ی تبجی خۆرئاوای جه‌له‌ولا
ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ده‌یان ئۆتۆمبێل‌و سه‌دان پارچه چه‌ك‌و
ته‌قه‌مه‌نی بووه، به‌ڵام ئه‌و شتانه نه‌دراوه‌ته حكومه‌ت‌و
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چاره‌نووسی نادیاره.له‌مباره‌یه‌وه، عه‌مید چه‌تۆ
ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی گه‌رمیان، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی
»ئه‌و مه‌سه‌له پڕوپاگه‌نده‌یه دژی من ده‌كرێت، خه‌ڵكانێك هه‌ن
ده‌یانه‌وێت له‌كه‌سایه‌تیم بده‌ن».وتیشی»ئه‌و مه‌سه‌لانه له‌گه‌ڵ
زه‌مه‌نی خۆیدا رۆیشتووه‌و گه‌ر مه‌به‌ستێك له‌پشت هه‌ڵدانه‌وه‌ی
نه‌بێت، ئه‌وا پێویست ناكات هه‌ڵبدرێته‌وه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی: هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش
بێلایه‌نانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن

یه‌كه‌م
رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاری سلێمانی به هێمنی و
ئارامی به‌ڕێوه‌چو، هیچ روداوێكی نه‌خوازراو له ناو شاری سلێمانیدا
روینه‌دا، هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له سلێمانی ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ
بێلایه‌نانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پارێزگای
سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له سلێمانی له لێدوانێكدا
بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌وته رۆژی هه‌ینییه‌وه و سه‌رجه‌م
كارمه‌ندانی شاره‌وانی له پشوی ره‌سمی خۆیاندا بون، بۆیه یه‌كه‌م
رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن جۆرێك له ناڕێكخستنی پێوه
دیاربو، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بو كه ببێته هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ و
بێزار بونی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌شی وت، كه بێگومان له رۆژانی داهاتودا
باشتر كاره‌كان رێكده‌خرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای
سلێمانی وتیشی: له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له ده‌وامی
ره‌سمی خۆیدا بو وه هه‌مو رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان گیراوه‌ته به‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ به بێلایه‌نانه
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی به‌شدار
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق. زانا حه‌مه ساڵح ئاشكراشیكرد،
كه له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ
سكاڵا‌و سه‌رپێچییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتوه و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه كرابێت و
پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت كۆمسیۆن
رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر و سزای لیسته سه‌رپێچیكاره‌كان ده‌دات.
قایمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه دوێنێ له دیوانی
پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ری قه‌واره
سیاسیه‌كاندا ئه‌نجامدراوه و رێنمایی پێویستیان پێدراوه و له چه‌ند
رۆژی داهاتوشدا رێنمایی تریش بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكتر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت،
ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه هێمنی شار پارێزراو بێت و نه‌بێته هۆی
تێكدانی سیسته‌می گشتی له شاره‌كه‌ماندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیسته‌كه‌ی مالیكی یه‌كه‌مه
سه‌رۆكی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاشكرای كرد
كه به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵا
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، 15 قه‌واره‌ی سیاسی سزادراون،
لیسته‌كه‌ی مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، له‌ریزبه‌ندی
یه‌كه‌مدا بووه.پێش واده‌ی یاسایی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌زۆرێك له‌شاره‌كانی عێراقدا، لیستی ئیتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا، كه مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی
ده‌ستپێكرد.له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی كه‌ركوكی
كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به هاولاَتی
راگه‌یاند»به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی كۆمیسیۆن، سزای چه‌ند
قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌درێت، یه‌كێك له‌و قه‌وارانه‌ش لیسته‌كه‌ی
مالكی بووه».له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆكی تۆڕی شه‌مس بۆ
چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌لێدوانێكدا بۆ هاولاَتی وتی»15
قه‌واره سیاسی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،
به‌هۆی پێشلكردنی یاساكانی كۆمیسیۆن، به‌بڕی 15 ملیۆن دینار
سزادراون».هه‌روه‌ها وتیشی»له‌و 15 قه‌واره‌یه، لیسته‌كه‌ی مالكی،
له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بووه‌و یه‌كه‌م قه‌واره‌بووه له‌عێراقدا،
پێشێلكاری كردووه».ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه تۆڕی شه‌مس،
دووباره لیسته‌كه‌ی مالكی، ده‌نێرێته‌وه بۆ كۆمیسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی
سزایه‌كی گه‌وره‌تر بدرێت، چونكه مالكی پۆستێكی باڵای عێراقی
هه‌یه‌و ده‌بووایه پێشێلكاری نه‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌ك له‌سه‌ر
چواری ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له جیهاندا كوژراون عیراقین

له
راپۆرتێكیدا په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جیهانی بڵاوی كرده‌وه: له ساڵی
2009 دا 735 رۆژنامه‌نوس له جیهاندا كوژراون كه 170 یان عیراقین و
به‌هۆی كرده‌وه‌ی توند‌و تیژیه‌وه كوژراون.له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه
رێژه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان له ئاسیادا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و
عیراقیش رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كوشتنی رۆژنامه‌نوسان
له‌خۆده‌گرێت.راپۆرته‌كه هۆشداریشی داوه سه‌باره‌ت به زیاد بوونی ئه‌و
رێژه‌یه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌چاو ساڵی 2008 دا ئه‌و رێژه‌یه
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك..
وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق له كێشه‌ی خوێندكارانی
كورد ده‌كۆڵێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی خوێندكارانی كورد له كه‌ركوك، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای
عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك كۆبۆوه.له‌وباره‌یه‌وه رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك، راگه‌یاند: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند كێشه‌یه‌ك باسكران،
له‌وانه كه‌موكورتی له به‌شه ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران له كه‌ركوك‌و
كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌زمانی كوردیی وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌كان
ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رونیكرده‌وه: وه‌زیری خوێندنی
باڵا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌شه
ناوخۆیه‌كان‌و دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه.رزگاری عه‌لی وتیشی:
كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له خولی یه‌كه‌مدا به‌كوردی وه‌ڵامیان
داوه‌ته‌وه له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ت‌و زانكۆی كه‌ركوك
چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شابه‌نده‌ر: پێویسته ده‌سته‌ی ته‌مییز به‌ڵگه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی عانی و
موتڵه‌گ بخاته‌رِوو

ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد، ده‌سته‌ی ته‌مییز بۆ
ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان به‌ڵگه‌كانی بخاته به‌ر ده‌ست رایگشتی وڵات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عزه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاند،
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ته‌مییز ده‌یه‌وێت بێ‌نیاز بێت له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه
ده‌خرێنه پاڵی پێویسته به‌ڵگه‌كانی بۆ رایگشتی ئاشكرا بكات.ده‌سته‌ی
ته‌مییز له ئێستادا سه‌رقاڵی وردبینیكردنه له دۆسییه‌ی نزیكه‌ی 180
پاڵێوراوی دوورخراوه كه به هۆی په‌یوه‌ندییان به حزبی به‌عسی
هه‌ڵوه‌شاوه له لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رییه‌وه له
هه‌ڵبژاردن دوورخراونه‌ته‌وه و له‌و دادگایه سكاڵایان تۆمار
كردووه.شابه‌نده‌ر گوتیشی " پێویسته ئه‌و ده‌سته‌یه به‌ڵگه‌كان
بخاته‌رِوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له
زافر عانی و ساڵح موتڵه‌گ بزانێت".پێشتر ده‌سته‌ی ته‌مییز سكاڵای هه‌ریه‌ك
له ساڵح موتڵه‌گ و زافر ئعانی له باره‌ی گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ ناو پرۆسه‌ی
سیاسی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵات ره‌تكردووه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مه‌ریكا كه‌رسته سه‌ربازییه به‌كارهاتووه‌كانی شه‌رِی عێراق له
ئیسرائیل ئه‌مبار ده‌كات

رۆژنامه‌ی
"جیرۆزالیم"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌یه‌ك له سوپای ئه‌مه‌ریكای
سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه بۆ چاوخشاندن به كۆگانی تایبه‌ت به
ئه‌مباركردنی چه‌ك وكه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوای
پاشه‌كشه‌یان له عێراقدا. به‌پرسانی ئه‌مه‌ریكای دووپاتی ئه‌و پلانه
ده‌كه‌نه‌وه كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 به ته‌واوه‌تی له عێراق
پاشه‌كشه‌ده‌كه‌ن و برِێكی زۆر له كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان له
عێراق جێده‌هێڵن بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراق و برِێكی دیكه‌یان
ده‌گوزانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه له ناوچه‌كه. له
لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له ئیسرائیل ئه‌مبارده‌كرێن،
له هه‌ر رووداوێكی له ناوكاودا ئیسرائیل ده‌توانێت به‌كاریان بهێنێت.له
رابردووش‌دا له میانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان كه به شه‌رِی
ته‌مموز ناسرا، سوپای ئه‌و وڵاته سوودی له چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی
ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یدا وه‌رگرت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.
|