|
ژووری هه‌وال /
داركۆ سعید
تازه کراوه‌ته‌وه له ڕۆژی12/ 02/ 2010
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیتاڵیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چاره‌سه‌ركردنی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه دروست
ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی
له‌مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌كێتی سه‌ردانی وڵاتی
ئیتاڵیای كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبویه‌وه،
پێشنیاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه كرد كه تایبه‌ت
بێت به چاره‌سه‌ركردنی چه‌كی كیمیاوی، پێنج شه‌ممه وه‌فدێكی
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌رێمی فلۆره‌نسای ئیتاڵی سه‌ردانی شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد.
خدیر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه لهلێدوناكدا بۆ ڕاگهیادنهكان
ووتی: ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌فده هاتون بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربن و
پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه بچێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه .وتیشی:
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مه له‌ناوچه‌ی پشده‌ریش دروست ده‌كرێت،
هه‌روه‌ها سێ نه‌خۆشخانه‌ی دیكه له‌شاری سلێمانی چونه‌ته بواری جێ
به‌جێ كردنه‌وه.خدر رونیشیكرده‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه
حكومه‌تی ئیتاڵیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.له‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژانه خدر
كه‌ریم رایگه‌یاند: بودجه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه، به‌ڵام بودجه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی
هه‌ڵه‌بجه به‌هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی ئیتاڵیا ده‌بێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود : هه‌ر كه‌سێك پاڵشتی له سیاسه‌تی حزبی به‌عس بكات، به‌كه‌ڵكی
پرۆسه‌ی سیاسی نایه‌ت
دكتۆر مه‌حمود عوسمان تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه داوا
ده‌كات، ئه‌و به‌عسییانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی گه‌لانی عێراق سوور
نه‌كردووه، له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت دوور بخرێنه‌وه. ئه‌ندامی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دكتۆر ( مه‌حمود
عوسمان) رایگه‌یاند، پێویسته جیاوازی له‌نێوان ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی
پێشوو بكرێت كه تاوانیان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجام نه‌داوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه سهدامیین.مه‌حمود عوسمان تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه داوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌عسیانه ده‌كات
له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌ده‌ستیان به‌خوێنی گه‌لانی عێراق سوور
نییه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه هاوڵاتیانی عێراق
بینینێكی نه‌رێنیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به به‌عسییه‌كان به‌هۆی ئه‌و
تاوانانه‌ی كه حزبی به‌عس ئه‌نجامی داوه. له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا
مه‌حمود عوسمان گوتویه‌تی، هه‌ر كه‌سێك پاڵپشتی له رژێمی پێشوو بكات و
سیاسه‌ته‌كانی پرۆتستۆ نه‌كات به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت به‌شداری له
پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بیتوێن: به‌رله‌واده‌ی هه‌ڵبژاردن لیستی ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن ده‌كات
شه‌وی
رابردو به‌رله واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن،
لیستی ده‌سه‌ڵات له سه‌عات 11:00ی شه‌ودا ده‌ستی كرد به
به‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن. لایه‌نگرێكی لیستی گۆڕان به ناوی كه‌مال
عه‌لی له‌ناحیه‌ی چواقوڕنهی سه‌ر به قه‌زای رانیه به‌سبه‌ی
راگه‌یاند: شه‌وی رابردو به‌رله‌واده‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌عات 11:00ی شه‌و
لیستی كوردستانی ده‌ستی كرد به‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و پۆسته‌ر و
لافیته‌كانی خۆیان به‌سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كاندا هه‌ڵواسی، ئه‌وه‌ش
له‌كاتێكدابو كه ده‌بوایه له‌دوای 12:00ی شه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته
ده‌ستپێبكات.شایانی باسه ده‌ستپێكردنی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌رله‌واده‌ی خۆی پێچه‌وانه‌ی یاسای كۆمسیۆنه و ئه‌مه‌ش
واده‌گه‌یه‌نێ كه له‌ئێستاوه لیستی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی ساخته‌كردن
ده‌دات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: ماده‌ی 140 كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ره ئاواره‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه

له‌داوای
پرۆسه‌ی ئازادی عێراق وبه‌پێی ره‌شنوسی ده‌ستور ئاواره‌كانی كه‌ركوك
گهڕانهوهشوێنی خۆیان، به‌ڵام تائێستا میلاكی فه‌رمانبه‌ره ئاواره‌كان
له‌سه‌ر حكومهوتی هه‌رێمی كوردستان ماوه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له
كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌ولێرو به‌غدا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش
حكومه‌تی ناوه‌ند داوای ناوه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كردووه، كه
ده‌بێت به‌پێی ماده‌ی 140 كێشه‌كانیان یه‌كلایی بكرێتهوهدكتور
عیزه‌ت مه‌لا عه‌لی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان
وتیی: ئێستا دوباره له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه داوای ناوی
ئهوفهرمانبهرانه كراوه كه‌ماده‌ی 140ده‌یان گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌یان یه‌كلای بكرێنه‌وه.
دكتور عیزت رونیشیكردوه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و
لهسهركارلابراوه ده‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه‌نزیكه‌ی 8هه‌زار مامۆستای كه‌ركوكی له‌حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراون
ده‌بێت به‌پی ماده‌ی 140موچه‌كانیان بگه‌رێته‌وه سه‌ر میلاكی حكومه‌تی
ناوه‌ند
.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رێگا نادرێت بینا حكومییهمكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌كاربهێنرێن
وته‌بێژی ره‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر
به‌كارنه‌هێنانی بینا حكومییه‌كان و كاری ره‌سمی بۆ بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن، رونیشیكرده‌وه كه كه‌ناڵی ئاسمانیی حكومه‌تی هه‌رێم به
بێلایه‌نی و بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كیانه سیاسییه
به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌كات.له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی
(ئهسواتلعێراق)، كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:
حكومه‌ت به‌هیچ جۆرێك رێگا نادات به كارمه‌ندان كه بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا، هه‌روه‌ك رێگاش نادرێت
بینا حكومییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌كاربهێنرێن.كاوه مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ناڵی ئاسمانیی
(نه‌ورۆز) كه زامناحاڵی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێلایه‌نی و
بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لیسته به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن
ده‌كات.جێی ئاماژه‌یه له هه‌رێمی كوردستان 4 لیست كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ
به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، ئه‌و
لیستانهش بریتین له لیستی گۆڕان هاوپهنیمانیی كوردستان و یه‌كگرتوی
ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: نابێت كه‌سێكی وه‌ك نوجێفی به تانك و هه‌لیكۆپته‌ری
ئه‌مه‌ریكی به‌و شێوه‌یه سه‌ردانی تلكێڤ و وانكێ بكات

دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ نابێت
كه‌سێكی نه‌خوازراوی وه‌ك (ئه‌سیل نوجێفی) به پێشرِهوی تانك و
هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌و شێوه‌یه سه‌ردانی تلكێڤ و وانكێ
بكات. دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانیه‌كانی
په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی كوردستانی له باره‌ی ڕووداوه‌كانی
تلكێڤ و وانكێ دووپاتكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند؛ كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی
به‌رپرسیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه‌كه و هه‌ڵه‌ش به هه‌ڵه چاك
ناكرێته‌وه.هاوكات گوتیشی: نابێت كه‌سێكی نه‌خوازراوی وه‌ك ئه‌سیل نوجێفی
بهپێشرِهوی تانك و هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه
سه‌ردانی تلكێڤ و وانكێ بكات و پاشان هاووڵاتیانی سڤیل بڕفێنێ بۆیه داوا
ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و هاووڵاتیه بێ تاوانانه ئازاد بكرێن، چونكه
ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌پێش چاوی هه‌موو لایه‌ك یازده هاووڵاتی
سڤیل برفێنرێن، كه دوانیان منداڵن!؟ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
دووپاتیكرده‌وه، پێویسته سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێ و بدرێنه دادگا و
داوامانئهوهیه به‌زووترین كات ئه‌و هاوڵاتیه رفێنراوانه ئازاد بكرێن،
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی ته‌واو به‌رامبه‌ر ئه‌و
تاوانه وه‌رده‌گیرێت.ئه‌و قسانه‌ی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی ئه‌و دیدارههات، كه ئێواره‌ی دوێنێ
له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیدا، كه پێكهاتبوون له
ئالن مایزنهایمهر گه‌وره راوێژكاری باڵیۆزخانه بۆ باكووری عێراق و تیم
یندركینگ راوێژكاری سیاسیی ژه‌نراڵ جاكوب و ئاندی سنۆ سه‌رۆكی تیمی ئار ئار
تی و كاسی گولیان ئه‌فسه‌ری سیاسی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ زافیر ئه‌لعانی و ساڵح
موتله‌گ ناوی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی راگه‌یاند
كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق ناوی پاڵێوراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند، كه بڕیاره له حه‌وتی ئاداری داهاتوو
ئه‌نجام بدرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌م ناوانه‌دا ئاماژه به‌ناوی ئه‌و
پاڵێوراوانه بكرێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری .
له‌مباره‌وه گوته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
( قاسم عه‌بودی) رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ر به‌كۆمسیۆن ناوی
شه‌ش هه‌زار و (172) پاڵێوراوی بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر كورسییه‌كانی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق په‌سه‌ندكرد، ناوه‌كانیش به‌یانی
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بڵاوكرایه‌وه.قاسم عه‌بودی ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه كردووه، كه پرسی دوورخرانه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كانی دیكه به‌هۆی
هۆكاری جیاواز بووه، هه‌ندێكیان به‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و
دادوه‌ری كه‌وتوونه، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كه‌موكوڕی له
به‌ڵگه‌نامه‌كانیان هه‌بووه و یا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری به‌تاوانی
شه‌ره‌ف پارێزی تاوانبار كراون، به‌شێكی تریشیان له‌لایه‌ن قه‌واره
سیاسییه‌كانی خۆیانه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ناوه‌كانیاندا
هاتووه.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ له‌م ماوه‌یه‌ی كه بۆی دیاریكراوه
كه‌ی ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و تانانه
ده‌دات كه پێشكه‌شی كراوه، گوته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتویه‌تی، هیچ زانیارییه‌كم له‌باره‌ی كاری ئه‌م
ده‌سته‌یه نییه، هه‌روه‌ها كۆمسیۆن ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ
چاوه‌ڕوان بێت.له‌باره‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی (ساڵح موتله‌گ و زافیر
ئه‌لعانی) له‌هه‌ڵبژاردن، قاسم عه‌بودی رونكیردۆتهوه، ئه‌و ناوانه‌ی كه
رۆژی پێنچ شه‌ممه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هه‌ر ئه‌و
ناوانه‌ن كه بۆ به‌شداریكردن په‌سه‌ند كراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیژنه‌ی دارایی به‌چه‌ندین هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌وه راپۆرتی به‌رزكردوه

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری پارله‌مانی كوردستان
رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه‌یان راپۆرتی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی
ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردۆته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان،
به‌بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی وردی تێدابكرێت و سه‌رباری بونی چه‌ندین
هه‌ڵه و كه‌موڕی له‌پرۆژه یاساكه‌دا.ئیسماعیل، گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی
لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌پارله‌مانی كوردستان بهKNNی راگه‌یاند:
لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌پارله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به
په‌له راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم بۆ
سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان به‌رزكرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی وردی
تێدابكرێت و له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی دیكه‌دا تاوتوێ بكرێت.
وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان فشاری خستۆته سه‌ر لیژنه‌كان كه
راپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر بودجه بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات بودجه
تێپه‌ڕێنن و په‌سه‌ندبكرێت، له‌و رێگه‌شه‌وه بیكه‌نه ریكلامی حیزبی و
بیكه‌نه به‌شێك لهریكلامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پارله‌مانی
عێراق
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان:یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، ته‌نیا رووكه‌شییه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌خت
له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه تائێستا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، ته‌نیا یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی رووكهشیو رۆتینی بووه، چونكه
یه‌كگرتنه‌وه‌كه ته‌نیا له‌بیناو ههیكهلدا بهرجهستهبووهنهریمان
عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، شكڵی بووه‌و نه‌توانراوه لهناوهڕۆكو حه‌قیقه‌تدا
یه‌ك بڕیار‌و كرداری پێوه دیار بێت"ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆی
په‌رله‌مان، وتیشی"ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه، ته‌نیا له‌روخسارو سیمادایه،
ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ چاوبه‌ستی خه‌ڵك‌و راگه‌یاندنه، چونكه كاره‌كانی ئه‌و
وه‌زاره‌ته، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری وه‌كو جاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت".ناوبراو،
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانی، كاره‌كانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌لایه‌ن وه‌كیل وه‌زیره‌وه ئهنجامدهدرێتو
له‌سنوری دهسهلاَتی هه‌ولێرو ناوچه‌كانی تر، له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێت.نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له‌ئه‌نجامی
دانیشتنی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیر هه‌مان كێشه‌و
گرفتی باسكردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.
|