|
ژووری هه‌وال /
داركۆ سعید
تازه کراوه‌ته‌وه له ڕۆژی11/ 02/ 2010
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیمان ده‌ستپێكردوه بۆ ره‌خساندنی
كه‌شێكی ئارام به‌ر له هه‌ڵبژاردن
عه‌مید
سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی
كه‌ركوك،رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیمان
راگه‌یاندوه له قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ فیرقه‌ی 12 و هه‌واڵگری و
ئامر لیوای هێزی هاوپه‌یمانان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاواندا، بۆ
پێداچونه‌وه به‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لامان هه‌بو هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی
ئه‌و ناوچانه‌مانكرد كه نائارامه.هه‌ر وه‌ک باسی له‌وه‌شکرد که
له‌مڕۆوه بڕیاریانداوه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ گه‌ڕان و پشکنین ئه‌نجامبده‌ن
له سنوری قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوكدا.وتیشی: شه‌وی رابردو له‌سنوری
قه‌زای حه‌ویجه و دبس و داقوق هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشكنینمان ئه‌نجامدا،
که تیایدا 16 گومان‌لێكراو و داواكراو ده‌ستگیركران، به تۆمه‌ته‌كانی
كوشتنی هاوڵاتیان (ماده‌ی 406) و فڕاندن (ماده‌ی 421) و تیرۆر (ماده‌ی 4) و
دزی (ماده‌ی 443) تێدا بوه و راده‌ستی ئه‌و شوێنانه كراون كه
په‌یوه‌ندیداربون.
به‌ڵام هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته و چه‌ك و
دۆكیومێنتانه‌ی به تۆمه‌تباره‌كان گیراون و وتی: "چاوه‌ڕوانی بڕیاری
دادوه‌ر ده‌كه‌ین، پێده‌چێت ئه‌و تۆمه‌تبارانه زۆر مه‌ترسیداربن، یان
له‌وانه‌یه ئه‌و تۆمه‌تانه ناراست بێت و ئازاد بكرێن".عه‌مید سه‌رحه‌د
ئاشکراشیکرد: هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا 20ی مانگ،
ئه‌گه‌ر زانرا باری ئه‌منی ناوچه‌كه هه‌ر جێگیر نییه، هه‌ڵمه‌تێكی تر
راده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان ئارام بن، وه‌كو ئاماده‌کارییه‌ک بۆ
ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام به‌ر له هه‌ڵبژاردن.سه‌باره‌ت به ته‌نسیقی
نێوان هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا و عێراقی، و هێزه‌كانی پۆلیسی
قه‌زا و ناحیه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، عه‌مید سه‌رحه‌د رایگه‌یاند: تا
ئێستا هێزه هاوبه‌شه‌كه له ناوه‌ندی كه‌ركوكدا جێگیر نه‌بوه، چونكه تا
ئێستا مه‌شق ده‌كه‌ن، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگدا خوله‌كه‌یان كۆتایی
پێبێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 5 زاڵگه‌یان داناوه له هێڵه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك.به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و
ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌ندامێكی هێزه
هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا و عێراق، به‌شداری ده‌كات له ژوری
عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شدا (JCC) و كاره‌كانی به هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌درێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌نته‌ری
میترۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌به‌ز گۆران سه‌ركۆنه ده‌كات

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ی
هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران ده‌كات و داوا له ده‌زگای
ئاسایش‌و پۆلیسی سلێمانی ده‌كات ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن.ئێواره‌ی
رۆژی سێ شه‌ممه له فلكه‌ی نالی، له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی، دوو كه‌س
هێرشیانكرده سه‌ر نه‌به‌ز گۆران، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری جیهان، و به‌سووكی
برینداریان كرد.چه‌ند شایه‌تحاڵێك له شوێنی ڕووداوه‌كه ووتیان كه دوو
كه‌س له دواوه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه. یه‌كێك له
شایه‌تحاڵه‌كان ووتی، "كه‌سمان نه‌ده‌ناسی نه په‌لامارده‌ران نه ئه‌و
كه‌سه‌ی په‌لاماردراوه... بوو به‌شه‌ره بۆكس‌و دووكه‌سیشمان بینی
ڕایان‌كرد،" هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماردرا خوێن به ده‌میدا
ده‌هاته خوار."نه‌به‌ز ووتی، "یه‌كێكیان گه‌نجێكی باریكه‌له بوو
ئه‌ویتریشیان قه‌ڵه‌و بوو. كاسبكارانی ئه‌و شه‌قامه هاتنه نێوانمان‌و
درێژه‌ی نه‌خایاندو رایانكرد." هه‌ریه‌ك له عه‌مید حه‌سه‌ن نوری،
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، و نه‌جمه‌دین قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
سلێمانی، به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له
ڕوواداوه‌كه ده‌كه‌ن.ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه نه‌به‌ز گۆران هێرشی
ده‌كرێته‌سه‌ر. چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ساڵی 2007 له شاری هه‌ولێر
ناوبراویان ڕفاندو پاش ئازاردانی له چۆڵه‌وانییه‌ك به‌جێیانهێشت.
هه‌روه‌ها له تشرینی یه‌كه‌می 2009 هه‌ر له هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك
هێرشیان كرده‌سه‌ری و برینداریانكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری
میترۆ هه‌تا ئێستا هیچكه‌س له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه
ده‌ستگیرنه‌كراون. گۆڤاری جیهان مانگی دووجار له سلێمانی ده‌رده‌چێت.
پێشتر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر بوو، به‌لاَم ساڵی پار ، دوای
هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه، گوازرایه‌وه بۆ سلێمانی.سه‌نته‌ری
میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قاوانج
نه‌ویسته بۆ راوێژ‌و داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نزیكه بیست و پێنچ پاڵێوراو له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووي عێراق دوور
ده‌خرێنه‌وه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری ده‌ڵێت: كۆمسیۆنی باڵا ناوی شه‌ش
هه‌زار و (592) پاڵێوراو په‌سه‌ند ده‌كات، ناوی پاڵێوراوه دوورخراوه‌كانیش
نزیكه‌ی (25) پاڵێوراوه. سه‌رۆكی ده‌سته لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری
له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌شید عه‌زاوی) رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق ناوی شه‌ش هه‌زار و (592)
پاڵێوراو په‌سه‌ند ده‌كات.ره‌شید عه‌زاوی گوتی: دوای ده‌رچوونی بڕیاری
ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه دادوه‌ری راسپێردراو به یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی
دوورخراوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن له‌پاشكۆیه‌كی تایبه‌تدا ناوی
پاڵێوراوه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌كاته‌وه.سه‌رۆكی ده‌سته
لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی كه هه‌یه‌تی ژماره‌ی پاڵێوراوه دوورخراوه‌كان له (25)
پاڵێوراو تێپه‌ر ناكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێڵی راسته‌خۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان توركیا‌و عیراق ده‌كرێته‌وه

وه‌زاره‌تی
رێگاوبانی توركیا رایگه‌یاند كه هێڵی ئاسنین له نێوان هه‌ردوو شاری غازی
عنتاب-ی باشوری توركیا و موسڵی باكوری عێراق ده‌كرێته‌وه.به‌رپرسی گشتی
هێڵی ئاسنین له وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یاند: بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م
هێڵه له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه بووه، كه له نێوان وه‌فدی
شاره‌وانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌دا ئه‌نجام دراوه.وتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌و
هیڵه ئاسنینه له 16-ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت.جێگه‌ی ئاماژه‌یه ته‌نیا
هێڵ كه هه‌ردوو وڵاتی توركیا و عێراقی پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه، به‌سوریادا
تێپه‌ر ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌م هێڵه نوێیه راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌و دوو
وڵاته‌دایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رێكخراوێكی ئه‌وروپی پرۆژه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی سیسته‌می چاكسازی له
هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كات
به‌هۆی نه‌بونی سیسته‌مێكی باشی چاكسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی
كوردستان سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) 10/2/2010، فرانسیسكۆ دیاس
به‌رپرسی گشتی كار و چالاكیه‌كان له رێكخراوی (داپه‌روه‌ری و یاسا)ی
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی چاككردنی سیسته‌می چاكسازی
له‌هه‌رێمی كوردستان.له‌و دانیشتنه‌دا كه هه‌ریه‌ك له راوێژكار و
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یبون، گفتوگۆكرا
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی داهاتوی رێكخراوه‌كه له‌كوردستان و پرۆژه‌كانی
داهاتویان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتو له هه‌رێمی
كوردستان.له‌سه‌ره‌تادا به‌رپرسی كاروچالاكیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی
رونكرده‌وه كه مه‌به‌ستیانه هاریكاری وه‌زاره‌ت بكه‌ن به‌گوێره‌ی ئه‌و
پێداویستیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت. له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیداشاندی
میوان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕو كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت توانای كارمه‌ندانی
ده‌زگاكانی حكومه‌ت بنیات بنێنه‌وه.له‌به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری
كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشحاڵی خۆی و وه‌زاره‌تی پیشاندا
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاروچالاكیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردودا
ئه‌نجامیانداوه، دواتر وه‌زیری كار له‌گه‌ڵ شاندی میواندا ئه‌وه‌ی
راگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی كار ده‌یه‌وێت بایه‌خێكی گرنگ بدات به
باشتركردنی ره‌وشی چاكسازی و گرتوخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دواتر
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
كاره‌وه ئاماده‌بكرێت به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی سیسته‌می چاكسازیی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان و دواتر به‌هاوكاری رێكخراوی
دادپه‌روه‌ری و یاسا جێبه‌جێبكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات

– له سه‌ردانێكی كۆنسوڵی توركیا بۆ پارێزگای كه‌ركوك، ئاماده‌یی
وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی بریندارنی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك خسته‌ڕوو.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ
(ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "ئامانج له سه‌ردانی كۆنسۆلی توركیا له موسڵ
بۆ شاری كه‌ركوك، خستنه‌ڕووی ئاسانكارییه بۆ دانیشتووانی پارێزگاری
كه‌ركوك له كاتی سه‌فه‌ركردنیان بۆ توركیایه".پارێزگاری كه‌ركوك گووتیشی:
"له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له
نێوان نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك و توركیا بۆ ئاسكانكاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
بریندارانه‌ی له كاتی ته‌قینه‌وه‌كان دووچاری برینی سه‌خت
ده‌بن".عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌مه یه‌كه‌مین
سه‌ردانی كۆنسوڵی توركیا بۆ شاری كه‌ركوك نییه و پێشتر له كاتی
ته‌قینه‌وه‌كان چه‌ندین بریندار گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی
توركیا بۆ چاره‌سه‌ر و ,لاتی توركیا ده‌یانه‌وێت زیاتر هاوكاری شاری
كه‌ركوك بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
"له‌ماوه‌ی
دووساڵی رابردوودا 4000 هه‌زار كورد به‌زۆر دیپۆرتكراونهتهوه"
سكرتێری فدراسێۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق, ده‌شتی جه‌مال له‌لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ ئاوێنه وتی "له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی
له‌به‌رده‌ستماندایه 4000 چوار هه‌زار كورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه دیپۆرتی
كوردستان كراونه‌ته‌وه به‌زۆرو به‌بێ خواستی خۆیان".زریان محه‌مه‌د, سلێمانی:
ناوبراو روونیكرده‌وه كه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به‌م كابینه
تازهیهشهوه هیچ وه‌ڵامێكی شیاویان به خواستی په‌نابه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
نه‌داوه‌ته‌وه كه‌داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكهتنانهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كات كه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كردویه‌تی بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به‌زۆرو وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ په‌نابه‌رێك له‌لایه‌ن فڕۆكه خانه‌ی هه‌ولێرو
سلێمانییه‌وه.وتیشی "حكومه‌تی عێراقی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه
به‌رده‌م نهفرهتو ناڕه‌زایی په‌نابه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و كه‌سوكاریان له
كوردستان, حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكارییو زانیاری‌یان خستۆته به‌رده‌م وڵاتانی
ئه‌وروپاو به‌رده‌وام فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی كردووه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆر
ئهنێردرێنهوه".ده‌شتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌ئێستادا 70 په‌نابه‌ری كورد له
گرتوخانه‌كانی به‌ریتانیادا راگیراون كه ماوه‌ی زیاتر له 7 رۆژو كه‌متر له 24
رۆژیان بۆ دیاری كراوه‌و له‌ئێستاشدا گرتن‌و راونان له وڵاتی نه‌رویج ده‌ستی
پێكردووه‌و زیاتر له 20 په‌نابه‌ری عێراقی دیكه ئاماده‌كراون بۆ دیپۆرتكردنهوهو
ژنانی كه‌مئه‌ندامیش به‌بێ خواستی خۆیان پێیان راگه‌یاندون كه دیپۆرت
ده‌كرێنه‌وه.وتیشی "وابڕیاره وڵاتی نهرویجو به‌ریتانیاو سوید له چه‌ند هه‌فته‌ی
رابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به‌لێشاو په‌نابه‌رانی عێراقی دیپۆرتی كوردستان‌و
عێراق بكه‌نه‌وه".سكرتێری فدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی
راگه‌یاند ئه‌و شێوازنهی په‌نابه‌ریان پێنێردراوهته كه‌له‌پچه‌و لێدان‌و سوكایه‌تی
پێكردنو به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه كه ئه‌مانه‌ش دژی مافه‌كانی مرۆڤن.ده‌شتی
جه‌مال وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقی له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی
كۆمپانیا بازرگانییهكانو شه‌رعیه‌تدان به دهسهڵاتهكهیانو كردنه‌وه‌ی چه‌ند
كونسوڵگهرییهك له وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماده‌ن هه‌موو په‌ڕه‌یه‌كی سپی
مۆركهن"راشیگه‌یاند له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تردا سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره به‌زۆر
نێردراوه‌كان به‌نیازی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكن له هه‌رێمی كوردستانبڕیاریشه
رۆژی هه‌ینی بۆ زانینی كێشه‌و گیروگرفتی په‌نابه‌ره به‌زۆر نێردراوه‌كان
لهكورستاندا هه‌موو په‌نابه‌ران كۆببنه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌كان ده‌كشێته‌وه

سكرتێری
رۆژنامه‌وانی ئه‌میندار گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی حاجی جه‌مال ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه‌را‌یگه‌یاند: مامۆستا سه‌لاحه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو
له هه‌فته‌ی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ته‌نیا
راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتوو ئاماده‌ی بوون وتی" ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای
پارته سیاسیه‌كان هه‌ر وا به ناچالاكی بمێنێته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه بڕیاره‌كان ده‌ربكرێن، ئه‌وا یه‌كگرتووی ئیسلامی له
ئه‌نجومه‌نه‌كه دێته ده‌كشێته‌وه.حاجی جه‌مال وتیشی: بۆماوه‌ی ساڵێكه
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆبونه‌وه‌ی نه‌كردووه،هه‌روه‌ها هیچ بڕیارێكیشی
ده‌رنه‌كردووه.سكرتێری رۆژنامه‌وانی ئه‌میندار گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی
رونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بڕیاری چونه ده‌ره‌وه بدات، ئه‌وا
یاداشت نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات.ئه‌نجومه‌نی باڵای
پارته سیاسیه‌كان جگه له یه‌كێتی و پارتی پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی هه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌نجا هه‌زار كوردی فه‌یلی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان وه‌رگرت
وه‌زیری كۆچ‌و
راگوێزراوانی عێراق رایگه‌یاند په‌نجا هه‌زار كوردی فه‌یلی ره‌گه‌زنامه‌ی
عێراقییان پێدراوه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن.عه‌بدولسه‌مه‌د ره‌حمان سه‌لمان، وه‌زیری كۆچ‌و
راگوێزراوانی عێراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بۆ
په‌نجا هه‌زار كوردی فه‌یلیی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه كه رژێمی پێشووی عێراق
ده‌ریكردبوون‌و به‌ره‌و ئێران كۆچیان كردبوو.ناوبراو كه كه‌سایه‌تییه‌كی
سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عه‌ممار حه‌كیمه، وتی گێڕانه‌وه‌ی
ره‌گه‌زنامه‌كان، له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه بووه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆی
كاره‌كانی راییكردووه.له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتادا، حكومه‌تی سه‌دام
حسه‌ین به‌تۆمه‌تی ئێرانی‌بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی فه‌یلی له‌عێراق
وه‌ده‌رنا‌و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیشی لێسه‌ندنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.
|