|
ژووری هه‌وال /
داركۆ سعید
تازه کراوه‌ته‌وه له ڕۆژی09/ 02/ 2010
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: ده‌سته‌یه‌ك بۆ ته‌رخانكردنی دۆلارێك بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت
پێكده‌هێنرێت

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئێستا سه‌رقاڵی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه بۆ
دانانی میكانیزمێكی نوێ، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه بتوانرێت له ده‌رهێنانی هه‌ر
به‌رمیلێك نه‌وته‌وه، دۆلارێك بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخان بكرێت.
LVOلیژنه‌كه‌ش له كۆمپانیای نه‌وت و غازی باكور و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پێكهاتوه و سندوقێكی تایبه‌تیشیان بۆ دانانی ئه‌و
پاره‌یه دروستكردوه كه له فرۆشتنی نه‌وت و غازه‌وه به‌ده‌ست دێت،
بڕشیاریشه له ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت یه‌ك دۆلار بۆ پارێزگای
كه‌ركوك ته‌رخان بكرێت، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات له رێگه‌ی ئه‌و سندوقه‌وه
بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و
پارێزگایه‌دا كۆبكرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌واندزی: داواكارییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵن بۆ گرژكردنی
بارودۆخ
وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانی دواخستنی
هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵن بۆ تێكدانی بارودۆخی وڵات. له‌مباره‌یه‌وه، وته‌بێژی
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان "فریاد ره‌واندزی" به سایتی رادیۆ سه‌وای
راگه‌یاند، به‌دووری ده‌زانین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
دوابخرێت.ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، داواكارییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵن
بۆ گرژكردنی بارودۆخ وتێكدانی وڵات. هه‌روه‌ها فریاد ره‌واندزی ئاشكرایكرد،
ئه‌و باوه‌ڕی وایه كه ده‌ست له‌كاروباری ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه
وه‌رنه‌دراوه. جێی ئاماژه‌یه وه‌ها بڕیاره له رۆژی 7/3دا هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌تۆمه‌تی "به‌دڕه‌وشتی" چوار پۆلیس ده‌رده‌كرێن
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌تۆمه‌تی كاری به‌دڕه‌وشتی، چوار پۆلیسی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان دورده‌خرێنه‌وه، پۆلیسه‌كان
داواده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كاری خراپیان كردووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا
بكرێت، بریكاری وه‌زیری ناوخۆش پشتگیری له‌داوی پۆلیسه‌كان ده‌كات.یه‌كێك
له‌پۆلیسه دوورخراوه‌كان، به هاوڵاتی وت «هیچ كارێكی خراپمان نه‌كردووه
تا ده‌ربكرێین، ئه‌گه‌ر وایه با لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن‌و لێپرسینه‌وه‌مان
له‌گه‌ڵ بكه‌ن«.ئه‌و چوار پۆلیسه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه
له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان، پێیان راگه‌یاندراوه نوسراو له‌سه‌روی
خۆیانه‌وه هاتووه‌و ده‌بێت بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ده‌وام
نه‌كه‌ن.له‌مباره‌یه‌وه، جه‌لال كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له
لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی«قسه‌ی پۆلیسه‌كان ته‌واوه، پێویسته لیژنه‌یه‌ك
بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت، دوای لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه
سه‌لمێنرا، ئه‌وا ده‌توانن پۆلیسه‌كان ده‌ربكه‌ن«.لی خۆیه‌وه، رائید
نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی سلێمانی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه نییه‌و زانیاری
فه‌رمانگه‌كه‌یانه، ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردو ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی بانگێشتی
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێن

بڕیار
وایه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردو ئاسایشی هه‌ولێر و
سلێمانی بانگیشتی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مان بكرێن.
كاروان ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان
له‌لێدوانێكی بۆ سبه‌ی راگه‌یاند: بانگێشتی هه‌ردو به‌ڕێوبه‌رانی
ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانیمان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)
له‌لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مان ئاماده بن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو
بودجه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی به‌جیا هاتبو بۆ لیژنه‌ی ناوخۆ و
ئاسایش و خۆجێیه‌كان، بۆیه ره‌تمان كرده‌وه و بڕیارماندا ئه‌م بودجه‌یه
ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌كی بۆ
بدۆزرێته‌وه، داواشمان كرد له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك بودجه بۆمان روانه
بكرێت، چونكه دو بودجه كاری له‌سه‌ر بكرێت ئاماژه‌یه‌كه بۆ دوئیداره‌یی
بۆیه هه‌ڵوه‌سته‌مان كردوه له‌سه‌ری.كاروان ساڵح تیشكی خسته سه‌ر
ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی جیاجیا هه‌یه له‌هه‌ردو ئاسایشی هه‌ولێر و
سلێمانی، بۆ نمونه له‌ساڵی 2008 بودجه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر 72 ملیار و
200 ملیۆن دینار بوه، له‌ساڵی 2009 بوه‌ته 150 ملیار و 774 ملیۆن دینار،
به‌ڵام بۆ ساڵی 2010 بوه به 180 ملیار و 500 ملیۆن دینار.هه‌روه‌ها بۆ
ئاسایشی سلێمانی كه بودجه‌كه‌ی 148 ملیار و 200 ملیۆن دیناره، ئه‌م
ساڵ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2009 بودجه‌كه‌ی زیادی كردوه به‌ڕێژه‌ی
42 ملیار و 932 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها بودجه‌ی ئاسایش ورده‌كاری زۆری
تێدایه، ده‌رباره‌ی میلاكات كۆمه‌ڵێك تێبینیمان هه‌یه و ناڕونی تێدایه
بۆیه پێمان باشبو بانگێشتی هه‌ردو به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش بكه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه بده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌دیب: ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌رای هه‌ڵبژاردن بارودۆخی وڵات به‌ره‌و خراپی
به‌رێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ده‌ستوری وڵات رێگه‌ی ئه‌وه
نادات هه‌ڵبژاردن دوابخرێت. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیستی ئیتیلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا "عه‌لی ئه‌دیب" به رادیۆ سه‌وای راگه‌یاند، ترسی ئه‌وه
هه‌یه هه‌رای هه‌ڵبژاردن بارودۆخی وڵات به‌ره‌و خراپی به‌رێت.ئه‌وه‌شی
دركاند، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، نیازی ئه‌وه‌یان
هه‌یه كه حكومه‌تی باری نائاسایی له وڵات رابگه‌یه‌نرێت. عه‌لی ئه‌دیب
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه حكومه‌ت گوشاری بۆ سه‌ر دادگا دروست كردبێت،
رایگه‌یاند، دادگا بڕیاری خۆیی داوه بێ هیچ گوشارێك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زانا رۆستایی: هیچ گره‌نتییه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی ته‌زویر وه‌ك
هه‌ڵبژاردنی پێش‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دوباره نه‌كرێته‌وه

زانا
رۆستایی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی وایه هیچ گره‌نتییه‌ك نیه بۆ
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا
سیناریۆی ته‌زویر و ساخته‌كردن دوباره نه‌بێته‌وه.له‌لێدوانێكیدا بۆ
سبه‌ی زانا رۆستایی رایگه‌یاند: وه‌ك به چاوی خۆمان بینیمان له
هه‌ڵبژاردنی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌لایه‌ن حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌وه چه‌ندین و ته‌زویر و ساخته‌كاری
ئه‌نجامدران به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكرێت،
بۆیه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، هیچ گرنتییه‌ك
نیه بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌زویر و خروقاتانه.رۆستایی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆیه ئێمه وه‌ك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه
خاوه‌نی لیستی تایبه‌تی جیا و سه‌ربه‌خۆین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتودا، ترسمان هه‌یه له‌وه‌ی جارێكی تر سیناریۆی ته‌زویر و فێڵكردن
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كه‌یان له شاره‌كانی
هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ئه‌نجام بدرێته‌وه، هه‌ر بۆیه لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیشمان ئاگادار
كردۆته‌وه له‌و كێشه‌یه و رامانگه‌یاندوه كه پێویسته به‌رنامه‌یه‌ك
هه‌بێت بۆ رێگرتن له ساخته‌كاری.وتیشی: پێشنیارمان كردوه خه‌ڵكانی
بێلایه‌ن له یاساناس و مافپه‌روه‌ر ده‌ستنیشان بكرێن بۆ لێپرسراوی
بنكه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن، چونكه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دهاتوش
وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و خوێندنگاكان
كراون به لێپرسراوی بنكه‌كانی ده‌نگدان، له‌كاتێكدا لای هه‌موان
ئاشكرایه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كادیری حیزبین و سه‌ر به پارته
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌شدا زۆرترین هه‌لی ساخته و ته‌زویر دوباره بكرێته‌وه
له‌سندوقه‌كانی ده‌نگداندا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر: كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دانانرێته‌وه
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له
گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه جه‌ختده‌كاته‌وه، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ
جارێكی دیكه بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دانانرێته‌وه،
پێشیوایه؛ به ده‌ستنیشانكردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی
پارتی، حیزب چالاكتر ده‌بێت.به‌پێی هه‌والَێكی سایتی سبه‌ی ، له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رۆكی
هه‌رێمیش هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام تائێستا پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
كه به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژیی پارتی‌و یه‌كێتی، ئیستیحقاقی
یه‌كێتییه، به‌ڵام به به‌تاڵیی ماوه‌ته‌وه. محه‌مه‌د مه‌لاقادر،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه
بۆ رۆژنامه وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی من كاك كۆسره‌ت جارێكی دیكه
دانانرێته‌وه‌و داوا كراوه كه‌سێكی دیكه كاندید بكرێت، به‌ڵام
ئاگاداری ورده‌كاریی دیكه نیم". دوای دانانی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك
جێگری سه‌رۆكی پارتی، چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه؛ پارتی
گۆڕانكاریی له‌نێو حیزب‌دا ده‌ستپێكردوه‌و ره‌نگه پۆستی سكرتێری حیزب‌و
پۆسته‌كانی دیكه‌ش بگۆڕێت، به‌ڵام محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌و
بۆچو‌ونانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و بۆ رۆژنامه وتی: "گۆڕانكاریی گه‌وره
ناكه‌ین تا كۆنگره، له كۆنگره‌دا هه‌مو گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت، له
سیاسه‌ت‌و ستراتیژیه‌تی حیزب‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسیی
هه‌موی هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه".پارتی له‌ساڵی (1999)ه‌وه له‌دوای
به‌ستنی كۆنگره‌ی (12)ی حیزب، تائێستا كۆنگره‌ی نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی پێویسته كۆنگره
لانیكه‌م به چوارساڵ جارێك ببه‌سترێت‌و پێویستیشه له‌سه‌ر كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به‌پێی بڕگه‌ی (15) له ماده‌ی (7) داوای كۆنگره به‌ستن
بكات، سه‌رۆكیش به‌پێی ماده‌ی (10)ی بڕگه‌ی (5)ی ئه‌م په‌یڕه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره‌به‌ستنی پێدراوه، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی هۆكاری دواكه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رقاڵیی
حیزب به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و په‌رله‌مانی عێراق‌و
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، باسی له‌وه‌شكرد، كه
له‌وكاته‌وه تائێستا كێشه‌یه‌ك نه‌بوه له‌نێو حیزب‌دا تا په‌له‌بكه‌ین له
به‌ستنی كۆنگره، ئه‌وه نه‌بێت كه (4) ساڵ زیاتر تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر
به‌ستنی كۆنگره‌ی رابردودا، بڕیار وایه مانگی ئایاری داهاتو كۆنگره
ببه‌سترێت. له كۆنگره‌دا پێویسته جێگری سه‌رۆكی حیزب هه‌ڵبژێردرێت،
به‌ڵام پارتی چاوه‌ڕوانی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌كرد بۆ دانانی نێچیرڤان
بۆ ئه‌و پۆسته، له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا، كه دانانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حیزب،
گۆڕانێكی هێنده گه‌وره نییه، چونكه خۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
بوه‌و ئێستا بوه‌ته جێگری سه‌رۆك. ماوه‌یه‌كه له میدیاكانه‌وه باس
له‌وه‌ده‌كرێت، كه دانانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی
پارتی له ترسی ده‌ركه‌وتنی باڵی جیاواز بوه له‌نێو حیزب‌دا، له
به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له لێدوانه‌كه‌یدا
بۆ رۆژنامه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه هیچ جۆرێك له باڵی
جیاواز بو‌ونی نییه له‌نێو پارتیدا، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌وجۆره
هه‌بوایه نه‌ده‌توانرا بشاردرێته‌وه، به‌ڵام دانانی نێچیرڤان بۆ ئه‌و
پۆسته ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه كه‌گه‌نجێكی لێهاتوه‌و به‌وه‌رگرتنی
ئه‌و پۆسته حیزب چالاكتر ده‌بێت.بڕیاروایه (7/3) هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام كورد به فره‌لیستیی به‌شداریی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ كورد نه‌یده‌توانی
به یه‌ك لیست به‌شدار بێت، ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی به خۆشحاڵییه‌وه
ده‌یانویست به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه كوردییه‌كان دابه‌زن بۆ
په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌مجاره له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی كراوه‌بو هیچ شتێك
نه‌ده‌گۆڕا‌و ده‌توانرا هه‌ر لیسته ده‌نگ به خۆیان بده‌ن، به‌ڵام گۆڕان
ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵیش بڕیاریاندا به‌جیا
به‌شداریی بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه تا چه‌ند ئه‌گه‌ر هه‌یه
له‌دوای هه‌ڵبژاردن لیسته كوردییه‌كان له به‌غدا هاوپه‌یمانێتی
ببه‌ستن، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، كه
به‌ر له هه‌ڵبژاردنیش به‌شداریكردنی لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی
كوردستانی به‌لایانه‌وه گرنگ بو، چونكه ده‌كرا ببێته هۆیه‌ك بۆ
لێكنزیكبو‌ونه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و گۆڕان، به‌ڵام وه‌ڵامی گۆڕان بۆ ئه‌و
یه‌كلیستییه ئه‌وه‌بو پێیانوتین؛ " یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بین، به‌ڵام یه‌كلیست
نابین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ناوچه‌ی زۆنگاوه‌كان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی لێقه‌وماو راگه‌یه‌نرا

به‌هۆی
وشكه‌ساڵیه‌وه، ناوچه‌ی زۆنگاوه‌كان عێراق دووچاری كه‌مئاوی و وشكبوون
بوونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری زۆنگاوه‌كان
"حه‌سه‌ن رازی" رایگه‌یاند، له‌به‌ر كه‌می باران و وشكه‌ساڵی ناوچه‌ی
هۆڕاوه‌كان دووچاری كه‌مئاوییه‌كی توند بۆته‌وه.راشیگه‌یاند، له‌به‌ر
خراپی بارودۆخی ناوچه‌كه، زۆنگاوه‌كانی عێراق به ناوچه‌یه‌كی لێقه‌وماو
داده‌نرێت. جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی كه‌می باران و گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له
ئاوی ئه‌و رووبارانه‌ی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه دێنه عێراق، له
ناوچه‌ی هۆڕوه‌كان ئاو زۆر كه‌میكردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاوڵاتیانی قه‌زای چۆمان گله‌یی ده‌كه‌ن له نه‌بونی فه‌رمانگه‌ی تاپۆ
له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان
تاوه‌كو ئێستا زه‌وی و خانوه‌كانی قه‌زای چۆمان تاپۆی موڵكایه‌تیی
نیه و هاوڵاتیانی ناڕه‌زایه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن، چونكه‌ه
به‌بێ بونی تاپۆ ناتوانن مامه‌ڵه به خان‌و و زه‌وییه‌كانیانه‌وه بكه‌ن
و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه به زوترین كات فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به
تاپۆ له چۆمان بكاته‌وه و زه‌وی و خانوه‌كانیان له‌سه‌ر تاپۆ
بكرێت.هه‌رچه‌نده حكومه‌ت بڕیاریداوه پێشینه‌ی بدرێته قه‌زا و
گونده‌كانیش، به‌لام هاوڵاتیان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ر
زه‌وییه‌كانیان تاپۆی نه‌بێت ئه‌وا ناتوانن سود له پێشینه‌ی خانوبه‌ر
وه‌ربگرن.ئه‌حمه‌د ئه‌مین حسێن نوێنه‌ری جوتیاران له‌سنوری قه‌زای چۆمان
رایگه‌یاند: نه‌بونی تاپۆ وای كردوه كه ئێمه‌ی جوتیارانی ئه‌م سنوره
له‌زۆر شت بێ به‌شبین، بۆیه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه تاۆمان بۆ
بكاته‌وه له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گونده‌كان. له
به‌رامبه‌ردا عه‌بدولواحید گوانی قایمقامی قه‌زای چۆمان به سبه‌ی
راگه‌یاند كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانی تاپۆی چۆمان ده‌رچو،
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كراوه و ئێمه‌ش
سێ كه‌سمان بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كردوه و چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین كه یه‌كێك
له‌م سێ پاڵێوراوه بكرێت به به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆی چۆمان.ده‌رباره‌ی
بێبه‌شبونی هاوڵاتیانی قه‌زای چۆمان له‌پێشینه‌ی خانوبه‌ره، قایمقامی
چۆمان رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌توانن
به‌بێ تاپۆ پێشینه‌ی خانوبه‌ره وه‌ربگرن.قه‌زای چۆمان له ئێستادا چوار
ناحیه‌یه و 119 گوند له‌خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی به
گشتی زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه سیسته‌می تاپۆ له‌م سنوره جێبه‌جێ بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.
|