وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه‌زراندنیان، ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان له قه‌ڵادزێ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد
به‌هۆی دانه‌مه‌زراندیانه‌وه له شاری قه‌ڵادزێ ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان خۆپیشاندانێكی فراوانیان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدا.له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه
یه‌كێكه له‌و خوێندكاره ده‌رچوانه به سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك
ده‌رچوانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان و زانكۆكان له شاری
قه‌ڵادزێ چه‌ندین خۆپیشاندانی له‌و شێوه‌یه‌مان ئه‌نجامداوه به‌هۆی
دانه‌مه‌زراندنمانه‌وه، چونكه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه
چه‌ندین په‌یمان و به‌ڵێنمان پێدراوه و بێسودبوه، بۆیه ئه‌مڕۆ (دو
شه‌ممه) خۆپیشاندانمان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی
قه‌ڵادزێ سازدا و بڕیارمانداوه تاوه‌كو وه‌ڵام نه‌درێینه‌وه، له
به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین و مان ده‌گرین.پاشان
مامۆستا عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ئه‌و خوێندكاره ده‌رچوانه
به سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه له رێگه‌ی خۆمانه‌وه به‌ر له
خۆپیشاندانه‌كه هه‌وڵمانداوه كیشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌فته‌ی
رابردوش سه‌ردانی وه‌زیرمان كرد و لیستی ناوی خوێندكاره ده‌رچوه‌كانمان
ئاراسته‌ی وه‌زیر كردوه و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه له‌سه‌ری نوسیوه كه
كاری پێویستیان بۆ بكرێت.ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی خوێندكاره ده‌رچوه‌كانی
زانكۆ و په‌یمانگاكان له قه‌ڵادزێ هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی
3 رۆژه له ده‌ڤه‌ری رانیه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان مانیانگرتوه و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو
ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی گونجاویان له‌لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرتوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ر له ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێك لایه‌ن سه‌رپێچیان
كردوه

قاسم عه‌بودی
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند،
سزای ئه‌و لایه‌نانه ده‌ده‌ین كه له رێنمایه‌كانی كۆمسیۆن لایانداوه و
پێش واده‌ی دیاریكراو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردوه. هه‌روه‌ها " عبودی
" ره‌تیكرده‌وه كه كۆمیسێۆن دۆستایه‌تی له‌و كیانه سیاسیانه بكات كه
له‌ناو حكومه‌تدان.له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شه‌قامه‌كانی به‌غدا، تابلۆ و
وێنه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئبراهیم
جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و بڵاوكراونه‌ته‌وه.له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ندێك له‌و كیانه سیاسیانه پێشێلی بڕیاره‌كانی
كۆمیسۆنیان كردووه چونكه كۆمیسێۆن واده‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنی بۆ
12ی شوبات راگه‌یاندووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موحسن سه‌عدون: سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ناتوانن فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سته‌ی
ته‌مییز
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان موحسن
سه‌عدون رایگه‌یاند، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵات ده‌ست له كاروباری دادگا
وه‌رناده‌ن. له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی خه‌به‌ر موحسن سه‌عدون گوتی "
ناكرێت سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵات ده‌ست وه‌ربده‌نه ناو كاروباری
دادگاوه".گوتیشی " به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه
ناتوانن فشاری بخه‌نه سه‌ر ده‌سته‌ی ته‌مییز، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا
ده‌سته‌ی ته‌مییز ناتوانێت ئه‌ودۆسیانه‌ی خراونه‌ته به‌رده‌می دوایان بخات
بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و پێویسته یه‌كلایان بكاته‌وه".دوێنێ هه‌ریه‌ك له
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كه‌ی
و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی
تاوتوێكردنی پرسی ئه‌و دوورخراوانه‌ی كه دادگای ته‌مییز برِیاریداوه
بگه‌رِێنه‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵات.به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاردراوه تا
پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
ئه‌و پرسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه.له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌موو لایه‌ك
هاورِابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوای روونكردنه‌وه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی
ته‌مییز بكرێت و هه‌روه‌ها داوای لێبكرێت ئه‌و سكاڵایانه‌ی پێشكه‌شیكراون
له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی و به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌كان یه‌كلاییان
بكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم: دور نیه هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی
دیاریكراوی خۆی دوا بكه‌وێت

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دوری نازانێت كه
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له واده‌ی
دیاریكراوی خۆیدا دوابكه‌وێت ئه‌گه‌ر بێت‌و له حاڵه‌تێكدا قه‌یرانی
پاڵێوراوه دورخراوه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: كۆمسیۆن تاوه‌كو ئێستاش
چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای ئیتیحادی ده‌كات له‌باره‌ی به‌شداریكردن
یاخود به‌شدارینه‌كردنی پاڵێوراوه دورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.رونیشیكرده‌وه كه گه‌ر بێت‌و دو رۆژ
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارێكی
یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وباره‌یه‌وه نه‌درا، ئه‌وا هیچ دور نیه پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دوا بكه‌وێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.