بڕیاره سبه‌ینێ ده‌رچوانی زانكۆكان و په‌یمانگاكانی شاری قه‌ڵادزێ
خۆپیشاندان سازبكه‌ن
وه‌ك
ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه‌زراندنیان، بڕیاره سبه‌ینێ (دو
شه‌ممه) له شاری قه‌ڵادزێ، ده‌رچوانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی
مامۆستایان و زانكۆكان خۆپیشاندانێك سازبكه‌ن.مه‌هدی عه‌بدوڵا كه
یه‌كێكه له‌و خوێندكاره ده‌رچوانه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
خۆپیشاندانه‌كه‌یه به سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان له قه‌ڵادزێ، سبه‌ینێ خۆپیشاندانێكی فراوان بۆ به‌رده‌م
په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ رێكده‌خه‌ین. وتیشی: دوای چه‌ندین په‌یمان و
به‌ڵێن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێمان درابو، چه‌ندین خۆپیشاندانی
هێمنانه‌مان سازكردبو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركردبۆوه و گوێمان
لێنه‌گیرا و چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایشمان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان كردبو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا
وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه بڕیارمان داوه سبه‌ینێ له‌به‌رده‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری قه‌ڵادزێ خۆپیشاندانێك
ئه‌نجامبده‌ین.جێی ئاماژه‌پێكردنه دوێنێش له لایه‌ن ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له شاری رانیه خۆپیشاندانێك
سازكرا و مانگرتن له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه
ده‌ستی پێكردوه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامیی هه‌یه و
رایانگه‌یاندوه كه هه‌تاوه‌كو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت،
مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
وه‌زاره‌تی به‌رگری: كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر
گرێبه‌سته‌كانی كرِینی چه‌ك
به‌رپرسێكی باڵای
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه هیچ
كاریگه‌رییه‌ك ناكاته سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی كرِینی چه‌ك بۆ سوپای عێراق.گوته‌بێژی
ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عێراق لیوا محه‌ممه‌د عه‌سكه‌ری
راگه‌یاند، بێگومان كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ كاریگه‌ری ده‌كاته
سه‌ر پرۆسه‌ی پرِچه‌ككردنی سوپای عێراق، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و
گرێبه‌ستانه‌ی پێشتر ئیمزا كراون جێبه‌جێده‌كرێن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كاریگه‌ری ناكاته سه‌ریانگوتیشی " سوپای عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی
رابردوودا توانیویه‌تی په‌ره به تواناكانی بدات و حكومه‌تی عێراق له
وڵاتانی پێشكه‌وتوو چه‌ك و پێویستی زۆری بۆ ئه‌و سوپایه دابینكردووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تا ئێستا نوسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان بێ لێپرسراوه

دوای ئه‌وه‌ی لێپرسراوی نوسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستی له كار
كێشایه‌وه، تا ئێستا كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ لێپرسراوی
ئه‌و نوسینگه‌یه، راوێژكاری سیاسی و راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئیش و كاره‌كانی ئه‌و
نوسینگه‌یه به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیره‌ك كه‌مال ڕاوێژكاری سیاسی و راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: تا ئێستا
مه‌سه‌له‌ی نوسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه
بڕیارێكی ئه‌وتۆ نه‌دراوه.سه‌باره‌ت به چۆنێتی راپه‌ڕاندنی ئیش و
كاره‌كانی ئه‌و نوسینگه‌یه له كاتێكدا ئه‌و نوسینگه‌یه به‌بێ
لێپرسراوه، راوێژكاری سیاسی و راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
وتی: هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی دێرین له نێوان دو لایه‌ن یان دو ده‌زگا
بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێ رێچه‌كه و راسته‌هێڵی خۆی
وه‌رده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه ئیش و كاره‌كانی نوسینگه‌ی رێكخه‌ری
كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێكوپێكی
به‌ڕێوه ده‌چن.زیره‌ك ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه ئیش و كاره‌كانی ئه‌و
نوسینگه‌یه بریتی نییه له په‌یوه‌ندی له نێوان دو كه‌س، به‌ڵكو
كاره‌كانی ئه‌و نوسینگه‌یه بریتیه له په‌یوه‌ندی نێوان دو ناوه‌ند.
ێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی رابردو به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه له
نێوان لێپرسراوی ئه‌و نوسینگه‌یه و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم،
لێپرسراوی نوسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و تا ئێستاش
نوسینگه‌ی ناوبراو بێ لێپرسراوه.نوسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كاری
هه‌ماهه‌نگییه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق داوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی دوورخراوه‌كان ده‌كه‌ن
دوێنێ هه‌ریه‌ك
له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و
جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه به
مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی ئه‌و دوورخراوانه‌ی كه دادگای ته‌مییز
برِیاریداوه بگه‌رِێنه‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵات.به گوێره‌ی
به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
برِیاردراوه تا پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌و پرسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه.له به‌یاننامه‌كه‌دا
هاتووه، هه‌موو لایه‌ك هاورِابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوای
روونكردنه‌وه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی ته‌مییز بكرێت و هه‌روه‌ها داوای
لێبكرێت ئه‌و سكاڵایانه‌ی پێشكه‌شیكراون له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی و به پشت
به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌كان یه‌كلاییان بكاته‌وه.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
بلال كه‌نعان به‌رِێوبه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌یاد
سامه‌رِائی گوتی " لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
له باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی دوورخراوه‌كان پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی
هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن"
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شیرین عه‌بادی داوا له گه‌لانی ئێران ده‌كات خۆپیشاندان ساز بكه‌ن

شیرین عه‌بادی ژنه پارێزه‌ری ئێرانیی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ
ساڵی 2003، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف
داوای له ئێرانیه‌كان كرد به بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی یادی شۆڕشی ئیسلامی
خۆپیشاندانی هێمنانه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران رێك بخه‌ن.له
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا عه‌بادی داوای له گه‌لی ئێران كردوه تا پێیان
ده‌كرێ كارێك نه‌كه‌ن پاساو بده‌ن به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێران بۆ
ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام بده‌ن.شیرین
عه‌بادی له ساڵی 1974 وه‌ك یه‌كه‌مین ژنه دادوه‌ر له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی شا كاری كردوه‌ـ به‌ڵام به هاتنه‌سه‌ركاری شۆڕشی ئیسلامی
ئێران به‌و هۆیه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی رێگه نادات ژن له پۆستی دادوه‌ردا
بێت ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.عه‌بادی به هه‌ڵسوڕاوترین ژنی مسوڵمان
ناسراوه له بواره‌كانی مافی مرۆڤدا بۆیه وه‌ك یه‌كه‌مین ژنی مسوڵمان
له مێژوی نۆبڵ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا.ئه‌وه‌ی جێی باسه به
ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یران ئێرانی جێهێشتوه
و ئێستا له له‌نده‌ن نیشته‌جێیه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بوومه‌له‌زه‌یه‌ك دهۆك ده‌هه‌ژێنێت
ناوه‌ندی
قه‌ندیل بۆ چاودێریی بوومه‌له‌زه كه بنكه‌كه‌ی له‌ئه‌سته‌نبوڵه
رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌زه‌یه‌ك رۆژی هه‌ینی، بوومه‌له‌زه‌یه‌ك سنوری
نێوان عێراق‌و توركیای هه‌ژاندووه كه پله‌كه‌ی 4.6 پله بووه به‌پێوه‌ری
رێخته‌ر.رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاویكرده‌وه كه ناوه‌ندی قه‌نه‌دیلی سه‌ر
به‌زانكۆی "بوازجی" له‌ئه‌سته‌نبوڵ، به‌یانێكی ده‌ركردووه‌و تیایدا
ئاشكرایكردووه كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك
له‌ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا‌و عێراق روویداوه كه پله‌كه‌ی 4.6 بووه،
به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی‌و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.سه‌نته‌ره‌كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه دواتر چه‌ند له‌رزه‌یه‌كی بچووك، هه‌مان
شوێنی گرتووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ره‌مه‌زان حه‌مزه پسپۆڕی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌دهۆك
به‌رۆژنامه‌ی مه‌دای راگه‌یاندووه كه ده‌رهێنانی نه‌وت‌و بارانبارین،
هۆكاری دیار‌و سه‌ره‌كیی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بووه كه رۆژی هه‌ینی
دهۆكیشی گرتووه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز