ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌خنه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی
ناوه‌ند ده‌گرێت
به‌هۆی
فه‌وزای ئیدارییه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عیراقی بڕیاری
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كه‌ركوك جێبه‌جێناكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن
به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره. ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌ر لیستی برایه‌تی به سایتی
واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ناوه‌ند زۆر كه‌م
ته‌رخه‌می كردووه وهیچ پاسه‌وانێكی دابینه‌كردووه بۆ ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه ژماره‌یان 40 ئه‌ندامه ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نێك 5
پاسه‌وانی بۆ دابینبكرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڵام به هۆی
فه‌وزای ئیداری ئه‌و وه‌زاره‌ته وپشتگوێخستنی شاری كه‌ركوك وه‌زاره‌تی
ناوخۆ ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێت
ئه‌و ژماره‌یه دابینبكات.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه له سه‌رجه‌م
لیسته‌كان ونوێنه‌رایه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك بۆ سه‌ردانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ وچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به زووترین كات .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی ته‌میز له‌گه‌ڵ ده‌ستور و
یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ریدا ناكۆكه

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی
ده‌سته‌ی ته‌مییز سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی پاڵێوراوه دورخراوه‌كان
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاسای لێپرسینه‌وه و
دادپه‌روه‌ریدا ناكۆكه.له‌به‌یانناممه‌یه‌كدا كه له سایتی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه پێویست بو له‌سه‌ر ده‌سته‌ی
ته‌میز (پێداچونه‌وه) چاوبخشێنێته‌وه به به‌تانه‌ی پاڵێوراوه
دورخراوه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته رابگه‌یه‌نێت و رێگه‌بدات
به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، چونكه كه‌سانێك له‌نێو
پاڵێوراوه‌كاندا هه‌ن له‌رابردودا ده‌ستیان هه‌بوه له‌و تاوانانه‌ی دژ
به‌گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون.رونیشیكردۆته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
پێیوایه پێویست بو له‌سه‌ر ده‌سته‌ی ته‌میز ناوه‌كانی ناو ئه‌و لیسته‌ی
خراوه‌ته به‌رده‌می جیابكاته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای تانه‌ی
پاڵێوراوه‌كان، نه‌ك بڕیاربدات و رێگه‌یان پێبدات به بێ لێكۆڵینه‌وه
به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.ته‌ئكیدیشكردۆته‌وه كه بڕیاره‌كه
په‌له‌ی لێكراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاسای لێپرسینه‌وه و
دادپه‌روه‌ریدا ناكۆكه، گرفته‌كه‌شی چاره‌سه‌ر نه‌كردوه به‌ڵكو زیاتری
كردوه.پێشتر حه‌مدیه حسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له كۆمسیۆن ئاشكرا یكرد كه ده‌سته‌ی ته‌میز ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر
به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پاڵێوراوه دورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و
پرسی چاوخشاندن به تانه‌كانی دواخست.جێی ئاماژه‌یه پێشتریش جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندبو كه پشتگیری ده‌كات له
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌عسییانه‌ی كه سه‌دامی نه‌بون و ده‌ستیان نه‌بوه
له ئه‌نجامدانی تاوان و كوشتاردا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌لحسانی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه له ده‌سته‌ی ته‌میز
وه‌رده‌گرێته‌وه
(عه‌بدولهادی ئه‌لحسانی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی لیستی
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له
لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات
بۆئه‌وه‌ی متمانه له دادگای ته‌میز وه‌ربگرێته‌وه، چونكه ئه‌و
ده‌سته‌یه پێشلی ده‌ستوور و یاسای كردووه و بڕیاری سیاسیانه ده‌دات،
نه‌ك یاسایی.هاوكات گوتیشی: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی
ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌بی، زۆر به‌ڕوونی به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی
ده‌سته‌ی ته‌میزه‌وه دیاره. لحسانی پێوایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی ته‌میز سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. كه
ڕێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دوورخراوه‌كان ده‌دات، به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ته‌میزدا نییه، بڕیاری
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری دوابخات و ڕه‌تی بكاته‌وه، به‌ڵكو
كاری ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی له باره‌ی بڕیاره‌كان بخاته‌ڕوو، هاوكات
به نووسراوێك ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌سته‌ی داد‌و لێپێچینه‌وه سكاڵا له دژی ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه داد
توَمار ده‌كات
عه‌لی فه‌یسه‌ڵ لامی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی داد‌و
لێپرسینه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێشێل كردنی سنوری
یاسایی خۆی، ده‌سته‌كه‌یان له‌لای داواكاری گشتی سكاڵا له دژی
ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه تۆمار ده‌كات.له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی
خه‌به‌ر "واخ"، لامی وتویه‌تی نوێنه‌ری ده‌سته‌كه‌یان له ناو ده‌سته‌ی
پێداچونه‌وه به چاوی خۆی نوێنه‌ره‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای بینیوه
له كه فشاریان خستوه‌ته سه‌ر ده‌سته‌كه به‌و مه‌به‌سته‌ی
چاوخشاندنه‌وه به دۆسیه‌ی پاڵێوراوه دورخراوه‌كان دوابخرێ بۆ پاش
هه‌ڵبژاردن و ئه‌م حاڵه‌ته‌شی به حكومه‌تی عێراق راگه‌یاندوه. له
به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا لامی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه
له‌بری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره عێراقیه‌كان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا
یه‌كه‌مجار بڕیاڕی ده‌سته‌كه‌ی به دورخراوه‌كان راگه‌یاندوه ئه‌مه‌ش
هیچ گومانێك له‌مه‌ڕ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێته‌وه له‌و بڕیاره‌ی
ده‌سته‌ی پێداچوه‌نه‌وه له‌باره‌ی پاڵێوراوه دورخراوه‌كانه‌وه ده‌ری
كرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم"
ره‌شید تاهیر: هیچ پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتوه له‌و داهاته‌ی كه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی فراكسیۆنی گۆڕان
له‌پارله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێم
ده‌خرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی
ئه‌م قسه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ داهاتێكی
نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه.ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: ئێمه
وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی هیچ پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتوه له‌و داهاته‌ی
كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌كه‌وێت
له‌ڕێگای ئه‌و نه‌وته‌ی كه به‌قاچاغ ده‌ڕوات، یان له‌كۆمپانیاكان
وه‌رده‌گیرێت وه‌كو به‌خشیش، به‌م هۆیه‌شه‌وه داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتیه‌كان نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان.بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه
به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر یه‌كێكیش ده‌ڵێت ئه‌م پاره‌یه دراوه‌ته وه‌زاره‌تی
دارایی، با بۆمان بسه‌لمێنێت، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی
له‌پارله‌مانی كوردستانیش ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه كه یه‌ك دیناری
داهاتی ئه‌و نه‌وته‌مان وه‌رنه‌گرتوه كه به‌ڕێگای قاچاغ بۆ ده‌ره‌وه
ده‌ڕوات، یان له‌كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت وه‌كو به‌خشیش، ناشزانین ئه‌و
پاره‌یه وه‌رگیراوه یان نا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌هاتوه بۆ
وه‌زاره‌تی دارایی.جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێشتر فراكسیۆنی گۆڕان
له په‌رله‌مانی كوردستان پرسیاری ئه‌وه‌یان له‌ئاشتی هه‌ورامی
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردبو، كه ئه‌و
نه‌وته‌ی له‌مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه به‌قاچاغ ئاودیوی ئێران
ده‌كرێت داهاته‌كه‌ی چی لێده‌كرێت، وه‌زیریش لای خۆیه‌وه وه‌ڵامی
دابوه‌وه كه نه‌وت به‌قاچاغ ناڕوات و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ر
خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالكی: ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی
ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت
نوری مالكی)
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا
ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی
ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. نوری مالكی له لێدوانێكدا بۆ سایتی
(نیشتیمانی بۆ ڕاگه‌یاند) گوتی: دوو لیژنه تایبه‌ت پێكهاتووه، له باره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و مه‌رجه‌كانی ئه‌و
گرێبه‌سته .هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی
داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی
ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.مالكی دووپاتیكرده‌وه، لێپێچینه‌وه
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه تێوه‌گلانیان له‌و كاره،
گوتیشی: حكومه‌تی به‌ریتانیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیار داوه
ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و ئامێره بۆ عێراق ڕابگرێت، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای
(ئه‌ی، تی، ئێس، سی" دروست كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز