&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا عێراق ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌ده‌ست
ده‌گات
گوته‌بێژ
به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی كرده‌كانی به‌غدا لیوا "قاسم عه‌تا" رایگه‌یاند،
عێراق له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی
به‌ده‌ست ده‌گات. لیوا قاسم عه‌تا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌م
كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی واژوكراوی
نێوان به‌غدا و واشنتن دێت، هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی جۆراو جۆری وه‌ك (ئۆتۆمۆبیلی
گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی، زریپۆش، ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی پێشكه‌توو)ی
داوه‌ته عێراق.ئه‌م گوته‌یێژه گوتیشی، ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێستا بۆ
به‌كارهێنان ئاماده كراوه‌هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، هێزه‌كانی عێراق
له‌ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا باره‌گایه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
قه‌ڵادزێ: له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌ندازیارانی سوپای ئه‌مریكا به‌بڕی
ملونێك و سه‌د هه‌زار دۆلار پڕۆژه‌ی كوشتارگا دروستكرا

له‌لایه‌ن گروپی ئه‌ندازیارانی سوپای ئه‌مریكیه‌وه به‌بڕی 1100000
دوَلار كوشتارگه‌یه‌ك له قه‌ڵادزێدا دوای 11 مانگ ته‌واوبو.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا قایمقامی قه‌ڵادزێ به سبه‌ی
راگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌م كوشتارگه‌یه پڕوَژه‌یه‌كی ستراتیجیه و
له‌سه‌ر بودجه‌ی گروپی ئه‌ندازیارانی سوپای ئه‌مریكی دروستكراوه
به‌بڕی 1100000 دوَلار.سه‌باره‌ت به گرنگی پڕوَژه‌كه‌ش ناوبراو وتی::
گرنگی ئه‌م پڕوَژه‌یه ئه‌وه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێ
دروستكراوه‌و پاشه‌ڕوَی كوشتارگاكه ناچێته‌وه ناو شاره‌كه، هه‌روه‌ها
هه‌مو مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و زانستی تێداهه‌یه و روَژانه توانای
سه‌ربڕینی سه‌دان سه‌رئاژه‌ڵی هه‌یه، گه‌ربێت و ئامێری تری بوَ
دابینبكریت ئه‌وا روَژانه ده‌توانێت زیاتر له‌وه‌ی ئێستا ئاژه‌ڵی تێدا
سه‌رببڕێت.شایانی باسه تائێستا له‌هه‌ردو قه‌زای بیتوێن و پشده‌ره
كوشتارگه‌یه‌كی له‌مجوَره دروستنه‌كراوه، ئه‌مه به‌یه‌كه‌م كوشتارگا
له‌هه‌ردو سنوره‌كه داده‌ندرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالكی: ڕێگه‌ناده‌ین هێل له ئه‌ركی خۆی تێپه‌ڕێنێت
نوری مالكی)
ڕایگه‌یاند؛ ڕێگه‌ناده‌ین (كریستۆڤه‌ر هێل) له ئه‌ركی دبلۆماسی خۆی
تێپه‌ڕێنێت.
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵً ڕایگه‌یاند؛ ڕێگه به
(كریستۆڤه‌ر هێل)ی باڵًیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له
به‌غدا نادرێت، ئه‌ركی دبلۆماسی خۆی تێپه‌ڕێنێت.له به‌شێكی تری
لێدوانه‌كه‌یدا، مالكی دووپاتیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به
جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كرده‌وه، له
چوارچێوه‌یه ده‌قی یاسایی خۆی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه
نابێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به سیاسه‌ت بكرێت.هاوكات دووپاتیشی له‌سه‌ر
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ر و شه‌فاف كرده‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌شناسی سلێمانی: چه‌ند سه‌عاتێكی تر به‌فربارین به‌ردوام ده‌بێت

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناو شاری
سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شار و شارۆچكه‌ی پێنجوێن و گه‌رمیان و پشده‌ر و
رانیه و قه‌ڵادزێ..هتد به‌فرێكی زۆر باریوه، كه به‌پێی تۆماری سه‌نته‌ری
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی له چه‌ند كاتژمێری رابردودا 4
سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: دوێنێ ئاماژه‌مان
به‌وه‌دابو كه شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین رویكردوه‌ته هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌فرو بارانێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، تائێستاش 4
سانتیمه‌تر باریوه و چه‌ند سه‌عاتێكی تر به‌ردوام ده‌بێت و پله‌كانی
گه‌رما داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفر.به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كه‌شناسی و
بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی هۆشیاریدایه شۆفێران به‌تایبه‌تی هێله‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، كه شه‌خته و به‌سته‌ڵۆك دروست ده‌بێت،
له‌به‌رئه‌وه پێویسته وریای خۆیان بن.دارا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه پێده‌چێت
كه‌شوهه‌وا بۆ له سبه‌ینێوه خۆش بێت و له 24 سه‌عاتی رابردودا 9.2 ملم
باران باریوه، كه كۆی گشتی باران بارینی گه‌یانده 411.1 ملم، كه ساڵی
رابردو له‌م به‌رواره‌دا ته‌نها 180 ملم باران باری بو، ئه‌وه‌ش مژده‌یه‌كی
گه‌وره‌یه بۆ جوتیاران و بوژاندنه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و سه‌رچاوه
ئاوییه‌كان.ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه
زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی
ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌ڵام له ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌متر باریوه،
ئه‌گه‌رچی هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته‌ڕو له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌فربارین
له
ناوچه‌ی پێنجوێن و رانیه به‌هۆی نه‌بونی ده‌وامی ره‌سمی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پێنج ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێم دیار نییه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان، ئاشكرای ده‌كات،
كه ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پاداشت له‌كۆمپانیا
نه‌وتییه‌كانی وه‌رگرتووه‌و ئاشتی هه‌ورامی له‌په‌رله‌مان
رایگه‌یاندبوو ده‌چێته سه‌ر بودجه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م‌و نه‌خراوه‌ته
سه‌ر بودجه‌ی 2010هه‌رێم، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش،
جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و داهاته له‌ده‌ره‌وه‌ی بودجه
دایه.عه‌بدوڵلاَ مه‌لانوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان، به هاوڵاتی وت »جگه له‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی
داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، داهاتی ئه‌و نه‌وته ره‌شه‌یش نه‌خراوه‌ته سه‌ر
بودجه‌ی هه‌رێم، كه رۆژانه له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاودیوی ئێران
ده‌كرێت».
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی یاسای نه‌وت‌و گاز، خودی
وه‌زیری دارایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌و سه‌رپه‌رشتی‌و
چاودێری پلانی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم داده‌ڕێژێت، به‌ڵام ئاگاداری
پاره‌ی ئه‌و نه‌وته ئاودیوكراوه نییه.وتیشی »پێویسته له‌سه‌ر
په‌رله‌مان، له‌سه‌ر ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی داهاتی نه‌وت، داوای
روونكردنه‌وه له‌حكومه‌ت بكات»له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار، كه‌نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێته‌وه، به هاولاَتی راگه‌یاند
»ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وتوویه‌تی داهاتی ئه‌و
نه‌وته ره‌شه خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم، كه ئاودیوی ئێران
ده‌كرێت، به‌لاَم وه‌زیری دارایی نكۆڵی له‌وه كردووه».سه‌باره‌ت
به‌نه‌بوونی داهاتی نه‌وت له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، دكتۆر نوری عوسمان
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی
»ئه‌و داهاته له‌ده‌ره‌وه‌ی میزانییه‌ی 2010 دایه‌و له‌ناو پڕۆژه‌ی
بودجه‌دا نییه، ئه‌وه شتێكی جیاوازه‌و ورده‌كاری زۆری تێدایه‌و
په‌یوه‌ندی به‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه‌وه هه‌یه».هاوكات، سیروان
ئه‌بوبه‌كر راوێژكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم،
به هاوڵاتی وت»ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، با په‌رله‌مان خۆی
به‌دواداچوونی بۆ بكات‌و دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاوپه‌یمانی كوردستانی له باره‌ی به‌شداریكردنی سه‌دامییه‌كان
له‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌ینێت

(د.فوئاد
مه‌عسوم) سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵً، ئه‌م لێدوانه‌ی راگه‌یاند: هاوپه‌یمانی
كوردستانی ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆرِی سه‌باره‌ت به پێویستی
ئه‌نجامدانی هه‌لًَبژاردنێكی ئازاد‌و بێگه‌رد به‌پێی ده‌ستوری عێراق
ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه به‌چه‌ند به‌ندێكی راشكاو رێگه‌ی گرتووه
له به‌شداریكردنی ئه‌و به‌عسییه سه‌دامییانه‌ی، كه تاوانیان له‌دژی
گه‌لی عێراق ئه‌نجامداوه، بۆ به‌شداریكردن له پرِۆسه‌ی سیاسی‌دا له
نێویشیاندا هه‌ڵبژاردنه‌كانكوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی
تاووتوێكردنی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی ئاشكرا‌و روونه سه‌باره‌ت به پرسی
رێدان به‌و كه‌سانه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا
به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و روون ئه‌نجامبدرێت، لێدوانه‌كه‌ی
ئه‌م دواییه‌ی (د.مه‌حمود عوسمان)یش ته‌نها گوزارشت له بیروبۆچوونی خۆی
ده‌كات و گوزارشت نییه له بیروبۆچوونی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز