&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جه‌عفه‌ری: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی پێشنیازه‌كانی كوردم كرد،
نه‌كرامه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیر
ئیبراهیم
ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق دانی به‌وه‌دا نا ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی دژی پێشنیازه‌كانی كوردبووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، بۆ
جاری دووه‌م نه‌كراوهته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران. له دیمانیه‌كیدا
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات "ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری" رایگه‌یاند:له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی دژی پێشنیازه‌كانی كوردبووم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، بۆ
جاری دووه‌م نه‌كرامه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران. وتیشی: بیر له
به‌ده‌ستهێنانی پۆست ناكه‌مه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ل ئه‌وه‌ی ویست
داوایان ره‌تناكه‌مه‌وه.
له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته په‌له نه‌كرێت له
سه‌پاندنی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك، كه دۆزه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
راشیگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك فره پێكهاته‌یه، نابێت وه‌كو ئه‌و
شوێنانه‌ی دیكه بڕیاری تێدا ده‌ربكرێت كه تاكه پێكهاته‌یه‌كیان تێدایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
پارێزگای موسڵ ده‌یه‌وێت باره‌گای حیزبه كوردیه‌كان دابخات

ئه‌سیل نوجه‌یفی، دوێنێ (چوار شه‌ممه) رایگه‌یاند: كارده‌كه‌ین بۆ داخستنی
باره‌گای حیزبه كوردیه‌كان له موسڵدا، وتیشی: "كاتی جێبه‌جێكردنی حوكمی
ده‌وڵه‌ت هاتوه".له وتارێكی جه‌ماوه‌ریدا، كه دوێنێ له‌به‌رده‌م
باره‌گای پارێزگادا له موسڵ كۆببونه‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشكردنه سه‌ر
پارێزگار له ناوچه جێناكۆكه‌كانی موسڵ، نوجه‌یفی وتی: "كار ده‌كه‌ین بۆ
پێچۆڵكردنی باره‌گای حیزبه‌كوردیه‌كانی پارێزگاكه، چونكه به‌پێی یاسا و
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، رێگه به‌هیچ پێشێلكارییه‌ك نادرێت".نوجه‌یفی
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه دوێنێ ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی لیستی
حه‌دبا، بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی له دوو شه‌ممه‌ی رابردودا
كرایه سه‌ر پارێزگاری نه‌ینه‌وا له قه‌زای تلكێف و ناوچه‌كانی باكوری
شاری موسڵ و جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان شكاند و ته‌ماته و میوه‌ی گه‌نیویان
تێگرت. خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌می پارێزگاری موسڵیش له دروشمه‌كانیاندا
داوای ده‌رچونی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشیان ده‌كرد كه به‌وته‌ی ئه‌وان:
ئه‌وهێزانه بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی
محه‌لییدا.نوجه‌یفی له‌و وتاره‌یدا كه پێشكه‌شی خۆپیشانده‌رانی كرد وتی:
له‌مه‌ودوا ده‌بێت كۆتایی بهێنرێت به پێشێلكارییه‌كان و نابێت رێگه له
خه‌ڵكی پارێزگای موسڵ بگیرێت له‌لایه‌ن هیچ هێزێكی دیكه‌وه.پێشتر نوجه‌یفی
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی
تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه بون كه له‌تلێف له‌دژی
ئه‌نجامدراوه و وتی: هه‌وڵی تیرۆركردنم دراوه و خۆپیشانده‌ران چه‌كداربون
و ته‌قه‌یان له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانم كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كه‌م یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كه‌ركوك ده‌ستیكرد به كاره‌كانی
یه‌كه‌م
یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراقی و كوردی و ئه‌مه‌ریكایی له كه‌ركوك
ده‌ستی به كار‌و چالاكی كرد.
به‌رِێوبه‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك لیوا جه‌مال تاهیر به ئاژانسی
هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی راگه‌یاند، هه‌موو هێزه‌كان به یه‌كه‌وه له
ژوورێكدا كارده‌كه‌ن بۆ شیكردنه‌وه و وردبینیكردنی زانیارییه‌كان و
گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كان له كه‌مترین كاتدگوتیشی " سه‌نته‌ری
هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له ئه‌نجامی هه‌وڵی زۆر هاتووه‌ته ئاراوه و
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ره‌وه‌وه زۆر هاوكار پشتیوانی دروستكردنی ئه‌و
سه‌نته‌ره بوونه"لیوا جه‌مال تاهیر گوتیشی " به رێژه‌ی هه‌شتا له سه‌د
ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك باش بووه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه
پرۆسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێكوپێكتر به‌رِێوه‌ده‌چن و
مه‌شق و راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر پێشكه‌وتووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌م
ساڵدا 55 پرۆژه له زاخۆ و ته‌نها 15 پرۆژه‌ش له‌هه‌ڵه‌بجه و رانییه
جێبه‌جێ ده‌كرێت
له
كاتێكدا رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌ر یه‌ك له قه‌زاكانی هه‌ڵه‌بجه و رانیه
و زاخۆ نزیكه له یه‌كه‌وه، به‌ڵام له پرۆژه یاسای بودجه‌ی (2010)ی
هه‌رێمی كوردستاندا، بودجه بۆ جێبه‌جێكردنی (55) پرۆژه له قه‌زای
زاخۆ و ته‌نها (6) پرۆژه له قه‌زای رانیه و (9) پرۆژه‌ش بۆ قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش پێیوایه،
كه ئه‌مه كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
بیلال سلێمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان
له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: له ناو بودجه‌دا هه‌ست به
نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر ده‌كرێت، بۆ نمونه له نێوان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
و رانیه و زاخۆدا كه رێژه‌ی دانیشتوان نزیكه له‌یه‌كه‌وه ده‌بینین له
زاخۆ زیاتر له (55) پرۆژه ئاماده كراوه كه له ساڵی (2010) ئه‌نجام
بدرێت، به‌ڵام له رانیه ته‌نها شه‌ش پرۆژه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نها نۆ
پرۆژه ئاماده كراوه كه له‌م ساڵدا جێبه‌جێ بكرێت، كه ئه‌مه‌ش
جیاوازییه‌كی ئاشكرای پێوه دیاره. ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات
ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه له په‌رله‌مانی كوردستان وتی:
له سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت له
دیاریكردنی پرۆژه‌كاندا، بۆ نمونه له شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا (157)
پرۆژه‌ی بۆ دانراوه، بۆ شاری سلێمانیش (182) پرۆژه‌ی بۆ دانراوه،
به‌ڵام بۆ شاری دهۆك (306) پرۆژه‌ی بۆ دانراوه، له كاتێكدا كه رێژه‌ی
دانیشتوانی شاری دهۆك له هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی
كه‌متره، كه ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه و نیگه‌رانی له نێوان دانیشتوانی
هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌كات و نادادپه‌روه‌رییه له بودجه‌دا.جێی
وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، رۆژی (26)ی مانگی رابردو له دانیشتنێكی نا
ئاسایی‌دا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای
بودجه‌ی ئه‌م ساڵی هه‌رێمی كوردستان كرد كه، بڕه‌كه‌ی به (11)
تریلیۆن و (432) ملیار‌و (176) ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دادگای ته‌مییز تاوتوێكردنی سكاڵای دوورخراوه‌كانی دواخست
دادگای باڵای
ته‌میز پرسی تاوتوێكردنی سكاڵای كیان و قه‌واره سیاسییه‌كانی له باره‌ی
دوورخراوه‌ییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا خست بۆ دوای به‌رِێوه‌چوونی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق حه‌مدیه حوسێنی رایگه‌یاند،
"به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به برِیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و
دادپه‌روه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی
مافی ده‌ستوورییدایه"له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق زافر ئه‌لعانی كه دوێنێ ناوی له كۆمیسیۆنی باڵا سرِایه‌وه،
رایگه‌یاند، برِیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی سه‌لماندی كه ده‌سته‌ی
لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كات و ئه‌و
برِیاره متمانه‌ی خه‌ڵكی عێراقیشی به سه‌ربه‌خۆیی دادگای عێراقی زیاتر
كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزی عێراق داوا له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات سه‌ردانی بكه‌ن

دوای
هاتنی كرستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه داوای لێ ده‌كه‌ن له‌نزیكه‌وه گوێ له
كه‌سوكاری شه‌هیدان بگرێت، ئه‌ویش به‌كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ڕاگه‌یاندوه
هه‌موو كات ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
پردی په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و كوردستانه‌لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به سایتی : كریستۆڤه‌ر هێڵ پێی
ڕاگه‌یاندین ئێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی كلیلی په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و كوردستانن ،
بۆیه داواتان لێده‌كه‌م له‌نزیكه‌وه سه‌ردانمان بكه‌ن و ڕٍوداوه‌كه‌ی
16/3وه‌ك خۆی بۆمان باس بكه‌ن.لوقمان عه‌بدولقادر وتیشی: دوابه‌دوای
كه‌مپینی به‌جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌ری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی
قورباینان سه‌ردانی باڵیۆزی ئه‌مریكا ده‌كات له‌عێراق ، له‌نزیكه‌وه
تاوتوێی مه‌سه‌له‌كان و چه‌ندین خاڵ ده‌خاته به‌رده‌ستیان بۆ
قه‌ربه‌وكردنه‌وه‌و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه
له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بۆ
سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که له شاره‌که‌دا، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه. له
به‌یاننامه‌که‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی که ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)
سایتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوه‌ته‌وه، هاتوه: ده‌بێت
هاوڵاتیان و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان هەستیاریی ئەم رۆژانەی داهاتووی
بانگەشە لەبەرچاوبگرن و زۆر بەوریاییەوە ساتەکانی بخوێنینەوە و مامەڵەی
مەنتقیانە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکەن.له‌به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا
ئاماژه به‌وه‌کراوه، هەڵبژاردن کایەیەکی دیموکراتیە و رۆڵی گرنگ دەبینێت
لە گۆڕان و دەستاودەست کردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دور
لەبەکارهاێنانی زەبروزەنگ و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی هێز.
هه‌روه‌هاداواش ده‌كه‌ن پەناببرێته بەر دانوستان و وتوێژکردن و رێز لە
راو بۆچونە جیاوازەکان، بۆئەوەی هەموان بەشداریی لە بەرەو پێشبردنی وڵات و
نیشتمانەکەماندا بکەین.لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی داواشی کردوه، بۆ
سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێشوازییەکی راست و دروست لەوادەی بانگەشە
دەبێت هاوڵاتیان ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ره‌چاو بکەن:
1- هاوڵاتیان و لیست و قەوارە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
پەیوەستبن بەرێنماییەکانی بانگەشەو هەڵبژاردن کەلەلایەن کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەهەرێمی کوردستان دەردەچێت.
2- دەبێت هەموو لایەک ملکەچی بڕیار و رێنماییەکانی دەزگاکانی ئاسایشی ناوخۆ
و پۆلیس هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانه بن کەکار لەسەر پاراستنی
بارودۆخی ئاسایش و سەقامگییر کردنی ئۆقرەیی دەکەن لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان
هەرێمی کوردستان.
3- هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەو وێنەو هۆکارەکانی بانگەشەکردن لەشوێنە
گشتیەکانی وەک شەقام و قوتابخانە و فەرمانگە حکومیەکان و مزگەوت و ....هتد
بەهەموو جۆرێک قەدەغەیەو رێپێنەدراوە.
4- لەکاتی هەستکردن بەبوونی هەرسەرپێچیەک، لیژنەی ئەمنی بەدواداچوونی
پێویست دەست پێدەکات و رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر سەرپێچیکاراندا
دەگرێتەبەر.
5- هاوکاریی کردنی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئەرکی سەرشانی
هاوڵاتیانە،ئەویش بەپاراستنی ئارامی و هێمنی بارودۆخەکە لەکاتی دەستکردن
بەبانگەشەی هەڵبژاردن.
6- پێویستە هاوڵاتیان لەبوونی ناو و راستی و دروستی زانیارییەکانی ناو
تۆماری دەنگدەران بەئاگابن، چونکە بەهۆی بوونی هەر هەڵەیەک لەناوی
بەشداربوو لەدەنگدان یا هەر زانیاریەکی تری ناو تۆماری دەنگدەران دەنگدەر
لەمافی دەنگدان بێبەش دەبێت.
7- لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێز و
خۆشەویست و سەرجەم لیستە بەشدار بووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەکات
وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی مەدەنیانە، خۆیان لە ناوزڕاندن و سوکایەتی
پێکردنی یەکتر بەدوور بگرن تا ئەم پرۆسەیەی هەڵبژاردنیش وەک هەڵبژاردنەکانی
پێشوو بەسەرکەوتووانە لەپارێزگای سلێمانیدا بەڕێوە بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز