&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌زگای نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی مۆڵه‌تی یه‌ك مانگییان داوه‌ته تاڵه‌بانی بۆ
ئاشكراكردنی داراییه‌كه‌ی

سه‌رۆكی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه
فۆڕمیام داوه‌ته جه‌لال تاڵه‌بانی‌و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حیزبه‌كه‌ی بۆ
ئاشكراكردنی داراییه‌كانیان، مۆڵه‌تیشیان تا مانگێكه.فاروق جه‌میل
به‌رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند كه ده‌زگاكه‌یان سێ فۆڕمی
به‌سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا
دابه‌شكردووه بۆ ئاشكراكردنی داراییه‌كانیان.ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كرد جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
نوسخه‌یه‌كی له‌و فۆڕمانه وه‌رگرتووه‌و بڕیاره تا یه‌ك مانگ
بیانگێڕنه‌وه.فاروق جه‌میل وتیشی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ده‌زگاكه‌وه،
پێداچوونه‌وه به‌زانیاریی فۆڕمه‌كان ده‌كرێت كه تیایدا زانیاریی ورد
له‌باره‌ی به‌رپرسان‌و هاوسه‌ر‌و منداڵه‌كانیان‌و ئه‌موالی مه‌نقوله‌و
غه‌یره مه‌نقوله‌یان‌و خانوبه‌ره‌یان له‌خۆده‌گرێت.سه‌رۆكی ده‌زگای
نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد كه له‌قۆناغی دووه‌مدا، دارایی گشتی‌و
كۆمپانیای نۆكانیش به‌ر ئه‌و به‌دواداچوونه ده‌كه‌ون بۆ حساباتیان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پۆلیسیان كوشت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) رێكه‌وتی 3/2/2010 چه‌ند
چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێكی پله‌یه‌كی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك كرد‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌ره‌كه
گیانی له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك كه نه‌یویست ناوی
بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) چه‌ند
چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێكی پله‌یه‌كی سه‌ر
به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك كردوه له‌گه‌ڕه‌كی واستی
شاره‌كه و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت
ده‌ست به‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌شتنه شوێنی روداوه‌كه و له‌گه‌ڕاندان
بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن ده‌نگ بۆ پارێزگاكانی خۆیان بده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری
ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق
رایگه‌یاند، ده‌نگدرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نیا ده‌نگ بۆ قه‌واره
سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك كاندیده‌كان. به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق، (هه‌ندرێن محه‌ممه‌د
ساڵح) له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، پرۆسه‌ی
ده‌نگدان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌رۆژی (7،6،5) مانگی ئاداری داهاتوو
به‌رده‌وام ده‌بێت، واته وه‌كو ناوه‌وه‌ی وڵات نییه، ته‌نیا (7) مانگ
بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ لیستی ده‌نگده‌ران نییه، هه‌رچه‌نده
كۆمسیۆن بیری له‌وه كرده‌وه كه لیستێكی تایبه‌ت به ده‌نگدانی ده‌ره‌وه
دابنێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه‌ی كارگێری و دارایی زه‌حمه‌تی
به‌ده‌ستێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌م وڵاتانه ئه‌م كاره نه‌كرا، بۆیه له
رۆژی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ده‌نگده‌ر هه‌م ده‌نگ ده‌دات، هه‌میش تۆمار
ده‌كرێت.هه‌ندرێن محه‌ممه‌د ساڵح گوتی: ده‌نگه‌درانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان
هه‌یه ده‌نگ به‌شاره‌كه‌ی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئایا ده‌نگ ده‌ده‌ن به
كاندیده‌كان یا قه‌واره سیاسییه‌كان تاكو ئێستا تاكه بژاره ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وان ته‌نها ده‌نگ بده‌ن به قه‌واره سیاسییه‌كان، له‌به‌ره
ئه‌وه‌ی دیزاینكردنی فۆرمی ده‌نگدان ئالۆز ده‌بێت، ئه‌مه بێجگه له
كۆلۆمی ناوه‌كان و پارێزگاكان، بۆیه من به‌ئه‌سته‌می ده‌زانم ده‌نگه‌ده‌ری
ده‌ره‌وه بۆی بكرێت ده‌نگ به كاندیه‌كان بدات، به‌ڵكو ده‌توانێت ته‌نیا
ده‌نگ به‌قه‌واره سیاسییه‌كان بدات.به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ی شێوزای ده‌نگدانی
ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، شێوازی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێت
بۆنمونه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌دایك بووی شاری هه‌ولێره، به‌ڵام ئێستا
دانیشتووی وڵاتی سویده ده‌نگ بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ
یه‌ك له‌قه‌واره سیاسیه‌كان پسوله‌ی ده‌نگدان هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت،
ناوی قه‌واره سیاسییه‌كانی تێدایه، به‌ڵام له‌جیاتی ژماره‌ی كاندید،
به‌ژماره ناوی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی تێدایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ده‌په یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازكرد و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بوه
سه‌رۆكی به‌ده‌په

پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی سازكرد و به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كرایه سه‌رۆكی
پارته‌كه.له كۆنگره‌كه‌دا كه 457 ئه‌ندام به‌شداریان كرد‌و، له
ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌چو، 289 ئه‌ندام به‌شداریان له
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی پارته‌كه كرد‌و به 288 ده‌نگ
ده‌میرتاش به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له كۆنگره‌كه‌دا كه ئه‌حمه‌د تورك و له‌یلا زانا‌و ئایسه‌ل توغڵوكیش
تیایدا ئاماده‌بون، سه‌رۆكی گشتی پێش‌و، ده‌میر چه‌لیك و سه‌لاحه‌دین
ده‌میرتاش و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی دیكه، وتاری خۆیان پێشكه‌شكرد و
تیایدا ره‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت‌و هه‌ردو پارتی ئۆپۆزسیۆنی
توركیا كرد، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له‌و ولاَته‌و
رایانگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌ت هه‌نگاوی جدی بۆ
چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد نه‌ناوه، گه‌لی كورد متمانه‌ی به حكومه‌ت
نه‌ماوه.هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه‌دا، داوا له لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا، كه عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی
له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردا له‌به‌رچاو بگیرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق: تائێستا 152 كه‌س له زیاره‌تكارانی ئیمام حسێن كوژراون و بریندار
بون
زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حسێن له عێراق بونه‌ته ئامانجی كرده‌وه
خۆكوژییه‌كان و تا ئێستا زیاتر له 40 زیاره‌تكار كوژراون و ده‌یانی
دیكه‌ش بریندار بون، حكومه‌تی عێراقیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێگری له
توندوتیژییه‌كان بكات له به‌رامبه‌ر زیاره‌تكاراندا.
كوژرانی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حسێن له عێراق زیادیكردوه و
شیعه‌كانیش نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌كه‌ی كه
زیاره‌تكاران ده‌كاته ئامانج، پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند: ژنێكی خۆكوژله
ناو زیاره‌تكارانی شیعه‌دا له باكوری به‌غداد خۆی ته‌قاندۆته‌وه، 41
كه‌س كوژرا و 111 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون، له نێو كوژراوه‌كانیشدا 18
ژن و 12 منداڵ هه‌یه كه بۆ مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن به‌ره‌و
كه‌ربه‌لا ده‌رۆشتن.قاسم عه‌تای وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی پرۆسه
سه‌ربازییه‌كانی به‌غداد رایگه‌یاند: له
كاتێكدا كاروانی ئه‌و زیاره‌تكارانه له ناوچه‌ی باب شام بۆ پشو
لایانداوه و له ژێر خه‌یمه‌یه‌كدا بون، ئه‌و ئافره‌ته به بڕێكی زۆر
ته‌قه‌مه‌نیه‌وه خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه.وتیشی: هێزه ئه‌منیه‌كان
رێوشوێنی توندیان گرتوه‌ته به‌ر و چه‌ند خاڵێكی پشكنینیشیان داناوه.له
لایه‌كی دیكه‌وه له رێگای دیاله به‌غداد له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 12
زیاره‌تكاری دیكه بریندار بون، له ناوچه‌ی یه‌رموكی به‌غدادیش به‌هۆی
چه‌ند نارنجۆكێكه‌وه ، 5 زیاره‌تكاری دیكه بریندار بون.به‌رپرسان و
چاودێرانیش پێشبینی زیادبونی توندوتیژیه‌كان ده‌كه‌ن له‌نێو
زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حسێن، له ئێستاشدا حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی
توندی گرتوه‌ته به‌ر بۆ رێگرتن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژ كه
ژیانی زیاره‌تكاران بخاته مه‌ترسیه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ترسان ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له نێو ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران تاوتوێ نه‌كرا

ئه‌ندامێكی
فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاشكرایكرد، له ترسان ڕاپۆرته‌كه‌ی
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێ نه‌كرا.
(عادل به‌رواری) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی ئیپا) ڕایگه‌یاند؛
ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرابوو، به بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت له
نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه
چه‌كداره‌كان كرا، چونكه مه‌ترسی له‌وه هه‌بوو زانیارییه‌كی نێو
ڕاپۆرته‌كه دزه‌بكات.به‌رواری داوای له حكومه‌تی عێراقی كرد، ڕێوشوێنی
تووند بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بگرێته‌به‌ر، هاوكات داواشی له
هێزه ئه‌منیه‌كان كرد، هه‌ڵمه‌تی پێشوه‌خته له دژی گروپه
تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رپرسێكی پارتی: سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ پشكنینێكی پزیشكیی له‌ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نجامنه‌داوه
به‌پرسێكی پله‌به‌رزی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێم تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نه‌بووه‌و هیچ پشكنینێكی
پزیشكیشی له‌ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامنه‌داوه.ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كه قسه‌ی
بۆ رۆژنامه‌ی قودس ئه‌لعه‌ره‌بی كردووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه
هه‌ندێك راگه‌یاندنی ناوخۆیی هه‌واڵی تووشبوونی سه‌رۆكی هه‌رێمیان
به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره
له‌ڕاستییه‌وه.به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه،
ده‌ڵێت ئه‌و بۆ سه‌ردانی فه‌رمیی چووه بۆ ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌سعود بارزانی ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه‌و هیچ
نه‌خۆشییه‌كی خراپی نییه.رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی
نه‌خۆشیی بارزانی، پاشئه‌وه هات كه نێچیرڤان بارزانیی بۆ پۆستی جێگری خۆی
له‌حیزبه‌كه‌ی، دانا.هه‌رچه‌نده به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ناوی خۆی بۆ
رۆژنامه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك بێت له‌به‌رپرسانی
پارتی له‌به‌غدا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز