&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا 150كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حسه‌یندا
له‌پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی عێراقدا، ژنه‌خۆكوژێك له‌ناو كاروانێكی
مه‌راسیمه‌كه‌دا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و نزیكه‌ی 150 كه‌س بریندار‌و كوژراو
ده‌خاته‌وه.نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ژنێكی خۆكوژ، له‌ناو كاروانێكی
تازییه‌بارانی چله‌ی ئیمام حوسه‌یندا له‌رێگای نێوان دیاله‌و به‌غدا، خۆی
ته‌قانده‌وه، له‌ئه‌نجامدا 41 كوژراو‌و 106 برینداری لێكه‌وته‌وه.به‌پێی
به‌یانێكی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا، ژنه‌كه له‌ناو كاروانێكدا كه
به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌ڕێكه‌وتبوون، له‌ناوچه‌ی باب الشام له‌نێوان به‌غدا‌و
دیاله، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. كاروانه‌كه بۆ به‌شداریی مه‌راسیمه‌كه
به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌ڕێكه‌وتبوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
سامی ئه‌تروشی: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێژه‌ی كرده‌وه
تیرۆریستیه‌كان زیاد ده‌كات

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا له‌باره‌ی زیادبونی
رێژه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له‌عێراق، له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7ی ئاداردا و رایگه‌یاند که به تایبه‌تی
مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان هه‌یه.
سامی ئه‌تروشی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)، ڕایگه‌یاند:
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق،
مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر زیادبونی رێژه‌ی هێرش و كرده‌وه
تێرۆریستییه‌كان.هه‌ر وه‌ک باسی له‌وه‌شکرد که هه‌ست به‌جۆرێك له
لێدوانی نه‌گونجاو دژ به یه‌كتر ده‌كرێت له نێوان به‌رپرسانی قه‌واره
سیاسیه‌كاندا، كه ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ش بۆ شه‌قامی عێراقی
مه‌ترسیداره، چونكه شه‌قامی عێراقی خۆی شه‌قامێكی ناسكه و مه‌یلی
ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی هه‌یه.وتیشی: له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا زۆر
كێشه‌ی وامان بینیوه كاتێك له په‌رله‌مان لێدوانێك یان به‌یاننامه‌یه‌ك
خوێندراوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قامی عێراقی هه‌بوه
و خه‌ڵك كوژراوه.
ئه‌تروشی ئاشکراشیکرد: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی عێراقی ناوی نیشتمانی و
نه‌ته‌وایه‌تیان له خۆیان ناوه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقعدا خواستی
تائیفی و مه‌زهه‌بی ئه‌و لایه‌نانه هه‌ر ماوه، بۆیه له‌گه‌ڵ
نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، مه‌ترسی خراپ بونی بارودۆخی ئه‌منیش
له ئارادایه.په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی پێشی
وابو، كه هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێی عێراقی هانی كرده‌وه
تیرۆریستیه‌كان ده‌ده‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیان له سه‌قامگیری بارودۆخی
عێراقدا نییه و هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی
سیاسی عێراق ده‌ده‌ن.ئه‌و په‌رله‌مانتاره مه‌ترسی خۆشی نیشاندا به
زیادبونی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌گشتی
و له شاری موسڵ به‌تایبه‌تی، چونكه كۆمه‌ڵێكی زۆری به‌عسیه‌كان و
نه‌یارانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له موسڵ كۆبونه‌ته‌وه، كه ئه‌زمه‌كان
به‌كاردێنن بۆ چه‌سپاندنی بۆچونه‌كانیان.هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ڕابردوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیشدا، بڕوایه‌كیان بۆ دروستبوه
که گوایه ئه‌گه‌ر دژ به كورد مامه‌ڵه بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێته هۆی
هێنانی ده‌نگی زیاتر، ئه‌وه‌ش واده‌كات مه‌ترسی ئه‌منی دروست ببێت له
پارێزگای موسڵدا. سامی ئه‌تروشی دورخستنه‌وه‌ی ناوی پاڵێوراوی لیسته
جیاوازه‌كانیشی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رییه‌وه
به‌هۆكارێكی دیكه له‌قه‌ڵمدا، بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كرده‌وه
تیرۆریستیه‌كان و وتی: "دورخستنه‌وه‌ی ناوی پاڵێوراوه‌كان یه‌كێكی تره
له‌و كێشانه‌ی كه وا ده‌كات بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی
بچێت، چونكه به‌عسیه‌كان مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێده‌كرێت بۆ ناو
په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نێچیرڤان بارزانی ده‌كرێته جێگری سه‌رۆكی پارتی
تایبه‌ت به هاوڵاتی: دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له‌پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی، ده‌كرێته
جێگری مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستاندا، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی هه‌واڵه‌كه
پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات، كه له‌ئێستادا نێچیرڤان بارزانی
له‌و پۆسته‌دایه.پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی برازای ده‌كاته
جێگری خۆی‌و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی پارتی تا كاتی
كۆنگره‌ی داهاتووی حیزبه‌كه‌ی پێده‌دات.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
نێچیرڤان بارزانی، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و به هاوڵاتی
راگه‌یاند »پارتی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ جێگری سه‌رۆكی پارتی
ده‌ستنیشانكردووه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی پارتیشی
ده‌بێت».له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ناو پارتی
دیموكراتی كوردستان، به هاوڵاتی راگه‌یاند »نێچیرڤان بارزانی كراوه‌ته
جێگری سه‌رۆكی پارتی‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رۆكی پارتی پێدراوه،
هه‌موو لق‌و مه‌كته‌به‌كانی پارتیش، له‌م گۆڕانكارییه
ئاگاداركراونه‌ته‌وه».نێچیرڤان بارزانی دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی
له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، له‌راگه‌یاندنه‌كاندا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه
كاری داهاتووی، ریفۆرمكردن ده‌بێت له‌ناو پارتیدا.له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر
شۆڕش حه‌سه‌ن مامۆستای كۆلێژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی سلێمانی،
به‌پێویستی ده‌زانێت، پارتی ریفۆرم له‌سیستمی كاركردنیاندا ئه‌نجام
بدات.ناوبراو وتی »ریفۆرم پرۆسه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه، به‌ڵام ئه‌و
ریفۆرمه‌ی پارتی باسی ده‌كات، هه‌موو دام‌و ده‌زگاكان ناگرێته‌وه،
به‌ڵكو گۆڕینی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و سیستمی ئیشكردن، ده‌توانێت گۆڕانكاری
له‌ناو پارتیدا دروست بكات».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مۆز یارمه‌تیده‌ره بۆ خه‌وێكی خۆش

به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانستی، خورادنی مۆز یارمه‌تیده‌ره بۆ خه‌وێكی گران.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، خواردنی مۆز ده‌بێته هۆی
ده‌ركردنی هۆرمۆنی (میلاتۆنین) و ئه‌و هۆرمۆنه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت
بۆ خه‌وێكی گران.له‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره‌كێشان و
خواردنی حه‌بی ئه‌سپرین و خواردنه‌وه‌ی قاوه، هۆكارن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی ده‌ركردنی هۆرمۆنی میلاتۆنین.هه‌روه‌ها خواردنی شیرنه‌مه‌نی و
كه‌وتنه به‌ر رووناكی زۆر پێش خه‌وتن هۆكاری دیكه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی
ده‌ركردنی ئه‌و هۆرمۆنه و ده‌بێته‌وه هۆی تووشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و
بێخه‌وی و په‌نابردنه به‌ر حه‌بی خه‌وهێنه‌ر. جێی ئاماژه‌یه كه مۆز به
(خواردنی قه‌یله‌سوفه‌كان) ناوده‌بردێت و به‌شێكی زۆری پێكهاته‌كانی پێویست
بۆ له‌شی مرۆفی تێدایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌ینه‌وا: له قه‌زای تلكێف نوجێفی به‌ر ته‌ماته درا
به‌شار كیكی سه‌روَكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تلكێف ئاشكرای كرد: له كاتی
سه‌ردانی ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بوَ قه‌زاكه‌یان دوێنێ دو
شه‌ممه، له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه به‌ر میوه‌ی گه‌نیو ته‌ماته دراوه‌و
جامی ئوَتوَمبێله‌كه‌یان شكاندوه، به‌لاَم هێزه‌كانی ئه‌مریكاو
پێشمه‌رگه رێ‌یان به ئاپوَره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه گرتوه و به زوَر
نوجێفیان بردوه‌ته ناو قه‌زاكه‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی نوجێفی، كیكی
وتی: "به پارێزگارم وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی مایه‌ی
خوَشحاڵی نیه، به‌لاَم ئه‌و سه‌باره‌ت به‌و روداوه هیچی نه‌وت".
ناكوَكیه‌كانی نێوان لیستی برایه‌تی و حه‌دبا بوَ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
له كاتی رێكخستنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌وپێیه‌ی لیستی
حه‌دبا له‌كوَی (37) كورسی پارێزگاكه (19) كورسی پارێزگایه‌ی به
ده‌ستهێنابو، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پوَسته‌كاندا و هیچ بوارێكی
نه‌هێشته‌وه بوَ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به بڕیارێكی مالیكی، كه‌سایه‌تیه كوردستانیه‌كان به‌بێ پرسی حكومه‌تی
هه‌رێم ناتوانن سه‌ردانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌ن

به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له لقی 14ی پارتی دیموكراتی
كوردستان له موسڵ، به‌بڕیارێکی ملیکی سه‌ردانی كه‌سایه‌تیه کوردییه‌كانی
قه‌ده‌غه‌كردوه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی
هه‌رێم.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاندوه:
"به‌پێی رێنماییه‌كانی مالیكی، سه‌ردانی كه‌ساتییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی
كه هێزی هاوبه‌شی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه مۆڵه‌ت له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن".ده‌ركردنی ئه‌م
بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه كه دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ قه‌زای تلكێف،
به ته‌ماته‌بارانكردن و شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل رێگه‌یان لێگرت و ناچاركرا
بگه‌ڕێته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز