&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلفه‌ی عه‌قار زیاد نه‌كراوه
سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له په‌رله‌مانی كوردستان
ره‌تیكرده‌وه "سلفه‌ی عه‌قار" زیاد كرابێت، وتیشی: ئه‌و 30 ملیۆنه‌ی له
به‌غدا ده‌درێت لێره نادرێت چونكه كێشه‌ی سیسته‌می بانكیمان هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و
هاوچه‌رخكردنی لادێكان "حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی" تایبه‌ت به ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵ له ئارادایه بۆ زیادكردنی "سلفه‌ی
عه‌قار" به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌ی كه پێشتر هه‌بوو زیاد نه‌كراوه
و سلفه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، وتیشی: چونكه ئه‌وه پێویستی به
بڕیاری په‌رله‌مانه.هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی
بڕیاریداوه، سودی سه‌ر ئه‌و سلفه هه‌ڵگرێت.له‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه
له به‌غدا ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 30 ملیۆن دیناره، سه‌رۆكی لیژنه‌ی
ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و
سلفه‌یه خه‌رج ناكرێت چونكه گرفتی سیسته‌می بانكیمان هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
عه‌ره‌فات ئاكره‌یی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تا هاریكاریا من بكه‌ت دێ تێرا نیڤا
عیراقێ گوشتێ مریشكا و هێلكا دابین كه‌م

پڕوژێ خودانكرنا مریشكا ل دهوَكێ كو دكه‌ڤیته روَژئاڤا قه‌زا سێمێلێ،
دهێته هه‌ژمارتن ژ مه‌زنترین پڕوژێن خودانكرنا مریشكا ل سه‌رانسه‌ری
عێراقێ و ب شێوه‌كێ ئه‌ندازیاری هاتیه ئاڤاكرن ل سه‌ر روبه‌رێ 6150
دونه‌ما.عه‌ره‌فات ئاكره‌یی ئیك ژ خودانێت ئه‌ڤ پڕوَژه‌یه وه‌سا بوَ
سبه‌ی دیاركر، كو پشتی سه‌رهه‌ڵدانا 1991 ئه‌ڤ پڕوَژه بوَ ماوێ (8)
سالاَ هاتبو دائێخستن و پشتی ئه‌وی ماوێ درێژ ده‌ست ب كارێ خوكریه، ب
هاریكاریا رێكخراوا (فاو).پشتی روخاندنا ر‌ژێما به‌عس سالاَ (2003)
به‌رهه‌مێ ئه‌ڤ پڕوَژه‌ی روَژ بو روَژێ كێم بو ب سه‌ده‌ما هاتنابه‌رهمێن
یانی دناڤ بازاڕێ عێراقێ دا.عه‌ره‌فات ئاكه‌ره‌یی ئه‌وژی خویاكر، كو
ئه‌گه‌ر حكومه‌تا هه‌رێمێ هایكاریا من بكه‌ن دێ تێرا نیڤا عێراقێ
به‌رهه‌مێ گوشتێ مریشكێ و هێلكا به‌لاڤه‌كه‌م، ژ به‌ركو ئه‌ڤ پروَژه ژ
(15) كێلگه‌ها پێكهاتیه و هه‌ر كێلگه‌هه‌ك ژ (10) هولاَ پێك دهێت بو
خودانكرنا مریشكێن خوارنێ، پێج كێڵگه‌هێن دی هه‌ر ئێك ژ (12) هولاَ
پێكدهێت بو مریشكێن هێلكه‌كه‌ر. سه‌رجه‌مێ ئه‌ڤی پڕوَژه‌ێ دبنه (260)
هولاَ و سالاَنه ملیونه‌ك و (600) هه‌زار هێلكا ده‌ردئێخیت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونه‌وه، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
په‌رله‌مان چه‌ند پێشنیازێكی خستۆته‌ڕوو
لیژنه‌ی
ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، چه‌ند پێشنیازێكیان داوه‌ته ده‌سته‌ی
وه‌به‌رهێنان، تاوه‌كو پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن زیاتر له خزمه‌تی
هاووڵاتیاندابن و قازانجی كۆمپانیاكانیش بۆ 10-15%كه‌م بكرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و
هاوچه‌رخكردنی لادێكان "حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی" تایبه‌ت به ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان چه‌ند پێشنیازێكیان داوه‌ته ده‌سته‌ی
وه‌به‌رهێنان، تاوه‌كو پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا
ئه‌هلیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن زیاتر له خه‌زمه‌تی خه‌ڵكدابن.وتیشی:
له‌ناو ئه‌و پێشنیازانه‌دا داوامان كردوه، نرخی خانووه‌كان كه‌مبكرێته‌وه
چونكه ئه‌و نرخانه‌ی ئێستا زۆر به‌رزن، هه‌روه‌ها قازانجی كۆمپانیاكان
10-15% زیاتر نه‌بێت، جۆر و كوالیتی خانوه‌كانیش باشتر بكرێت و وه‌رگرتنی
قیست و قه‌رزه‌كانیش كه‌م بكرێته‌وه، تاوه‌كو به‌شێكی زۆری مووچه‌ی
هاووڵاتیان بۆ ئه‌و قیستانه نه‌بێت.ئه‌وه‌شی دركاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا
هه‌ندێك ئیمتیازات بدرێته كۆمپانیاكان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
روسیا ئاماده‌یه چه‌ک به عێراق بفرۆشێت

حکومه‌تی مۆسکۆ ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه به پێدانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی
سه‌ربازی به عێراق، گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ره‌زامه‌ندبێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاناتۆلی ئیسایکین، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی (روس
ئوبۆرۆن ئکسپۆرت)ی روسی بۆ هه‌نارده‌کردنی پێداویستی سه‌ربازیی
رایگه‌یاندوه: روسیا ئاماده‌یه بۆ فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی به
هه‌ردو وڵاتی عێراق و ئه‌فغانستان، له‌کاتێکدا گه‌ر ویلایه‌ته
یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ره‌زامه‌ندبێت.ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئوردن له
زاری ئاناتۆلی ئاشکراشیکردوه: به‌رپرسانی عێراق پێشتر داوایان له روسیا
کردوه بۆ کڕینی چه‌کی روسی، به‌ڵام بۆ ره‌وانه‌کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی
سه‌ربازی بۆ عێراق، ده‌بێت ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
ره‌زامه‌ندبێت، چونکه پێویستی به‌پێدانی پسوڵه‌ی چه‌ک کڕین هه‌یه.هاوکات
پێشتریش هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو: حکومه‌تی
روسی رازی بوه به هاوکاریکردنی سه‌ربازیی و هونه‌ری عێراق، ئه‌مه‌ش دوای
گفتوگۆی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، که ساڵی رابردو سه‌ردانی
ئه‌و وڵاته‌ی کرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی روسیا.له‌لایه‌کی دیکه‌وه
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له په‌رله‌مانی
عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبو، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه
سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا په‌ره‌پێبدات، له‌کاتێکدا سوپای عێراق
شاره‌زاییه‌كی فراوانی هه‌یه له به‌كارهێنانی چه‌كی روسیدا، كه
له80%ی چه‌كی ئێستای سوپای عێراق پێكده‌هێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مۆڵه‌تی شۆفێری و سه‌رپێچی جۆراوجۆر روو له زیادبوونه
له ساڵی
2009 دا 53 هه‌زارو 306 مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌تی دراوه به هاوڵاتیان كه
42 هه‌زارو 142 ی بۆ پیاوان و 11 هه‌زارو 164 یش بۆ ژنان .به پێی ئامارێكی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ساڵی 2009 دا 29 هه‌زار
سه‌رپێچی جۆراوجۆر تۆمار كراوه.كه سه‌رپێچییه‌كان جۆراوجۆرن له‌وانه 2
هه‌زارو 885 ئۆتۆمبێڵ به هۆی سه‌رپێچییه‌وه 1816 به هۆی به‌كارهێنانی
مۆبایله‌وه 246 به هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه و 690 یان به هۆی
پێكدادانه‌وه‌و 1350 یان به هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه‌و 5 هه‌زارو
703 یان به هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و 2 هه‌زارو 186 یان به
هۆی وه‌ستان له شوێنی قه‌ده‌غه و 809 به هۆی جام تاریك و 1153 ئۆتۆمبێڵ
له سه‌ر هه‌ڵواسینی په‌رده ده‌ست به سه‌ردا گیراوه.هه‌ر له
ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه 6 هه‌زارو 131 مۆڵه‌تی گشتی دراوه
به هاوڵاتیان و 17 هه‌زارو 859 مۆڵه‌تی گشتیش نوێ كراوه‌ته‌وه ، هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا 70 هه‌زارو 290 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و 68 هه‌زارو 680
تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ئه‌نجامدراوه.هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕووداوی
هاتووچۆیه 690 ڕووداو تۆمار كراوه و 2 هه‌زارو 971 هاوڵاتی بریندار بوون
و 256 هاوڵاتیش گیانیان له ده‌ست داوه كه 194 یان له ڕه‌گه‌زی نێره‌و
62 ش له ڕه‌گه‌زی مێین .ئه‌مه وێڕای له هه‌مان ساڵدا 2 هه‌زارو 146
هێمای هاتووچۆ له شه‌قامه‌كان دانراوه 25 هه‌زار لیتر بۆیاخ به
كارهێنراوه 1004 سیرامیك و 4 هه‌زارو 81 چاوه پشیله له شه‌قامه‌كان
دانراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارێزگاری موسڵ ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر لابردنی قایمقامی سنجار و
روبه‌ڕوكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رده‌م دادگا
ئه‌سیل نجێفی پارێزگاری موسڵ لابردنی قایمقامی سنجار و ئاراسته‌كردنیی
بۆ به‌رده‌م دادگا راگه‌یاند و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه قایمقامی سنجار
ئاگاداری ئه‌و بڕیارانه نیه كه له دژی ده‌ركراون و ئاگاشی له‌و
یاسایانه نیه كه پێویسته جێبه‌جێیان بكات.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ سه‌وان، ئه‌سیل نجێفی رایگه‌یاند: دو بڕیار له
دژی قایمقامی سنجار ده‌ركراون، كه بریتین له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
له كاره‌كه‌ی تاوه‌كو كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه‌ی كه
په‌یوه‌سته به كاره‌كه‌یه‌وه.وتیشی: تاوه‌كو ئێستا قایمقامی سنجار
ده‌ستی له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه و ئاماده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش نه‌بوه،
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌بێت قایمقامی سنجار ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت و
لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ده‌خیل قاسم قایمقامی
سنجار، رایگه‌یاند:"هه‌فته‌ی داهاتو منیش سكاڵایه‌ك له دژی ئه‌سیل
نجێفی پارێزگاری موسڵ تۆمار ده‌كه‌م و داوای قه‌ره‌بوی ماددی و
مه‌عنه‌وی لێده‌كه‌م، چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی منی داوه، به رێگای نایاساییش موچه‌كه‌می
بڕیوه، به‌ڵام من له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری متمانه‌كه‌م
تازه‌كردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم.به‌هۆی ئه‌و
ناكۆكیانه‌ی له نێوان هه‌ردو لیستی حه‌دبا و برایه‌تی نه‌ینه‌وادا
دروست بوه، (16) یه‌كه‌ی ئیداری سه‌ر به پارێزگای موسڵ له پارێزگاكه
دابڕاون و حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆچونی هه‌ردولایان له یه‌كتر نزیك
بكه‌نه‌وه.سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانی هه‌ردولاش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ساڵی 2009 دا كاتێك
لیستی حه‌دبا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵی
به‌ده‌ستهێنا و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای بێبه‌شكرد له
به‌ده‌ستهێنانی پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.واڵاپرێس، سبه‌ی.كوردستانیوز