.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر؛ له چه‌ند رۆژێکدا زیاتر له چوارسه‌د ئۆتۆمبیل ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه و شۆفێره‌کانیشیان سزا دراون

هه‌ولێر- له چوارچێوه‌ی
هه‌ڵمه‌تێکی پۆلیسی هاتووچۆی شاری هه‌ولێردا، زیاتر له 400شۆفێر به هۆی
سه‌رپێچی کردن، سزا دران.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید "قادر سدیق" به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و
په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ تایبه‌ت به ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند: "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته تایبه‌ته به قه‌ده‌غه کردن و
سزادانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی جامیان ره‌شه یاخود په‌رده‌یان هه‌ڵواسیوه،
هاوکات ئه‌و تومبێلانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ژماره‌یان دیار
نییه."به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی هاتووچۆ گوتی: "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا که ئێستاش به‌رده‌وامه، هێزه‌کانی
ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیسی هاتووچۆ به‌هاوبه‌شی به‌شدارن، له ماوه‌ی
چه‌ند رۆژی رابردوودا، ده‌یان ئۆتۆمبێل ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و
شۆفێره‌کانیشیان رووبه‌ڕووی سزای مادی کراونه‌ته‌وه.به‌پێی ئامارێکی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌ست
به‌سه‌رکراون و شۆفێره‌کانیان رووبه‌ڕووی سزا کراونه‌ته‌وه، گه‌یشتۆته
433ئۆتۆمبێل و شۆفێر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دۆلاره په‌كخراوه‌كانی سه‌دام ده‌خرێنه‌وه ناو بازاڕه‌كانی عێراق
پێش
روخاندنی رژێمی به‌عس له‌ساڵی (2003)دا، سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی
ئه‌وكاته‌ی عێراق بڕێكی زۆر له داهاتی عێراقی به مه‌وادی كیمیایی
ره‌شكردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت دراوی بیانی‌و له‌نێوانیشیاندا دۆلاری
ئه‌مریكی، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر روخاندنی رژێمدا،
ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه جارێكی تر ئه‌و پارانه پاكبكرێنه‌وه‌و
بخرێنه‌وه بازاڕه‌كان.
به وته‌ی پسپۆڕانی بواری ئابوریی، سه‌دام حسێن ئه‌و كاره‌ی بۆ
ئه‌وه‌كردوه كه دوای خۆی سود له‌و پارانه وه‌رنه‌گیرێت، بۆیه به
مه‌وادی كیمیایی ره‌شیكردونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا چه‌ند قاچاخچی‌و
بازرگانێك هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و مه‌واده كیمیاییه بسڕنه‌وه‌و پاره‌كان
بخه‌نه‌وه بازاڕه‌كان.یه‌كێك له‌و قاچاخچییانه‌ی كه له‌وبواره‌دا
كارده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا چه‌ند باندێكی قاچاخچی له ناوچه
جیاجیاكانی عێراقدا كه دوای روخاندنی به‌عس له بانكه‌كاندا ده‌ستیان
به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا گرتوه، ده‌یانه‌وێت سود له‌و دۆلارانه
وه‌ربگرنه‌وه.ئه‌و قاچاخچییه كه كوردێكی دانیشتوی ئێرانه، وتی:
"هه‌ر ده‌فته‌ره دۆلارێك له‌و پاره ره‌شكراوانه، به سێ هه‌زار
دۆلاره‌و ئێستا ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ده‌توانرێت
پاره‌كان پاكبكرێنه‌وه یاخود نا".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مامه‌ڵه‌كردنه‌كه
له‌نێوان ژماره‌یه‌ك قاچاخچیی عێراق‌و ئێرانی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت‌و بڕی
پاره‌كانیش زۆره، به‌ڵام قاچاخچییه‌كان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه
پاره‌كه پاكده‌كرێته‌وه، ئه‌و كاته ده‌یخه‌نه‌وه بازاڕ، وتیشی:
"هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌وڵدراوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاره‌كان، به‌ڵام
تائێستا بێ‌ئاكام بوه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له 15 وڵاتی جیهاندا بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێته‌وه

ملیۆنێك و
نۆسه‌د هه‌زار په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری له
ده‌نگدانی مانگی سێ ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری سكرتارییه‌تی هاوپه‌یمانی كوردستان "قادر
نه‌جمه‌دین" به ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆسی راگه‌یاند، ده‌نگدانی
تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان دوو رۆژ پێش ده‌نگدانی گشتی
ده‌بێت و ده‌نگدانی هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ش سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت واته
هاووڵاتیان ده‌توانن له 5و6و7ی مانگی سێ له 8 به‌یانیه‌وه تاوه‌كو 5ی
ئێواره ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ده‌نگدانی گشتی له‌ناو هه‌رێمدا له 7ی
به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره ده‌بێت.به‌ڕێوه‌به‌ری سكرتارییه‌تی هاوپه‌یمانی
كوردستان ئه‌وه‌شی دركاند، به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له ده‌ست
ئێمه‌دان، ملیۆنێك و نۆسه‌د هه‌زار عێراقی له ده‌ره‌وه ده‌توانن ده‌نگ
بده‌ن.وتیشی: له سوریا و ئه‌رده‌ن و بریتانیان و سوید و ئه‌ڵمانیا و
لوبنان و دانیمارك و هۆڵه‌ندا و میسر و ئوسترالیا و ئێران و ئیمارات و
ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا وتوركیا بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
بارزانی كێشه‌ی pkk په‌یوه‌ست ده‌كات
به‌كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه"

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركیی ئاشكرایانكرد، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌دوا دیداریدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختیكردۆته‌وه كه
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی pkk له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی
توركیا گرفت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی كه‌ركوك دروست نه‌كات.
رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداره‌وه
له‌دیداری هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆك بارزانی‌و به‌شیر ئه‌ته‌ڵای
وه‌زیری ناوخۆی توركیاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم
پێشنیازی میوانداریكردنی سه‌ركرده‌كانی pkk كردووه له‌شاره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان‌و متمانه‌پێكردنیان به وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداریی
به‌مه‌رجێك توركیا له‌مپه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك‌و جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140 دروست نه‌كات. به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه بارزانی ئاماده‌یی
ئاسانكاریكردنیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپی مه‌خمور
ده‌ربڕیوه بۆ توركیا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی
دیموكراسی له‌توركیا‌و ئه‌وه‌ی به‌بیر وه‌فده توركییه‌كه هێناوه‌ته‌وه
كه توركیا وه‌ك پردێك وه‌هایه له‌نێوان ئه‌وروپا‌و رۆژهه‌ڵات‌و هه‌رێمی
كوردستانیش ده‌توانێت توركیا په‌یوه‌ست بكات به‌ناوچه‌كانیتری
عێراقه‌وه‌و درێژه به‌و پرده بدات ئه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه كۆلێژه‌كانیان داخراوه به‌رده‌وامن له
مانگرتن

ئه‌وخوێنداكرانه‌ی كه بڕیاری مانگرتنیان دا به‌هۆی داخستنی
كۆلێژه‌كانیان له به‌رواری 17/12/2009 مانگرتنه‌كه‌یان نه‌شكاندوه
به‌رده‌وامن له مانگرتن.یه‌كێك له‌خوێندكاره مانگرتوه‌كان به‌سبه‌ی
راگه‌یاند: ماوه‌ی 12 رۆژه مانمانگرتوه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستا كه‌س
به‌هانامانه‌وه نه‌هاتوه ولێ‌ی نه‌پرسینه‌ته‌وه وه‌لاَممان
نه‌دراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌زیری خوێندنی بالاَش
له‌سه‌فه‌ركردنه.وتیشی: ئه‌گه‌ر تا 15 مانگی داهاتو وه‌لاَممان
نه‌درێته‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین رێوشوێنی یاسای ده‌گرینه
به‌ر.شایه‌نی باسه رۆژی 12/12/2009 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری داخستنی چوار كۆلێژی پزشكی له
زانكۆكانی جیهان و شاهانه‌ی به‌ریتانی و زانكۆی ئیشق و زانكۆی هه‌ولێر
بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا دا.له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا رایگه‌یاندبو: دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی
ده‌رمانسازی له هه‌ردو زانكۆی جیهان و زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی و
كۆلێژی پزیشكی ددانسازی له زانكۆی ئیشق و هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی خۆی
ئه‌نجامدا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به داخستنی هه‌ریه‌ك له
كۆلێژی ده‌رمانسازی له زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی و كۆلێژی
ده‌رمانسازی له زانكۆی جیهان و كۆلێژی پزیشكی ددان له زانكۆی ئیشق و
كۆلێژی پزیشكی ددان له زانكۆی هه‌ولێر بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا،
وه‌رگرتنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی ئه‌و كۆلێژه پزیشكییانه له
كۆلێژه‌كانی زانكۆ حكومیه‌كان به‌پێی كه‌مترین كۆنمره‌ی ئه‌مساڵی
ئه‌كادیمی (2009-2010)، هه‌روه‌ها ده‌بێت زانكۆ ئه‌هلیه‌كان قه‌ره‌بوی
خوێندكاری زه‌ره‌رمه‌ند بكه‌نه‌وه و پاره‌ی وه‌رگیراویان بۆ
بگه‌ڕێننه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&،
ئاوات محه‌مه‌د: ناتوانرێت ساڵی (2010)یش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی وایه؛
له ساڵی (2010)یش ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
بكرێت، بڕواشی وایه، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش
گرفتێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكدا دروست كردوه. له
لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه ئاوات محه‌مه‌د وتی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت به گوێره‌ی ماده‌ی (23) له
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ژماره (36)ی ساڵی (2008) كه
به‌و یاسایه هه‌ڵبژاردن له (14) پارێزگا كرا جگه له كه‌ركوك، سێ
پارێزگاكه‌ی هه‌رێمیشی نه‌گرته‌وه، چونكه ئه‌وان یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌یه، ماده‌ی (23) كۆمه‌ڵێك مه‌رج‌و رێوشوێنی داناوه ده‌بو لیژنه
په‌رمانییه‌كه له‌سه‌ری رێبكه‌وتایه‌و دواتر هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك
بكرایه".به‌وپێیه ماده‌ی (23)ی ئه‌و یاسایه لیژنه‌یه‌كی (7) كه‌سی بۆ
پێداوچونه‌وه به تۆماری ده‌نگده‌ران‌و دانیشتوان‌و زیاده‌ڕوی دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات له‌نێوان پێكهاته‌كاندا پێكهێنرا ده‌بو راپۆرتێكی كۆتاییان
پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكردایه‌و به‌پێی ئه‌و راسپاردانه
یاسایه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت.به
وته‌ی ئاوات محه‌مه‌د: "ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌و
به‌سه‌رچون ده‌چێت‌و هیچكام له‌و رێوشوێنانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، بۆیه
ده‌بێت راسته‌وخۆ كار به بڕگه‌ی ( 6) له‌و ماده‌یه بكرێت".
به‌پێی بڕگه‌ی (6)ی ماده‌ی (23) ئه‌گه‌ر لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه
نه‌یتوانی بگاته هیچ ئه‌نجامێك ئه‌وا سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه،
(سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به
هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێوشوێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتی: "پێناچێت له‌م ماوه كورته‌دا فریا
بكه‌ون رێوشوێنی هه‌ڵبژاردن دابنێن، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بێ
بونی هیچ یاسایه‌ك ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك له
(7/3/2010)و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ئه‌نجامبدرێت، بۆیه
ده‌بێت یاسایه‌ك ده‌ربچێت‌و یاسه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ماده‌ی (23)ه‌وه‌و
ماده‌كه‌ش له‌جێی خۆیدا چه‌قیوه".ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
"ئێستا كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك بۆ
كه‌ركوك ده‌رنه‌چێت، ئه‌وكاته ده‌بێت په‌رله‌مانی داهاتو یاسایه‌ك بۆ
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك ده‌ربكات، ئه‌ویش به‌پێی ماده‌ی (23)،
ماده‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدایه كه له په‌رله‌مانی داهاتو نامێنن
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت‌و ته‌نیا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت سه‌رۆك
وه‌زیران جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌رگرێته‌وه
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان به‌هه‌مان سیستمی ته‌وافوقی ده‌مێنێته‌وه یان نا،
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیادییانه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر یاساكه ده‌ده‌ن
به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای نامێنێت‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، بۆیه دانانی
رێوشوێن له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییانه‌شه‌وه ده‌گۆڕێت". ده‌رباره‌ی
ده‌رچونی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ئاوات محه‌مه‌د وتی: "خاڵێكی ماده‌ی (6) له یاسای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ربه‌ستێكی داناوه
له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا‌و هاتوه‌ته
تۆماری ده‌نگده‌ران نه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناكرێته بنه‌ما بۆ هیچ
هه‌ڵبژاردنێكی دیكه له ئاینده‌دا، مانای وایه ئه‌و گرفته‌ش هه‌یه،
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ناتوانی تۆماری ده‌نگده‌رانی ساڵی (2009)
بكه‌یته بنه‌ما مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هیچ تانه‌یه‌ك له
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك نه‌درێت،
ئاسته‌نگه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن بۆیه پیبَشبینی ناكه‌م هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ساڵی (2010)یشدا ئه‌نجامبدرێت".
سه‌باره‌ت شه‌رعیه‌تبونی ئه‌نجومه‌نی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك ئاوات
محه‌مه‌د وتی: "ماده‌ی (23) كراوه‌یه‌و هیچ واده‌یه‌كی دانه‌ناوه بۆ
هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك‌و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ئێستا شه‌رعیه‌تی
ده‌مێنێت، به‌ڵام روبه‌ڕوی قانونێكی دیكه بوه‌ته‌وه ئه‌ویش ماده‌ی (5)ی
یاسای ژماره (16)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ده‌ڵێت: هیچ
یاسایه‌كی دیكه كاری پێناكرێت، واته ئه‌وانه‌ی پێشتری ده‌سإێته‌وه،
چونكه له یاساكانی پێشوتر ده‌سڕێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌ی یاسایی‌و
ده‌ستوری هه‌یه له كێشه‌كاندا، بۆیه ناتوانرێت به ئاسانی كێشه‌كه
چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ئاسانیی بگه‌یته چاره‌سه‌ر".وتیشی: "له مانگی
(1و2/2010) ناتوانرێت هیچ رێكه‌وتنێك بكرێت له (7/3) هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت‌و
له (16/3) په‌رله‌مانی ئێستای عێراق شه‌رعیه‌تی نامێنێت‌و راگه‌یاندن‌و
په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌چێته مانگی (4)ه‌وه‌و
پێده‌چێت په‌رله‌مانی ئاینده له مانگی(5/2010) یه‌كه‌م دانیشتنی بكات،
بۆیه ئه‌سته‌می ده‌زانم له (2010) هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك بكرێت".
له (31/1/2009) هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له
كه‌ركوك‌و سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو هه‌ڵبژاردنی پارێزگای
كه‌ركوكیش به‌سترا به ماده‌ی (23)ه‌وه لیژنه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ش نه‌یتوانی
بگاته هیچ ئه‌نجامێك، بۆیه ئێستا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه
به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه
ساڵی (2010) نه‌توانرێت هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یونامی: له‌كوردستان ژن
كوشتن به‌بێ سزا تێپه‌ڕ ده‌بێت

ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
یارمه‌تیدانی عێراق (یونامی) جه‌خت ده‌كاته‌وه تائێستا توندوتیژیی دژی
ژنان‌و كوشتنی ژنان به‌پاساوی شه‌ره‌ف له‌هه‌رێمی كوردستاندا مایه‌ی
نیگه‌رانیی ده‌سته‌كه‌یه‌و ئه‌م تاوانانه‌ش به‌بێ سزا ده‌ڕوات.
ئاوێنه: له‌دوا راپۆرتی تایبه‌تدا به‌مافه‌كانی مرۆڤ كه وێنه‌ی
دراوه‌ته ئاوێنه ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی
عێراق ناسراو به (یونامی) جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی
یاسایی زۆر هه‌یه بۆ باشكردنی ره‌وشی ژنان له‌كوردستاندا، به‌ڵام هێشتا
تاوانی كوشتنی ژنان به‌پاساوی شه‌ره‌ف به‌رده‌وامه‌و تاوانی كوشتنی
ژنان‌و توندوتیژی به‌رانبه‌ریان به‌بێ سزادان ده‌ڕوات‌و تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئه‌م راپۆرته كه تایبه‌ته به‌ساڵی ئه‌مساڵ 2009 تیشك ده‌خاته‌سه‌ر
سه‌روه‌ری یاسا له‌عێراق‌و ده‌ربازبوون له‌سزا‌و بارودۆخی زیندان‌و
گرتوخانه‌كان‌و هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌م بوارانه‌دا هه‌رێمی كوردستان
نه‌یتوانیوه نمونه‌یه‌كی جیا له‌عێراق پێشكه‌ش بكات‌و له‌بڕگه‌یه‌كدا
ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت كه"زیندانه‌كانی به‌غدا‌و هه‌رێمی كوردستان
سیخناخ‌و قه‌ره‌باڵغن‌و خرلاپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیراوه‌كاندا ده‌كه‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز