.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له دابه‌شكردنی نه‌وتدا، بایه‌خ به ناوچه سارد و شاخاوییه‌كان ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له
دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نیدا، زۆرترین بایه‌خ به ناوچه سارد و شاخاوییه‌كان
ده‌درێت. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی پارێزگای
هه‌ولێر "نوره‌دین عه‌لی" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر
رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانێكمان بۆ تاران سازدا بۆ هاورده‌كردنی
نه‌وت له ئێرانه‌وه، وه‌ها بڕیاره وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران 35 ملیۆن
لیتر به‌رمیل ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.وتیشی: ئه‌و 35 ملیۆن
به‌رمیله، 20 ملیۆنی بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و 15 ملیۆنه‌كه‌ی
دیكه‌یشی له پارێزگای دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له
دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نیدا زیاتر بایه‌خ به شاره‌كان ده‌درێت یاخود ناوچه
گوندییه‌كان، نوره‌دین عه‌لی دركاندی، له دابه‌شكردنی نه‌وتدا زیاتر
بایه‌خ به ناوچه سارد و شاخاوییه‌كان ده‌درێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ركه‌س گه‌نده‌ڵی
ئاشكرا بكات , خه‌لاَت ده‌كرێت

به‌پێی رێنمایی ژماره (4)ی
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك
زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی، گه‌نده‌ڵی كارگێڕی، دزین یاخود
ساخته كردنی نووسراوی ره‌سمی ئاشكرا بكات، به‌پێی قه‌باره و شێوازی
گه‌نده‌ڵیه‌كه پاداشت ده‌كرێت.ده‌رباره‌ی بڕی پاداشته‌كان، له
رێنماییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌و پاداشته‌ی ده‌درێت ئه‌گه‌ر
پاره بێت، ئه‌وا 5% له نرخی پاره‌كه تاكو (100) ملیۆن دینار ده‌درێته
ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاریه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، بۆ ئاشكراكردنی ساخته‌كردنی
هه‌ر نووسراوێكی ره‌سمیش، بڕی (500) هه‌زار دینار دیاریكراوه.هه‌روه‌ها
ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا
ئاشكرا ده‌كات، ناوی پارێزراو ده‌بێت، هه‌روه‌ك دوای وه‌رگرتنی
زانیاریه‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونیان پێكده‌هێنرێت، لایه‌نی
تاوانبار ده‌درێته دادگا و، به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن
له‌سه‌رخۆپیشاندانه‌كه‌ی پیرمه‌گرون سكاڵایان له‌سه‌ره

قایمقامی قه‌زای دوكان،
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ئاشكرای كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ئاسایشی ناوخۆوه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی پیرمه‌گرون ده‌ستگیرده‌كرێن
سكاڵای یاساییان له‌سه‌ره‌ره‌زا محه‌مه‌د ئیسماعیل، قایمقامی قه‌زای
دوكان به‌سایتی ئاوێنه‌ی ووت"هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی پیرمه‌گرونی سه‌ر
به‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی
رابردووه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر".هه‌روه‌ها وتی"له‌لایه‌ن
ئه‌وفه‌رمانگانه‌وه سكاڵای یاسای دژی چه‌ند كه‌سێك تۆماركراوه بۆیه
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه ده‌ستگیرده‌كرێن".قایمقامی
قه‌زای دوكان، رایگه‌یاند زنجیره‌یه‌ك گۆرانكاری له‌پۆسته ئیدارییه
حكومییه‌كانی ناحیه‌ی پیرمه‌گرون ده‌كرێت.به‌بێ ئه‌وه‌ی شێوازی
گۆرانكارییه‌كان رونبكاته‌وه رایگه‌یاند ئه‌و به‌رێوبه‌رو به‌رپرسه
حكومییانه‌ی له‌پیرمه‌گرون كه‌مته‌رخه‌من گۆرانكارییان به‌سه‌ر دێت‌و
له‌پۆسته‌كانیان لاده‌برێن. خۆپیشاندانه‌كه‌ی چوارشه‌ممه رابردوو
تیایدا هێرشكرایه سه‌ر چه‌ند به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌ك‌و بیناكه‌ی
به‌ردباران كرا‌و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیش سوتێنرا. ناوبراو
وتی"ئه‌وخۆپیشاندانه دژی شه‌خس بووه بۆیه به‌خۆپیشاندانێكی ره‌سمی
له‌قه‌ڵه‌می ناده‌ین‌و ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه گله‌یی كردن نه‌بووه
له‌پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌گه‌رچی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌م‌و
كوری تیادایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- نوێنه‌رێك: په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستووری و
قانوونییه
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ په‌سه‌ندكردن نه‌كردنی
بودجه گشتی وڵات، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستووری و قانوونییه. ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێه‌رانی عێراقی عه‌بدولهادی ئه‌لحسانی ڕایگه‌یاند؛ بۆچوونی
دواخستن و په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی ده‌ستووری و قانوونییه‌ناوبراو وتیشی: وه‌ستانی بودجه واتا
وه‌ستانی بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، پێنه‌دانی ئه‌و مافه‌ش به
هاوڵاتیان هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه‌یه.هادی حه‌سانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راسته
ناكۆكی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه نابێت
هه‌موو شته‌كان به‌و هۆیه‌وه تێك و پێك ده‌ین.جێی ئاماژه‌یه، هه‌ندێك له
لایه‌نه‌كان له‌وه ده‌ترسن، ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند بكرێت پێش
هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا نوری مالكی ده‌ستی كراوه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
پاره‌یه له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری
بهێنێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
که‌رکوک: ماوه‌ی دو مانگه ده‌وامی خوێندنگایه‌ک راگیراوه‌و گرێبه‌ستی 12
مامۆستاش هه‌ڵوه‌شاته‌وه
ماوه‌ی دو مانگه خوێندنگای زاگرۆس که ده‌که‌وێته گه‌ڕه‌کی فه‌یله‌ق
له‌شاری که‌رکوک، به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مامۆستایانی ئه‌و
خوێندنگایه‌وه خوێندنی تێدا راگیراوه و قوتابخانه‌که داخراوه.ئه‌مڕۆ
(شه‌ممه) به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌چونی
به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی له‌وکێشه‌یه خوێندکاران و مامۆستایانی
ئه‌وخوێندنگایه له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌که‌یاندا مانگرتنیان
راگه‌یاند.مامۆستا به‌هزاد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای زاگرۆس
به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ ساڵه له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م خوێندنگایه کراوه‌ته‌وه
که‌خوێندن تیایدا به‌شێوه‌ی فێربونی خێرایه و له پۆلی یه‌که‌می
سه‌ره‌تاییه‌وه و تاکو پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی تێدایه.مامۆستا به‌هزاد
وتیشی: له‌ساڵی رابردودا زیاتر له 200 خوێندکارمان هه‌بوه و ئه‌مساڵیش
به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مامۆستاکانه‌وه ماوه‌ی دو مانگه
خوێندن تیایدا راگیراوه.ئاشکراشیکرد: په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک بڕیاریدا
له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندندا مامۆستا به‌شێوه‌ی میلاک ره‌وانه‌ی ئه‌و
خوێندنگایه بکات، به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ مامۆستایه‌ک ره‌وانه نه‌کراوه و
گرێبه‌ستی 12 مامۆستای خوێندنگاکه‌ش هه‌ڵوه‌شاته‌وه به‌وهۆیه‌شه‌وه
مامۆستاکان وانه ناڵێنه‌وه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد كه له 13/10/2009دا
به‌بڕیاری ژماره24833ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شی پلاندانان، خوێندن
له‌و خوێندنگایه وه‌کو سێ ساڵی رابردو به‌رده‌وام بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی
چه‌ند جارێک خوێندنی کوردی و په‌وه‌رده‌ی که‌رکوک له‌وکێشه‌یه
ئاگادارکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانرێت بۆچی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێناکرێت و
ئێستاش ئاینده‌ی 200 خوێندکار به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه و خوێندنی دو
مانگیشیان فه‌وتاوه.شایانی باسه له‌شاری که‌رکوکدا له‌ساڵی 2003
به‌دواوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دان قوتابخانه و خوێندنگای کوردی
کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌یان به‌ده‌ست ده‌یان کێشه‌ی
نه‌بونی بیناو پرۆگرام و مامۆستای پێویسته‌وه ده‌ناڵێنن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ئێرانه‌وه 35 ملیۆن لیتر نه‌وت هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت

به مه‌به‌ستی دابینكردنی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی نه‌وت، شاندێك له
هه‌رێمه‌وه چۆته تاران و وه‌ها بڕیاره له ئێرانه‌وه 35 ملیۆن لیتر
سوته‌مه‌نی هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری
دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی پارێزگای هه‌ولێر "نوره‌دین عه‌لی" له لێدوانێكی
تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند، شاندێك كه پێكهاتبوو له
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی
دهۆك و هه‌ولێر سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك سوته‌مه‌نی
هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا
"نوره‌دین عه‌لی" ئاشكرایكرد، ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌وه‌بوو كه
كۆماری ئیسلامی ئێران 35 ملیۆن لیتر نه‌وت ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوزخورماتو: بۆمبێكی چێنراو 24 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
له
كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی عاشورا له قه‌زای دوزخورماتوی سه‌ر به
پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، بۆمبێكی چێنراو له ناو مه‌راسیمه‌كه‌دا
ده‌ته‌قێته‌وه، به‌هۆیه‌وه و به‌پێی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان
تاوه‌كو ئێستا 24 كه‌س كوژران و بریندار بون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی قه‌زای دوزخورماتو
"سه‌عات 9:00ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه) له‌كاتی
به‌ڕێوه‌چونی مه‌ڕاسیمی عاشورا له قه‌زای دوزخورماتو له نزیك
مزگه‌وتی سونه‌كان به ناوی مزگه‌وتی وه‌هاب، كه شه‌قامێكی گشتی به‌و
ناوچه‌یه تێپه‌ڕده‌بێت، له‌وكاته‌دا مه‌راسیمه‌كه به‌و رێگایه‌دا
تێپه‌ڕیوه بۆمبێكی چێنراو له‌ناو مه‌راسیمه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، له
ئه‌نجامدا 4 كه‌س كوژران و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
ژماره‌ی قوربانیه‌كان له‌وه زیاتر بن.له‌لایه‌كی دیكه‌وه له گه‌ڕه‌كی
واستی شاری كه‌ركوك له نزیك گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان بۆمبێكی
موگناتیسی به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوكدا
ته‌قیوه‌ته‌وه، به هۆیه‌وه پۆلیسێك به سه‌ختی بریندار بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز