.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێک: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌وڵی سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك
وه‌زیران ده‌دات
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند؛سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌وڵ ده‌دات
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران سنووردار بكات. ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستانی، د. مه‌حمود عوسمان راگه‌یاند؛"ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له
هه‌وڵدایه بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له رێگه‌ی
به‌ڵێننامه‌ی ئاكاری هه‌ڵبژاردنه‌وه، به تایبه‌ت له ئێستادا كه
بارگرژییه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌یه"جێی ئاماژه‌یه،
به‌ڵێننامه‌ی ئاكاری هه‌ڵبژاردن شێواز و سنوور و دارایی پڕوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژارن ده‌ستنیشان ده‌كات و رێگه نادات دام‌وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێن.د. مه‌حمود عوسمان وتیشی؛"خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌دا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تا
چه‌ند ده‌ستورییه و هه‌تا ئێستا لایه‌نه‌كانی نێو په‌رله‌مان له‌سه‌ر
ده‌ستوری بوونی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه یه‌كڕا نین".مه‌حمود عوسمان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆچوونی
كۆتایی خۆی له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه و وتی؛"بۆچوونی
جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له‌ئارادایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غدا: چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوه هۆی كوژرانی4 بریندار بونی 32 كه‌س

به
هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمب له مه‌راسیمی عاشورادا له به‌غدا 4كه‌س
كوژران و 32ی دیكه‌ش بریندار بون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی بڵاوی كرده‌وه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
بۆمبێك له مه‌راسیمێكی عاشورادا له ناوچه‌ی مه‌شته‌لی له خۆرهه‌ڵاتی
به‌غداد 3 كه‌س كوژراون و 28ی دیكه‌ش بریندار بون كه له نێو
برینداره‌كاندا 4 ژن و 5 منداڵ هه‌یه.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه له مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له
ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غداد هاوڵاتیه‌ك كوژراو 4ی دیكه‌ش بریندار بون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی.. له شه‌و رۆژی رابردوودا په‌نجاو سێ رووداوی جیاجیا تۆمار كراون
له ماوه‌ی 24
كاتژمێری رابردوودا 53 رووداوی جۆراو جۆر له سلێمانی روویان داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری ریكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له سلێمانی به
ئاژانسی په‌یامنیری راگه‌یاند، "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا
53رووداوی جۆراو جۆر له سلێمانی روویانداوه كه له لایه‌ن هاوڵاتیانه
په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه كراوه‌گوتیشی "رووداوه‌كان بریتین
له 1رووداوی توند‌و تیژی دژی ژنان و 1حاڵه‌تی ئاگر گه‌وتنه‌وه و 1حاڵه‌تی
سوتان و 13حاڵه‌تی شه‌رِكردن و 5حاڵه‌تی دزیكردن و32رووداوی جۆراو
جۆر10رووداوی هاتوو چۆ ".سه‌رچاوه‌كه وتیشی "ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری
پپه‌یوه‌ندیه‌كان هه‌میشه له ئاماده‌باشیداین و هاوڵاتیانیش ده‌توانن له
ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بۆ هه‌موو كێشه‌و هاوكاریه‌ك گه‌ربیانه‌ویت
په‌یوه‌ندی مان پێوه بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سامه‌ڕائی: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا له
ئێستاوه ده‌ركه‌وتوه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌بونی ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌ره‌كی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتودا .
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ئێستاوه بونی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی
له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقدا به ئاشكرا ره‌نگ
ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی پشتیوانی راسته‌وخۆی مادی و راگه‌یاندن
بۆ هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی.سامه‌ڕائی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جیهان چاوی
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراقه، بۆیه شتێكی ئاساییه ده‌ستوه‌ردانی
ده‌ره‌كی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رزه‌نشت كردنه، ئه‌و
لایه‌نه عێراقیانه‌یه كه رێگه ده‌ده‌ن ببنه ئامرازێك به‌ده‌ست ئه‌و
وڵاتانه‌وه.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد: په‌رله‌مان
له‌توانایدا نیه یاسایه‌ك بۆ سنورداركردنی ئه‌و پشتیوانیه ده‌ره‌كیانه
دابنێت، چونكه هه‌ندێك قه‌واره و لایه‌نی سیاسی عێراقی به‌ربه‌ستی
له‌به‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
ره‌ووف زه‌ره‌یانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا
كوژرا

به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌زور، شه‌وی هه‌ینی، رایگه‌یاند"
كه‌سێكی ناسراوی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ره‌ووف زه‌رایه‌نی، له‌به‌رده‌م
ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه له‌هه‌ل‌و مه‌رجێكی نادیاردا
كوژرا، سه‌ر له‌ئێواره‌ی هه‌ینی كاتژمێر 4.45 ده‌قیقه ره‌ووف
زه‌رایه‌نی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی خۆیاندا كه‌سێك له‌ناو
ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیوه‌وه به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكردووه‌و
كوشتوویه‌تی".ناوبراو
رونیكرده‌وه"دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌یشتۆته سه‌ر رووداوه‌كه
ده‌ركه‌وتووه ناوبراو به‌دوو فیشه‌ك كوژراوه".رائید كه‌مال
وتی"كوژراوه‌كه كاسپكاره‌و كاری ئاژه‌ڵداری ده‌كات
له‌سنوره‌كه".به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌زور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد
كه‌تاوه‌كو ئێستا رووداوه‌كه له‌ته‌م‌و مژیدایه‌و كه‌س له‌سه‌ر كوشتنی
ئه‌و پیاوه ده‌ستگیرنه‌كراوه، هه‌روه‌ها وتی"لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو
له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی رووداوه‌كه‌ی
ناوه‌ته‌وه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسڵ: له خۆپیشاندانێكدا هاوڵاتیان داوای یه‌كڕیزی نێوان شیعه‌و
مه‌سحیه‌كانیان كرد
هاوڵاتیانی موسڵ داوای یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و
به‌و مه‌به‌سته‌ش خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا به سایتی سۆمه‌ریه نیوزی
راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ(شه‌ممه ) سه‌دان هاوڵاتی موسڵ رژانه
سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای یه‌كڕیزی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌یان
كرد.به پێی سه‌رچاوه‌كه: خۆپیشانده‌ران ئه‌و پێكدادانه‌ی كه دوێنێ
(هه‌ینی ) له نێوان شیعه‌و مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و شاره‌دا رویدا، به
ده‌ستێكی تێكده‌رانه‌یان وه‌سف كردوه و پێان وابوه كه‌سانێكن
ده‌یانه‌وێت ئاژاوه له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌دا بنێنه‌وه.جێی
وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، دوێنێ (هه‌ینی)، له كاتێكدا كه مه‌سیحیه‌كان
سه‌رقاڵی گێرانی ئاهه‌نگی له دایك بونی مه‌سح بون و له لایه‌كی
دیكه‌وه شیعه‌كان مه‌راسیمی عاشورایان به‌جێ ئه‌هێنا شه‌ڕو پێكدادان له
نێوان ئه‌و دو لایه‌نه‌دا رویدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 10 كه‌س له
هه‌ردولا بریندار بون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیسیۆنی باڵا له برِوانامه‌ی پاڵێوراوان ده‌كۆڵێته‌وه

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه‌یه له ناوی كاندیدی
لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كه‌ریم ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
سه‌رقاڵی تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه‌یه له برِوانامه‌ی كاندیدی لیست و
قه‌واره سیاسییه‌كان
گوتیشی " كۆمیسیۆن به
هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رابردووی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و
ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌یانگرێته‌وه رێگه‌یان
پێ‌نادرێت وه‌ك پاڵێوراوی لیسته‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".ته‌میمی
جارێكی دیكه داوای له كیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، په‌له نه‌كه‌ن و
ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كۆمیسیۆن به یاسا
واده‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه دیار ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز