.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قائیمقامی نوێی خورماتوو هه‌ڵبژێردرا

له رێوڕه‌سمێك له شارۆچكه‌ی
خورماتوو، قایمقامی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرا. له‌سه‌رتای
مه‌راسیمه‌كه‌دا (محه‌ممه‌د ره‌شید) وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه تێدا
ئاماژه‌ی به‌و كارانه كرد كه له ماوه‌ی ده‌ست به كاربوونی وه‌ك
قایمقامی ئه‌و شاره ئه‌نجامیداوه ، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و رێكخراو و
لایه‌نانه‌ی كرد كه هاوكاری شاری خورماتوویان كردووه به تایبه‌ت له
رِووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری.دواتر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه تێدا
سوپاس و ده‌ستخۆشی له قایمقامی رِابردوو كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ وكۆششه‌ی كه
له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ئه‌نجامیدابوو وئاماده‌باشی خۆی
دووپاتكرده‌وه بۆ پشتگیریكردن وهاوكاریكردنی قایمقامی نوێی.كوتله‌ی
توركمانی ناو ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو داوای كرد رِێوره‌سمی ده‌ست
نیشانكردنه‌كه به بێ ده‌ستنیشانكردنی هیچ هۆكارێك، بۆ دوای چله‌ی
ماته‌مینی (ئیمام حسێن) دوا بخرێت.ئه‌و داواكارییه خرایه ده‌نگدانه‌وه و
له كۆی (20) ئه‌ندام ته‌نها (7) ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه دا و
سه‌ری نه‌گرت، له به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش كاندیكراوه‌كه‌ی كوتله‌ی توركمانی
كشانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی قایمقامیه‌تی شاره‌كه رِاگه‌یاند
وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌ی ناوبراو هۆڵه‌كه‌یان به جێهێشت.دواتر له
لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی
خورماتووه‌وه وله‌به‌ر نه‌بوونی كه‌سی به‌رامبه‌ر وه‌ك پاڵێوراوی دووه‌م
داواكرا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خورماتوو متمانه‌ی خۆیان
ببه‌خشنه (شه‌لال عه‌بدول) كه پاڵێوراوی كوتله‌ی كوردی ناو ئه‌نجومه‌نی
شاره‌وانی خورماتووه وه‌ك قایمقامی نوی شاره‌كه بوو.دواتر له لایه‌ن
ئه‌ندامانه‌وه متمانه به‌خشرایه ناوبراو وه‌كو قایمقامی نوێی شاره‌كه
ده‌ست نیشانكرا. له رِێوره‌سمه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له (ئه‌حمه‌د
عه‌بدوڵلا عه‌بد) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و (د. ئه‌مین
عه‌زیز جواد) جێگری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رۆك وئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خورماتوو و (محه‌مه‌د ره‌شید) قایمقامی پێشووی
خورماتو ئاماده‌یبوون. جێگای باسه ناوبراو له ماوه‌ی چوار ساڵه‌ی
رِابردوودا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له 45ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و
(200) ترلیۆن پێ سێجا غازی یه‌ده‌گه
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی
زیاتر له 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و (200) ترلیۆن پێ سێجا غازی
یه‌ده‌گه. هه‌وڵیش ده‌درێت وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم
چاره‌سه‌ر بكرێت. به پێی رِاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (د. ئاشتی هه‌ورامی)،
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند؛ هه‌وڵده‌درێت له دوای
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له مانگی ئازاری
ساڵی ئاینده و پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ، له
چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم
چاره‌سه‌ر بكرێت، كه له ناوه‌رِاستی مانگی ئه‌یلولی رِابردووه‌وه
حكومه‌تی عێراق به هۆی نه‌دانی پشكی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه نه‌وتی
هه‌رێم ده‌رده‌هێنن وه‌ستاندوویه‌تی. وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی
هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام
به دوای دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتی و گازیه‌كانی هه‌رێمدا ده‌كرێت و
به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی هه‌رێم رِووی له
زیادبوونه، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا هه‌رێم خاوه‌نی زیاتر له 45 ملیار
به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و (200) ترلیۆن پێ سێجا غازی یه‌ده‌گه، كه
پێشبینی زیاتریشی لێده‌كرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
د.ره‌ئوف عوسمان: به‌ڵینه‌كانی ئه‌مریكا یاسایی نییه

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له پارله‌مانی عێراق پێیوایه
به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ند كردنی یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاسایی نییه و هیچ گرنتیه‌كی تێدانیه بۆ كورد، ئه‌یاد
سامه‌رائیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و به‌ڵێنانه كاتین و په‌یوه‌نیدیان
به‌ئێستاوه هه‌یه.د. ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق: به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا یاسایی نییه و لێدوانه‌كانی ئه‌یاد
سامه‌رائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ دژایه‌تی كورد و
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
كه‌ناڵی ئاسمانی داده‌نێت
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه‌ناڵێكی
ئاسمانی بكاته‌وه‌و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری
پرۆژه‌كه‌یه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به
كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند" به‌نیازین له‌م نزیكانه كار له‌سه‌ر دروستكردنی
ئه‌و كه‌ناڵه بكه‌ین و سه‌رجه‌م كادیرانی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه به
مه‌به‌ستی ڕاهێنان و مه‌شق پێكردنیان بۆ یه‌كێك له ولاَته‌كان ده‌نێردرێن
و دواتر به په‌خشی ئه‌زموونی ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ین.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه نه‌یوست ناوی بنوسرێت , ئاماژه‌ی به‌وه‌دا"
به‌یارمه‌تی چه‌ند لایه‌نێك ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌ینه‌وه و به‌پێی ڕای
سه‌ره‌تایی ناوی كه‌ناڵه‌كه‌ش (ئیسلام سات) ده‌بێت.ده‌رباره‌ی ئه‌و
لایه‌نه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و كه‌ناڵه دابین ده‌كات ,
سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌ی نه‌دركاند.شایه‌نی باسه كه‌ناڵی
ئاسمانی په‌یام و سپێده‌و جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌و كادیره‌كانیشیان له هه‌مان ولاَت
مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكراوه , به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردستانیوز , ئێران
هاوكاری بزووتنه‌وه ده‌كات له كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
خه‌زنه‌داری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بێسه‌روشوێنه
خه‌زنه‌داری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
پۆلیسی سلێمانی رایكردووه و برێكی زۆریش پاره له ناو قاسه‌كه‌دایه و تا
ئێستا چاره‌نوسی ئه‌و پارانه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه. ئه‌مرۆ له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه تێیدا هه‌واڵنێری ئاژانسی په‌یامنێر
ئاماده‌بوو؛ به‌ڕێوبه‌ری ژمێریاری به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی
موقه‌ده‌م "ناوچاك قادر" رایگه‌یاند؛ خه‌زنه‌داری به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی
سلێمانی هه‌ڵهاتووه و برێكی زۆریش پاره له نێو قاسه‌ی
به‌رێوبه‌رایه‌تیدایه و تائێستا یه‌ك لانه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه
لای ئه‌و خه‌زنه‌داره‌یه یان نا .هه‌روه‌ها گوتی : كلیلی قاسه‌كه ته‌نها
له لای ئه‌و خه‌زنه‌داره‌یه، كلیلێكی دیكه‌ش له لای بانكه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته دوێنێ لیژنه‌یه‌ك له (به‌شی یاسایی پۆلیس و بانكی ره‌شید و
چاودێری دارایی) پێك هێنراوه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م لیژنه‌یه
قاسه‌كه بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی پاره‌ی ناو قاسه‌كه دیاری
بكرێت.موقه‌ده‌م "ناوچاك قادر" رایگه‌یاند" له 16ی ئه‌م مانگه‌وه (ا ح ك)
كه خه‌زنه‌داری به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان بوو؛ نه‌هاتۆته ده‌وام و به
پێی زانیارییه‌كانیشمان كه ده‌ستمان كه‌وتووه هه‌ڵهاتووه بۆ به‌غدا و
به 15رۆژ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی به پێی مۆڵه‌تی پارێزگای سلێمانی
ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێمی كوردستان: ژماره‌ی توشبوان به ئه‌نفلۆنزای به‌راز گه‌ییشته
76حاڵه‌ته

ژماره‌ی توشبوان به په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز له هه‌رێمی كوردستان
به‌رده‌وام رو له كه‌مبون ده‌كات، داواش له هاولاَتیان ده‌كرێت له
بۆنه‌كانی ساڵی نوێ‌دا رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.د.خاڵس
قادر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی
كوردستان: تائێستا ژماره‌ی توشبوان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 76
حاڵه‌ت و داوای له هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد، له كاتی نزیك
بونه‌وه‌ی بۆنه‌كانی ساڵی نوێ‌دا پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی بن، بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه، چونكه
پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له جیهان و له
هه‌رێمی كوردستانیشدا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پیره‌مه‌گرون: ناڕه‌زاییه‌كان به‌ره‌و ئارامبونه‌وه ده‌چێت و
سه‌رپه‌شتیاری ناحییه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان راوێژده‌كات
له‌دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون،
بارودۆخی ئاسایشی ناحیه‌كه هێوربۆته‌وه، دانیشتوانه‌كه‌شی داواكاری
خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری له پیره‌مه‌گرون به ره‌وا
ئه‌زانن.
ده‌ربڕینی ناره‌زایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون،
له‌به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستنی ناحیه‌كه له روی خزمه‌تگوزاری و
پێداویستییه‌كانی ژیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها
لێدوانێكی توندی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی شاره‌وانی دژی دانیشتوانی
پیره‌مه‌گرون، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌دوای خۆیدا هێناوه، له
هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری
لابردنی لێپرسراوی یه‌كه ئیدارییه‌كانی پیره‌مه‌گرون دراوه و له‌جێیان
قایمقامی قه‌زای دوكان سه‌رپه‌رشتی شارۆچكه‌كه ده‌كات، به پێی
زانیارییه‌كان بڕیاره به راوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕیاری
ئه‌نجامدانی پرۆژه بدرێت.پیره‌مه‌گرون به‌سه‌رجه‌م چین و
توێژه‌كانییه‌وه جگه له‌وه‌ی هاوڕان له‌باره‌ی په‌راوێزخستنی
خزمه‌تگوزاری بۆ شارۆچكه‌كه‌یان، هاوكات پشتیوانی ده‌نگی ناڕه‌زایی
هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن.له‌دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و
برینداربونی 5 هاوڵاتی تائێستاش ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئاسایش و
پۆلیس له به‌رده‌م هه‌ردو فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی وناحیه‌دا ماون،
به‌وته‌ی سه‌رپه‌شتیاری ئێستای ناحیه‌كه بۆ پاراستنی ئه‌و
دامه‌زراوانه بوه.پیره‌مه‌گرون له‌ساڵی 1988 وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌كی
زۆره‌ملێ بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی دۆڵی جافه‌تی و دوكان له لایه‌ن
رژێمی به‌عسه‌وه دروستكراوه و ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی،
نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سه له 5 هه‌زار خێزاندا و له 8 گه‌ڕه‌ك پێكهاتوه
و ته‌نها 3 گه‌ڕه‌كیان خزمه‌تگوزاری ئاوییان پێگه‌یشتوه و زۆربه‌ی
گه‌ڕه‌كه‌كان فه‌رامۆش كراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز