.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری و ئاوی
سه‌رزه‌وی سلێمانی

ئاماژه به‌بلاَوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له سایته‌كه‌تان له ڕۆژی
دوشه‌ممه به‌رواری 21/12/2009 به‌ناونیشانی
(گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاودێری كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای
سلیمانی به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت) سه‌رسوڕمانێكی زۆری بۆ دروست
كردین، سه‌ره‌تا ئه‌بوایه‌پێش بلاَوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیتان به‌لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار له‌ئاستی بالاَتردا بكردایه، كه به‌ڕاستی وته‌كانی ئه‌و
جوتیاره به‌ڕێزه جێی وه‌لاَمدانه‌وه‌یه و پێمان باشه‌پێمان بڵێت ئه‌و
روبه‌ره‌ی له كوێوه هێناوه و جه‌نابیان له‌م چه‌ند ساڵه له‌و پڕۆژه‌یه
چه‌ند ته‌ن توتنیان به‌رهه‌م هێناوه، هه‌تا ئێستا شیوه‌نی بۆبكه‌ن كه
ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه دروست بوه تازه‌یه و له مانگی 11 ی
2009 ئه‌مساڵدا بوه، به‌هۆی لافاوه‌وه كه ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه نییه
كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بێت و ئاو له جۆگه‌كه‌دا بڕابێت،
به‌داخه‌وه پیشه‌ی جوتیاری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا خۆی كز بوه و جوتیاره‌كان خۆیان خه‌ریكی كاری ترن و كشتوكاڵیان
به‌شتێكی لاوه‌كی داناوه و پیشه‌ی جوتیاری ته‌نها له‌ئاستێكی كه‌مدا
ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ته‌نها پڕۆژه‌یه‌كه‌وه نییه
كه‌باسی لێوه ده‌كه‌ن.سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئاودێری سه‌نگه‌سه‌ر
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1951-1953 و له‌لایه‌ن (مجلس الاعمار) وه‌كو قۆناغی
یه‌كه‌م جێبه‌جێ كراوه و پاشان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و دواتر و پاش
راپه‌ڕینی 19991و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبه هاوئاهه‌نگی
رێكخراوی فاو( FAO) هه‌ستاوه به‌ئه‌نجام دانی كاری صیانه و
درێژكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆرتری وه‌كو قۆناغی سێهه‌م پاشان له‌سالاَنی
2004به‌دواوه به‌رده‌وام به‌پێی پێویست و بودجه كاری صیانه‌و به‌داچونی
بۆ كراوه تا له ساڵ 2008 و له بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌كی پێنج
ساڵه‌ی بۆ دانراوه به‌مه‌به‌ستی صیانه‌و دروستكردنی لقه‌كانی جۆگاكه و
چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوچه‌كه كراوه و پڕۆپۆزۆڵی بۆئاماده كراوه كه
له ساڵی نوێ‌دا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له‌به‌ر گرنگی
ناوچكه و ئاوڕدانه‌وه‌له‌كه‌رتی كشتوكاڵی پێش هه‌مو قه‌زاو ناحیه‌كانی
پارێزگا له سه‌نگه‌سه‌ر هۆبه‌ی ئاودێری كراوه‌ته‌وه.سه‌باره‌ت به
لێدوانی لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ئاودێری سه‌نگه‌سه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی پێوه كردین و سه‌رسوڕمانێكی زۆری نیشاندا له‌وه‌ی
كه‌به‌ناوی ئه‌وه‌وه لێدوان ده‌درێت و بێئاگایی خۆی له‌وه نیشاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه ئه‌هلییه‌كانی كوردستان
دامه‌زرا

به‌مه‌به‌ستی
رێكخستنی كاروباری چاپخانه ئه‌هلیه‌كان‌و په‌ره‌پێدانی كاری چاپه‌مه‌نی
له كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه ئه‌هلییه‌كانی
كوردستان له هه‌ولێر راگه‌یاندرا.دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵه‌كه له ئوتێل چوارچرا له هه‌ولێر راگه‌یاندرا.ئیبراهیم محه‌مه‌د
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆمه‌ڵه‌كه به ئاژانسی (ئه‌سوات
ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئێمه وه‌ك خاوه‌نی 23چاپخانه‌ی ئه‌هلی داواكاریی
دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان دابووه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم‌و
وه‌زاره‌تیش دوای پێداچوونه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمیی پێداین بۆ دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵه‌كه”.ده‌رباره‌ی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه،
ئیبراهیم محه‌مه‌د وتی “ئامانجمان بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه له نێوان
سه‌رجه‌م چاپخانه ئه‌هلیه‌كانی كوردستان‌و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی له‌بار
بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان خاوه‌ن چاپخانه‌كان‌و ده‌زگا
په‌یوه‌نیداره‌كانی حكومه‌تدا بۆ په‌ره‌پێدانی كاری چاپه‌مه‌نی له
كوردستان”.ناوبراو وتیشی “رۆڵمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخێكی جێگیر بۆ كاری
چاپه‌مه‌نیه‌كان له كوردستان دابنێین‌و موچه‌یه‌كی شایسته بۆ كارمه‌ندانی
چاپخانه‌كان دابین بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا‌و بژێویی ژیاندا
بگونجێت”.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسه‌ننا: سه‌رۆكی دیوانی شیعه به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه 5 ساڵ زیندانی
ده‌كرێت
به
تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی نیشتیمانی سه‌رۆكی
دیوانی وه‌قفی شیعه له موسه‌ننا 5 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه بڵاوی كردۆته‌وه: به هۆی
گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ر دانی سامانی نیشتیمانی، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی
عێراق دۆسیه‌ی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای
تاوانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كردوه و دادگاش سزای 5 ساڵ زیندانی
به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.به پێی به‌یاننامه‌كه، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی
شیعه‌ی ئه‌و پارێزگایه 307 ملیۆن دیناری له پڕۆژه‌كانی پارێزگاكه‌ی
بۆ خۆی بردوه به ناوی دروست كردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه.چه‌ند
رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی
سزای 8 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌ی قه‌واره به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاریكرا
كۆمسیۆنی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیروپشكی بۆ ژماره‌ی قه‌واره به‌شداره‌كانی
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدا.پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، له شاری به‌غدای پایته‌خت، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، تیروپشكی بۆ ژماره‌ی لیست و قه‌واره به‌شداره‌كانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدا.دوای تیروپشك، لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستانی ژماره‌ی 372ی به‌ركه‌وت.
جێی
ئاماژه‌یه رۆژی 7ی ئازاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێ
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
هاشمی داوای له قه‌ته‌ر كرد یارمه‌تی عێراق بدات بۆ ده‌رچونی
له‌به‌ندی حه‌وته‌م

تارق هاشمی رایگه‌یاند: بۆ ده‌رچون له به‌ندی حه‌وته‌م، عێراق پێویستی
به هاوكاری وڵاتانی ده‌وروبه‌ره.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تارق هاشمی جێگری سه‌ركۆماری عێراق
ته‌ئكیدی كرده‌وه: قه‌ته‌ر رۆڵێكی چالاكی هه‌یه له وڵاتانی
كه‌نداودا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ده‌رچونی
عێراق له به‌ندی حه‌وته‌م گرنگه، بۆیه خوازیارین حكومه‌تی ده‌وحه به
هه‌مو توانایه‌وه یارمه‌تی عێراق بدات بۆ ده‌رچون له به‌ندی حه‌وته‌می
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
هاشمی راشیگه‌یاند: هیوادارین وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ئاماده‌ییه‌كی
زیاتریان له عێراقدا هه‌بێت و هه‌مو وڵاتێكی عه‌ره‌بی باڵیۆزی خۆی بۆ
به‌غدا بنێرێت، چونكه ئه‌وه واده‌كات هه‌مو وڵاتێك له نزیكه‌وه
ئاگاداری ئه‌وی دیكه بێت.
ئه‌م وتانه‌ی تارق هاشمی له كاتێكدا دێت كه به‌سه‌ردانێك گه‌یشتبوه
قه‌ته‌ر و له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆببوه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رفاندنی داودی ئیدانه كرد

سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رفاندنی رۆژنامه‌نووسی عێراقی عیرفان سه‌عدوڵڵا
داودی، ئیدانه كرد. رۆژنامه‌نووس عیرفان سه‌عدوڵڵا داودی به‌رپرسی
نووسینگه‌ی ئاژانسی راگه‌یاندنی عێراقی له هه‌ولێر و ئه‌ندامی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی عێراق، له 21 دیسێمبه‌ر له كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ
به‌غدا، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له رێگه‌ی ناوچه‌ی
عوزێم- به‌غدا رفێندراوه.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان،
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه، له هه‌مان كاتدا
داوای له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ كردووه، به‌دوای تاوانباراندا بگه‌رِێت
و بیانداته دادگا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: نه‌قیبێك و فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ئه‌و
پارێزگایه كوژران
به
هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی موگناتیسی به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا شه‌وی
رابردو ئه‌فسه‌رێكی عێراقی گیانی له ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید بێستون قه‌تاری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی
ئازادی به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌عات (9:40)ی شه‌وی رابردو له‌گه‌ڕه‌كی
ئازادی شاری كه‌ركوك له نزیك هێڵی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بۆمبێكی
موگناتیسی به ئۆتۆمبیلی نه‌قیب زامن محه‌مه‌د خزردا ته‌قیه‌وه و گیانی
له‌ده‌ستداوه، كه ناوبراو ئه‌فسه‌ری فه‌وجی (4)ه له سوپای عێراق .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و
ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك سه‌عات (11:00)ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
(پێنج شه‌ممه) له نزیك گوندی سه‌بعه‌نیسانی سه‌ربه ناحیه‌ی ره‌شاد
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو نایب حه‌زبا حه‌مید، فه‌رمانبه‌ری
فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌و
كوشتویانه.جێی ئاماژه پێكردنه، ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی هێرش كردنه سه‌ر
ئه‌فسه‌رانی كورد و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق له كه‌ركوك
ده‌ستیپێكردوه و به شێوازی بۆمبی موگناتیسی كه له ئۆتۆمبێله‌كانیان
ده‌به‌سترێت، به‌جۆرێك ته‌نها له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا نزیكه‌ی
10كرده‌وه‌ی له‌و جۆره رویداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له راگه‌یاندنێكیدا
لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك هۆشداری دایه
ئه‌فسه‌رانی كه‌ركوك و به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و شاره ی ئاگادار
كرده‌وه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ئامانجی
كرده‌وه توند‌و تیژیه‌كان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز