.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رهه‌م ساڵح: رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان
ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌رهیچ وڵاتێكی دراوسێ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كورستان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، رۆژی دووشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شیر ئاتاڵای رایگه‌یاندوه كه
رێگه‌ناده‌ن خاكی هه‌رێم ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌رهیچ وڵاتێكی
دراوسێ. له‌مباره‌یه‌وه توانا ئه‌حمه‌د سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی
حكومه‌ت به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مڕۆ
(دووشه‌ممه) له‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم
سنجاری‌و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری تر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شیر
ئاتاڵای كۆبووه”.ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا
باسییان له قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان كرد”.ئه‌وه‌شی وت
كه “به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه كه
رێگه‌ناده‌ن هه‌رێمی كوردستان ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌رهیچ
وڵاتێكی دراوسێ”.لای خۆشییه‌وه وه‌زیره توركه‌كه وتویه‌تی
“سه‌ردانه‌كه ده‌رگای تری كردۆته‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه
بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان”.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسێكی كه‌ركوك له‌سلێمانی گیان
له‌ده‌ستده‌دات‌و یه‌كێكی تریش له‌كه‌ركوك كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك،
دووشه‌ممه، ئاشكرای كرد پۆلیسێكی كه‌ركوك له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری
سلێمانی به‌هۆی خه‌ستی بریندارییه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش پۆلیسێكی تر له‌باشوری كه‌ركوك كوژرا.سه‌رحه‌د قادر
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك،
رایگه‌یاند"شه‌وی رابردوو محمه‌د دوری به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه
له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی دوو
رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراوه‌وه
به‌سه‌ختی برینداربوون".سه‌رحه‌د قادر وتی"هه‌ر ئه‌مرۆش له‌رێگه‌ی
ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگه‌وه، كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ستا به‌كوشتنی
پۆلیسێكی فریاكه‌وتن به‌ناوی مسته‌فا محمه‌مه‌د ئه‌مین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوپای ئێران هێشتا به‌ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه

دوای
كشانه‌وه‌یان له بیره نه‌وتی فه‌كه له پارێزگای میسان، هێشتا سوپای
ئێران له ناو خاكی عێراقدا ماونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق "لوبێد عه‌باوی" به
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاند، سوپای ئێرانی هێشتا له خاكی
عێراقدا ماونه‌ته‌وه و به‌ته‌واوی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو سنوری وڵاتی
خۆیان .وتیشی: ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و هێزانه به ته‌واوی
خاكی عێراق جێبێڵن.له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا لوبێد عه‌باوی
ئه‌وه‌شی دركاند، كاری لیژنه‌ی عێراقی-ئێرانی بۆ دووباره كێشانه‌وه‌ی سنور
راوه‌ستاوه و تاوه‌كو دوا سه‌ربازی ئێرانیش عێراق جێنه‌هێڵێت، لیژنه‌كه
كاره‌كانی ده‌ستپێناكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌فریقای باشور پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌دات
به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان
له‌شاره‌كه‌دا، وه‌فدێكی باشوری ئه‌فریقا گه‌یشته شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ
پارێزگار و به‌رپرسانی شاره‌كه‌دا كۆبونه‌وه.هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی
میوان گفتوگۆیان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی قونسوڵخانه‌یه‌كی باشوری ئه‌فریقا
له به‌غدادی پایته‌خت كرد، له‌پێناو كاراكردنی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنه‌كان
له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.وه‌فده‌كه كه له‌ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و
ئابوری پێكهاتبو، له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری كه‌ركوك
باسیان له چۆنێتی هاوكاریكردنی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی
وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكه‌دا كرد، كه ئێستا ڕه‌وشێكی ئه‌منی جێگیر
به‌خۆوه ده‌بینێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
زیاتر له یه‌ك كیلۆ تلیاك له‌سلێمانی ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیرا

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای شاری سلێمانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،
له‌راگه‌یاندنێكیاندا ئاشكرایان كرد له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌چه‌ند
شوێنێكی جیا جیای شاری سلێمانی بڕی1,159) یه‌ك كیلۆ و سه‌دو په‌نجاو
نۆ غرام تلیاك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاسایش
تیایدا هاتووه"دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و وه‌رگرتنی بڕیاری
به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، هێزه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانییان له‌ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
له‌چه‌ند ڕۆژو كاتی جیادا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی
ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا توانرا بڕی 1,159 یه‌ك كیلۆ و سه‌دو په‌نجاو
نۆ غرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تریاكیان پێوه ده‌ستگیر
بكرێت". له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كراوه كه دوای
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كانیانداناو،
پاشان دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی
كراوه.به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه " له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاردرا
به‌سزادانی تاوانباران، یه‌كێكیان به سزای (موئه‌بد) واته به‌تۆمه‌تی
بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، چوار تاوانباره‌كه‌ی
دیكه‌شیان هه‌ر یه‌كه‌یان سزادران به(3) سێ ساڵ زیندانیكردن، واته
به‌تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر".هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كه
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه پاش وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتایی بڕیاره‌كانی
دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی" بڕه تریاكه‌كان پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ
20/12/2009 به لیژنه‌یه‌ك سوتێنرا، كه‌پێك هاتبوو نوێنه‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و نوێنه‌ری دادگای تاوانه‌كانی
سلێمانی و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، جێی ئاماژه
بۆكردنه سیان له تاوانباران خه‌ڵكی (كوردستانی ئێران) و دوانه‌كه‌ی
دیكه‌یان خه‌ڵكی (كوردستانی عێراق) ن" .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمۆبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
ره‌شاد ته‌قیه‌وه
سه‌ر
له به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێ شه‌ممه) بۆمبێك به كاروانی ئۆتۆمۆبێله‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی ره‌شادی باشوری كه‌ركوكدا ته‌قییه‌وه و
له ئاكامدا خۆی و دو پاسه‌وانی برینداربون.له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید
سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی
كه‌ركوك به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌قیب ئه‌حمه‌د
غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ره‌شادی باشوری كه‌ركوك
له كاتێكدا كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رچوه بۆمبێك به كاروانی
ئۆتۆمۆبێله‌كانیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاكامدا خۆی به سوكی و دو
پاسه‌وانه‌كه‌یشی به سه‌ختی برینداربون.وتیشی: له دوای روداوه‌كه
هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌ی روداوه‌كه و برینداره‌كان
گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستی
پێكردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مان پێش ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك ده‌ربكات پشو ده‌دات

چه‌ند رۆژێكی دیكه 1/1/2010 دانیشتنه‌كانی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان كۆتاییان دێت و بۆ ماوه‌ی دو مانگ پشو ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به پێی
په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه ساڵانه له دو وه‌رزدا بۆ ماوه‌ی (2)
مانگ پشوی په‌رله‌مان ده‌بێت.كاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی
په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: له كاتێكدا ئه‌و پشوه‌ی
په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات، تائێستا ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هیچ
یاسایه‌كی ده‌رنه‌كردوه، ده‌بوایه په‌رله‌مانی كوردستان كاری زیاتری
بكردایه.كاردۆ كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانه وتیشی:"ده‌ستپێكردنی
پشوی په‌رله‌مان له ئێستادا گرفت دروستده‌كات و كاریگه‌ریی ده‌كاته
سه‌ردواكه‌وتنی پرۆژه یاساكان".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز