ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه بیره نه‌وتێكی له نزیك سنوری عێراق
كۆنترۆڵ كردوه

حكومه‌تی ئێران دانی نا به‌و راستییه‌دا كه ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر
بیره نه‌وتی (فه‌ككه) كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سنوریی عێراق، به‌لام
له هه‌مان كاتدا سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بیره ده‌كه‌وێته خاكی
ئێرانه‌وه.له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له
به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌ناڵی (العالم) بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند:
هێزه‌كانمان له‌ناو خاكی ئێراندان به‌پێی نه‌خشه‌ی سنوری
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌ربۆیه ئه‌و بیره نه‌وته موڵكی
ئێرانه.له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق
رایگه‌یاند: حكومه‌تی تاران ده‌یه‌وێت له‌ڕێی دبلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ری
ئه‌و كێشه‌یه بكات.پێشتریش حه‌سه‌ن كازمی قومی باڵیۆزی ئێران له
به‌غدا چاوی كه‌وتبو به به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق بۆ گفتوگۆكردن
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و له دیدارێكدا باڵیۆزی ئێران به عێراقی
راگه‌یاندبو كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له به‌رپرسانی نه‌وت و سه‌ربازیی
هه‌ردولا ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه
ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه
: عه‌لاوی و سی ئائه‌ی به‌عسیه‌كان ده‌گێڕنه‌وه ده‌سه‌لاَت

حیزبی دەعوەی عێراق ئه‌یاد
عه‌لاوی به‌وه‌تاوانبارده‌كات" دەستی له‌گه‌ڵ ئەمریکا و ڕێکخراوی
CIA هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی به‌عس بۆ سه‌ر
ده‌سه‌لاَت.مەحموود سەعبەری سه‌ركرده‌ی حیزبی دەعوەی عێراق ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كرد" ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی بە فەرمانی پۆل بریمەری دەسەڵاتداری سەربازیی
پێشووی ئەمریکا لە عێراق و ڕێکخراوی
CIA
، پۆستی بە ئەندامانی پارتی بەعس لە دامەزراوە ئاسایشییەکان داوه.له‌و
لێدوانه‌یدا بۆ ئاژانسی فارس , ئه‌وه‌شی دركاند" گه‌ڕانه‌وه‌ی به
عسیه‌كان بۆ نێو كایه‌كانی ده‌سه‌لاَت به به‌رنامه‌و پلان جێبه‌جێده‌كرێت
و پێویسته هه‌موولایه‌ك له‌و هه‌ولاَنه‌ی عه‌لاوی ئاگاداربن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 233 عێراقییان
ده‌ستگیرکردوه

هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاش جێبه‌جێكردنی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ
عێراق كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردوه، 233 هاوڵاتی
عێراقییان به‌پێی یاداشتی یاسایی و به‌بڕیاری دادگاكانی عێراق
ده‌ستیگرکردوه.
له‌وباره‌یه‌وه ه‌ریم سه‌یاب راوێژکاری ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد کۆنتاک
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌بردنی گرتوخانه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵه‌وه پشتبه‌ست به بڕیاری دادگای عێراقی، 233 عێراقییان
ده‌ستگیرکردوه و پاشان ره‌وانه‌ی گرتوخانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان کراون له
عێراق.هاوکات ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه که له‌سه‌ره‌تای
جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقه‌وه، هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا 7685 به‌ندکراویان ئازادکردوه، هه‌روه‌ها 1517 به‌ندکراوی
دیكه‌یان راده‌ستی هێزه‌کانی عێراق و گرتوخانه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی
دادی عێراقی کردوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌م ساڵ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان ژماره‌ی پێوانیی تۆمار كرد
ڕێكخراوی
پارێزگاریكردن له رۆژنامه‌نووسانی جیهانی راگه‌یاند؛ له ساڵی 2009 دا
(63) رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كوژراون، كه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
پێوانییه. ئه‌م ڕێكخراوه كه باره‌گاكه‌ی له شاری نیۆركه
دووپاتیكردۆته‌وه؛ دوا ئاماری ئه‌م ساڵ له خراپترین پێوانه‌دایه، كه
تێیدا 31 رۆژنامه‌نووس له‌میانه‌ی كوشتارگه‌یه‌ك له فلیپین
كوژراون.هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابون له‌جۆری كوشتنه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه بۆ 20
حاڵه‌تی كوژرانی رۆژنامه‌نووسانی دیكه كراوه.ڕێكخراوه‌كه
روونیكردۆته‌وه؛ زۆرینه‌ی كوژراوان رۆژنامه‌نووس ناوخۆیی بوونه و به‌هۆی
روماڵكردنی رووداوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاكانیان بوونه‌ته قوربانی، بكوژانی
رۆژنامه‌نووسان تاوه‌كو ئێستا سزا نه‌دروان و ده‌ستی یاسایان
پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ر بۆیه سالاَنه كوشتنی رۆژنامه‌نووسان روو له‌زیاد
بوون ده‌كات، به پێی ئه‌و ئاماره‌ش زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی
رۆژنامه‌نووسان له (عێراق، فلیپین؛ روسیا، مه‌كسیك، سۆماڵ) روویانداوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
به‌ركه‌وتوویه‌كی تری كیمیایی هه‌ڵه‌بجه
ته‌ندروستی خراپه

چوار رۆژه
كامیل عبدالقادر وه‌یس به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه باری
ته‌ندروستی ناجێگیره‌و له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه‌و له ژێر چاودیری وردی
پزیشكیدایه. كامیل عبدالقادر گوتی "چوار رۆژه زۆر هیلاكم سنگم زۆر
ماندووی كردووم، پزیشكه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی له ژێر
چاودێریه‌كی وردا رایان گرتووم".له لێدوانه‌كه‌یدا كامیل داوای كرد
"حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌نگ بریندارانه‌وه‌بچێت و كاری پێویستیان بۆ
بكات". كامیل عبدالقادر جگه له بریندار بوونی خۆی به چه‌كی كیمیاوی
كه تائێستا باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بووه كاره‌ساتی 16/ ئاداری 1988
بۆته هۆی گوژرانی هه‌شت كه‌س له خێزانه‌كه "دایك و باوك و خوشك و
برا".روداوی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 ژماره‌یه‌ك
برینداری لێكه‌وته‌وه كه تائێستا باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، لوقمان
عبدالقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیای له هه‌ڵه‌بجه
به "ژماره‌ی برینداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه زۆر‌و پێویستیان به هاوكاری
هه‌یه".ئه‌و گوتی "به پێی دواین ئاماری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ئێستا لای
ئێمه 300 سێ سه‌د به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیای تۆمار كراوه"له
23/2/2009 لیژنه‌یه‌ك له پزیشكه پسپۆره‌كانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی
ئێران له‌سه‌ر داوه‌تی حكومه‌تی كوردستان هاتوونه‌ته كوردستان و
نزیكه‌ی 700 حه‌وت سه‌د كه‌سیان بینیوه‌و پشكینینیان بۆ كردووه كه له
كۆتایدا 300 كه‌سیان به به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی تۆماركردووه،
به‌پێی قسه‌كانی لوقمان ئه‌و 300 كه‌سه بۆ سێ جۆر پۆلێن كراون یه‌كه‌م
90 كه‌سیان باری ته‌ندروستیان خراپه‌و پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات
هه‌یه، دووه‌میان 215 كه‌سن و مامناوه‌ندن و پێویسته له ناوه‌وه‌ی وڵات
به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریدا بن پۆلی سێیه‌میان ئه‌وانه‌ن كه‌مێك
به‌ركه‌وته‌ی چه‌كه‌كه‌ن و ناوبه‌ناو پێویستیان به بینینه.به پێی
قسه‌كانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیای له هه‌ڵه‌بجه
گه‌وره‌ترین گرفتی ئه‌و برندارانه ئه‌وه‌یه جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت نیه
به چاره‌سه‌ری و" ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئاسایدا ببینرێن" ئه‌و داوای
كرد حكومه‌ت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بریندارانه بكاته‌وه و
چاودێریان بكات، وتیشی داواكارین حكومه‌ت ئه‌و لیژنه پسپۆره‌ی كۆماری
ئیسلامی ئێران ناو به‌ناو بانگێشت بكاته‌وه بۆ چاودێری وردی
برینداره‌كان.بریندارانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه ماوه ماوه به‌هۆی
كاریگه‌ری برینه‌كه‌یانه‌وه لێیان ده‌مرێت به پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی چه‌كی كیمیای له هه‌ڵه‌بجه كه لقمان عه‌بدالقادر سه‌رۆكی
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 2000 تا ئێستا 57 كه‌س له‌و بریندارانه
بونه‌ته قوربانی و مردوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانتارێك: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا فشار بخاته‌سه‌ر ئێران بۆئه‌وه‌ی ئه‌و
بیره نه‌وته‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه بیگێڕێته‌وه بۆ عێراق
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێران ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بیره نه‌وتی فه‌ككه‌ی
عێراقدا، په‌رله‌مانتارێكی عێراقی داوا ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا
به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی جێبه‌جێ بكات و ئه‌و بیره
نه‌وته‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بیگێڕێته‌وه بۆ
عێراق.له‌مباره‌یه‌وه ره‌شید عه‌زاوی په‌رله‌مانتاری عێراقی له
جه‌بهه‌ی ته‌وافق به كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاند: "عێراق
رێككه‌وتنێكی ئه‌منی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، ئێستاش به‌پێی ئه‌و
رێككه‌وتنه ده‌بێت ئه‌مریكا فشاربخاته‌سه‌ر ئێران بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بیره
نه‌وته‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه بیگێڕێته‌وه بۆ عێراق".شایه‌نی باسه
دوێنێ ئه‌حمه‌د عه‌لی خه‌فاجی جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند
كه 11 پاسداری ئێرانی سنورییان به‌زاندوه و هاتونه‌ته ناو خاكی
عێراقه‌وه و دواتریش كیڵگه‌یه‌كی نه‌وتیان خستۆته ژێر ركێفی خۆیانه‌وه
و ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر هه‌ڵكردوه. خه‌فاجی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه
حكومه‌تی عێراق لای خۆیه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی سه‌ربازی نه‌بوه و
له‌ڕێگای دیبلۆماسییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه ده‌كات.
هاوكات حكومه‌تی ئێران دانی نا به‌و راستییه‌دا كه ده‌ستی گرتوه
به‌سه‌ر بیره نه‌وتی (فه‌ككه) كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سنوریی عێراق،
به‌لام له هه‌مان كاتدا سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بیره
ده‌كه‌وێته خاكی ئێرانه‌وه.له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركردایه‌تی هێزه
چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌ناڵی (العالم)
بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له‌ناو خاكی ئێراندان به‌پێی
نه‌خشه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌ربۆیه ئه‌و بیره نه‌وته موڵكی
ئێرانه.عه‌زاوه ئه‌وه‌شی وت: پێویسته حكومه‌تی عێراقی له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان و دادگای باڵای نێوده‌وڵه‌تی داوای یاسایی له‌سه‌ر
ئێران تۆمار بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وته بۆ عێراق بگێڕێته‌وه،
چونكه به‌درێژایی مێژو ئه‌وه خاكی عێراق بوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی: لە كۆتاییدا سیاسەتی كرانەوە سەردەكەوێ

دەنگیر
میرمەهمەت فورات ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی داد و گەشەپێدان
ئه‌مرۆ شه‌ممه سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی
كوردستان كۆبوویەوە.دەنگیر میرمەهمەت فورات خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرادنەكەی
هەرێمی كوردستان دەربڕی پوختەیەكی لەبارەی پرۆژەی كرانەوەی دیموكراسی لە
توركیا و رژدی سەرۆك وەزیران و پارتی داد و گەشەپێدانی لەسەر جێبەجێ كردنی
ئەو پرۆژەیە دووپات كردەوە.هەروەها گوتی ئێمە سوورین لەسەر پرۆژەی
كرانەوەی دیموكراسی و هیواخوازین هەرێمی كوردستان هاوكار و پشتگیرمان بن
لە سەرخستنی ئەو پرۆژەیە.مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە
بەرامبەردا ئاشكرای كرد ئەو جۆرە سەردانانە پێوەندییەكانمان پتەوتر دەكەن،
رژدبوونی حكوومەتی توركیاش لەسەر ئەو پرۆسەیە جێگەی بەرز نرخاندنە،
پێویستە لامان روون بێ كە هیچ كێشەیەك بەشەڕ چارەسەر نابێ.سەرۆكی هەرێمی
كوردستان ئەوەشی گوت ئەگەر بەراوردێك لە نێوان حكوومەتی ئێستەی توركیا و
حكوومەتەكانی پێشتر بكەین، دەبینین كە سیاسەتی كرانەوەی دیموكراسی سەنگی
زۆری داوەتە توركیا لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی، هیوای خواست كە
رووداوەكانی ئەم دواییەی توركیا نەبنە هۆی راگرتنی سیاسەتی كرانەوەی
دیموكراسی، چونكە لە كۆتایییدا هەر ئەو سیاسەتە سەردەكەوێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: ئه‌ندامێكی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێكی كوشتن
رزگاری بو
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی
بۆمبێك فڕێدرایه ماڵه‌كه‌یه‌وه، شه‌وی رابردو ئه‌ندامێكی پێشوی
په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بو.عه‌قید ئه‌حمه‌د
شه‌مێرانی به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاندوه: سه‌عات 8ی
شه‌وی رابردو (شه‌ممه) بۆمبێك فڕێدرایه ماڵی محه‌مه‌د شاكیر ئه‌ندامی
پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له نزیك بینای پارێزگا له ناوه‌ڕاستی
كه‌ركوك، وتیشی: "ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی
لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و ته‌نها زیانی مادیی به ماڵه‌كه گه‌یاندوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز