&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دادگای به‌ریتانیا سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر كوردێكدا سه‌پاند

دادگایی به‌ریتانیا سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر كوردێكدا سه‌پاند
دوای ئه‌وه‌ی به كوشتنی كچه‌كه‌ی به پاساوی شه‌ره‌ف
تاوانباركرا.تولای گۆرین ناوی كچه كوژراوه‌كه‌یه، كه ده ساڵ پێش
ئێستا‌و له‌ساڵی 1999 بۆ دواجار بینراوه ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها
پانزه ساڵ بوه‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی
دایكی كچه‌كه داوایه‌كی له‌سه‌ر محه‌مه‌د گۆرینی ته‌مه‌ن 49 ساڵی
مێردی تۆمار كردوه، دادگا ده‌ستی كردوه به لێكۆڵینه‌وه‌و دواجار
باوكی كچه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و وتوشیه‌تی كه كچه‌كه‌ی
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی توركدا هه‌بوه‌و كوڕه‌كه‌ش 15 ساڵ
له كچه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوه‌و له ئاینێكی جیاوازیش بوه بۆیه بڕیاری
كوشتنی داوه. دادوه‌ری دادگاكه دوای راگه‌یاندنی حوكمی دادگا
رایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌نده باوكی كچه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یویست وا
خۆی پیشان بدات كه كه‌سێكی مۆدیرنه‌و باوكێكی باشه، به‌لاَم ئه‌مه
نه‌یتوانیوه كه دادگا چه‌واشه بكات و توانیویانه له‌ودیوی
ره‌فتاره‌كانییه‌وه پیاوێكی توندڕه‌و تاوانبار بدۆزنه‌وه.تولای گۆرین
كوردی توركیایه و خه‌ڵكی ئێلبیستانه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
كوردن، دوای ئه‌وه‌ی باوكی بۆی ده‌ركه‌وتوه كه په‌یوه‌ندی سۆزداری
له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بوه هه‌ڵساوه به كوشتنی به بیانوی پاراستنی
شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و به‌شێوه‌یه‌كیش ته‌رمی كچه‌كه‌ی شاردۆته‌وه
كه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه تا دواجار له‌لایه‌ن
ژنه‌كه‌یه‌وه تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه.مه‌سه‌له‌ی كوشتنی تولای
یه‌كه‌م و دوا تاوان نییه‌و پۆلیسی به‌ریتانیا پێی وایه ساڵانه نزیكه‌ی
12 ژن به تاوانی شه‌ره‌ف له به‌ریتانیا ده‌كوژرێن.پێش دو ساڵیش باوك و
مامی به‌ناز مه‌حمود كه كچه كوردێكی تر بو به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ناز
دادگایی كران و له ساڵی 2003 ێش عه‌بدوڵڵا یونس كه كوردێكی عێرق بو
زیندانی كرا دوای ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ هێشویی كچی خۆی كوشت و بیانوشی
ئه‌وه بو كه كچه‌كه‌ی جلی ئه‌وروپیی له‌به‌ر كردوه‌و وه‌كو ئه‌وان
ره‌فتاری كردوه.
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فرانس پرێس: ئێران ده‌ستی
به‌سه‌ر بیره نه‌وتێكی باشوری عێراقدا گرتووه
ئاژانسی فرانس پرێس، له‌سه‌ر
زاری وته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌وه رایگه‌یاندووه كه هێزه
ئێرانییه‌كان له باشوری عێراق له‌و ناوچه سنورییه‌ی كه ناكۆكی
له‌سه‌ره ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بیره نه‌وتێك، وته‌بێژی حكومه‌تی
عێراقیش ئاشكرایكردووه كه هه‌نگاوی دیبلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م
پرسه ده‌ستپێكراوه. وته‌بێژه‌كه له بنكه‌ی
Contingency Operating Base Adder،
كه ده‌كه‌وێته سنوری ناسریه‌ی باشوری به‌غدا، رایگه‌یاندووه كه ئه‌م
بابه‌ته هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه،
گه‌شبینیش خۆشی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كه بتوانرێت ئه‌م پرسه له‌رێگه‌ی
دیبلۆماسییه‌تی ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێتبه‌پێی ئاژانسه‌كه “هێزه
ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بیری ژماره 4ی كانه نه‌وتی
(فه‌ككه)داگرتووه، كه به‌شێكه له‌و كۆمه‌ڵه بیره نه‌وتانه‌ی عێراق
له حوزه‌یرانی رابردوودا نه‌یتوانیوه بیانخاته ریزی
كه‌مكردنه‌وه(المناقصه) بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان، یه‌ده‌گی نه‌وتیشی به
نزیكه‌ی 1,55 ملیۆن به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.ئاژانسه‌كه له‌درێژه‌ی
هه‌واڵه‌كه‌دا، روونیكردۆته‌وه كه “ئێران رێگه‌ی له به‌رپرسه
نه‌وتییه عیرَاقییه‌كان گرتووه بگه‌نه ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه
ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتی شاری عیماره، له‌مباره‌شه‌وه عێراقییه‌كان
لایه‌نی ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ده‌ستڕێژی له
هاوڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ن، لای خۆشییانه‌وه ئێرانیه‌كان ئه‌م
هه‌واڵه‌یان ره‌تكردۆته‌وه”.له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌شدراوه به‌وه‌ی كه
“له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان عێراق‌و
ئێران‌دا ئه‌نجامدراون، به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كانه نه‌وته
سنورییه‌كان، به‌ڵام تاكو ئێستاش نه‌یانتوانیوه بگه‌نه هیچ
رێككه‌وتنێك.لای خۆشییه‌وه عه‌لی ده‌بباغی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی
عێراق رایگه‌یاندووه كه “ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی
به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق
كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌ی به‌په‌له‌ی له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه‌و له‌لایه‌ن
داوا له ئێران ده‌كات، له‌م بیره نه‌وته بكشێـه‌وه‌و چونكه ئه‌م
هه‌نگاوه به‌زاندنی سنوره‌و ته‌جاوزكردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری
وڵات”.ده‌بباغ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كی ئاژانسی(ئه‌سوات
ئه‌لعێراق)بڵاویكردۆته‌وه “هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه دیبلۆماسییه‌كان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌ستیپێكردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
بالیۆزی ئێران بانگێشتكراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له گۆرِێكی به‌كۆمه‌ڵدا روفاتی سه‌د و هه‌شتاو پێنج كه‌س دۆزرانه‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان،
رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند كه ئۆفیسی سلێمانی پێویستی به 17 هه‌زار
كارمه‌ند هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی
عێراق، رونیشیكرده‌وه كه 15 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌ك
خۆیان داده‌نرێنه‌وه‌و دوو هه‌زاری دیكه‌ش به تیروپشك ده‌ستنیشان
ده‌كرێن.تاهیر محه‌مه‌د به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند
“كۆمیسیۆن بڕیاری داوه ئه‌و 15 هه‌زار كارمه‌نده‌ی له هه‌ڵبژاردنی
رابردوودا كاریانكردووه وه‌كو خۆیان دابنرێنه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش دوو
هه‌زاری ترمان ده‌وێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه”.ناوبراو وتیشی
“ره‌نگه هه‌ندێك كارمه‌ند له‌و 15 هه‌زار كارمه‌نده‌ی پێشوو به‌هۆی
زروفی تایبه‌تی خۆیانه‌وه كارنه‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یان چۆڵ
نه‌بێت شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه، هاوكات بێ له‌وه‌ی ئه‌و جێگایه‌نه
پڕ ده‌كرێنه‌وه دوو هه‌زار كارمه‌ندی ترمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
ژماره‌ی كۆتایی بگاته 17 هه‌زار كارمه‌ند”.تاهیر محه‌مه‌د
رونیشیكرده‌وه كه “ته‌واوی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و كارمه‌نده تازانه
له‌رێگه‌ی تیروپشكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س خۆی به‌مه‌غدور
نه‌زانێت”.بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له حه‌وتی ئازاری
ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆنیش بۆ
ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی
داهاتوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆن وتی “به‌پێی
سه‌رژمێرییه‌كمان ده‌ركه‌وتووه كه ملێۆنێك‌و نۆسه‌دو شه‌ش هه‌زار
ده‌نگده‌ر له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن”.به‌ڵام
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه “مه‌رج نییه ئه‌و ژماره‌یه زیاد نه‌كات،
چونكه له‌كاتی ته‌بعكردنی ناوه‌كان‌و كۆتایی ئاماره‌كاندا گۆڕانكاریی
به‌سه‌ردا دێت”.
وتیشی “482 ناوه‌ندی ده‌نگدان له پارێزگاكه‌دا ده‌كرێته‌وه كه 2849
ویستگه له‌خۆده‌گرێت”.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رانیه: ماوه‌ی 16 رۆژه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی روماڵ نیوز بێ سه‌ر و
شوێنه

ماوه‌ی 16 رۆژه ئه‌رسه‌لان مه‌حمود رۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ری
رۆژنامه‌ی روماڵ نیوز له رانیه و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر،
هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پیشه‌یی لقی یازده‌ی پارتی، دیار نه‌ماوه
و هاوڕێكانیشی له رۆژنامه‌ی روماڵ نیوز ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، هیچ
هه‌واڵێك نازانن ده‌رباره‌ی ناوبراو.
به‌رپرسێكی لقی یازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له رانیه بێ
ئاگایی خۆی ده‌رده‌بڕێت له زانیاری سه‌باره‌ت به هۆكاری دیار
نه‌مانی.به گوێره‌ی وته‌ی خێزانی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود كه به سبه‌ی
راگه‌یاندوه: 16 رۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن پارتی له هه‌ولێر له‌دوایان
ناردوه، ئه‌ویش به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه چوه، به‌لاَم تائێستا
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه هیچ هه‌واڵێكی نازانن،
ته‌نها له لقی یازده‌ی پارتی پێی وتراوه ئه‌رسه‌لان له‌لایه‌ن پارتی
هێڵراوه‌ته‌وه، تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه له‌دوای دیار نه‌مانی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود، رۆژنامه‌ی
روماڵ نیوز و رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و لقی یازده‌ی پارتیش هیچ
رونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&.
موسڵ.. دوو حاڵه‌تی مردن به هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه تۆمار كران

له موسڵ دوو حاڵه‌تی مردن به
هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆمار كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاژانسه‌كانی
هه‌واڵی راگه‌یاند، به هۆی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی (H1N1)
ناسراو به ئه‌نفلۆنزای به‌راز دوو كه‌س ژیانییان
له‌ده‌ستداوه.سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له موسڵ 11 حاڵه‌تی توشبوون به‌و
په‌تایه تۆماركراون.روونیشیكرده‌وه، حاڵه‌ته‌كانی دیكه خراونه‌ته ژێر
چاودێری پزیشكی ورده‌وه و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه چاودێری
ته‌ندروستییان ده‌كرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د تورك: له په‌رله‌مان ناكێشینه‌وه‌و له‌ناو (BDP) درێژه به
تێكۆشان و دیموكراتی خۆمان ده‌ده‌ین
ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی ده‌ته‌په‌ی داخراو رایگه‌یاند كه ئه‌وان له
سه‌ر داخوازی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و گه‌لی كورد و لایه‌نی سیاسی و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بڕیاری كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌ماندا
هه‌ڵسه‌نگاندوه. تورك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان بڕیاری
خۆكشانه‌وه‌یان له په‌رله‌ماندا، كێشاوه‌ته‌وه و وتی: ئێمه له‌مه‌ودوا
له‌ناو رێزه‌كانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به ده‌په‌دا، درێژه به
خه‌باتی دیموكراتی ده‌ده‌ن.ئه‌حمه‌د تورك له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
19 په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌ی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
به بڕیاری دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تا ئێستا 6 پارتیان داخراوه و
بڕیاری داخستی ده‌ته‌په‌ش سیاسی و دژه یاساییه.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و بڕیاره مرۆڤ ده‌خاته بیركردنه‌وه، كه‌سانێك كه
نایانه‌وێت، توركیا دیموكراتیزه ببێت، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، ئه‌و
بڕیاره‌ش درێژه‌دانه به سیاسه‌تی نكۆڵی و توانه‌وه‌و پاكتاوكردن،
له‌هه‌مانكاتدا بڕیارێكی یاساییش نییه، پارته‌كانی، هه‌پ، ده‌پ، ئۆزده‌پ،
هاده‌پ، ده‌هه‌پ و ده‌ته‌په، له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا داخران. تورك
ئاشكراشی كرد: وێرای ئه‌وه‌ی رویداوه، به‌ڵام ئێمه له ئاشتی و ئازادی
و دیموكراسی بێ هیوا نه‌بوین.هاوسه‌رۆكی ده‌ته‌په ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه گرنگی به ئاشتی و دیموكراتی ده‌ده‌ین سورین له‌سه‌ر
ئه‌و بڕیاره، ده‌بێ به‌ر له هه‌مو شتێك پارتی ئاشتی و دیموكراتی
به‌ده‌په به‌هێز بكه‌ین، بیگه‌یه‌نینه ئاستیك ببێته، وه‌ڵام بۆ هه‌مو
كه‌سێ ببێته ویژدانی گه‌لی كورد‌و توركیا، ئه‌گه‌ر دیموكراتی باڵاده‌ست
بكه‌ین ئه‌و كات توركیا دیموكراتیزه ده‌بێ، ده‌بێ هه‌مو باوه‌ڕیه‌كان
بتوانن ئازادانه بۆچونیان ده‌ربڕن، ئه‌و كه‌سانه‌ی دیموكراسی به بنه‌ما
ده‌گرن، ده‌بێ له ده‌وری پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په بگه‌نه یه‌ك،
ده‌بێ به‌ده‌په به‌رپرسیاری دیموكراتیزه‌بونی توركیا بگرێته ئه‌ستۆ، تا
ئه‌و رۆژه‌ی داخرا پارته‌كه‌مان ده‌ته‌په هه‌ڵوێستێكی ئابڕومه‌ندانه‌ی
نیشاندا، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش پیرۆزبایی له هه‌مو ئه‌و تێكۆشانه‌ی ده‌ته‌په
ده‌كه‌م.
ئه‌حمه‌د تورك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گه‌لی كورد، بڕیاری ده‌ست له
كاركێشانه‌وه‌مان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگانده‌وه.ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد كه په‌رله‌مانتارانیان له په‌رله‌مان درێژه به سیاسه‌تی
دیموكراتیانه‌یان ده‌ده‌ن وتی: له ده‌ستدانی گیانێك له داخستنی پارتێك
گرنگتره، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌مرن بانگ له هه‌مو كه‌س و پارتێك ده‌كه‌م و
ده‌لێم وه‌رن ئیدی به‌سه بۆ زیانی گیانی، وه‌رن با رێ له كوشتن و ژیان
له ده‌ستدان بگرین، وه‌رن پێكه‌وه په‌ره به تێكۆشانی ئاشتی و
دیموكراسی بده‌ین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیسیۆنی سلێمانیی پێویستی به 17 هه‌زار
كارمه‌ند هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو

به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی
سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند
كه ئۆفیسی سلێمانی پێویستی به 17 هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، رونیشیكرده‌وه
كه 15 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌ك خۆیان داده‌نرێنه‌وه‌و
دوو هه‌زاری دیكه‌ش به تیروپشك ده‌ستنیشان ده‌كرێن.تاهیر محه‌مه‌د به
ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “كۆمیسیۆن بڕیاری داوه ئه‌و 15
هه‌زار كارمه‌نده‌ی له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا كاریانكردووه وه‌كو خۆیان
دابنرێنه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش دوو هه‌زاری ترمان ده‌وێت بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه”.ناوبراو وتیشی “ره‌نگه هه‌ندێك كارمه‌ند له‌و
15 هه‌زار كارمه‌نده‌ی پێشوو به‌هۆی زروفی تایبه‌تی خۆیانه‌وه
كارنه‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یان چۆڵ نه‌بێت شوێنه‌كانیان
پڕده‌كرێته‌وه، هاوكات بێ له‌وه‌ی ئه‌و جێگایه‌نه پڕ ده‌كرێنه‌وه دوو
هه‌زار كارمه‌ندی ترمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆتایی بگاته 17
هه‌زار كارمه‌ند”.تاهیر محه‌مه‌د رونیشیكرده‌وه كه “ته‌واوی پرۆسه‌ی
وه‌رگرتنی ئه‌و كارمه‌نده تازانه له‌رێگه‌ی تیروپشكه‌وه ئه‌نجام
ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س خۆی به‌مه‌غدور نه‌زانێت”.بڕیاره هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق له حه‌وتی ئازاری ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت‌و
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆنیش بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی
داهاتوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆن وتی “به‌پێی
سه‌رژمێرییه‌كمان ده‌ركه‌وتووه كه ملێۆنێك‌و نۆسه‌دو شه‌ش هه‌زار
ده‌نگده‌ر له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن”.به‌ڵام
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه “مه‌رج نییه ئه‌و ژماره‌یه زیاد نه‌كات،
چونكه له‌كاتی ته‌بعكردنی ناوه‌كان‌و كۆتایی ئاماره‌كاندا گۆڕانكاریی
به‌سه‌ردا دێت”.
وتیشی “482 ناوه‌ندی ده‌نگدان له پارێزگاكه‌دا ده‌كرێته‌وه كه 2849
ویستگه له‌خۆده‌گرێت”.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز