&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: تارق هاشمی حه‌ز ده‌كات به‌عسییه‌كان رۆڵیان هه‌بێت

نوێنه‌ر له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق دكتۆر مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند، هاشمی وازی له حزبی ئیسلامی
هێناوه و له به‌عسییه‌كان نزیكبووه‌ته‌وه. له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی
هه‌واڵی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له
كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند، جێگری دووه‌می
سه‌رۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی زوو زوو له لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان شكات
ده‌كات و ئه‌م دواییه‌ش له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی
چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردبوه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كردبوو حكومه‌تی عێراق،
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی په‌راوێز خستووه و هیچ پرس و رایه‌كی له‌گه‌ڵدا
ناكات.
گوتیشی: هاشمی باسی ئه‌وه‌یكردبوو، كه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كار
بكێشێته‌وه و چیدیكه له حوكم به‌رده‌وام نه‌بێت.روونیشیكرده‌وه،
سه‌ردانه‌كه‌ی هاشمی له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا و بانگكردنی بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات مه‌به‌ست لێی گوێگرتن و تاوتوێكردنی ئه‌و
بۆڵه‌بۆڵه و ره‌خنانه‌ی هاشمییه له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسیی عێراق.هه‌ر
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دكتۆر مه‌حمود عوسمان باسی له‌وه كرد، تارق هاشمی له
به‌عسییه‌كان نزیكبووه‌ته‌وه و ئێستا بووه‌ته هاورِێی ئه‌وان و حه‌ز
ده‌كات به‌عسییه‌كان رۆڵی زیاترییان پێبدرێت له عێراقدا "" تارق هاشمی
وازی له حزبی ئیسلامی هێناوه و ئێستا چووه‌ته پاڵ عه‌لاوی و موتڵه‌گ و
رافع عیساوی و نوجێفی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن به‌عسییه‌كان
ده‌ورییان هه‌بێت".دوای ئه‌وه‌ی تارق هاشمی به توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی گرت، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بانگهێشتكرا بۆ
ئه‌وه‌ی له نزیكترن واده‌دا سه‌ردانی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
باڵای ئه‌مه‌ریكا وتوێژ بكات.
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زیاتر له 50 په‌نابه‌ری كوردی به‌ریتانیا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر وه‌رگیرانه‌وه
شه‌وی رابردو زیاتر له 50 په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی به‌ریتانیاوه
ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه و له فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیی شاری هه‌ولێر دابه‌زێنران.یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه به
ناوی سۆران، رایگه‌یاند: سه‌عات 1:30ی شه‌وی رابردو به كاتی هه‌ولێر،
له‌كوردستان فڕۆكه‌كه‌مان نیشته‌وه وادیاربو پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم
ئاگاداربێت له‌و ناردنه‌وه‌یه، چونكه پاسیان ئاماده‌كردبو له‌گه‌ڵ
هێزێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت له پاسه‌وان و پۆلیس، هه‌روه‌ها كه‌سێك
له‌ناوماندا كه نه‌یده‌ویست دابه‌زێت، به‌شه‌ق و لێدان دایان به‌زاند.
یه‌كێكی تر له په‌نابه‌ر دیپۆرتكراوه‌كان وتی: كۆماندۆكانیG4S
له‌گه‌ڵماندابون وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانكاربین، ته‌نانه‌ت جێگا بۆ خۆیان نه‌بو
به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بون، هه‌مو یاساكانی ناو فڕۆكه
پێشێل كرابو بۆ ئێمه به سه‌رپێوه راوه‌ستابون.به‌پێی هه‌واڵێك كه له
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقه‌وه ، یه‌كێكی تر له
په‌نابه‌ره‌كان له‌گرتوخانه‌ی برۆك هاوس له وڵاتی به‌ریتانیا و له
په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا به سكرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاندوه كه
"كاتژمێر 6:00ی به‌یانی هاتونه‌ته سه‌ریان و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه
به‌ڕێیان كردون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی كوردستانیان بكه‌نه‌وه.یه‌كێك له
پارێزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه له په‌یوه‌ندیدا بوه له‌گه‌ڵ
دادگای به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه
كارێكی نایاسایی بوه و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه به‌رده‌وام ده‌بن له
هه‌وڵدان له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موتڵه‌گ: ئێران هۆكاری تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی عێراقه
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ساڵح موتڵه‌گ رایگه‌یاند، ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی
تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی عێراقه. له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی خه‌به‌ر
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی
نیشتمانی ساڵح موتڵه‌گ رایگه‌یاند، ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی ره‌وشی
ئه‌منی عێراقه.گوتیشی: ئێران ده‌یهه‌وێت لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
بچێته پاڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئیئتلافی شیعه‌كانی لایه‌نگری
ئێران و به‌و هۆیه‌وه ناكۆكی كه‌وتوه‌ته نێوان مالكی و ئێرانه‌وه و
ناكۆكییه‌كه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی دوژمنداری، چونكه
په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌هێزه هه‌ربۆیه ئێران بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی مالكی
ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌دات.هه‌روه‌ها گوتی: له لایه‌كی دیكه‌وه مالكی
له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا یاری ده‌كات و هه‌رجارێك مالكی زۆر له
ئه‌مه‌ریكا نزیكده‌بێته‌وه ئێران زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ لێده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه و زۆر نه‌چێته پێشه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌ته‌په به‌ناوی پارتی ئاشتی و دیموكراسیه‌وه كاری سیاسی خۆی ده‌كات

پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له توركیا به‌ناوی پارتی ئاشتی و
دیموكراسیه‌وه درێژه به‌كاری سیاسی خۆی ده‌دات، حكومه‌تی توركیاش 400
تیمی ئه‌منی ره‌وانه‌ی شاره كورد نشینه‌كان ده‌كات و چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت باری نائاسایی له ناوچه كوردنشینه‌كاندا رابگه‌یه‌نرێت.
پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد دوای داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆته‌وه و له ناوخۆ‌و
ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بوه‌ته‌مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و
پارله‌مانتارانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی خه‌باتی سیاسی له
ناوپارتی ئاشتی و دیموكراسی درێژه پێده‌ده‌ن. حكومه‌تی توركیا به
ئامانجی وتوێژكردنی پێشكه‌وتو ده‌رباره‌ی پرسی كورد و ره‌وشی ئه‌منی
ولاَت ئه‌مڕۆ كۆبوه و به‌پێی ئاژنسه‌كانی هه‌واڵی توركیا 19
پارله‌مانتارو 95 سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ربه ده‌ته‌په‌ی داخراو
هه‌فته‌ی داهاتو له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ده‌چنه ناو پارتی ئاشتی و
دیموكراتی كه‌ده‌میر چه‌لیك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه
كه ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاندبو: ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌یان دابخرێت یان
ئه‌ندامێكی پارته‌كه‌یان ده‌سگیربكرێت ئه‌وان له پارله‌مان پاشه‌كشه
ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو باوه‌شی خه‌ڵكی خۆیان . هاوكات ئه‌حمه‌د
تورك و هه‌شت پارله‌مانتاری دیكه شه‌وی رابردو له ئامه‌ده‌وه
گه‌ڕاونته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستله
كاركێشانه‌وه‌ی هه‌مو پارله‌مانتارانی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی
پارله‌مانبكه‌ن. به‌پێی ماده‌ی 84 ی ده‌ستوری توركیا‌و په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پارله‌مانی توركیا تایبه‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه له
ئه‌ندامانی پارله‌مان، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان له ماوه‌ی 7
رۆژدا وه‌لاَمی داواكاری هه‌رپارله‌مانتارێك بداته‌وه و بڕیار له
سه‌رئه‌وه‌بدات كه ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵده‌كرێت یان
ناكرێت.ئه‌گه‌ر ده‌سله‌كاكێشانه‌وه‌كه قبوڵكرا ئه‌وا ده‌خرێته
ده‌نگدانه‌وه به‌مه‌رجێك 184 ئه‌ندامی پارله‌مان ئاماده‌ی بێت، گه‌ر
پارله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌ی داخراو تا كۆتای ئه‌م هه‌فته
ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی پارله‌مان نه‌كه‌ن و له ماوه‌ی
مانگێكدا له 5 دانیشتنی گشتی پارله‌ماندا ئاماده‌ده‌نه‌بن لابردنی
حه‌سانه‌ی پارله‌منتاریان ده‌خرێته ده‌نگدانه گشتی یه‌وه بۆ
هه‌ریه‌كیكیان ده‌بێت 276 پاره‌له‌مانتاری تێیدا ئاماده‌بێت.ئه‌گه‌ر
داوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارله‌مانتارانی ده‌ته‌په په‌سه‌ندبكرێت
به ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل ته‌غلوق ژماره‌ی گشتی كورسیه چۆڵبوه‌كانی
پاره‌له‌مانی ئه‌و ولاَته ده‌گاته 27 كورسی. دادگای ده‌ستوری
حه‌سانه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توغلوق هه‌ڵگرتوه له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار
سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری باتمان سێرت، قزل ته‌په، جه‌زیره، له
به‌رئه‌وه‌ی ناوی ئه‌وان له‌لیستی ناوی ئه‌وكه‌سانه‌دایه كه كاری
سیاسیان لێقه‌ده‌غكراوه، ناتوان له ناو ئه‌و پارته نوێیه‌دا به‌شداربن ،
هاوسه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی داخراو ده‌رباره‌ی كوشتنی دو
خۆپشانده‌ر له شارۆچكه‌ی كوپی سه‌ربه پارێزگای موش رایگه‌یاند ،
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی گه‌شتۆته‌ده‌ستیان ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌و
دو خۆپشانده‌ره كردوه سه‌ربه ده‌وڵه‌تی شاراوه و هێزی تایبه‌تن.
ئه‌حمه‌د تورك ئاشكرایكرد گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر داخستنی ده‌ته‌په‌دا
و كشانه‌وه‌ی ئه‌وان له پارله‌ماندا نیگه‌رانن، داوای له هاولاَتیانكرد
ناڕازیی خۆیان خۆان له چواچێوه‌ی رێپێوانی دیموكراسیدا پشانبده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێكی كورد: سامه‌رِائی بووه‌ته هاورِێی به‌عسییه‌كان و دژی ماده‌ی
سه‌دوچل پرِوپاگه‌نده بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان مه‌حمود
عوسمان رایگه‌یاند، ماده‌ی سه‌د و چل ماده‌یه‌كی ده‌ستووری و
دیموكراتیانه‌یه‌و سامه‌رِائی بووه‌ته براده‌ری به‌عسییه‌كان.
لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقی فیدراڵ له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان مه‌حمود عوسمان
رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌یاد سامه‌رِائی
بووه‌ته براده‌ری به‌عسییه‌كان و ئێستا له‌گه‌ڵ نوجێفی و هاشمییه و
ئه‌وانه به‌رده‌وام له دژی ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری عێراق
پرِوپاگه‌نده ده‌كه‌ن.دوای ئه‌وه‌ی سامه‌رِائی رایگه‌یاند، ماده‌ی سه‌دو
چل ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی كراوه، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌تیكرده‌وه، كارێكی وا كرابێت و گوتیشی " ماده‌ی
سه‌دو چل ماده‌یه‌كی ده‌ستووریییه و ماوه و ماده‌یه‌كی دیموكراتیانه‌یشه
چونكه چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌كه ده‌یانگرێته‌وه دراوه‌ته
ده‌ست خه‌ڵكی ناوچه‌كه".سه‌باره‌ت به ناكۆكی نێوان حزبی ده‌عوه و
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق دكتۆر مه‌حمود عوسمان گوتی " ئه‌وان
له‌ناو خۆیاندا ته‌با نیین و له باره‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان به
تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سوریا كێشه‌یان هه‌یه و حزبی ده‌عوه دژی سوریان و
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانی
عێراق ئاڵۆز ببن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: هاوڵاتییه‌ك براكه‌ی خۆی كوشت

هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر به‌هۆی كێشه‌ی قه‌رزارییه‌وه
له‌گه‌ره‌كی ئازادی ده‌سترێژی گوله له‌برایه‌كی ده‌كات‌و ده‌ستبه‌جێ
ده‌یكوژێت.به‌رێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، عه‌مید عه‌بدالخالق
ته‌ڵعه‌ت، رۆژی هه‌ینی به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه‌بكوژه‌كه
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراو
ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه.به‌رێوبه‌ری پۆلیس وتی"بكوژه‌كه
له‌لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانی به‌كوشتنی براكه‌ی خۆیدا
ناوه". ناوبراو رونیكرده‌وه كه‌كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌و
له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه‌به‌هۆی
قه‌رزارییه‌وه براكه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر هێناوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: هاوڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سێكی نادیاره‌وه كوژرا
شه‌وی رابردو له گه‌ڕه‌كی كانیسپیكه‌ی شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به
ناوی (محه‌مه‌د عه‌بدوڵا مه‌حمود) له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌كه‌ی
خۆی، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێده‌كرێت و
ده‌ستبه‌جێ گیان له‌وده‌ست ده‌دات.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌سێكی نزیكی كوژراوه‌كه : ناوبراو پیشه‌ی كاسب بوه
و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بوه، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری
كوشتنه‌كه‌ی نه‌زانراوه و دیار نیه كه ده‌ستی چ كه‌س و لایه‌نێك
له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و روداوه‌وه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز