دوێنێ
یه‌ك شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی عێراق به ره‌سمی له‌ڕێگای
ده‌ركردنی مه‌رسومێكه‌وه 7ی ئازاری ساڵی داهاتوی وه‌كو واده‌ی
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ست نیشان كرد.له مه‌رس
ومه‌كه‌دا هاتوه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی (7/3/2010)ی وه‌كو واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه
پارله‌مانییه‌كانی عێراق ده‌ستنیشان كردوه‌و رونیشیكردۆته‌وه كه
مه‌رسومه‌كه له رۆژی ده‌رچونییه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه
فه‌رمییه‌كانی ولاَتدا بلاَو ده‌كرێته‌وه. پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عێراق له 8ی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری دا كه 7ی ئازار له جیاتی 6ی ئازار
بكرێت به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه رێككه‌وتننامه‌ی شومی جه‌زائیر له‌و رۆژه‌داو له ساڵی 1975
له‌نێوان عێراق و ئێران ئیمزا كرا‌و به‌هۆیه‌وه شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ره‌سی
هێنا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك به‌سه‌ر شه‌ش یه‌كه‌ی شاره‌وانی دابه‌ش ده‌كرێت
بڕیاره بۆ
باشتر راییكردنی كاری هاووڵاتییان و خێراتر راپه‌ڕاندنی پڕۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كه‌ركوك، ئه‌و شاره به سه‌ر شه‌ش یه‌كه‌ی
فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی دابه‌ش بكرێت. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی
قه‌ڵا بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كه وێنه‌یه‌كی به "ئاژانسی
په‌یامنێر" گه‌یشتووه، تێیدا هاتووه كه "به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی
كه‌ركوك ئاماژه‌یداوه، له پێناو خێراتر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك به سه‌ر شه‌ش یه‌كه‌ی
شاره‌وانی دابه‌ش ده‌كرێت"به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك ئه‌ندازیار
جه‌مال شوكور وتوویه‌تی؛"له ساڵی پاره‌وه بڕیارماندا شاری كه‌ركوك له
رووی كاره‌كانی شاره‌وانییه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی شاره‌وانی
دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆكاری لاوازی و كه‌می ده‌ستبه‌ركردنی مادی و
دابین نه‌كردنی كه‌لوپه‌له پێداویسته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه،
ناچار كارپێكردن به‌م بڕیاره دواخرا". به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك
ئاماژه‌یداوه، "ئێستا كارپێكردنی ئه‌م پلانه هاتۆته بواری ئه‌نجامدان و
بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت".هه‌روه‌ها وتوشێتی؛"ئه‌م
پلانه تازه‌یه بۆ ئاسانكارییه له كاره‌كانی شاره‌وانی و پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر و خێراتره به هاووڵاتییان به‌بێ دواكه‌وتن و
كه‌ڵه‌كه بوونی كاره‌كان".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ: له‌تورکیا 11761 که‌س له‌سه‌ر چالاکی‌و
خۆپیشاندان گیراون
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ‌و وه‌قفی مافی مرۆڤی تورکیا، له‌ڕاپۆرتێکدا
ئاشکرایانكرد که پیشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا ڕووی
له‌زیادبوون کردووه.هه‌ردوو ڕیکخراوه‌که، ڕاپۆرتیان به‌بۆنه‌ی 61 مین
ساڵڕۆژی ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤه‌وه ده‌رکردووه.له‌راپۆرته‌كه‌ی
ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا كه كۆپییان ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه،
ئاماژه به‌خراپتربوونی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌كه‌ن به به‌راوورد
له‌چاو ساڵانی ڕابردوودا.له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه"له ساڵی 2009دا ،به‌هۆی
کوشتنه‌کانی بێپرس‌و ئیفاده‌و به‌هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌سترێژی گولـله له‌خه‌ڵک،
46 که‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه".هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "17
کوشتنی بکه‌ری نادیار ئه‌نجامدراون، 43 که‌سیش به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌وه
رێکخراوه‌کانی وه‌قفی مافی مرۆڤیان به‌سه‌ر کردووه‌ته‌وه."له‌به‌شێکی تردا
ئاماژه به‌کوژرانی 5 که‌س ده‌کات له‌خۆپیشاندانه‌کاندا له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 269 که‌س.به‌پێی ڕاپۆرته‌که
ژماره‌ی گیراوه‌كان له‌سه‌ر چالاکی‌و خۆپیشاندان، گه‌یشتووه‌ته 11761 که‌س
که 2630 که‌سیان منداڵن.له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 1ی مانگی کانوون،
33 که‌سی دیکه له‌زیندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها وه‌كو له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه"44 گیراو، دوچاری نه‌خۆشی سه‌خت
بوون، مه‌رگ هه‌ڕه‌شه له‌ژیانیان ده‌کات‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانیان
ناکرێت".به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌و ته‌نیا له11 مانگی ڕابردوودا،
35 که‌س به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه دادگایی کراون‌و 34 ڕۆژنامه‌نووسیش
ده‌ستگیرکراون، 29 ڕۆژنامه‌ش ڕاگیراون.هه‌روه‌ها 4622 ماڵپه‌ری
ئه‌نته‌رنێتی جۆراوجۆریش داخراون.بۆ 6 پارت له‌تورکیا دا ،دۆسییه‌ی داخستن
کراوه‌ته‌وه‌و دواین نمونه‌ش دۆسییه‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌یه
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
"سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی
ئاسایی خۆی ئه‌نجامئه‌دات"

وته‌بێژی فراكسێۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مرۆ
دووشه‌ممه، رایگه‌یاند"سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی
ئاسایی خۆی ئه‌نجامئه‌دات".ئاسۆ كه‌ریم وته‌بێژی فراكسێۆنی كوردستانی
"دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی
سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاری به‌غداو كۆبونه‌وه‌كانیان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆماجڤاكێن كوردستان: داخستنی ده‌ته‌په سێداره‌ی سیاسییه و ئه‌وه‌ی
داخراوه ته‌نیا پارتێكی سیاسی نییه

كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كورستان، به به‌یاننتامه‌یه‌كی توند
داخستنی ده‌ته‌په‌ی ئیدانه كرد و راگه‌یاند، كه بڕیاره‌كه سێداره‌یه‌كی
سیاسی و كۆمه‌ڵكوژیه، ئه‌وه‌ی داخراوه ته‌نیا پارتێكی سیاسی نییه، به‌و
بڕیاره ده‌ڵێن، مافی ژیان ناده‌مه ئیراده‌ی ئازادی ملیۆنان كورد.
كه‌جه‌كه رایگه‌یاند: "با كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بێ كه وه‌ك مه‌ڕی
قوربانی سه‌رمان بده‌ینه به‌ر چه‌قۆ، گه‌له‌كه‌مان خۆی ده‌پارێزێ، ئه‌وان
ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر نه‌توانم هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تێنم، سه‌رقاڵیان بكه‌م، پارچه
پارچه‌یان بكه‌م ئاوا گوشاریان بۆ دێنم، سه‌ركوتیان ده‌كه‌م و له‌ناویان
ده‌به‌م، داخستنی ده‌ته‌په ئه‌نجامێكی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه".له
به‌یانه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتوه: "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستوری
بنه‌ڕه‌تی به یه‌ك ده‌نگی دای سێداره‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵكوژیه، داخستنی
ده‌ته‌په داخستنی پارتێكی ئاسایی نییه، واتای ئه‌وه‌یه كه دان نانێم
به ناسنامه‌ی ئازاد، ئیراده‌یان و مافی ژیانێكی ئابرومه‌ندانه‌ی ملیۆنان
كوردی ده‌نگیان به پارتێك داوه، ئه‌وه سێداره‌ی سیاسی و قڕكردنه، به‌و
پێیه ئاشكرا بوه كه پیلانی كرانه‌وه‌ی ئاكه‌په پاكتاوكاریه، رێ به
هیچ كه‌س و لایه‌نێكی نوێنه‌رایه‌تی كوردان بكات، ئاشكرا بو كه سیسته‌می
توركیا و یاساكانی رێ به نوێنه‌رایه‌تی كورد ناده‌ن. كه هۆكاره‌كانی كه
كراوه‌ته پاساو بۆ داخستنی ده‌ته‌په، هه‌مو درۆن و بۆ په‌رده پۆش كردنی
راستیه‌كان ده‌ست نیشان كراون".به‌یاننامه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی
ئاكه‌په‌ش ده‌ڵێ: "ئاكه‌په خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و سێداره سیاسیه‌یه،
ئه‌وانه هه‌رچیه‌كیش بكه‌ن، ناتوانن خۆیان له‌و راستیه قورتار بكه‌ن".
له كۆتایی به‌یانه‌كه‌شدا هاتوه: "ئه‌و كوردانه‌ی كه تائێستا له نێو
ئاكه‌په و پارته‌كانی سیسته‌مدان، ده‌بێ ئه‌و دوژمنایه‌تی له سه‌ر كوردی
ئازاد ببینن و ده‌ست بكێشنه‌وه و له ته‌نیشت تیكۆشانی گه‌له‌وه
بن".شایه‌نی باسه چاودێرانی سیاسی پێشبینیان ده‌كرد به داخستنی
ده‌ته‌په ژماره‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه زیاد بكات، هاوكات له‌دوای
داخستنی ده‌په‌ش رۆژانه راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه‌وه باس
له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ده‌یان گه‌نجی كورد ده‌كه‌ن بۆناو هێزه‌كانی
په‌كه‌كه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ 46 گه‌نجی كورد چونه‌ته‌ناو
هێزه‌كانی په‌كه‌كه و سوێندی به گه‌ریلا بونیان خواردوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێك: به‌پاککردنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له به‌عسییه‌کان
ته‌قینه‌وه‌کان راده‌گیرێن
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند؛"به ده‌رکردنی به‌عسییه‌کان له
ناو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان‌دا، ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کان
راده‌گیرێن. ئه‌ندامی لیستی فه‌زیڵه، عه‌بدولکه‌ریم یه‌عقوبی
رایگه‌یاند؛"وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کان و فه‌رمانده‌یی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان
که‌مته‌رخه‌من و پێویسته به‌عسی و بانده‌کانیان لێ
پاکبکرێته‌وه".وتیشی؛"وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان زانیاری ته‌واویان
له‌لایه و ده‌بێت ئه‌وان ئاسایش و هه‌واڵگری بۆ خۆیان زامن بکه‌ن و به‌عسی
و بانده‌کان له ده‌زگاکانیان‌دا ده‌ربکه‌ن، ئه‌وا کات ته‌قینه‌وه‌کان روو
ناده‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زێباری: چه‌ند ولاَتێك ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رییان له سه‌ر هه‌ڵبژاردن
هه‌بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ندێك وڵات ده‌یانه‌وێت
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
هه‌بێت.هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌وڵی
ده‌ستوه‌ردان ده‌ده‌ن له كاروباری ناوخۆی عێراق و ده‌یانه‌وێت
كاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
زێباری وتیشی: وڵاتانی ناوچه‌كه پاڵپشتیی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و
كه‌سایه‌تی دیاری كرا‌و ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی شوێن په‌نجه‌یان له عێراق
و هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق ده‌ده‌ن، ئه‌و
ده‌ستوه‌ردانانه‌ش پاره‌و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنن، وتیشی حكومه‌تی
عێراق رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ بنبڕكردنی ده‌ستوه‌ردانه
ده‌ره‌كیه‌كان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارێزگاری سلێمانی :
لەژێر هیچ گوشارێک داوای خانەنشینم نەکردووە
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی ململانێ سیاسیەکانەوە میدیا و
هۆکارەکانی راگەیاندن زۆر شتیان لەسەر پارێزگای سلێمانی و کەسی پارێزگا
بڵاوکردۆتەوە، بەڵام رەوشتی شەخسیی خۆم و لەبەر رێگرتن لە تەشەنەکردنی ئەو
ململانێ سیاسیانە، وەڵامی هیچ تۆمەت و تاوانێکم نەداتەوە کە ئاراستەم
کراوەپارێزگاری سلێمانی له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 13-12-2009 ی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه" بە باشم زانییوە رێگای یاسا و
دادگا بگرمەبەر و یاسا سەروەر بێت لەم مەسەلەیەدا.پارێزگاری سلێمانی
وتیشی" لەژێر هیچ گوشارێکی سیاسی و لەسەر داوای هیچ کەس و لایەنێک
داواکاریی خانەنشینکردنی پێشکەش نەکردووە، دەشتوانن بەرپرسان خۆیان ئەو
راستیە بسەلمێنن کە هیچ جۆرە گوشارێک لەئارادا نییە، بەڵکو وازهێنان
لەپۆستەکەم لەبەر بەرژەوەندیی بارودۆخە سیاسیەکەو بەتایبەت پارێزگای
سلێمانییە، چونکە مانەوەم لە پۆستەکەم لەسەر رۆشنایی ئەم ململانێ سیاسیانەی
ئێستا، زیان بە پارێزگای سلێمانی دەگەیەنێت، وتیشی کە تائێستا لەکاری خۆم
بەردەوامم هەرکات وەڵامی داواکەم درایەوە، ئەوا ماڵئاوایی دەکەم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له راپرسییه‌كدا73,7% ئافره‌تانی به‌شداربو: له شوێنی كاره‌كانمان
ته‌حه‌روشی سێكسی به‌رامبه‌رمان كراوه

له راپرسییه‌كدا كه رێكخراوی پۆینت بۆ راپرسی و لێكۆڵینه‌وه
ستراتیژییه‌كان ئه‌جامی داوه، 73,7% ئافره‌تانی به‌شداربو ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن كه له شوێنی كاره‌كه‌یان روبه‌ڕوی ته‌حه‌روشی سێكسی
بونه‌ته‌وه، هاوكات 74.5% ئه‌وانه‌ی ته‌حروشی سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه
بێده‌نگیان له روداوه‌كه كردوه.له راپرسییه‌كه‌ی رێكخراوی پۆینت دا
که دانه‌یه‌کیان بۆ سبه‌ی ناردوه تیایدا هاتوه (1000) هه‌زار كچ و ژنی
كاركه‌ر له هه‌مو ته‌مه‌نێك و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
(كورد، توركمان، كلد و ئاشوری، عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه) له هه‌ر (5)
پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، دهۆك و موسڵ) به‌شدارییان
تیایدا كردوه.سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له چوارچێوه‌ی شوێنی كاری
خۆتدا توشی ته‌حڕوشی سێكسی بویته‌وه؟
73.7% به به‌ڵێ و 11.2% به نه‌خێر و 15.1%یش به نازانم وه‌ڵامیان
داوه‌ته‌وه، بۆ پرسیاری (ئایا به كه‌سێكت گتوه كه توشی ته‌حڕوشی
سێكسی بویته‌وه؟) به‌شداربوان به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه،
به‌ڵێ: 12.3 - نه‌خێر: 74.5% - نازانم: 13.2%
سه‌نته‌ری پۆینت چ پرسیارێكی تریشی ئاڕاسته‌ی به‌شداربوان كردوه كه
ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌رچوه:
- ئایا به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سه بویته‌وه كه ته‌حڕوشی سێكسی به تۆ
وه كردوه؟
به‌ڵێ: 21.4%
نه‌خێر: 67.5%
نازانم: 11.1%
- ئایا وازت له‌و كه‌سه هێناوه كه ته‌حڕوشی سێكسی به تۆ وه كردوه؟
به‌ڵێ: 58.6%
نه‌خێر: 22.3%
نازانم: 19.1%
- ئایا له روی كاره‌وه زیانت پێ گه‌یشتوه به هۆی رێگه گرتنت له
ته‌حڕوشی سێكسی؟
به‌ڵێ: 83.7%
نه‌خێر: 09.1%
نازانم: 07.2%
- ئایا هیچ هاورێیه‌كت هه‌یه له چوارچێوه‌ی شوێنی كاری خۆی دا توشی
ته‌حڕوشی سێكسی بوه؟
به‌ڵێ: 74.4%
نه‌خێر: 17.4%
نازانم: 08.2%
- ئایا ته‌حڕوشی سێكسی دیارده‌یه‌كی گشتییه له چوارچێوه‌ی شوێنی
كاری تۆ دا؟
به‌ڵێ: 76.6%
نه‌خێر: 13.3%
نازانم: 10.1%
- ئایا یاسا به‌رگری له تۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر هات و ئازایه‌تیت نواند و به
ئاشكه‌را باسی ئه‌وه‌ت كرد كه توشی ته‌حروشی سێكسی بویت؟
به‌ڵێ: 09.7%
نه‌خێر: 85.1%
نازانم: 05.2%
- ئایا پێت باشتره بێ ده‌نگ بی به‌رامبه‌ر توش بونت به ته‌حڕوشی
سێكسی له ترسی هه‌تك چون؟
به‌ڵێ: 77.6%
نه‌خێر: 15.3%
نازانم: 07.1%
- ئایا ته‌نها له‌و كه‌سانه‌ی پله‌یان له تۆ به‌رزتره توشی ته‌حڕوشی
سێكسی ده‌بییه‌وه؟
به‌ڵێ: 69.3%
نه‌خێر: 22.1%
نازانم: 08.6%
شایه‌نی باسه به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وه
ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له پێنج ئافره‌تی كاركه‌ر چوار ئافره‌تیان روبه‌ڕوی
ته‌حه‌روشی سێكی ده‌بێته‌وه، جا ته‌حه‌ڕوشه‌كه جه‌سته‌یی بێت یان
زاره‌كی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز