&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی له برِیاری داخستنی ده‌ته‌په گرت
یه‌كێتی
ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
ده‌ربرِی و توركیایی له مه‌ترسی ئه‌و كاره ئاگادار كرده‌وه. رۆژی هه‌ینی
رابردوو دادگای باڵای ده‌ستووری توركیا به برِیارێك پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی له كار‌و چالاكی سیاسی قه‌ده‌غه‌كرد و ئه‌و پارته كوردییه
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌سه‌رۆكی دادگای باڵای ده‌ستووری توركیا هاشم كیلیچ
رایگه‌یاند، برِیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ناسراو به
ده‌ته‌په به كۆی ده‌نگی 11 ئه‌ندامی دادگا بووه، له كاتێكدا ده‌رچوونی
برِیاره‌كه پێویستی به ته‌نها 7 ده‌نگ هه‌بوو.گوتیشی: ئه‌و پارته به
تۆمه‌تی " سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی زیان به سه‌ربه‌خۆیی و
یه‌كپارچه‌ی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت" داخراوه‌روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی
برِیاری دادگا 37 ئه‌ندامی باڵای ئه‌و پارته له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه
ئه‌حمه‌د توركی هاوسه‌رۆكی پارته‌كه و جێگره‌كه‌ی ئیسل تۆگلوك بۆ ماوه‌ی
پێنج ساڵ له كار‌و چالاكی سیاسی قه‌ده‌غه كراوونهه‌روه‌ها به گوێره‌ی
برِیاری دادگا پشته‌وانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د تورك
و توگلوك هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و داریی و كه‌رسته و
باره‌گاكانی ئه‌و پارته‌شدا ده‌گیرێله كۆی 550 كورسی په‌رله‌مانی توركیا
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی خاوه‌نی 21 نوێنه‌ره و پێش ده‌رچوونی
برِیاره‌كه‌ی دادگا نوێنه‌رانی ئه‌و پارته رایانگه‌یاند بوو ئه‌گه‌ر
پارته‌كه‌یان قه‌ده‌غه بكرێت ئه‌وا له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه‌دوێنێ له
كاردانه‌وه‌یاندا به‌رامبه‌ر به برِیاری داخستنی پارته‌كه‌یان، نوێنه‌رانی
كورد له په‌رله‌مانی توركیا به بێ جیاوازی بۆچوونی سیاسیی كشانه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالیكی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات"

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان
رایدەگەیەنێت مالیكی دەیەوێت نەرمی بەرامبەر بە كورد بنوێنێت، ئەندامێكی
ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاماژە بەوە دەدات بەهۆی هاتنی مالیكی چەند گرفتێك
چارەسەر دەبێت.عەلی حوسێن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە
كوردستان راپۆرتی راگەیاند هاتنی مالیكی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ
نزیكبوونەوەی پەیوەندیی هێزە سیاسییەكان دەستكەوتی باشی دەبێت،
گوتی"هیواخوازین سەردانی مالیكی بۆ هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی
چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەردوولا، چونكە ئەو رووداوانەی ئەم
دواییەی عێراق فشارێكی زۆری خستووەتە سەر حكومەتی ناوەندی، كە كێشەكان
چارەسەر ببن"، گوتیشی"یەكێك لەو لایەنانەی كە چاوی بڕیوەتە حكومەتی داهاتوو
مالیكی و حزبی دەعوەیە، بۆیە مالیكی پێویستی بەوەیە بارودۆخەكە هێمن
بكاتەوە، بە تایبەت لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا". عەلی حوسێن ئاماژەی بەوەش دا
مالیكی دەیەوێت بەرامبەر بە كورد نەرمی نیشان بدات. لەلایەكی دیكەوە قادر
حەسەن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند ئەوان بە
فەرمی ئاگاداری ئەوە نەكراونەتەوە، كە لە چەند رۆژی داهاتوو نوری مالیكی
سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، گوتی"ماوەی هەڵبژاردن دیاركراوە، هەر چالاكی
و جووڵانەوەیەك لە لایەن مالیكی ئەنجام بدرێت،ئەوا دەچێتە خانەی بانگەشەی
هەڵبژاردنەوە". قادر حەسەن ئاماژەی بەوەش دا بەو سەردانەی مالیكی بۆ
چارەسەركردنی چەند گرفتێكی هەڵواسراو دەرگایەكی كراوەدەبێت، گوتی"لەم
كاتەدا هیچ شتێك بە بنەبڕ چارەسەرناكرێت.
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب‌و توركمان رێككه‌وتنی نێوان UNو
هاوپه‌یمانی كوردستانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب‌و توركمان رێككه‌وتنی نێوان رێكخراوی
UNو هاوپه‌یمانی كوردستانیان ره‌تده‌كرده‌وه، كه تایبه‌ت بو به
دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ساڵی 2010. (شه‌ممه) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان سازكرا، ئوسامه نجێفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه رایگه‌یاند: "ده‌ستوری
عێراقی به‌په‌له‌و به‌بێ بونی پێكهاته‌یه‌كی گرنگ نوسراوه‌ته‌وه‌و
تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌ب‌و توركمانی
ره‌چاونه‌كراوه، به‌تایبه‌ت له مادده‌ی 140دا كه داوای ئه‌نجامی
راپرسی ده‌كات".نجێفی که یه‌کێک بو له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان UNو هاوپه‌یمانی كوردستانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه
وتیشی: مادده‌ی 140 به‌پێی ده‌قه‌كه‌ی ماوه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتوه كه
كۆتایی ساڵی 2007 بو، هه‌روه‌ها چه‌ندین داواكاریش هه‌یه بۆ
هه‌مواركردنی‌و داڕشتنه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه
بێلایه‌نی پێوه دیاربێ.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه فاكته‌ری فیتنه‌و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری
عێراقه، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری سیاسیه‌تێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه
به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی وڵات.هه‌ر له میانی کۆنگره‌که‌دا که چه‌ند
په‌رله‌مانتارێکی دیکه ئاماده‌یبون، نجێفی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند
كه ئیمزای 85 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر بو، تێیدا : هه‌ڵوێستی
لایه‌نگیرانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیان ره‌تكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر حسابی حكومه‌تی ناوه‌ندی
بێت.له‌لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د ته‌میم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی داوای له رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد، که پابه‌ند نه‌بێت به هیچ سه‌فقه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌غداش بكات به ده‌روازه‌ی
تاوتوێكردنی هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به په‌یوه‌ندییه دو
لایه‌نی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.داواشیكرد رێكخراوه‌كه له
هه‌ندێك هه‌ڵوێستدا وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تێوه‌نه‌گلێت
و وه‌ك یه‌ك سه‌یری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆلیژی پزیشكی چوار زانكۆی ئه‌هلی داخران
بریارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بریاردرا به‌داخستنی هه‌رچوار زانكۆی عیشق‌و زانكۆی شاهانه‌ی
بریتانی‌و زانكۆی جیهان‌و زانكۆی هه‌ولێر بۆ ته‌كنه‌لۆژیاو
زانست.به‌پێی بریاره‌كه كه‌وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ سایتی ئاوێنه،
وه‌زیری خوێندنی باڵا، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی
پێویست‌و نه‌بوونی مامۆستا له‌هه‌رچوار كۆلیژه‌كانی پزیشكی ئه‌و
زانكۆیانه‌دا ئه‌و بریاره‌ی داوه.وابریاریشه هه‌ر ئه‌مرۆ
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره‌كان رابگه‌یه‌نرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فینله‌ندا لە بڵاوبونەوەی ئیسلام نیگەرانە

سەرۆکی پارتی دیموکرات کریستیانی،
Päivi Maria
Räsänen – لە دایکبوی١٩٥٩، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، دیدی خۆی
لەبارەی پرسی منارەوە دەربڕیوە، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە سویسرا دروستکردنی
قەدەغە کراو، کاردانەوەی جۆراجۆری لێکەوتەوە.
Päivi Räsänen
لەسەر هەمان مەسەلە دیدی خۆی بەوە دەربڕیوە؛ لەم بۆشاییە بێ ئاینیەی
لەنێوماندا دروست بوە، نیگەرانین لەبڵاوبونەوەی ئیسلامی رادیکاڵ، وتیشی:
ئیسلامی توندڕەو جێی مەترسییە، ئەبێت وریابین و چاوخافل نەکەین، نابێت
بهێڵین منارە و شەریعە زاڵ و بڕیاردەر بێت. دەبێت کەلتوری پڕبەهای کریستانی
پارێزراو بێت.له‌لایه‌كی تره‌وه لە فەرەنسا، سارکۆزی دروستکردنی مزگەوت و
منارە قەدەغە ناکات.لە ئەڵەمانیا، ئنجێلا مێرکڵ وتی: دروستکردنی منارەم
پێقبوڵە، بەمەرجێک کورتر بێت لە بورجی کەنیسەکان.شایەنی باسه، ٢٠ -١١-
٢٠٠٩ لە سویسرا راپرسیی لەسەر قەدەغەکردن و نەکردنی یاسایی دروستکردنی
منارە سازکرا. لەسەدا ٥٧،٥ خەڵکی وڵاتەکە دەنگیان بە قەدەغەکردنی مناره
داوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوكی:پشتیوانیكردنی كۆشكی سپی له ماده‌ی 140 دڵنیایی دایه هه‌رێمی
كوردستان
سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ پشتیوانی كردنی كۆشكی سپی له ماده‌ی 140
و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هۆكاری سه‌ره‌كی
دڵنیابوونی هه‌رێمی كوردستانه له‌پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان. دكتۆر كه‌مال
كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر تێیبینه‌كانی گه‌لی
كوردستان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ناعه‌داله‌تی و
نادادپه‌روه‌رییه كرده‌وه، كه به‌ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێهاوكات
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پشتیوانی كردنی كۆشكی سپی له ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ و ماده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غدا به‌ر له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دابینكردنی
یارمه‌تی و پشتگیری كردن له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ر ژمێری گشتی له‌عێراق
دا، هۆكاری سه‌ره‌كی دڵنیابوونی هه‌رێمی كوردستان بوون له‌پاراستنی
ده‌سكه‌وته‌كان و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی سیاسی .ئه‌و قسانه‌ی دكتۆر
كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا
هات، كه دوێنێ له گه‌ڵ (پاولا كاساكا) ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌مه‌ریكی بۆهاتنه دی ئاشتی ئه‌نجامی دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارێزگاری سلێمانی وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش
ده‌كات

بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارێزگاری سلێمانی، دانای ئه‌حمه‌د
مه‌جید وتاری ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی پارێزگاری سلێمانی، دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی،
رایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندنه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تیان داوه‌ته پاڵ، به‌ڵام ئه‌و، له‌به‌ر
شاره‌كه‌و كه‌سایه‌تی خۆی وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه
دروستكراوه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگایه له‌و باره‌یه‌وه.هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشتر داوای كردووه له‌سه‌رۆكی پێشوی حكومه‌ت،
نێچیرڤان بارزانی بۆئه‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێت‌و ئێستاش چاوه‌ڕوانی
ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه‌یه‌تی‌و دواتر وتارێكی ماڵئاوایی پێشكه‌ش
ده‌كات.
دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌و
كه‌موكوڕییه‌كانی سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، داواكاره دوای خۆی
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د تورك: بڕیاری داخستنی پارته‌كه‌مان كاریگه‌ری نابێت له
سه‌رمان، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن
ئه‌حمه‌د توركی سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگایی دیموكراتی له توركیا كه
گه‌وره‌ترین پارتی كوردییه له‌سه‌ر گۆڕپانی سیاسیی توركیا رایگه‌یاند
ئه‌ندامانی سه‌ر به پارته‌كه‌ی كه ژماره‌یان 19 كه‌سه موقاته‌عه‌ی
پارله‌مان ده‌كه‌ن و به‌شداری دانیشتنه‌كانی ناكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی تورك دوای یه‌ك رۆژ له داخستنی ده‌ته‌په‌و
قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیی سیاسی له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته دێت
له‌لایه‌ن دادگایی ده‌ستوریی توركیاوه به تۆمه‌تی هه‌بونی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان.له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه
له باره‌گایی پارته‌كه‌ی له ئه‌نكه‌ره به‌ستبوی ئه‌حمه‌د تورك
رایگه‌یاند، كه نوێنه‌ره‌كانیان له پارله‌مان كشاونه‌ته‌وه‌و چیتر
به‌شداری دانیشتنه‌كان ناكه‌ن وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر داخستنی
ده‌ته‌په‌و بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستوریشی به بڕیارگه‌لێكی ناڕه‌وا
وه‌سف كرد‌و پێشی وابو كه پرۆسه‌ی ئاشته‌وای له توركیا په‌ك ده‌خات و
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئاشتی هه‌ر دێته كایه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌بونی ئه‌و
هه‌مو رێگره.
سه‌رۆكی ده‌ته‌په جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاری داخستنی پارته‌كه‌یان
كاریگه‌ری نابێت له سه‌ریان و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان و
وتیشی: حكومه‌تی توركیا به داخستنی حیزبێك ناگات به هیچ ئه‌نجامێك و
ته‌نها باری سه‌رشانی خۆی قورس‌تر ده‌كات.به‌هۆی داخستنی ده‌ته‌په‌وه
چه‌ندین خۆپیشاندان له شاره كوردنشینه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن
هه‌وادارانی ئه‌و پارته رویدا‌و چه‌ندین پێكادانیش له‌نێوان پۆلیسی
توركیا‌و كورده‌كان رویدا‌و هاوكات له ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌زمیر پۆلیس
ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگیرانی ده‌ته‌په‌ی ده‌سگیركردو راپێچی
زیندانی كردن.هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاش ئه‌م
بڕیاره‌ی توركیایان به پێشیلكردنی مافی كورده‌كان له‌قه‌ڵه‌مداو پێشیان
وابو كه ئه‌م بڕیاره پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی به‌ڕوی
كورده‌كاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خاڵی ده‌ستپێكردن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی‌دا
ئه‌نجام ده‌دات

ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیکه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی
ئه‌منی به‌ڕێوه ده‌چێت.دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێکی تایبه‌تی خۆی به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له
وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و کارووباری ئاسایشی نیشتیمانی جگه له
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ی پێشووی کرده‌کانی به‌غدا
به‌ڕێوه‌برد، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، دانیشتنه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ئه‌منی‌دا به‌ڕێوه‌بچن
دانیشتنه‌کانیش تایبه‌ت
به ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناو به‌غدان، که تیایان‌دا،
سه‌دان که‌س بوونه قوربانی. له میانه‌ی دانیشتنه‌که‌ی دوێنێش‌دا،
خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه کرا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌و
رێوشوێنه یاساییانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێکهێنراوه، که به‌ده‌رکردنی
فه‌رمانی ئیداری 116 و 123ی وه‌زیری به‌رگری، خزمه‌تی ژماره‌یه‌ک
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به کۆتا هێنراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز