&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گیتس: ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا نابنه هۆی شێواندنی ره‌وشی ئه‌منی وڵات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ
نوری مالكی داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، هاوكاری لۆجستی سوپای عێراق بكات،
له به‌رامبه‌ریشدا گیتس پشتوانی بۆ حكومه‌تی عێراق دوپاتكرده‌وه. دوێنێ
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رۆبه‌رت گیتس به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو
له ئه‌فغانستانه‌وه گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
نوری مالكی داوای له گیتس كرد، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌رِ له پێناو
بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی سه‌ربازیی عێراق و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئاسایشیی و
به‌رگری سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق
مالكی گوتیشی:
حكومه‌ته‌كه‌ی پلانێكی نوێی گه‌ڵاڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنگاری تیرۆر
ببێته‌وه و ئه‌و پلانه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی پشتی به‌ستووه به هاوكاری
هاوڵاتیانی عێراقیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بازیی و توانای مرۆیی هێزه
ئه‌منییه‌كانی وڵات
له لایه‌ن خۆیه‌وه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رۆبه‌رت گیتس پێشتوانی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی
دووپاتكرده‌وه و گوتی: ته‌قینه‌وه‌كانی سێشه‌ممه‌ی خوێناوی هه‌فته‌ی
رابردوو نابنه هۆی شێواندنی ره‌وشی ئه‌منی عێراق و ئه‌و به‌غدایه‌ی ئێستا
ده‌یبینیین هه‌مان به‌غدای چه‌ند ساڵی رابردوو نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دادگای
ده‌ستوری توركیا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی داخست
دادگای ده‌ستوری توركیا بڕیاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
ده‌ركرد.سه‌رۆكی دادگای ده‌ستوری توركیا رایگه‌یاند كه ده‌ست ده‌گرن
به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و پارته‌دا و حه‌سانه‌ی پارله‌مانتاری له
هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د توركی هاوسه‌رۆكی ده‌ته‌په‌و پارله‌مانتاری
ده‌ته‌په ئایسه‌ل توغلوك ده‌سه‌ندرێته‌وه، هاوكات 37 به‌رپرسی پله باڵای
ئه‌و پارته بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له كاری سیاسی دور ده‌خرێنه‌وه، كه له
نێویاندا له‌یلا زانا و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاتمانی تێدایه.له كاتێكدا
هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا به‌رده‌وامه‌و
حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان سوربونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
پرسه دوپاتده‌كاته‌وه، دادگای ده‌ستوریی توركیا بڕیاری داخستنی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌ركرد.هاشم قلیچ سه‌رۆكی دادگای
ده‌ستوریی توركیا رایگه‌یاند: یازده ئه‌ندامی دادگای گشتی دوای پێنج
رۆژ گفتوگۆی به‌رده‌وام به‌تاوانی هه‌بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
په‌كه‌كه‌و بونی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به ناوه‌ندێكی
دژایه‌تی كردن بۆ پارچه‌كردنی خاكی توركیا، بڕیاری داخستنی پارتی
كۆمه‌ڵگای دیموكراتی ده‌ركرد.هاشم قلیچ ئاشكرایكرد: دادگا بڕیاری داوه
مافی ئه‌ندامێتی پارله‌مان له ئه‌حمه‌د تورك‌و ئایسه‌ل توغلوقی
هاوسه‌رۆكانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی بسه‌نێته‌وه‌و كاری سیاسی
له 37 ئه‌ندامی پله به‌رزی ئه‌و پارته بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ قه‌ده‌غه
بكات.قلیچ راشیگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای بالاَدا،
سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌و پارته بلۆك ده‌كرێت‌و حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا
ده‌گرێت.دوای راگه‌یاندنی بڕیاری دادگای ده‌ستوریی توركیا، ئه‌حمه‌د
تورك هاوسه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له
كۆنگره‌یه‌كی‌رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه، داخستنی
پارته‌كه‌یان‌و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی پارله‌مان له خۆی‌و ئایسه‌ل
توغلوك‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی له 37 ئه‌ندامی بالاَی
پارته‌كه‌ی، به‌و واتایه نایه‌ت كه ده‌ست له تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ی
خۆیان هه‌ڵده‌گرن.ئه‌حمه‌د تورك ئاشكراشی كرد، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی، سبه‌ینێ تێرَوانینی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای
ده‌ستوریی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د
تورك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پارته‌كه‌یان گرێدراوی بڕیاری خۆیانه، كه
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ڕایگه‌یاندبو و وتیشی، سبه‌ینێ
پارله‌مانتاره‌كانی سه‌ربه پارته‌كه‌ی داواكاری نامه‌ی خۆیان
پێشكه‌شی سه‌رۆكی پارله‌مان ده‌كه‌ن.ئه‌حمه‌د تورك چه‌ند رۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبو كه ئه‌گه‌ر پاره‌ته‌كه‌یان دابخرێت،
پارله‌مانتاره‌كانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی داهاتوی ئه‌و ولاَته‌ش بایكۆت ده‌كه‌ن‌و به‌شداری تێدا
ناكه‌ن، تورك باسی له هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێمی وه‌ك سه‌رۆكی
شاره‌وانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی دیكه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
كردبو. به‌پێی بڕیاری دادگای ده‌ستوریی، ره‌وشی پارله‌مانتاره‌كانی
پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی ده‌گۆڕێت‌و ده‌بنه پارله‌مانتاری
سه‌ربه‌خۆ‌و پێویستیان به‌یه‌ك ئه‌ندامی دیكه ده‌بێت تا وه‌ك گروپێك له
پارله‌ماندا بمێننه‌وه.چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له
لایه‌كه‌وه حكومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تا ئێستا له توركیا
پارتی سیاسی داده‌خرێن، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ره‌نگه ئه‌و كاره‌ی
حكومه‌ت ببێته هۆی كه پرسی كورد بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی.
.&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی: من پێموایه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نوێنه‌ره‌كانمان
تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌ته‌واوی به‌دڵی
ئێمه نییه

دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیاریكردنی واده‌ی
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد تێڕوانینی
جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
شه‌وی رابردو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به
په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له وتارێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن وتی: "دوای ئه‌وه دیسان جارێكی دیكه له 23_11 یاساكه له
په‌رله‌مان خرایه به‌ر ده‌نگدان، له‌وێ هاوپه‌یمانی كوردستان و ئیئتیلافی
عێراقی ده‌نگیان به یاساكه‌دا كه له‌وێدا ته‌نها 39كورسی به‌ر كورد
ده‌كه‌وت. دوای ئه‌وه ڤیتۆی به‌ڕێز هاشمی به‌سه‌ر داهات، له كۆتاییدا
مه‌سه‌له‌كه له یاسا ده‌رچو بو به رێككه‌وتنی سیاسی و بوه
مامه‌ڵه‌كردن، ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌م و ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌و، كه
بو به مه‌سه‌له‌ی ژماره. من ناردم و هه‌ندێ له پسپۆڕانی هه‌ڵبژادن هاتن،
له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی
په‌رله‌مانی كوردستان، گوتم ده‌بێ بێین و بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه،
مه‌سه‌له چییه بو به مه‌سه‌له‌ی ژماره؟ له‌وێدا هه‌ندێ شتی زۆر
سه‌یرمان بۆ ده‌ركه‌وت كه پسپۆڕه‌كان بۆیان رونكردینه‌وه. به‌پێی
مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان، به‌م بارودۆخه‌ی كه هه‌یه به‌شی هه‌رێمی كوردستان
له 43كورسی تێناپه‌ڕێ، سه‌به‌به‌كه‌شی ئه‌وه‌یه: خه‌ڵكی تر ساخته‌كاریان
كردوه، راستیان نه‌گوتوه، هه‌قیقه‌تیان نه‌گه‌یاندوه، ژماره‌ی ساخته‌یان
بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ناردوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكانمان
هه‌قیقه‌تیان گوتوه و ئێمه پێمانخۆشه هه‌میشه هه‌قیقه‌ت بگوترێ، به‌ڵام
ده‌بوایه رێگه له‌و ساخته‌كارانه‌ی تر بگیرابوایه".پێشتریش كه‌مال
كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای سه‌ردانی شانده‌كه‌یان بۆ
به‌غداد و تاوتوێكردنی یاساكه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، رایگه‌یاند: كورد
له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا غه‌دری لێكراوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی نه‌رمی
كورد له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن له به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌سكه‌وتێك بوه به
ئاماژه كردن به زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 له لایه‌ن ئه‌مریكاو
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.له‌لایه‌كی تره‌وه فواد حسێن سه‌رۆكی
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه جۆره رێكه‌وتنێك له
نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ئارادایه. فوئاد حوسێن
لێدوانه‌كه‌ی كۆشكی سپی وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ كورد دانا و پێی وایه كه
ئه‌مریكاییه‌كان پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر
و به‌غدا به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.هه‌ر سه‌باره‌ت به
به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق
ریگه‌یاند كه به‌یاننامه‌ی كۆشكی سپی هیچ به‌ڵێنێكی بۆ كورد تێدا نییه‌و
ته‌نیا بڵاوكراوه‌یه‌كه هیچ پابه‌ندبونێكی تێدا نییه، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ
هیچ كام له‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكات كه له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه،
به‌ڵكو حكومه‌تی عێراقی ده‌توانێ ئه‌و خاڵانه و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات،
حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێ ئه‌و پابه‌ندی ئه‌وه نییه كه ئه‌مریكا ده‌یڵێ.
شایانی باسه كه له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیی دا باسی ماده‌ی 140ی
كردوه و هه‌روها ئاماژه‌ی به ماده‌ی 142ش كردوه كه باس له
ده‌ستكاریكردنی ده‌ستور ده‌كات و به‌پێی لێداونه‌كه‌ی مه‌حمود عوسمان
ماده‌ی 142 دژی كورده.هاوكات فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی
كوردستانیش له په‌رله‌مانی عێراق ستایشی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌مریكای
كرد‌و به به‌ڵێنێكی گرنگ و ده‌گمه‌نی ناوبرد.شایه‌نی باسه هه‌ریه‌كه
له یه‌كگرتوی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ندكردنی یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كان به غه‌دركردن له كورد ناوده‌به‌ن، هاوكات له‌كاتی
په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌دا دكتۆر شاهۆ سه‌عید ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان
له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی په‌رله‌مانی بۆ گفتوگۆكردن
له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غدا به سبه‌ی رایگه‌یاند: " ئێمه
وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان پێمان وایه تاوه‌كو ئێستا یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق زوڵمی تێدایه له ئاستی كورد و جگه‌له‌وه‌ش ئێمه
نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرا"ناوبراو
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "له كاتێكدا ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی
كوردستان سه‌رقاڵی گفتوگۆكردن بوین بۆئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه
كه كورد تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌خته‌دا بێ
ئه‌وه‌ی ئاگاداربین وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند
كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، ئه‌م لێدوانه توشی
سه‌رسامی كردین".سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه
به كورد دراوه تا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان سازش له مافی خۆی
بكات شاهۆ وتی: "ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و
به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات، چونكه تائێستا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین به‌ڵێنی به
خه‌ڵكی كوردستان داوه و جێبه‌جێی نه‌كردوه ".هاوكات مه‌سعود بارزانی
له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شی وت: "من
پێموایه تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه‌و ده‌ستخۆشیان
لێده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن یا له‌خۆشیان بپرسن كه ئه‌مه
هه‌مو هه‌قی ئێمه‌یه؟ ئایا به‌دڵی ئێمه‌یه؟ من ده‌ڵێم وه‌ڵڵا به‌ته‌واوی
به‌دڵی من نییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له دانوستاندنه. دیاره له‌مه
زیاتر نه‌ده‌كرا، ئه‌وه نییه بڵێی هه‌رچی مافی ئێمه‌یه‌و هه‌رچی ئێمه
ویستومانه به‌ده‌ستهاتوه، به‌ڵام به‌شێكی زۆریشی به‌ده‌ستهاتوه، پاشان
له‌هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن یه‌ك لایه‌ن به‌ته‌نها ناتوانێ
بڕیاربدات، نه ئێمه نه‌هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بیش. واته ده‌بێ هاوپه‌یمانی
دروست بكه‌ین. ئێمه له‌وه‌دا ده‌بێ وریا بین و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و
هێزانه بكه‌ین كه بڕوایان به ده‌ستورو مافی گه‌لی كوردستان و پێكه‌وه
ژیان هه‌یه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزی عێراق له روسیا ستایشی هه‌ڵوێستی مۆسكۆ ده‌كات
باڵیۆزی
عێراق له روسیا عه‌بدولكه‌ریم هاشم موسته‌فا له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
به‌غداد و مۆسكۆوه دواو و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به ئیجابی نرخاند و
ستایشی هه‌ڵوێستی روسیای له باره‌ی عێراقه‌وه كرد.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێرانی
كه‌ناڵه‌كانی عێراقیی له مۆسكۆ كه ئاژانسی هه‌واڵی نۆفۆستی
گواستوویه‌تییه‌وه، باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ عه‌بدولكه‌رم هاشم مسته‌فا
ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند، روسیا هه‌ڵوێستێكی سه‌قامگیر و چه‌سپاوی له
به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا هه‌یه.گوتیشی: عێراق
له هه‌ڵوێستی ئیجابیانه‌ی حكومه‌تی مۆسكۆ له به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی
رازییه و مۆسكۆ له هه‌موو كاته هه‌ستیاره‌كاندا پشتیوانی له گه‌لی
عێراق كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مرِۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری عێراق ده‌كرێت

برِیاره
ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له دانیشتنێكی تایبه‌تدا
لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدای پایته‌خت بكات. ئاژانسه‌كانی
هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری چه‌ند نوێنه‌رێكه‌وه، بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مرِۆ
شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا بانگهێشتی
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆڵانی و وه‌زیری به‌رگری عه‌بدولقادر
جاسم ئه‌لعوبه‌یدی ده‌كات به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه و تاوتوێكردنی ره‌وشی
ئه‌منی وڵاتئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی ئیئتلاف و سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به رۆژنامه‌ی
شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاند، دانیشتنی لێپرسینه‌وه له
وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌گری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌رِێوه‌ده‌چێترۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنێكی تایبه‌تدا كه
به‌شێوه‌یه‌كی داخرا و دوور له چاوی میدییاكان به‌رِێوه‌چوو، بانگهێشتی
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نوری مالكی كرد و له باره‌ی
ره‌وشی ئه‌منییه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردلێپرسینه‌وه له
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو،
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی به‌غدای پایته‌ختییان هه‌ژاند و له
ئاكامیاندا به سه‌دان هاوڵاتی بوونه قوربانی و له میدیا ناوخۆیی و
جیهانییه‌كان ئه‌و رۆژه به "سێشه‌ممه‌ی خوێناوی" ناونرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی به‌لو: پێكهاتنێكی باش له‌سه‌ر یاسای
نه‌وت‌و غاز هه‌یه
عه‌لی به‌لو سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌مانی عێراق،
رۆژی هه‌ینی، ئاشكرایكرد كه “پێكهاتنێكی باش” له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر
یاسای نه‌وت‌و غاز هه‌یه به‌ڵام به دووریشی زانی یاساكه له‌م
ماوه‌یه‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندبكرێت ئه‌ویش به‌هۆی كه‌میی كات‌و
گرنگیی یاساكه‌وه.به‌لو به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند
“پێكهاتنێكی باش له سه‌ر یاسای نه‌وت‌و غاز هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هیچ جیاوازییه‌ك له بۆچونه‌كاندا نییه‌و یاساكه
پێویستی به هیچ هه‌مواركردنێك نییه”.به‌لو پێی وابوو په‌سه‌ندكردنی
یاسایه‌كی له‌و جۆره “پێویستی به كات هه‌یه‌و ناكرێت له ماوه‌یه‌كی
كورتدا تاوتوێ بكرێت‌و په‌سه‌ندبكرێت، چونكه كارێكی له‌وشێویه
كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ده‌بێت كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی
هه‌یه”.سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌مانی عێراق وتیشی
“وه‌رزی یاسادانانی ئێستا نزیكه‌ی ده دانیشتنی ماوه‌و ئه‌ویش
په‌یوه‌ندیی به دانانی بودجه‌ی فیدراڵییه‌وه هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ش
پشووی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات كه تا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
له حه‌وتی ئازاری ساڵی 2010 به‌رده‌وام ده‌بێت”.جێی ئاماژه‌یه
ماوه‌ی ساڵێك زیاتره یاسای نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌ماندا ماوه‌ته‌وه‌و
به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌و به‌نده‌كانی تا
ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه.عه‌لی به‌لو وتیشی “ئێستا سه‌رجه‌م
ناكۆكییه‌كانی تایبه‌ت به یاساكه چاره‌سه‌ركراون‌و فراكسیۆنه‌كان به
نیه‌تێكی راستگۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز: كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك

دانیشتوانی كه‌ركوك، به هه‌مو جیاوازیه‌كانیانه‌وه به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه ژیان
بگوزه‌رێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان نیگه‌رانی خۆیان
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ شاری كه‌ركوك ناشارنه‌وه‌و پێیان
وایه كورد زیاده‌ڕه‌وی ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
كه‌ركوك له‌و شاره له دایك نه‌بون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌كه
بكه‌نه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستكراوه به راگواستن و
دورخستنه‌وه‌ی كورد له‌وشاره. ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی ده‌یان ساڵه له
كه‌ركوك ده‌ركراون ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه‌و عه‌ره‌ب و
توركمانه‌كانیش پێیان وایه ئه‌وانه‌ی دێنه كه‌ركوك له‌دایكبوی كه‌ركوك
نین و به رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمزیان راگه‌یاندوه كه كێشه‌كه
بریتیه له سامان و نه‌وت.رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز، له راپۆرتێكدا
كه لیز سلای ئاماده‌ی كردوه، نوسیویه‌تی، دیمه‌نی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و خانوی ئه‌و كوردانه‌ی تازه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه ئه‌و هه‌سته‌ت پێده‌به‌خشن كه كه‌ركوك له
چاوه‌ڕوانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دایه.ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر خاكێك، كه
ئاماژه‌ی گه‌وره‌ترین كێشمه‌كێشی عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له نێوان
پێكهاته‌كانیدا، سه‌ره‌تای ململانێكانیش راسته‌وخۆ دوای كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌رده‌كه‌وێت.كورد، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك
ئاماژه به‌و هه‌ڵمه‌تی راگواستنه ده‌دات كه رژێمی به‌عس به درێژایی
ده‌یان ساڵ و له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه
ده‌ستیپێكرد و تا چه‌ند ساڵێك پێش روخانی هه‌ر به‌رده‌وامبو.
ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌كه‌ركه‌وك ده‌ركران،
ئێستا چه‌ندین خێزانی دیكه‌یان لێ دروست بوه، به‌ڵام توركمان و
عه‌ره‌به‌كان پێیانوایه كورد زیاده‌ڕه‌وی ده‌كات و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی
ده‌گه‌ڕێنه‌وه له دایكبوی كه‌ركوك نین، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌نیه
ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك یان به‌بنه‌چه
كه‌ركوكی نین.عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، پێیان وایه كورد به‌مه‌به‌ستی
داگیركردنی كه‌ركوك روی له شاره‌كه كردوه، به‌نیازه له ئاینده‌دا
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت و كه‌ركوكیش بكات به به‌شێك له
پرۆژه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، بۆیه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ن له كه‌ركوك له دایك نه‌بون و ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك،
چونكه ئه‌وانه تازه مافی كه‌ركوكی بونیان له‌ده‌ستداوه، كوردیش
هه‌میشه به‌گومانه‌وه له‌وانه ده‌ڕوانێت كه تا پێش پرۆسه‌ی رزگای
عێراق دۆستی بون و ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن و مافی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوكیه
ده‌ركراوه‌كان به شه‌رعی نازانن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارتی له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران
كۆده‌كاته‌وه
له‌ناوچه‌كانی هه‌ولێر‌و ده‌وربه‌ری، له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانی
خۆراكه‌وه، رێكخراو‌و ناوچه‌كانی پارتی زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران
كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌رپرسێكی پارتیش له‌و ناوچه‌یه جه‌خت
له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ته‌نیا بۆ كارئاسانی هاولاَتیان ئه‌و كاره
ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاولاَتی كه‌وتووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌رێی بایه‌عییه‌كانی
سنوری هه‌ولێره‌وه، زانیاری له‌سه‌ر فۆرمی خۆراكی ته‌واوی
خێزانه‌كان‌و ده‌نگده‌ران كۆده‌كاته‌وه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان
وه‌رده‌گرێت.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به‌هاولاَتی راگه‌یاند»ئه‌و كاره
به‌بڕیاری لق بووه‌و داواكراوه ناوچه‌و رێكخراوه‌كان له‌سنووری
خۆیاندا كۆبوونه‌وه به‌بریكاره‌كانی خۆراك بكه‌ن‌و داوای ئه‌و
زانیارییانه‌یان لێبكه‌ن».ئه‌و سه‌رچاوه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی
كردووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه بۆ
ئه‌وه‌یه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ده‌نگده‌رانه‌وه
بكرێت.له‌وباره‌یه‌وه، مه‌لا هه‌ندرێن كارگێڕ‌و به‌رپرسی مه‌كته‌بی
رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی لقی دووی پارتی، هه‌واڵه‌كه‌ی
پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی «له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا فۆرمی خۆراك بووه‌ته
بنه‌مای ده‌نگده‌ران، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ هاولاَتیان دروستده‌كات، چونكه
هه‌یه ماڵی له‌شوێنێكه‌و به‌هۆی بایه‌عییه‌كه‌یه‌وه ناوی له‌شوێنێكی
تر هاتووه‌ته‌وه».وتیشی»پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نسیقمان له‌گه‌ڵ
بریكاره‌كانی خۆراك كردوه، تابه‌وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه،
له‌رێگه‌ی كۆمیسیۆنه‌وه شوێنه‌كه‌یان بگوازینه‌وه‌و ئاسانكارییان بۆ
بكه‌ین».ئه‌و كارگێره‌ی لقی دووی پارتی، پێیوایه ئه‌و كاره، كاری
حیزبه‌و ئه‌وانیش وه‌كو كیانێكی سیاسی خه‌مخۆر‌و بۆ به‌هێزتركردنی
پێگه‌ی كورد ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.
ئاوێنه ، سبه‌ی.كوردستانیوز